پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,834
وێنە 104,285
پەرتووک PDF 18,893
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,238
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
یووبیلی ئەڵماسی حیزبی دێموکڕات و چەند قسەیەک
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

یووبیلی ئەڵماسی حیزبی دێموکڕات و چەند قسەیەک

یووبیلی ئەڵماسی حیزبی دێموکڕات و چەند قسەیەک
عەبدوڵڵا حەسەن زادە
تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕات (هەردوو دێموکڕات) خۆیان ئامادە دەکەن تا لە 25ی گەلاوێژی 1399ی هەتاویدا جێژنی 75 ساڵە (یووبیلی ئەڵماس)ی حیزبەکەیان بگرن. ناتوانم بیشارمەوە کە بە باوەڕی من پێکهێنانی جێژنی 75 ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکڕات لەو ڕۆژەدا، تەنیا ئەوکاتە لە جێی خۆیدایە کە مەبەستمان خەباتی حیزبەکە لە ژێر ناوی (حیزبی دێموکڕاتی کوردستان)دا بێ، ئەگینا ئەم حیزبە 25ی گەلاوێژی ساڵی 1321ی هەتاوی دامەزراوە کە سێ ساڵ بە ناوی(ژ.ک) (کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان)تێ­کۆشاوە و دوای سێ ساڵ لە کۆنگرەی یەکەمی حیزب (2ی خەزەڵوەری 1324)دا ناوەکەی گۆڕاوە بە (حیزبی دێموکڕاتی کوردستان). ئەم ناوگۆڕینە قەت بە مانای هەڵوەشانی (ژ.ک) و دامەزرانی حیزبێکی تازە بە ناوی (ح.د.ک) نەبووە و بەو پێیە دەبووایە 3 ساڵ لەمەوبەر یووبیلی ئەڵماس یان جێژنی 75 ساڵەی دامەزرانی ئەم حیزبە گیرابایە.
بۆ ئەوەی لەخۆوە قسەم نەکردبێ، دەقێکی ڕۆژنامەی (کوردستان) ئۆرگانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بە شاهید دەگرم کە 74 ساڵ لەمەوبەر لە #مەهاباد# و لە سەردەمە زێڕینەکەی کۆماری کوردستاندا بڵاو بۆتەوە:
(ڕۆژی 25ی گەلاوێژ بە بۆنەی ڕۆژی پێنجەمین ساڵی دامەزراندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لەبەر هەیوان و حەساری عیماڕەتی پێشەوا جێژنێک گیرابوو. لەم جێژنەدا تەواوی ئەهالی شیرکەتیان کرد و شیرینیات و چا و میوەجاتیان مەسرەف کرد. جێژن لە سەعاتی 1ی پاش نیوەڕۆ دەست پێ­کرا، دەوروبەری عیماڕەتی پێشەوای بە ئاڵای سێ ڕەنگی کوردستان و وێنەی پێشەوای موعەززەم ڕازابووەوە و شەوێ سەعات حەوت بەرنامەی جێژن دەست پێکرا و بەبۆنەی ئەم جێژنە لەلایەن ئاغایانی عەلیی خوسرەوی، سەید موحەممەدی تەهازادە، دڵشادی ڕەسووڵی، سەید موحەممەدی حەمیدی، جەعفەری کەریمی، وردی، عەزیزی سددیقی، سەید عەبدوڵڵای تەهازادە، عوسمان دانیش، موحەممەدئەمینی قادری و کاک ئەمینی شەڕەفی مودیر، نوتق و مەقالات خوێندرایەوە…) (کوردستان ئۆرگانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، ژمارە 79، 29ی گەلاوێژی 1325). پێویستە بگوترێ کە بۆ ئاسانتربوونی خوێندنەوە، بابەتەکەمان بە ڕێنووسی ئەمڕۆی کوردی نووسیوەتەوە.
