🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 ژینی چۆلەکە
هۆنراوە بۆ منداڵان
فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
چاپی یەکەی
سلێمانی 2004[1]
📕 ژینی چۆلەکە
📕 بووکە بچکۆلانە
شیعر بۆ منداڵان
فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
چاپی یەکەم
سلێمانی 2002 [1]
📕 بووکە بچکۆلانە
📕 ڕاستگۆیی
هۆنراوەی منداڵان
فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
چاپی یەکەم
سلێمانی 2003 [1]
📕 ڕاستگۆیی
📖 مەعمەل نەسیجی هەولێری 1976
هەولێر، 1976/11/8
الشرکة العامة للغزل والنسيج الصوفي في أربيل
(مەعمەل نەسیجی هەولێری)...

سەرەتا:-
بەتەنیا لە شاری هەولێرێ، پێش چل و پێنج ساڵ، ئەوەندە مەعمەل و مەحەل و بەرهەمە ناوەخۆیەی تێدابوو!
📖 مەعمەل نەسیجی هەولێری 1976
📷 هەولێر پێش پارێزگا 1986
هەولێر پێش پارێزگا 1986..
📷 هەولێر پێش پارێزگا 1986
📖 منداڵی ئیمە بەو شیوەیە بوو؟!
کاتی منداڵی ئیمە بەو شیوەیە بووین

گەورەبوم ئێستا هیچ حەزوو ئارەزووی ژیانم نەماوە، ئێستا وەک جاران پێناکەنم خۆزگە ئەگەڕامەوە بۆ منالی بیرمە کە مناڵ بووم.

کەناڵی تەلەفزيۆنی سەعات (6) دەکرايە وە س
📖 منداڵی ئیمە بەو شیوەیە بوو؟!
📷 دەشتی هەولێر کۆتایی سەدەی نۆزده
دەشتی هەولێر کۆتایی سەدەی نۆزده
📷 دەشتی هەولێر کۆتایی سەدەی نۆزده
📖 سکرتێرە 21
سکرتێرە 21

گۆتم : وەڵڵاهی مام عەوڵا ئەو پارە حەرامە، گۆتی : لۆ عەرامە ؟ گۆتم : ئەتوو دەعوەتت لۆمن کردیە، چ پەیوەندی بەحوکمەتی وەیە، حوکمەت بەتووی گۆتبوو ئەتوو دەعوەتی وەزیری بکەو پارەکەت دەدەینەوە
📖 سکرتێرە 21
📷 ئامانە لە هەولێر ساڵی 1974
ئامانە لە هەولێر ساڵی 1974
📷 ئامانە لە هەولێر ساڵی 1974
📷 عەنکاوە ساڵی 1974
عەنکاوە ساڵی 1974
📷 عەنکاوە ساڵی 1974
📖 هەولێرە ماست
هەولێرەماست

هەتا گوند بەهەڕمێن و ئاوەدان بون ترومبێل کەم و قەلیل تەنیاپەستی سۆر و عەوللا مەرەگەو برایم باول وگوێدرێژو هێستر وبارگیر هۆکاری گواستنەوە هاتنەشارو چونەوە گوند بون
باشترین و خۆشترین دیا
📖 هەولێرە ماست
📖 هەولێر لۆ وايلێهات ؟!
هەولێر لۆ وايلێهات ؟!
نوسينی : شێرزاد شێخانی

عجيب أمور، غريب قضية.. لەدوای 65 ساری تەمەن له و شارەدا، ئێستا خۆم بە غەريب دەزانم !.

