پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,115
وێنە 105,398
پەرتووک PDF 19,104
فایلی پەیوەندیدار 95,955
ڤیدیۆ 1,285
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای ...
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موک...
ئایا نەورۆز جەژنی کوردە؟ نەورۆز مێژوویەکی لێڵ و خاوەنی فرە
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp1
Viber1
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی1
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئایا نەورۆز جەژنی کوردە؟ نەورۆز مێژوویەکی لێڵ و خاوەنی فرە

ئایا نەورۆز جەژنی کوردە؟ نەورۆز مێژوویەکی لێڵ و خاوەنی فرە
نەورۆز بۆخۆی ئاماژەی ژیانەوەو نوێ بوونەوەیە,بەڵام ژیانەوە و نوێ بوونەوە چۆنە؟ ئایا تەنها بەسە بڵێین نەورۆز یانی ڕۆژێکی نۆێ و نوێبونەوەی ژیانی مرۆڤایەتی و هاتنی ساڵێکی نوێی گەشەی گوڵ و سەوزایی ؟
ژیان دوو قۆناغە , قۆناغی یەکەمی ئاودێمە کە ئاماژەی زاگرۆسە و قۆناغی دووەمیش بادینانە کە ئاماژەی میزۆپۆتامیایە-بەها دەیان =کۆمەڵی زاوزێی دەسەدەی سەرەتای ژیانی پاش نوخ کە پێیشی دەگوترێت (جێ زا ڕا) شوێنی فەرمانی زاوزێ, کە ئاماژەی جەزیرە بۆتانی باکورە کوردستانە-, نەورۆزیش هەمان مانای بادینانە و ئاماژەی نوێبونەوەیەی ژیانە, بەڵام لێرەدا دەبێت بپرسین ئایا ئێمە ئەم ناوەمان لێناوە یاخود گەلانی فرە ڕەگەز کە تێکەڵبوون و فارسیان پێکهێنا.
بەهار کە هاوڕۆژی نەورۆزە و ئاماژەی دەستپێکردنەوەی ژیانە, بەهاریش یانی باوکی فەرمانەکان,کە ئاماژەی فەرمانی مەزنە بۆ زاوزێ و گەشەی تەواوی بونەوەرەکان و ئاماژەی نوێبونەوە, نوێبونەوەی ژیانیش ئاماژەی دەستپێکردنەوەی ژیانە لەپاش ڕوودانی لافاوەکەی نوخ, کە پێی ئەڵێن مانوخ, نوخە, شاڕناخ کە هەمان مانای دووبارە نوێبونەوە دەدات.
لەو ڕۆژەی کەشتیەکە لەنگەری گرتووە نوێئاخ هەستاوە بۆئەوەی بزانێت ژیان ماوە یان نا هەستاوە مەشغەڵی داگیرساندووە کە خودی مەشغەڵ مانای مانەوەی ژیانە لەسەر خاک کە دواتر بووە بە ڕەمزی خۆر و لێرەوە ئاگرداگیرساندن بووبە ڕەمزی دووبارە سەرهەڵدانەوەی ژیان و نەورۆز.
براهەمین ئەو ڕۆژەی خرایە ئاگرەکەوە , بەفەرمانی خودا ئاگر براهەمینی نەسوتاند, لەو ڕۆژەوە ئاگر پیرۆزبوو, بەڵام نەک بۆ پەرەستن بەڵکو وەک ڕەمزێکی پاکی و تەواوکاری ژیانی مرۆڤایەتی.
ڕۆژ بەواتای ڕووی ژیانە، هەربۆیە گەڕانەوە بۆ مێژووی مەشغەڵەکەی نوخ و ئاگرەکەی برایمەنە دووبنچینەی گرنگی سەرەتای دیارکەوتنی نەورۆزن.
ئاگر هێمای سەرکەوتنی کوردبووە لەژیانیدا, نەتەوەیش ئاماژەی نوێنەوا, تازە لەدایک بووە، گەلیش بەمانای کۆی ماوەکان, کۆ میلەتە ماوە و لەناو نەچووەکان دێت.