پێش هەموو شتێک و بەرلەوەی قسەکانم دەست پێ­کەم، بەوبۆنە پیرۆزەوە پڕبەدڵ پیرۆز بایی لە هەموو خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی تێکۆشەرانی دێموکڕات دەکەم و سڵاو بۆ گیانی دامەزرێنەرانی حیزب و بۆ تێکڕای ئەو خەباتگێڕانە دەنێرم کە لە ماوەی نزیک بە هەشت دەیەی ڕابردوودا ڕێی دێموکڕات، ڕێی خەبات بۆ وەدیهێنانی مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستانیان بڕیوە و لەو پێناوەدا شەهید و کەمئەندام بوون، بەناکامی سەریان ناوەتەوە، یان هەروا بە شانازییەوە ئاڵای ئەو خەباتە پڕ سەروەرییەیان بەرز ڕاگرتوە.
خوێنەرە بەڕێزەکان و هاوڕێیانی دێموکڕات!
لەو جۆرە بیرەوەرییانەدا بە حەق، هەموو ساڵێ ئاوڕ لە سەرکەوتنەکان و خاڵە بەهێزەکانی هەر حیزب و ڕێکخراوێکی سیاسی دەدرێتەوە و شانازی بە ڕابردووی پڕ حەماسە و فیداکاریی جەریانەکە تازە دەکرێتەوە. هاوڕێ و هاوخەباتەکانم شاهیدن کە ئەمنیش لە ساڵانی دوورودرێژی تێکۆشانمدا بە دەیان -ئەگەر نەڵێم بە سەدان- بابەتم لەسەر سەرکەوتنەکان و خاڵە ئەرێنییەکانی مێژووی ئەم حیزبە لە ڕادیۆ و ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی حیزب و دەرەوەی حیزب و لە میتینگ و سێمینارەکاندا پێشکەش کردوە، کە بە سەرمایەیەکی بە نرخی ژیانی سیاسیی خۆمیان دەزانم.
بەڵام لەسەر ئیزنی هەمووان لەم یادە پیرۆزەدا دەمەوێ جۆرێکی دیکە بێمە گۆ. بیرمەندێکی ناوداری سیاسی دەڵێ: (ئەوەندە ڕەخنە لە خۆتان بگرن کە دوژمن لە خۆشییان بێتە سەما.) شاراوە نیە کە هەموو ئینسانێک و هەموو جەریانێک لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیی خۆیدا سەرکەوتن و تێشکان و بەرەوپێشچوون و نووچدان و بە گشتی خاڵی بەهێز و لاوازی دەبێ. لە سەرفەسڵێکی وەک ئەوەی ئێستادا وەبیر هێنانەوەی شانازییەکان نەک هەر بەجێ، بەڵکوو زۆر پێویستیشە بۆ ئەوەی بەرەی نوێی نەتەوە و نیشتمانەکەمان دەگەڵ ڕابردووی پڕکەندولەند و هەورازونشێوی مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلی خۆیان ئاشنا بن و ئەزموونەکانی بکەنە سەرمایە و سەرمەشقی کار و بەرخۆدانی ئایندەیان.
هەرلەو کاتەدا تەنیا وەبیرهێنانەوەی سەرکەوتن و شانازییەکان و پاڵدانەوە لەسەر دەسکەوتەکانی ڕابردوو نامان­گەیەنێتە جێگایەک و دەبێ خاڵە بەهێزەکان وەبیر بێنینەوە تا دواڕۆژی خۆمانیان پێ ڕووناکتر بکەین، بەڵام بەجێیە خاڵە لاوازەکانی ئێستا و ڕابردووشمان بێنینە بەر چاو بۆ ئەوەی چارەسەریان بکەین و هەوڵ بدەین نەگەڕێینەوە سەریان. دیتن و پێ­لێنانی خاڵە لاوازەکان نەک­هەر نیشانەی بەرەودواگەڕانەوەی ڕەوتێکی سیاسی نیە، بەڵکوو ڕاست بەپێچەوانە, بەڵگەی ئازایەتی و باوەڕبەخۆبوونی ڕەوتەکەیە. دڵنیام هاوڕێیانی دڵسۆز و قەڵەمبەدەستم ئەمساڵیش لەبارەی شانازییەکانی مێژووی حیزبەکەمانەوە ئەوەی پێویستە بەجێی دەگەیەنن و کەلێن و کەلەبەرێک ناهێڵنەوە. بۆیە ئەمن دەمەوێ -ئەگەریش خۆخوێنتاڵ­کردن بێ- قامک لەسەر بەشێک لە ناکامییەکانی ڕابردوومان و کەموکوڕییەکانی ئێستامان دابنێم و بە پێویستیش نازانم پاکانە بۆخۆم بکەم، چونکە لە دڵسۆزی و ڕاستوێژیی خۆم بەگومان نیم.