شارەکەم وەها گۆڕايە بەحار دەيناسمەوە.
گەڕەکی وا پەيدا بووە
📖 هەولێر لۆ وايلێهات ؟!
📖 هگمتانە پایتەختی ئیمپراتۆریەتی ماد
هگمتانە پایتەختی ئیمپراتۆریەتی ماد
دەوڵەتی فارس بۆچی شوێنەواری مادەکان دەشارێتەوە !!؟

دیاکۆ یەکەم پادشای ماد بوو کە سەربەخۆی لەدەست ئاشوریەکان بەدەست هێنا.
مێژونوسی یۆنانی کە لە سەدەی پێنجەمی پێ
📖 هگمتانە پایتەختی ئیمپراتۆریەتی ماد
📖 دياکۆ دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی ماد کێیە؟
دياکو (ديوکس) دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی ماد کێیە ؟

دیاکۆ به دامەزرێنەری حکوومەتی ماد دادەنريت لە ساڵی 727ی پ.ز.
ئەو یەکەمین پاشای مادەکان بوو و لە نێوان ساڵەکانی 727 تا 675ی پێش زایین حوکمڕانی کر
📖 دياکۆ دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی ماد کێیە؟
📖 پەیکەرێکی بڕونزی پادشایەکی کوردستان 4 هەزار ساڵ پێش ئێستا
پەیکەرێکی بڕونزی پادشایەکی کوردستان 4 هەزارساڵ پێش ئێستا.

پەیکەری پادشایەکی گۆتیەکان
گۆتیەکان نەتەوەیەکی کۆنی کوردن بۆماوەی 125 ساڵ فەرمان ڕەوایان کردوە و لە 2300 بۆ 2200 پ.ز قەڵای کەرکوکی ئەمڕۆ
📖 پەیکەرێکی بڕونزی پادشایەکی کوردستان 4 هەزار ساڵ پێش ئێستا
📷 وێنەیەکی دەگمەنی سلێمانی ساڵی 1918
وێنەیەکی دەگمەنی سلێمانی ساڵی 1918
📷 وێنەیەکی دەگمەنی سلێمانی ساڵی 1918
📖 تەسجيلاتی جارانی هەولێر
تەسجيلاتی جارانی هەولێر
نوسينی : شێرزاد شێخانی

لەسەرەتای دەرکەوتنی تۆماری دەنگ (تەسجيل) بەتايبەتيش گۆرانی، هەولێريش وەکی هەر شارەکی ئه و دونيايە بە گرامفۆن واتە (قەوان) دەستی پێکرد کە داهێنەرەکەی
📖 تەسجيلاتی جارانی هەولێر
📖 مزگەوتی شێخی چۆلی
مزگەوتی شێخی.. چۆلی مزگەوتێکە لە ساڵی 1883 لەلایەن (شێخ محەممەدی چۆلی) و خەلیفە و موریدەکانی لە قووڕ و کەرپوچ دروستکراوە، دواتر لە ساڵی 1974 بە شێوەیەکی باشتر و جوانتر نوژەن کرایەوە تا سیمایەکی شارستا
📖 مزگەوتی شێخی چۆلی
📷 بەفربارینی هەولێر ساڵی 1924
وێنەیەکی دەگمەنی هەولێر کە بەفرێکی باشی لێ باریوە ساڵی1924
📷 بەفربارینی هەولێر ساڵی 1924
📷 وێنەیەکی جوان و یادگاری له شاری ورمێ ساڵی 1967
وێنەیەکی جوان و یادگاری له شاری ورمێ، خەزەڵوەری ساڵی 1346ی هەتاوی و 1967ی زایینی، گروپی هونەرمەندانی مەهاباد لەبەر دەرکی ئیدارەی کوللی فەرهەنگ بۆ بەڕێوەبردنی بەرنامەی هونەری بە بۆنەی دامەزراندنی تلویز
📷 وێنەیەکی جوان و یادگاری له شاری ورمێ ساڵی 1967
👫 ڕاستی بەهادین
ڕاستی بەهادین مەجید  لەدایکبووی 19ی نیسانی 2000،  سلێمانی نووسەر و لێکۆڵەری  کوردە. راستی لە تەمەنی چواردە ساڵیدا یەکەمین کۆمەڵە شیعری بڵاو کردۆتەوە. لە ئێستادا، ناوە بەناو بەتایبەت لە سایتە کوردیەکان
👫 ڕاستی بەهادین
✌️ موحسین حسێن
شەوی 11-05-2021 لە هێرشێکی داعش لە کفری شەهید بوو. نێوبراو باوکی چوار کچە.
✌️ موحسین حسێن
📖 سۆمەرییەکان یەکەم گەل بوون لەجیهاندا نەخشەی شارەکانیان کێشاوە
سۆمەریەکان یەکەم گەل بوون لەجیهاندا نەخشەی شارەکانیان کێشاوە.