مان ئیلۆت ئاماژەی مانەوەی مرۆڤەکانی ناو کەشتیەکەی نوخە، کەواتە سەرەتا دەبێت بزانین کە ئێمەی کورد گەلین نەک نەتەوە, نەتەوە خەڵکی نوێیە.
نەتەوەکانی دیکە بەهۆی ئایینی زەردەشتیەوە هاتنە ناو نەرۆز و بوون بەبەشێک لەم بۆنەیە باتایبەتیش پاش لەڕووخانی میدیا ئەمان بوون بە خاوەنی پاشەواری کەلتور-کاکڵەی دوور-ی و ئایینی میدیا و تەنانەت ئاتورەکانیش بەشێکی زۆریان کوردبوون.
مانەکان کە پێیان دەگوترێت مادەکان لە هەمەدان-هەنگمادان= هەنگمان=هەنگماتان=هەمەدان- بووم کە بنەڕەتی یاسا و کلتوری دەوڵەتی میدیایان دانابوو, بەڵام ئەژدەهاک لە خێڵی لۆلۆییەکان بووە -واتا کۆنە دانیشتوانی ئەوبەر سیروان بەرەو ڕۆژهەڵات- کە ناوەکەی واتا تەمەنی درێدەگەیەنێت, ئازەریەکانیش باوکانی ئیبرامن و وەک چۆن باوکی ئازەریلۆشن کە خەڵکانی بێتواتە و ئەو سنورە بەرەو قوڵایی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتۆتەوە، ئەمە قۆناغی سەرەتای دروستبونی مادبووە، هیچ پەیوەندیییەکی بەئازدیهاکی دواپاتشاوەنییە و نزیکەی (80) ساڵێکیان نێوانە.
کاوە کێیە؟
کاوا کە کورتکراوەی کەیوازە و پێی وتراوە کەیخوسرەو بەمانای سەرگەورەی ڕێگە ڕاست دێت کە بەروەچەی ماناکانە, هەستاوە بەئەنجامدانی کۆدیتایە بەسەر ئاژدیهاکی لۆلۆییدا کە بۆخۆیشی کوردبووە و ئەوی لەکارلادا و بەهەڵگرتنی هاوخوێنێتی برەوی بەدەستەڵاتی مادەکان دا, ئەمەیش لەئەنجامی ئەوەی لۆلۆییەکان هەوڵێکی زۆریانداوە بۆ سڕینەوەی ماناییەکان, بەڵام بەجۆرێک لەجۆرەکان هاوکێشەکە پێچەوانەبوویەوە و ماناییەکان زاڵبوون بەسەر ئاژددهاک و لۆلۆییەکاندا و لێرەوەیش پیرلۆمان دامەزراند و هاتنە ناو وڵاتی دووبارەوە و بەهرۆز و میدیانیان دروستکرد کە نزیکی بەغدای ئێستان , سەرباری کۆت و سوێرە و ڕۆستەمیە کە دەستکردی مادەکانن...
ئەو ڕۆژەی کەیواز سەرکەوت بەسەر ئاژدهاکدا ئاگریکردەوە بەمانای سەرکەوتن کە مێژووی کردنەوەی ئاگری خۆیشی هەزاران ساڵ لەوەو پێشیش بووە و ئاماژە نوێبونەوەی ژیانە و لێرەوەیش جارێکی دیکە نەورۆز دیارکەوتەوە بەڵام لەسەردەستی مادەکان کە ڕۆژی بونیاتانی دەوڵەتی مادە لەسەربنەمای گردکردنەوەی تەواوی خێڵە کوردییەکان.
بەڵێ نەورۆز ڕۆژی یەکبونی کورد و بەهار و سەرەتای ژیانێکی نوێییە لای ئێمەی کوردی پاشەواری ماد و لۆلۆیی.