بەشێک لە کەموکوڕییەکانی ڕابردوومان:
1-حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دەگەڵ هەموو شانازییەکانی، نەیتوانیوە ڕووداوەکانی مێژووی خۆی بە دوکۆمێنت بکات و لەبەر نەبوونی ئاڕشیڤ، زۆر جار بۆ دۆزینەوەی زۆر بەڵگە و نووسراو و بڕیاری ئەم حیزبە ناچار بووین پەنا بۆ بەرهەمەکانی مێژوونووسانی بێگانە بەرین کە ئەگەر بە نیازی خەراپیشەوە نە نووسرابن، کەمتر دەرخەری وردەکارییەکان بوون. ڕەنگە ئەوەندە بەس بێ کە بزانین حیزبی دێموکڕات ئێستاش نەیتوانیوە هەموو ژمارەکانی ڕۆژنامەی (کوردستان)ی سەردەمی کۆمار کۆ بکاتەوە و ئەوەی کە کۆش کراوەتەوە بەرهەمی هەوڵ و ماندووبوونی دڵسۆزانی وەک ڕەحمەتی دوکتۆر کەمال فوئاد و دواتریش ئاڕشیڤی خەباتگێڕی نەمر ڕەشید باجەڵانە. یان تا چەند ساڵ لەمەوبەر ڕۆژی 31ی مارسی 1947مان بە ڕۆژی لەداردرانی پێشەوا و هاوڕێکانی دەزانی. لە حاڵێکدا ڕۆژی 10ی خاکەلێوە، ڕۆژی ئیعدامی پێشەوا و هاوڕێکانی دەکاتە 30ی مانگی میلادی و تەنانەت ساڵانی کەبیسە ڕێکەوتی 29ی مارسیش دەکا.
2-حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لەمێژووی تێکۆشانی خۆیدا هەرنەبێ 7 جار تووشی لەتبوون (انشعاب) هاتوە کە بێجگە لە دوو جاریان -ئەوانیش لە ئاکامی دەست­تێوەردانی لاوەکیدا- هیچکامیان بەرهەمی جیاوازیی بەرنامەی سیاسی و ناکۆکیی فکری نەبوون و سەرجەمیان لە بەرچاوتەنگی و وێک­هەڵنەکردن و پێکەوەنەحاوانەوە سەرچاوەیان گرتوە.
3-ڕاکردنی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لەدەست زوڵم­وزۆرداریی دەسەڵاتداران و پەنابردنیان بۆ وڵاتانی دیکە و بەتایبەتی عێڕاق خاڵێکی لاوازی دیکەی ئەم حیزبەیە. ئەمە ڕاستییەکی تاڵە کە ڕێبەرانی حیزبی دێموکڕات کەمتر لە دە لەسەدی تەمەنی تێکۆشانی ئەم حیزبەیان لە وڵاتی خۆیان و لەنێو خەڵکی خۆیاندا بەسەر بردوە. لەحاڵێکدا ژیان لەنێو خەڵک و ئیلهام­وەرگرتن لە بیروڕا و داخوازەکانیان مەرجێکی سەرەکی بۆ دروست­دەرچوونی بڕیار و سیاسەتەکانی حیزبێکی سیاسییە.