ئەمە نەخشەی شارێکی سۆمەریە بە ناوی (نیپور —نفر)

لە نەخشەکەدا ناوی کۆلان و پەرستگا و باغ و باغات و دەرگای شارەکان و تونێلەکان و سەرچا
📖 سۆمەرییەکان یەکەم گەل بوون لەجیهاندا نەخشەی شارەکانیان کێشاوە
📕 رۆحی ئاوێنە
ئایە شیروان[1]
📕 رۆحی ئاوێنە
💬 ماینی باش زگی خەزنەیە پشتی موراده
ماینی باش زگی خەزنەیە پشتی موراده
وڵاغە بەرزەی ڕەسەنی(ماین و ئەسپ) بەنرخ و جێی بایەخن بۆ ئەسپ سواری وسوارسوارێنێ و لەشکرکێشی و دیاری و بەخشین گرانبەهان، لە ئیدیۆمی کوردەواریشدا زۆر بایەخی پێدراوە و ل
💬 ماینی باش زگی خەزنەیە پشتی موراده
✌️ شەهیدان
لەیلا قاسم
👫 کەسایەتییەکان
دیار ئەبوبەکر
👫 کەسایەتییەکان
حەمە مەلا
✌️ شەهیدان
حەسەن حەمە ڕەشید
✌️ شەهیدان
موحسین حسێن
📖 چیرۆکی گرتن و زینداینکردنی مەلا بەختیار لەلایەن یەکێتییەوە | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