ئاماژەکانی جەژنی نەورۆز:
نەورۆز(نورۆژ) جەژنێکی ئاریایی کەونارایە, ئەو مێژووەی کە بە قەستی هەوڵدەدرێت کە نەزانرێت بەتەواوی لەکەیەوە یادی گێڕادراوە, بەڵام لەکاتی ئێستادا هەریەکە لە کورد و فارس و بەلوچ و ئەفغان و تاجیک بەجەژنی خۆیانی دەزانن.
ئاماژەی ئایینی نەورۆز:
نەورۆژ پەیوەندە بە ئایینی یەزدانی خۆرییەوە, داگیرساندنی ئاگر لە ئێوارێی ڕۆژی 20ی ئازار ئاماژەیەکە بۆ سەرکەوتنی ڕووناکی بەسەر تاریکیدا, چاکە بەسەر خراپەدا, لەو دەمەدا و تاوەکو ئێستایش ئەو یادە بە ئاهەنگ و مۆسیک گێڕانەوە ئەنجامدراوە لە کلتوری ئێزیدی و یارسانی و لاولاوی(عەلەوی).
ئاماژەی ژینگەیی:
ئاماژەی هاوتایی بەهارەیە و تێیدا شەو ڕۆژ هاوتادەبن و ژیانێکی نوێ ڕوو لەخاک و ڕووەکەکانی دەکات و بەرهەمە کشتوکاڵیەکان دەگەشێنەوە و بەرخ وماڵات لەدایک دەبن و هەمووان خۆشی بۆئەمە دەگێڕن.
ئاماژەی نەتەوەیی:
نەورۆز بوەتە بەشێکی کلتوری نەتەوەیی گەلانی ئاریی نەژاد و کوردیش وەک بنچینەیەکی ئەو گەلانە ئەم جەژنەی بەپیرۆز گێڕاوە و پێشتر لە نەورۆزدا پاتشا لەسەر تەخت دانراوە و لە نەورۆزدا ئاهەنگی سەرکەوتن گێڕدراوە و تاوەکو ئێستایش هەمان شت.
چیرۆکی کاوە و زوحاک
هەزارساڵ پێش لەدایکبونی عیسا , پارس و مید دوو گەلی دراوسێ بوون, بەڵام زۆرینە لەژێردەستی ئاشورەکان بوون, لە میددا چوار پاتشای مەزن دیارکەوتن:
یەکەم: دیاکۆ(دهاکۆ): دامەزرێنەری مەملەکەتی میدیا بەنزیکەی 727پ.ز, کە دژی ئاتورەکان ڕاپەڕیوە و دواتر دەستگیرکراوە.
دووەم: خشاتریت ی کوڕی دهاکۆ: پێی دەگوترێت: (فراۆرت/براۆرت), دەستیگرتووە بەسەر خاکێکی زۆردا و دژی ئاتورەکان جەنگیەوە و لە ساڵی 653پ.ز دا لەگۆڕەپانی جەنگدا کوژراوە.
سێیەم: کەیخوسرەوی کوڕی خشاتریت: لەساڵی 612 پ.ز دا بەیارمەتی کلدانەکان شانشایەتی ئاشوری گرت و دواتر برەوی بە فراوانکردنی خاکەکەیدا و لەهەر کوێیەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کورد زمانێک مابێت بنچینەکەی سنوری دەستەڵاتی ئەم پیاوەبووە, بەداخەوە لەساڵی 585پ.ز دڵی لەلێدان کەوت.
چوارەم: ئاژدیهاکی کوڕی کەیخەسرەو: کە ناوی (ئازد دهاک) بووە, بەمانای (دهاکی یەزدانی/گەورەی ئاریان), ئەم پاتشایە سنوری میدیای گەیاندە ئەفغانستان لەڕۆژهەڵات و زەریای هندی لەباشورەوە و لەناوەدیشەوە سەر دەریای ناوەڕاست.
پاتشا ئازدیهاک بوێر و خەونداربوو, زۆر ەتوندی لەبەرپرسە گەندەڵەکانی دەپرسییەوە و سزای مەرگی دەدان, ئەم دەست توندییەی لەئاست بەرپرسە خراپەکان وای لەهەندێک بەرپرسی سەربازیی میدیاکرد کە ڕقی لێهەڵگرن و بەتایبەتیش هارپاگی سەرکردەی سووپا.
