ناوی تەواوی: جەمال ڕەشید ئەحمەد
ناوی دایک: حەنیفە عەبدوڵڵا
پیشە: شاعیر و نووسەر و فۆتۆگرافەر
لە ساڵی 1938 لە کۆیە لە دایکبووە.
- لە بنەچەدا خەڵکی کۆیەیە و لە بنەماڵەی حەوێزیەکانن، بەڵام لە #ڕانیە# نیشتەجێ بووە و هەر له و شارەش ژیانی هاوسەری پێکهێناوە.
لە ساڵی پەنجاکان دەستی بە نووسین کردووە.
لە ڕۆژنامەی (ژین) بابەت و بەرهەمەکانی بڵاوکردۆتەوە.
خاوەنی پەڕتووکێکی شیعری بووە.
تا کۆچی دوایی کرد بەردەوام شیعر و وتارەکانی لە گۆڤارو ڕۆژنامەکان بڵاوکردۆتەوە.
- لە ساڵی شەستەکان بە کامێراکەی کاری وێنەگرتنی کردووە و خاوەنی ئەرشیفێکی زۆری وێنەیە کە خۆی چرکاندویەتی، بە تایبەتی وێنەی شوێن و کەسایەتی و بۆنەکانی پشدەر و بتوێن.
لە ڕۆژی #20-10-2020# لە تەمەنی (82) ساڵی بە نەخۆشی لە شاری #هەولێر# کۆچی دواییکرد و هەمان ڕۆژی لە ڕانیە تەرمەکەی بە خاک سپێردرا.[1]