چیرۆکی گرتن و زینداینکردنی مەلا بەختیار لەلایەن یەکێتییەوە
بەهادین نوری
پاش 10 ساڵ لە دامەزراندنی (یەکێتی) یەکەم لەتبوونی گەورەی بەخۆیەوە دی جیا بوونەوەی ئاش لە ساڵی 985 دا.
یەکەم پرسیار کە لێرەدا دێتە پێش :هۆکاری ئەم جیابوونەوە چیبوو؟ خیلافاتی ئەوانە لەگەڵ یەکێتی چیبوو؟ رەگو ڕیشەی خیلافات و لەتبوونی ئاش دەگەڕێتەوە بۆساڵانی حەفتاکان، ئەو کاتە کە شانە سەرەتایيەکانی کۆمەڵەی مارکسی لینینی لە کوردستاندا دامەزرێنرا. لە هێندێ کەسم بیستبوو کە تاڵەبانی خۆی دامەزرێنەری کۆمەڵەیە، بەڵام لە گوماندابووم کە ئەمە ڕاستبێ تا ساڵی 1986 کە چوومە بارەگای تاڵەبانی لە یاخسەمەر شارباژێڕ لە گفتوگۆیەکی دووقۆڵی باسمان لەسەر زۆرشت کرد. لەو دانیشتنەدا تاڵەبانی وتی : (منیش ماوەیەک ماوی بووم).
لەوقسەیەوە گەیشتمە یەقین کە ڕاستە، تاڵەبانی خۆی دامەزرێنەری کۆمەڵە بووە لە ژێر کاریگەری بیرو بۆچونی ماویزمدا. نازانم بۆ چەند ساڵ تاڵەبانی بە فکری ماویزمەوە مایەوە، بەڵام دڵنیام ئەوکاتە پەیوەندی ڕوحی لەگەڵ ماویزم نەمابوو، چونکە لەو کاتەدا مه لا به ختيار کە بەرپرسی ئاش بوو لە پارێزگای سلێمانیسلێمانی لە خودی یاخسەمەر بەند کرابوو. (دواتر باسی ئەمە دەکەم).
شایانی باسە لەوکاتەدا که تاڵەبانی لە پێگەی فکری نەتەوەییەوە گواستیەوە بۆ پێگەی مارکسی ماوی چەندین حیزب و کۆڕو کۆمەڵ لە وڵاتانی جیاجیا دا ئەم جۆرە گواستنەوەیان ئەنجام دابوو. لە شەستەکان و حەفتاکانی سەدەی بیستەم دا. نمونەی ئەمەش فیدڵ کاسترۆ لە کوبا، حیزبی سۆشیالیست لە باشوری یەمەن، بەرەی میللی و بەرەی دیموکراسی لە ناو فەلەستینیەکاندا، هێندێ لە ناسریەکان لە عێراق و وڵاتی دیکەشدا.... هتد. لەناو کوردیشدا تاڵەبانی و باڵێ لەحیزبی دیموکراتی کوردی ڕۆژهەڵات و پ ک ک و.... هتد.
کە تاڵەبانی کۆمەڵەی مارکسی لینینی کوردستانی دامەزراند نەیوویست خۆی بخاتە ڕوو. وەهای پێباش بوو خۆی لە پشتی پەردەوە بێ وەکو سکرتیری یەکێتی کە لە 3 بەش پێکهاتبوو، کۆمەڵە کە نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفا سکرتێری بوو + شۆڕشگێڕان کە د. فوئاد معصوم سکرتێری بوو + خەتی پان کە ڕیخستنی تێدا نەبوو، کۆمەڵێ ئاغاو شەخسیات بوون تەرتیبێکی پێکهێنابوو بۆ پەیوەندی لەگەڵ هەرکەسەو بەشێوەیەک. کاتێ کە ماوی بوو تاڵەبانی هیوای زۆری خسبووە سەر کۆمەڵە، نەوشیروان مستەفای کردبوو بە سکرتێری.
لە نیوزەنگ ساڵی 981 لەگەڵ نەوشیروان لە خێوەتەکەی ئەو دوو قۆڵی دانیشتبووین. لێمپرسی : تۆ وەکو سکرتێری کۆمەڵە ڕات چیە بەو ڕێکخراوە، چۆنی هە ڵدە سەنگێنیت؟ من قەناعەتم بەم ئیشە نییە نەوشیروان وتی ئەمە مام جەلالمام جەلال سەپاندویەتی بەسەرمدا. منیش قەناعەتم کرد کە ڕاستی کرد. دەیویست خۆی تەرخانکات بەس بۆ کوردایەتی.
، ،
لە حەفتاکاندا کە کۆمەڵە دامەزرێنرا ژمارەیەکی زۆر لە لاوانی کورد بە حەماسێکی بەرزەوە چوونە ڕیزەکانی کۆمەڵەی مارکسی لینینی