هارپاگ بەنهێنی لەگەڵ کۆرشی دووەم ی شای فارسەکاندا ڕێککەوتن بۆ ڕووخاندنی پاتشا ئازدیهاک و بۆئەمەیش لەساڵی 553پ.ز , کۆرشی دووەمی ئاغای پارسەکان کە ژێر دەستەی میدبوون, ڕاپەڕینی سازدا, ئازدیهاک هەستا بەناردنی سوپای سەرەکی وڵات بۆ کپکردنەوەی ئەو ڕاپەڕینە, بەڵام هارپاک ناپاکی لێکرد و چووەپاڵ کۆرشی دووەم, بەم شێوەیە ئازدیهاک لە هەمەدان گیریکرد و هەستا بە چەکدارکردنی تەواوی دانیشتوان و بۆماوەی سێ ساڵ ئەو تاقە شارە بەرگریکرد لەتەواوی ئەو هێرشانەی کۆرشی دووەم و هارپاگی ناپاک دەیانکردەسەری , دەبێت ئەوەیش بزانین کە لەم گەمارۆدانەدا زۆرینەی سوپای میدیایش چوبونە پاڵ کۆرش و ببون بەجاشی کۆرش, دوا ئەنجام شار خەڵکێکی کەمی لێمایەوە و زۆرینە کوژرا و برسێتی ناچاریکردن دەرگای خۆبەدەستەوەدان بکەنەوە, لەساڵی 550پ.زدا شانشا ئازدیهاک بەدیلیگیرا و کۆرشی بەپێ و دەست بەستراوی ناردی بۆ ئەوەی لە کونجێکی ئەفغانستاندا زیندانی بکات بەڵام لەڕێگە قەرەوڵەکان شانشایان لە تینوێتی و برسێتیدا کوشت, بەمردنی ئازدیهاک میدیا کۆتایی پێهات.
لەو کاتەی ئازدیهاک گیرابوو هارپاکی گەورە جاش ڕۆیشتبوە سەردانی تاوەکو گەردەن ئازادی لێبکات, بەڵام ئازدیهاک پێی گوت:
تۆ تەنها شایەنی لۆمەکردن نیت, بەڵکو گەمژەترین مرۆڤێکی کە هەیت, گەر ڕووخانی من فێڵی تۆ بوو, کەواتە بۆچی خۆت نەبوویە پاتشا و بووی بەخزمەتکار, یاخود هیچ نەبوایە ئەم شانشایەتیەت نەبەخشیبایە بە پارێک و بتدایە بە میدێک پیاوچاک, بەڵام بەم کارە گێلانەی تۆ ئەوەتا لەتەواوی کونجی وڵات تەواوی پیاوچاکانی مید بوون بەکۆیلە و ئافرەتەکانیان کرانە کەنیزەی ئەو کۆیلانەی لە ماڵەکانیان بوون , بەڵێ ئەمانە بەڵگەی ژیری ئازدیهاک و خۆشەویستی بووە بۆ خاک و خەڵکەکەی وەک چۆن بەڵگەی گێلێتی هارپاگ و خۆشباوەڕی کوردیشە لەکۆنەوە تا ئێستا.
بەڵێ لەسەرەتادا کۆرش وای پیشاندا کە ئەم فەرمانڕەواییە هاوبەشی میدەکانیش دەبێت و بۆئەمەیش چەندین گەورە جاشی میدی کرد بەسەرداری چەند لادێ و شار, بەڵام تەواوی پۆشتە هەستیار و فەرماندارەکانی دایەدەستی پارسەکان و بەمەیش ڕێبازی پارسیبوون گەیشتە لوتکە بەتایبەت پاش ئەوەی کامبیزی کوڕی کۆرش هاتەسەر دەستەڵات تەواوی نیشانەکانی مادی لەوڵاتدا سڕییەوە و هەموو میدێکی قەتڵوعامدەکرد, ئەمەیش وایکرد لەچەندین ناوچە و کاتی جیاوازدا میدەکان لەدژی ڕاپەڕن, لەنمونەی:
-ڕاپەڕینی سەرکردە گاووماتا لەساڵی 522پ.ز لەدژی کامبیز.