4- لە هەمووی ئەمانە تاڵتر، حیزبی ئێمە چەند جار تووشی شەڕی براکوژی و تەنانەت شەڕی خۆکوژی بەمانای شەڕی خۆبەخۆی ئەندامەکانیشی بووە. لێرەدا مەبەست خەتابارکردنی حیزبەکەی خۆم نیە و وا دەزانم ئەگەر ڕۆژێک لێکۆڵینەوەیەکی بێلایەنانە لە هۆیەکانی ئەو شەڕانە بکرێ دەردەکەوێ کە ڕێبەرایەتیی ئەم حیزبە بەشێکی کەمتر لە بەرپرسایەتییەکەی بەر دەکەوێ. بەڵام لە شەڕی براکوژیدا نە هیچ لایەنێک لەسەر حەقە و نە هیچیان براوەی شەڕن. بێچارەن ئەو کەسانە کە هیچ بەرپرسایەتییەک لەو بارەیەوە قبووڵ ناکەن و -بە داوای لێبووردنەوە- گەمژەن ئەوانەی خۆیان بە سەرکەوتوو دەزانن.
ئەمانە وەک نموونە باس کران و ئەم حیزبە و هەموو هێزێکی سیاسی لە ڕەوتی تێکۆشانی خۆیاندا تووشی زۆر هەڵە و کەموکوڕی دێن کە بەجێیە بێ­دەمارگرژی ئاوڕیان لێ­بدرێتەوە و نەخشەڕێگای ڕاست­کردنەوە و دووپاتەنەکردنەوەیان بۆ دابنرێ.
بەڵام ئێستامان چۆنە؟
کورد گوتەنی (خوا نەیبڕێ) ئێستا دوو حیزبی دێموکڕاتمان، هەرکام بە دامودەزگایەکی بەرینی تەبلیغاتی و تەنانەت تەشکیلاتی و هتدەوە هەن و ڕەنگە هەرکامێکیشیان بە پاڵدانەوە لەسەر شانازییە مێژوویی­یەکانی حیزب خۆیان بە یەکەمی مەیدانی سیاسەتی خۆرهەڵاتی کوردستان بزانن و بەتایبەتی بە خۆبەراوردکردن لەگەڵ هێندێ ڕێکخراوی لە خۆیان چووکتر، تەواو لە وەزعی خۆیان ڕازی بن و کەموکوڕییەک شک نەبەن کە پێویست بێ چارەسەری بکەن. لەحاڵێکدا ڕاستییەکە شتێکی دیکەیە و دان­پێدانەنانیشی نەک هەر گیروگرفتێک چارەسەر ناکا، بەڵکوو بەرەو هەڵدێرگەیەکمان دەبا کە دەتوانێ بمان­گەیەنێتە نشوستییەکی بێ­گەڕانەوە. ئاخر دەبینین:
-ئەگەر ڕۆژێک کۆماری کوردستانمان دادەمەزراند کە (قیبلەگای هیوا بوو، سەنگەری ئازادی) و ڕۆژگارێک (دوڕگەی ئارام)ی حەمەڕەزاشامان بە ڕاپەڕینە ئازایانەکەی ساڵانی 47-1346 (68-1967) دەشڵەقاند و زەمانێک پێشمەرگەکانمان لە #ئیلام#ەوە تا #ماکۆ# تەنگیان بە دوژمنانی ماف و ئازادییەکانی گەلی کورد هەڵدەچنی و کوردستانیان دەکردە پەناگە و جێ­حەوانەوەی هەموو ڕێبوارانی ڕێگای ئازادیی ئێران، ئەمڕۆ پتر لە سەد کیلۆمیتر دوور لە مەیدانی خەباتی خۆمان لە چەند ئۆردووگایەکی پەنابەریدا قەتیس ماوین و چاومان بڕیوەتە (کەرەمی خوا) و شانسێک کە ڕۆژێک لە ڕۆژان ڕوومان تێ­بکا و لە دەرگامان بدا.
