ناوی کتێب: گەشەپێدانی کەسێتی
نووسەر: #عەبدولکەریم بکار#
وەرگێران: #شێروان عومەر#
ئەم پەرتوکە ڕێبەرێکی کاریگەرە بۆ گەشەپێدانی کەسێتی و بەخوێندنەوەی دڵنیا دەبنەوە لەوەی کە هەرچەندە گەشەپێدانی کەسێتی کارێکی دژوار و سەختە، بەڵام بە جێبەجێکردنی مەرج و بنەما گرنگەکان ئەم کارە پێشبینیکراو و زامن دەبێت.
لەم پەرتووکەدا ئەم بابەتانە دەخوێننەوە:
مەرجەکانی_گەشەپێدانی_کەسێتی کە گرنگترینیان:
بڕوابوون بە گرنگی گۆڕانکاری.
پەسەندکردنی خود
ویستێکی بەهێز و پتەو.
بنەماکانی_گەشەپێدانی_کەسێتی ئەوانیش:
- کۆبوونەوە لەدەوری یەک بنەما
- چرکردنەەری گرنگیپێدان لە بازنەی کاریگەریدا
- پاراستنی هاوسەنگی
- بەڵێنی بچووک بەخۆدان و پابەندبون پێیانەوە
- چاوەڕوانی باشبونی بارودۆخەکە مەکە، چیت پێدەکرێت بیکە.
- لەسەر دواخستنی حەزو ئارەزوەکان ڕابێن.
گرنگی چەمکە بچووکەکان، تێگەیشتن لە پلەبەندی کارەکان، قۆستنەوەی ئەو هەلانەی لەبەردەستدان.
گرنگی کات