-ڕاپەڕینی فراۆرت لەساڵی 521پ.ز لەدژی دارای یەکەم.
3-ڕاپەڕینی شا چیتران توخمە لەسەردەمی دارای یەکەم.
بەڵام هەرسێ شۆڕشەکە بەهۆی ئەوەی هیچ فارسێکی دەستەڵاتدار لەگەڵیان نەبوو دامرکانەوە و سەرگەورە و شوێنەوکەوتوەکانیان لەقەنارەدران و لەم بەروارە بەدواوە هەموو وشەیەکی میدی گۆڕدرا بۆ پارس و تەواوی مێژووی میدیا بۆ پارسان نوسرایەوە.
قەمبیزی خوێنمژ پێ ئەوی گیانی دەربچێت بە جێگڕەوەو شالیارەکانی وەسێتکردبوو کە: هیچ کات ڕێگە نەدەن ئاڵای مید هەڵبکرێتەوە جا باجەکەی هەرچیەک بێت بەڵێ بۆئەمەیش پارسەکان هەوڵی تێکدانی تەواوی دەستکەوتەکانی میدیاندا لەدوو ئاستدا, ئەوانیش:
-ئاستی ئایینی: میدەکان شوێنکەوتەی ئایینی ئێزدانی بوون, ڕەتی زەردشتی بوونیان دەکردەوە, زەردەشت هانای بۆ پاتشا هەشتاسپی باوکی دارای یەکەمی پاتشای پارس برد, هەشتاسپ بووبە زەردەشتی و ڕاستەوخۆیش پارسەکان بوونە هەڵگری ئەم ئایینە و بەمەیش ئایدۆلۆجیای ئایینی زەردەشتی بووبە بناغەیەکی گەورە بۆ کوشتارکردنی کوردانی مید لەسەر بنەمای جیاوازی ئایینی و ناوبانگێکی خراپیشیان دایەپاڵ موغەکان و بە ساحیر ناوبانگییان بۆ دەرکردن.
-لەبواری سیاسیدا پاتشا پارسەکان بەتەواوی هەڵی بەپارسکردنی تەواوی دەستەڵاتی وڵاتیاندا و تەواوی ئەو مێژووی میدیان هەڵوەشاندەوە و گڕتێبەردا و شوێنەوارەکانیان لەناوبردن و چەندین ئەفسانەی ناشرینیان بەدەم پاتشا ئازدیهاکەوە هەڵواسی و ناشرینیانکرد.
مێژوو نووسانی پارس زۆر بەوردی هەستان بە تێکەڵکردنی چیرۆکی پوراسپی پارسی لەگەڵ ئازدیهاکی میدی و چیرۆکی دووماری سەرشان و خواردنی مێشکی دوو منداڵیان دایەپاڵ ئازدیهاک, لەکاتێکدا پوراسپ لەئەسپەهان پاتشابووە و ئازدیهاک لە هەمەدان, هەروەها گاوای میدی کە لەدژی پوراسپی پارس لەئەسپەهان جەنگیوە پارسەکان گۆڕییان بۆ کاوای فارسی گوایە لەدژی ئازدیهاک جەنگیبێت, بەو مانایەی ڕۆڵەکانیان پێچەوانەکردۆتەوە و میدەکانیان بە خوێنخوەر و پارسەکانیان بەشۆڕشباز لەقەڵەم داوە و بۆئەمەیش نوسەرە پارسەکان زۆر بەجوانی دەنێو پەرتوکانیان ئاخنیوە.