– ئەگەر سەردەمێک حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە ڕیزی پێشەوەی هێزە گەورەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کورددا دادەنرا و دەبووە میوان و خانەخوێی ڕیزی هەرە پێشەوەی ڕێبەرانی سیاسیی کورد و ئێرانی و بێگانە و تەنانەت بۆ چارەسەری کێشە و ناکۆکیی نێوان گەورەترین هێزە سیاسییەکانی کورد ڕووی تێ­دەکرا، ئەمڕۆ هیچ­کام لە دوو حیزبە دێموکڕاتەکە وەک حیزبە یەکپارچەکەی جاران سەریان دەنێو سەراندا دیار نیە و حیسابیان بۆ ناکرێ و تەنانەت بە هەردووکیشیان وەزن و ئیعتیباری ئەویان نیە.
-ئەگەر ساڵی 1358ی هەتاوی حیزبی دێموکڕات لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرددا سەدی 82ی دەنگەکانی کۆ دەکردەوە، بۆ کەس ئاسان نیە پێش­بینی بکا لە هەڵبژاردنێکی هاوشێوەدا بە هەر دوو حیزبی دێموکڕات چ­ڕادەیەک لە متمانەی خەڵکی کوردستان بەدەست دێنن.
ڕەنگە یەکێک بڵێ باشە بۆچی بەو بێ­هومێدییە چاو لە ئێستا و دواڕۆژی دێموکڕاتەکان دەکەی؟ خۆ ئێستاشی دەگەڵ بێ دێموکڕات هێزی هەرە گرنگ و بەنفووزی نێو ڕیزەکانی بزووتنەوەی کوردی ئێرانە! لە وەڵامدا دەڵێم باسی من باسی ئەو حیزبەیە کە پتر لە 65 ساڵە لە ڕیزەکانیدا خەبات دەکەم و کاری من نە پێک­گرتنی بەژن­وباڵای هێزە سیاسییە کوردەکانە و نە هەڵسەنگاندنی هەلومەرج و بارودۆخی ئەوانی دیکە. وەک دەڵێن (هەر کەسە برینێ خۆی دێشێ.)
ئەدی چارەسەر؟
شاعیر دەڵێ: (سەرەتای ئیش هەموو یەکبوونە، ئەویش نابێ هەتا – هەر برینێ کە لە دڵدا هەیە ساڕێژی نەکەی). وەک لە جێیەکی دیکەی ئەم وتارەدا گوتم زۆربەی هەرەزۆری لەتبوونەکانی مێژووی حیزبی دێموکڕات نەک بەهۆی ناکۆکیی سیاسی و فکری، بەڵکوو بە هۆی وێک­هەڵنەکردن و نەحاوانەوە بوون. ئەگەر ئەم بۆچوونە لە بارەی هەموو لەتبوونەکانی پێشترەوە ڕاست بێ -کە ڕاستە- لەبارەی دوالەتبوونی نێو حیزبی دێموکڕاتەوە ڕاستترە. چونکە دەگەڵ ئەوەی بەخۆشییەوە بوونی ڕێبەری و هێزەکانی پێشمەرگەی هەردوو حیزب لەسەر خاکی باشووری کوردستان ڕێگای نەدا کار بکێشێتە شەڕی خۆکوژی، بەداخەوە شتی وا ڕووی دا کە بۆ هەتاهەتایە دەبێ نەفرەتی لێ­بکرێ.
ئاخر چۆن لەبیر دەچێتەوە کە ئەوانەی دەیان ساڵ لە یەک سەنگەردا و بۆ وەدیهێنانی یەک ئامانج تێکۆشابوون، بۆماوەی چەند ساڵ دەنگیان لێک گۆڕی و تەنانەت لە شایی و شینی یەکتریشدا بەشدار نەبوون؟ بەحەق، وەبیرهێنانەوەی دیمەنەکانی ڕۆژان و حەوتووەکانی دوای لەتبوون مچوڕک بە لەشی هەموو مرۆڤێکی دڵسۆز و بەویژداندا دێنێ.