هۆکاری ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ :
1 هەڵویستی چەوتی حزبی شیوعی عێراق پاش هەڵبژاردنی عزیز محمد بە سکرتێر لە 964 دا و خۆبەستنەوە بە بەرە کلکایەتییەکەی لە حەفتاکاندا لەگەڵ ڕژێمی سەدام و پشتکردنە میللەتی کورد لە ڕۆژانی سەختی ئاشبەتاڵی 975 دا... هتد
2 کاردانەوەی لاوانی کورد دژ بە داڕمانەکەی 975 و حەزو ئارەزوویان لەوە کە کوردایەتی و زیندوکردنەوەی خەباتی چەکداری داڕماو گرێدەن لەگەڵ خەباتی هەژاران لە پێناوی یەکسانی و عەدالەت لەسایەی ڕژێمی سۆشیالیستیدا.
هیچ ئامادەکاریەکی جدی لە یەکێتیدا نەبوو بۆ تەسقیفی ئەو لاوانەی دەهاتنە ناو کۆمەڵەو خۆشیان هیچ شارەزاییەکیان نە بوو لە تیۆری مارکسیدا. هەرئەوەندەیان دەزانی کە ئامانجی کۆتایی مارکسيستەکان دامەزراندنی سۆسیالیزمە. تاکو تروکێکیان نەبێ کە بۆیان ڕێکەوتبوو شت فێرببن و شت بخوێننەوە.
بەهەر حاڵبێ ئەو لاوانە بە ئاسانی ڕاکێشران بۆ ڕیزی، کۆمەڵە خۆیان خۆبەخشانە دەهاتن، بەڵام کەس نەیدە توانی بەهەمان ئاسانی دایانبڕێ لە کۆمەڵە. لێرەوە کێشەی کۆمەڵە لەگەڵ سەرکردایەتی یەکێتی (یان لەگەڵ تاڵەبانی) پەیدا بوو، لێرەوە ڕەگو ڕیشەی خیلافات هاتە ئاراو فکری جیابوونەوە کەوتە نەشونما. مەلا بەختیارمەلا بەختیار کە بەرپرسی ڕێکخراوی کۆمەڵە بوو لە پارێزگای سلێمانی هەر خۆیشی بەرپرسی چالاکیەکان بوو لە هەوڵی جیا بوونەوەدا. یەکێ لە ئیشەباشەکانی مەلا بەختیار لە 983 دا ئەوە بوو کە بە ئاسانی لەگەڵ مندا ڕێکەوتین کە یاخی ببین هەرکەس لە سەرکردایەتی خۆی و پێشمەرگەکانمان ڕاپێچی ئەو شەڕە نەکەین.
بێگومان ڕێکەوتنەکەمان بەدەرنەبوو لەوە کە هەردوکمان چەپخوازبووین، لە ڕوانگەی چەپایەتیشەوە ئەو هەڵوێستەمان وەرگرت و هەردوکیشمان سزا دراین. ئەو سزایەش پاڵنەربوو بۆ مه لا به ختيار کە لە یەکیەتی جیاببێتەوە. دیارە کە لە 985 دا کە بە خێزانەوە گواستیەوە بۆ گوندی تەکیە لە قەرەداخ، پرۆژەی جیابوونەوەی لە مێشکی خۆیدا گەڵاڵە کردبوو. بەڵام من هیچ زانیاریەکی کۆنکرێتیم نەبوو لەسەر پرۆژەکەی هەتا سەفەرێکی کرد بۆسەرکردایەتی خۆیان و بە ڕویەکی خۆشەوە هاتەوە، وتی : ڕێکەوتین لەگەڵ سەرکردایەتی یەکیەتی. ئێمە لە ڕووی ڕێکخستنەوە جیادەبینەوە، لەڕووی سەربازیەوە هیچ جیابوونەوەیەک ناکرێ. گۆڤارێ دەردەکەین بە ناوی ئاڵای شۆڕش.
لیژنەی سەرکردایەتیمان 3 کەسن، من و پشکۆ و شێخ علی (خولە کەشکۆڵ). دیاربوو مەلا بەختیار زۆر دڵخۆش بوو بەم ڕێکەوتنە. منیش پیرۆزبایم لێکرد. شتێکی ئاساییە کراوە ئەگەر شتێ لە دیموکراسی هەبێ. بەڵام لەگەڵ نەبوونی دیموکراسیدا جیابوونەوە لە حیزب تاوانە و سزای قورسی بەدوادا دێت. ئەو ڕۆژە کە مه لابه ختيار سەرگەرمی چاپکردنی (ئاڵای شۆڕش) و گواستنەوە بوو بەرەو شارباژێڕ، بۆ بارەگای حیزبی تازەی لە پڕ هێزی چەکداری مەڵبەند بە سەرۆکایەتی جەبار فەرمان و شەوکەتی حاجی موشیر هاتنە تەکێ و ئابڵوقەی ماڵی ناوبراویان داو گرتیان و دەستیان گرت بەسەر هەموو شتێکیدا لەو گوندە.