پارسەکانیان لەسەرەتای هاتنە سەردەستەڵاتیان کاریان بۆ نەخوێنەوارکردنی کورد کردووە, ئەوکاتەی بوون بە دەستەڵاتداری تەواویش مێژووی میدیا قەدەغەکرا لەتەواوی وڵاتدا....
بەڵێ پارسەکان لێهاتوون لە داڕشتنەوەی چیرۆکدا, ئەوکاتەی ساسانیەکان ڕووخێندران زۆر نوسەری پارسی هەستان بەگۆڕینەوەی چیرۆکی گاوا و ئازدیهاک بۆ کاوە و زووحاک و وایان دایەوە قەڵەم کە زوحاک سەرکردەیەکی خوێنمژی عارەبە و خەڵکی یەمەنە کە شا میرداسی باوکی کوشتوە تاخۆی ببێت بە پاتشا و چییان دابوەپاڵ ئازدیهاکی میدی ئەوە و شتێک زیادەشیان دایەوە پاڵ ئەم پاتشا عارەبە.
...
پاتشا ئەزدهاک بەپێی سەرچاوە ڕەسەنە مێژووییە ناپارسیەکان, بۆخۆی ناوی ئاشتۆمیگۆیە
....
پەیوەندی جەژنی ئاکیتی سۆمەری و سەریساڵی ئێزیدی و جەژنی نەورۆز
لەسەردەمی کۆندا ڕۆژژمێری تقوسەکانی وڵاتی میزۆپۆتامیا پشت بەستبووە بە هاوتایی بەهارە و پاییزە, بەجۆرێک لەم کاتەدا مانگ و خۆر هاوسەنگییەکی نمونەییان لەنێوادایە, تێیدا سەرەتای ساڵی کشتیاری و کۆتایی هاتنیشیەتی, بەو پێیەی هاوتایی بەهارە دەستی پێدەکرد لەڕێی دیارکەوتنی یەکەمین مانگی بەهارەوە کە دەکەوتە کۆتایی مانگی ئازار و سەرەتای مانگی نیسان بەپێی سوڕی ساڵانەی مانگ, لەکاتێکدا هاوتایی پاییزە مانای دیارکەوتنی یەکەمین مانگی نوێی پایزەیە.
دەقە سۆمەرییەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە دانیشتوانی وڵاتی جووت ڕووبار کشتیاربوونە, دواتر شاریان دروستکردووە, هەربۆیە لەسەرەتا و کۆتایی هەموو ساڵێکی کشتوکاڵیدا ئاهەنگی گەورەیان سازدەکرد, کە ئاماژەی هاوتایی بەهارەو پایزەشن, بەتێپەڕینی کات ئەم بۆنانە مۆرکێکی ئاینییان وەرگرت.
دەقە سۆمەرییەکان ئاماژەیش بەوە دەکەن ئەوە خودی سۆمەریەکانن بۆیەکەمین جار ئاهەنگی جەژنی ئاکیتۆیان گێڕاوە لەسەرەتای مانگی نیسانی هەموو ساڵێکدا, بەخودی سۆمەریش بەم جێژنەیە دەگوترا ئاکیتی و بۆماوەی یازدەڕۆژ ئاهەنگ گێڕانیان بەردەوام بووە.
سەرتاای میهرگانی ساڵی نوێ لە وڵاتی جووت ڕووباردا لەشاری ئاورەوە دەستی پێکرد و دواتر گواسترایەوە بۆشارەکانی دیکەی سۆمەریان لەشێوەی شاری نیپووری پایتەختی جوتڕووبار و شاری ئارۆک و ئاریدۆ و ئادب و دواتریشی ئەنجامدانی شتێک گۆڕانکاری بەپێی ئەو دینەزاڵەی لەو شارانەەدا هەبوو.
هەرچی وشەی ئاکیتی سۆمەریشە بەمانای چاوپێکەوتن(ئاکیتی=کات و شوێنی دیتن) دەهات, کە لەو کاتەدا خەڵکی ئاور چاویان بە پەیکەری نانا دەکەوت و ئەم ئاهەنگەیش یازدە ڕۆژی دەخایاند و بەمەیش نانای خوای مانگ لە خانوی ئاکیتی یەوە دەگوازرایەوە بۆ شاری هەمیشەیی خۆی , شاری ئاور.