چەند سەیر و جێی داخە، کە 16 ساڵە دوو حیزبی دێموکڕات کە پەروەردەی یەک قوتابخانە و دوو بەشی یەک حیزبی سیاسی بوون و بنکەکانیشیان سەد میتر لێکەوە دوور نین، نەیانویستوە یان نەیانتوانیوە جارێک پێکەوە یادی سەرکەوتن و نەهامەتییەکانیان بکەنەوە، پێکەوە لە ڕۆژی 10ی خاکەلێوەدا بچنە سەر گڵکۆی شەهیدان و پەیمانی وەفایان دەگەڵ نوێ بکەنەوە. بریا هەرئەوەندەش بووایە، چونکە دوو دێموکڕات ئەگەر هەموو شتێکیان جیا کردەوە، هەوڵی جیاکردنەوەوە و هەڵاواردنی شەهیدەکانیشیان دا کە بەخۆشییەوە وەک دەڵێ: (خوا لەدوو دەستی نەدان).
هێندێ جار خەڵکی ناشارەزا ڕێبەرانی دوو دێموکڕات بەوە تۆمەتبار دەکەن کە لەسەر ماڵی دنیا و پلەوپایە و دەسەڵات لێک جیا بوونەوە و وێک ­ناکەونەوە. بەڵام سەیر ئەوەیە ئەو تۆمەتەش لە جێی خۆیدا نیە، چونکە بەداخەوە -یان بەخۆشییەوە- نە پووڵ­وماڵێک هەیە کە لەسەر دابەشکردنی بەشەڕ بێن و نە شوێنێک و بوارێک هەیە دەسەڵاتی تێدا بەکار بێنن.
بەوپێیە دەردەکەوێ هۆی هەرە بنەڕەتیی درێژەکێشانی ئەو لێکدابڕانە ڕق­وقینی ناپیرۆز، هەستی خۆبەزل­زانی یان هەرنەبێ جیاوازیی مێتۆدی کارکردن و بەڕێوەبردنە. کەوایە، با لەپێشدا هەموو لا بەیەکەوە بڕیار بدەن کارکردن بە هەستی ڕق و تۆڵە وەلا بنێن و دڵ و دەم و قەڵەمیان لە ژەنگی ئەو دیاردەیە پاک بکەنەوە. گوتم (کارکردن بە هەستی ڕق و تۆڵە)، چونکە ئەگەر واقیعبینانە قسە بکەین دەزانین ئەو دڵانەی دەیان ساڵ بە هەستی ڕق و قین ئاخنراون بە ڕۆژێک و بە بڕیارێک پاک نابنەوە و ماوەیەک کار و کۆششی هاوبەشی دەوێ تا کۆنەقینەکان لەبیر بچنەوە و خۆشەویستی و هەستی بەرپرسایەتی جێگایان بگرێتەوە.