نامەیەکیشیان پێنووسی بۆ مەفرەزەکەی کە چەکەکانیان ڕادەستی یەکێتی بکەن. بەم شێوەیە ڕێکەوتنەکەی مەلا بەختیارو سەرکردایەتی ینک پێشێلکراو دەرکەوت کە جیابونەوە لە ینک (وەک لە پارتی و لە حشعیش) قەدەغەیە. لەو ڕۆژانەدا دەنگۆیەکیش هاتە ئارا کە نەوشیروان مستەفا لەسەرەتاوە ئاگای لەم ڕێکەوتنە نەبوو، دوایی کە پێیزانی هەڵیوەشاندەوە.
کە لە 986 چوومە لای تاڵەبانی گلەیم لێیکرد لەسەرگرتنی مەلا بەختيار و هەردوو هاوڕێکەی پشکۆ و خولە کەشکۆڵ، وتم : بەناهەق ئەوانەتان گرتووە. بەقسەی مه لابه ختيار ئەوان ڕێکەوتبوون لەگەڵتان کە جیاببنەوەو ئاڵای شۆڕش دروستبکەن وەکو حیزبێ بۆخۆیان و هیچ هێزی چەکدار جیانەکەنەوە. هێز بە یەکگرتوویی بمێنێ لای ینک. جیابوونەوەی حیزبی مافێکی سروشتی خۆیانە. تاڵەبانی وەڵامی دایەوە، وتی : مەلا بەختیار داوادەکات بەریدەین و بیبەینە وڵاتێکی ئەوروپی و دوای ئەوەش مووچەی مانگانەی لەسەر ئێمەبێت.
ڕێگەم بدە بچمە لای و قسەی لەگەڵ بکەم من داوام کرد. تاڵەبانیش یەکێکی بانگکردو فەرمانیدا بمبەن بۆسەردانی مەلا بەختيار. پاش 10 خولەک گەیشتمە لای. لە ژورێک کە مەترێک خۆڵی کرابووە سەر لەسەیتەرەی بارەگای خودی تاڵەبانی. لەو ژوورەدا دووقۆڵی کەوتینە قسە، پێموت : سەرکردایەتی یەکیەتی ژمارەیەکی زۆری لەنامەکەت فۆتۆ کۆپی کردووەو ناردویەتی بۆ ئەم و ئەو. ئەگەر ئەوەمان نەکردایە ئیعدامیان دەکردین. جا توخوا ئەبو سەلام پیاو لە پێناوی چیدا ئیعدام بکرێ؟ ئەم وەڵامە نالۆژیکیە زۆر پەستی کردم.
، ،
بەڵام من لێرەدا لەگەڵ حەپسێکدا قسەدەکەم کە بە ناهەق گیراوە. جگە لەمەش خۆی حیزبەکەی خۆی ینک باش دەناسێت و دەزانێت پیاو کوشتن لەلایان ئاساییە.
بابەتی قسەم گۆڕی، پرسیم : -مامەڵەيان لە گەڵتدا چۆنە؟ زۆر باشە، هیچ عەیبی تێدا نیە. تاڵەبانی دەڵێ : م ب دەیەوێ بیبەینە وڵاتێکی ئەوروپا و لەوێش مووچەی مانگانەی بدەینێ، ئێمە بەخێویکەین. شتی وەهام نەوتووە. با لەم دەرگایەوە بمکەنەدەرەوەو پارەی خواردنی ئەم ماوەیەی سجنیشم لیوەرگرنەوە.
چوومەوە لای تاڵەبانی و هەموو قسەکانی م ب م بۆ گێڕایەوە. تاڵەبانی وتی : ڕاستی ئەوەیە نەوشیروان پێیداکوتاوە. بڕۆ قەناعەتی پێبکەو هەر ئیستە بەری بدەن. پاش مانگێ مەلا بەختیارو سالار عەزیز یەکتر دەدەنە بەرشەق و هەڵدەوەشێنەوە. ڕۆژی دواتر چووم بۆ بارەگای نەوشیروان لە گوندی بەرگەڵوو.
داوای بەردانی مەلا بەختیارم لێکرد، هەوڵ و مناقەشەیەکی زۆرم کرد بێ سوود بوو، وتی : بەری نادەین، باوەڕی پێناکەم چونکە درۆی زۆر لەگەڵ کردوین. پێموت ئەم هەڵوێستە زۆر نابەجێیە و ناهەقە. گەڕامەو هیچم پێنەکرا. ئەمەو من خۆم ڕازی نەبووم لە هەڵوێستی مەلا بەختیار، پێموابوو ئەگەر ئەو نامەی پاکانەشی نەنوسیایە ئیعدامیان نەدەکرد. ئەگەر ئیعدامیش بکرایە نە دەبوو نامەکەی بنووسیایە.
سەرنج: ئەم بابەتە بەشێک لە بیرەوەرییەکانی بەهادین نورییە.[1]