هەرچی ساڵی ئێزدیشە یەکەمین چوارشەمەی مانگی نیسانە(چوارشەمەی سور), کە تێیدا ئێزیدیەکان ئاهەنگی سەرەتای دروستبوونی ژیان و زەوی دەکەنەوە, هەربۆیە لێرەوەیش ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە جەژنی چوارشەمباسۆر ی ئێزیدی درێژکراوەی هەمان جەژنی ئاکیتی سۆمەرییە.
چوارشەمە لای ئارییەکان ڕۆژێکی پیرۆزبووە, تەنانەت ژمارە چوار لە ئاینی میتراییدا پێگەیەکی باڵای هەبووە کە بە نیشانەی + چوارلا یەکسان ئاماژەکراوە بە ئاو,ئاگر, خاک و ئاو, وەک چۆنیش ئاماژەبووە بۆ هەر چوار ئاراستە:باکور,باشور, ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا, وەک چۆنیش ئاماژەبووە بۆ هەر چوار کاتە پیرۆزەکە: لەدایک بوون,گەنجێتی,گەورەیی و پیرێتی, لێرەوەیش ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە هەڵبژاردنی چوارشەم لای ئێزیدیەکان پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ ئایینی میتراییدا هەیە و ئاینی ئێزیدی بەشێکی ئایینی یەزدانییە کە لە میتراییدا خۆی دەنوێنێت.
وەک دەزانین 21ی ئازار جەژنی سەری ساڵی کوردیشە, کە بەپێی ڕۆژژمێری سۆمەری هەمان بەرواری ڕۆژی ئەنجامدانی جەژنی ئاکیتی یەو هەربۆیە لێرەوەیش دەتوانین بڵێین: بەڵێ نەورۆز هەمان درێژکراوەی جەژنی ئاکیتی سۆمەرییە، سۆمەریەکانیش لە کوردستانەوە گلۆربونەتەوە، کەواتە جەژنەکە مۆرکێکی ڕەسەنی کوردبوونی هەیە.
...
بۆ نوسینی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە سوود لەنوسینەکانی بەڕێزان (د.مەهدی کاکەیی، د.احمدخلیل و چاوپێکەوتنی بەرێز م.سابیری مێژووزان) وەرگیراوە.
گەرمیان محەمەد[1]
ئەم بابەتە 2,471 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | گەرمیان محەمەد
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 21-03-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 21-03-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 21-03-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,471 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
دادگایی تاوانبارانی ئەنفال
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
کورتەباس
گۆرانیەکی هەڵپەڕکێ
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو سەد ساڵەی سلێمانی یەوە
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
چەردەیەک لە ژیانی قەرەج لەناو ئەوروپا و لەناو کورددا
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
کورتەباس
هەنگاوێک بۆ دوا ساڵەکانی پەنجاو وەبەرچاوهێنانەوەیەکی رۆژانی رەشی کرێکارانی قوڕ لە هەولێر لەپێش شۆڕشی تەمووزی 1958دا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
قشڵەی کۆیە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
ژین
25-06-2012
هاوڕێ باخەوان
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
05-05-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,115
وێنە 105,398
پەرتووک PDF 19,104
فایلی پەیوەندیدار 95,955
ڤیدیۆ 1,285
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
دادگایی تاوانبارانی ئەنفال
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
کورتەباس
گۆرانیەکی هەڵپەڕکێ
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو سەد ساڵەی سلێمانی یەوە
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
چەردەیەک لە ژیانی قەرەج لەناو ئەوروپا و لەناو کورددا
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
کورتەباس
هەنگاوێک بۆ دوا ساڵەکانی پەنجاو وەبەرچاوهێنانەوەیەکی رۆژانی رەشی کرێکارانی قوڕ لە هەولێر لەپێش شۆڕشی تەمووزی 1958دا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.546 چرکە!