پێم­وایە ئەزموونی ناکامییەکانی 14 ساڵ لێک­دووری و دڕدۆنگی، هەر دوو لای دێموکڕاتی تێگەیاندوە کە ئەگەڕ بیانەوێ جێگایەک لە دڵی خەڵک و دواڕۆژی کوردستاندا بۆخۆیان بپارێزن، پێویستە بێدرەنگ زنجیرە دیدارێکی جیددی و بەردەوام دەست پێ­بکەن و هەوڵ بدەن ڕێگا بۆ یەکگرتنەوە، یەکگرتنەوەیەکی پایەدار بدۆزنەوە. ئەمن پێم­وایە هەر بە دەست­پێکردنی ئەو ڕەوتە ڕێگایەگ بۆ گەڕانەوەی متمانەی خەڵک دەکەنەوە و پێ­بەپێی پێشکەوتن لەو بوارەشدا زیاتر بەرەو وەدەست­هێنانەوەی جێگەوپێگەی دێموکڕات هەنگاو دەنێن. لەبیرمان نەچێ ئەگەر چاردە ساڵە ئەم حیزبە تووشی لێکترازان بووە، پازدە ساڵ و پتریشە خەڵکی کوردستان بەدەم ئازاری ئەو دیاردە نەخوازراوەوە دەتلێنەوە. بەڕاست دێموکڕاتەکان قەت بیریان لەوە نەکردۆتەوە کە دەگەڵ بوونی زۆر حیزبی دیکەی کوردستانی -کە بەداخەوە ئەوانیش تووشی لەتبوون و لێکترازان هاتوون-، چۆنە خەڵکی کوردستان پتر لە هەمووان خوازیاری وەسەریەک­کەوتنەوەی حیزبی دێموکڕاتن؟ داخوا ئەمە نیشان نادا کە خەڵکە ئاسایی­یەکە زیاتر لە ڕێبەریی حیزبەکان ئاشنای ڕیسالەت و نەخشی مێژوویی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانن؟
حەز دەکەم ئەوەش بڵێم کە دەکرێ دێموکڕاتەکان هەوڵی دەستنیشانکردنی خەتاباری لەتبوونەکە بدەن. بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕاستی­یە کە لێرەدا هیچ لایەنێک بێ­خەتا و هیچ لایەنێک خەتاباری موتڵەق نیە، باشتر ئەوەیە بە دوای خەتادا بگەڕێن نەک خەتابار. بەو مانایە کە هەوڵ بدەن بزانن هۆیەکانی ئەو لێکترازانە چ ڕەفتار و بڕیار و شێوەکارگەلێک بوون تا خەتێکی ڕاست­وچەپیان بەسەردا بکێشن و بناخەیەکی سەلیم بۆ کاری پێکەوەیی دابنێن. لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە هەردوو لا و تەواوی ئەندامانیان بڕیار بدەن ماڵئاوایی لە ڕابردوو بکەن و ئەو دۆسیەیە بە یەکجاری دابخەن و لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەنەوە.
بەخۆشییەوە ماوەیەکە لەملاو لەولا نەغمەیەکی خۆش دێتە بەر گوێ. دەڵێن لەنێو هەردوو حیزبە دێموکڕاتەکەدا دەنگێکی بەهێز بۆ یەکخستنەوەی ئەم دوو حیزبە بەرز بۆتەوە و ڕۆژبەڕۆژیش لە هەڵکشاندایە. (کوێرە چت دەوێ؟ دوو چاوی ساغ) ئەمە مزگێینییەکی خۆشە و هەڵدەگرێ هەردوو حیزبەکەی لەسەر خەڵات بکرێن. جا بۆ ئەوەی ئەو دەنگۆیە وەڕاست گەڕێ و ئەو خەونە پیرۆزە بێتە دی، چ­لەوە باشتر کە چەندی بکرێ زووتر بەرنامەکانیان بۆ جێژنی 75 ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکڕات تێکەڵ کەن و یووبیلی ئەڵماسی حیزبەکەیان پێکەوە بکەنە جێژن. خۆ وەختیش بەبەریەوە ماوە و نیزیک بە سێ مانگ وەختیان بەدەستەوەیە. دەی­جا دەست لە دەست و قەوەت لە خوا، با کورد ئافەرینتان پێ­بڵێ و مێژوو شانازیتان پێوە بکا.
ئەم بابەتە 1,194 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 17-05-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 21-03-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-03-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-03-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,194 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی دارا بەگ
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
شوێنەوار و کۆنینە
خانووی کەلەپووریی شێخ عەلی ...
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
قەڵای حەسەن ئاباد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,834
وێنە 104,285
پەرتووک PDF 18,893
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,238
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی دارا بەگ
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
شوێنەوار و کۆنینە
خانووی کەلەپووریی شێخ عەلی ...
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.188 چرکە!