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دیپلۆماتیک - 02-03-2020
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️02-03-2020
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️مەلا بەختیار
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 02-03-2020
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ⚔ مێژوو
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Mar 22 2021 12:23PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (رۆژگار کەرکوکی)ەوە لە: Mar 22 2021 3:26PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (رۆژگار کەرکوکی)ەوە لە: Mar 22 2021 3:26PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 102 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 رۆحی ئاوێنە
  📖 سەید کەڵەک و هەشت چیرۆ...
  📖 هزرەکانی مەتی
  📖 هێمن لە نێوان نوێ خواز...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 13-05-2021
  🗓️ 12-05-2021
  🗓️ 11-05-2021
  🗓️ 10-05-2021
  🗓️ 09-05-2021
  🗓️ 08-05-2021
  🗓️ 07-05-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
لەیلا قاسم
ناوی تەواوی لەیلا قاسم حەسەن کە ڵهوڕە ساڵی 1950 لە گوندی (بانمیل)ی سەر بەشاری خانەقین لە خێزانێکی هەژار و نیشتمانپەروەری کورد لەدایکبووە. قاسم حەسەنی، باوکی لەیلا، کرێکاری کۆمپانیای پاڵاوگەی نەوتی ئەڵوەن بوو. دوای ئەوەی ناوبراو خانەنشین کراوە، ساڵی 1971 لە خانەقینەوە ماڵیان گواستۆتەوە بۆ بەغدا. هەموو خوشک و براکانی لەیلا (سەبیحە، سەلام، سەفا، سەڵاح) خەریکی خوێندن بوون و لە قوتابییە زیرەکەکانی ئەو سەردەمەی کوردبوون. سەرباری خوێندن هەریەکەیان لەپای خوێندنەکەیان بۆ بژێوی ژیانی خێزانەکەیان کاریان کر
لەیلا قاسم
دیار ئەبوبەکر
راهێنەری تازە پێگەیشتووانی بازیان بوو. رۆژی 13-05-2017 لەکاتی یاری نێوان هەردوو تیپی تازە پێگەیشتووانی بازیان و پێشمەرگەی سلێمانی، کەلە یاریگای چیا لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو، کێشە دروستبوو، دوای یاریەکەش بەهۆی تەقەکردنەوە لەدەرەوەی یاریگاکە، دیار بەکر راهێنەری تازە پێگەیشتووانی بازیان بەفیشەک بریندارکرا.
دوای گەیاندنی ئەو راهێنەرە بەنەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.[1]
دیار ئەبوبەکر
حەمە مەلا
گۆرانیوێژ، بەندبێژ و نوکتەزانی مەریوانی: فایەق ئیزەدی، کوڕی حاجی مەلا عەبدوڵای بادەڵان، ناسراو بە (حەمە مەلا) ساڵی 1332 ه-1953 ز لە گوندی میراوای مەریوان چاوی بە ژیان هەڵهێناوە.
بنەماڵەکەیان لە بنەڕەتدا خەڵکی ئاوایی ولەژێری مەریوانن. باوکی مەلا بووە بووە و بەم هۆیەوە لە دێهاتەکانی مەریوان و پێنجوێندا کۆچاوکۆچی زۆریان کردووە.
کاک محەمەد لە سەر دەستی باوکی دەستی کردووە بە خوێندنی کتێبە سەرەتاییە دینیەکان و زۆر زوو بووە بە هۆگری ئەدەبیات و خووی داوەتە شیعر وتن. مەلا عەبدوڵای باوکیشی شاعیر بووە و
حەمە مەلا
حەسەن حەمە ڕەشید
لە گەڕەکی کانێسکان لە سلێمانی لە ساڵی 1952 لەدایک بووە.
ئەو کاتەی گیرا لە قۆناگی چواری کۆلیژی ئاداب بەشی کوردی بوو لە زانکۆی بەغداد.[1]
لە رێکەوتی 12-05- 1974 لەگەڵ پۆلێک هاوڕێیدا لە بەندینخانەی ئەبوغرێب لەسێدارەدراوە.
حەسەن حەمە ڕەشید
موحسین حسێن
شەوی 11-05-2021 لە هێرشێکی داعش لە کفری شەهید بوو. نێوبراو باوکی چوار کچە.
موحسین حسێن

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,374 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)