🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 شێخ واحید شێخ عوبێد شاکەلی
پێشمەرگەی کۆن دێرینی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. رۆژی 03-12-2021 بە هۆی نەخۆشییەوە، کۆچی دوایکردووە، ناوبراو دانیشتووی شارۆچکەی کفری بووە. ئامۆزای شاعیری ناسراو فەرهاد شاکەلییە.
[1]
👫 شێخ واحید شێخ عوبێد شاکەلی
📖 نرخی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە گەراجەکانی سلێمانیدا دیاریکرا
قائیمقامییەتی سلێمانی نرخی بۆ پارک کردنی ئۆتۆمبێل لە گەراجەکاندا دیاریکرد و هەر گەراجێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت.
دیار جەمال، ئەندامی لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لە
📖 نرخی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە گەراجەکانی سلێمانیدا دیاریکرا
👫 محەمەد لەتیف
ئەفسەرێکی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بووە، ئەمشەو ڕێکەوتی 04-12-2021 لە ناوچەی تانجەرۆی باشووری سلێمانی لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا، بە گوللەی تۆمەتبارەکە شەهید بووە.
[1]
👫 محەمەد لەتیف
📕 ڕێگای سیلڤەر
ناوی پەرتووک: ڕێگای سیلڤەر
بابەت: هونەری کاریکاتۆر
نووسینی: ستیڤان سیلڤەر
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: رزگار سەعید
تایپ و مۆنتاژ: رزگارسەعید [1]
📕 ڕێگای سیلڤەر
📕 چۆن منداڵێکی نموونەیی پەروەردە بکەم
پەرتووک: چۆن منداڵێکی نموونەیی پەروەردە بکەم.
نووسەر: سلوە ئەلهوساوی
وەرگێران: ئارام عوسمان[1]

منداڵ دیاری خودایە بۆدایک و باوک...
هەروەکو چۆن هەوڵی پارووە نانێک ئەدەی بۆ مناڵەکانت،
دڵنیابە ئ
📕 چۆن منداڵێکی نموونەیی پەروەردە بکەم
📷 زستانی جۆلەمێرگ 02-12-2021
فۆتۆ و ڤیدیۆ: ئاکۆ محەمەد[1]
(بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
📷 زستانی جۆلەمێرگ 02-12-2021
📖 ئەحمەدی مەلا لە تەوەری نووسین و خوێندنەوەدا
ئەمڕۆ نێوەندی روناکبیری کوردی لەکۆمیدیایەکدا ژیان دەکات، بەدەست دەردێکەوە دەناڵێنێت کەدەتوانین بەپەتای نەخوێندنەوە ناوزەدی بکەین! دەیان روژنامەی زەردو سەدان کتێبی هیچ لەبازاڕدا بەرچاودەکەون، دەزگاگەلێ
📖 ئەحمەدی مەلا لە تەوەری نووسین و خوێندنەوەدا
📕 ئاسۆ روونە
ناونیشان: ئاسۆ ڕوونە
بابەت: ئەدەبیاتی فارسی – سەدەی 20ی میلادی
ژانر: ڕۆمان
نووسەر: قودسی نەسیری
وەرگێڕانی: کارزان خدر
پێداچوونەوە: کەیوان هەورامی
دیزاینی بەرگ: عیسا عوسمان
دیزاینی دەق: ئارام مە
📕 ئاسۆ روونە
📕 شینی کورده یەزیدییەکانی پشت قەفقاز
شینی کورده یەزیدییەکانی پشت قەفقاز
نووسینی: د. مارگریت ڕۆدینکۆ
و.لە ڕووسییەوە: د.شوکرییه ڕەسوڵ
📕 شینی کورده یەزیدییەکانی پشت قەفقاز
📖 سکرتێرە 30
سکرتێرە 30

لەگەر ئەو قسەی کابتنی بووە قوون بادان و هەلهەلە لێدان، ئەمنیان ڕاکێشا بمبەنەوە جێی خۆم، ئارەقەکی زۆرم کردبوو، چونکە زۆر هەرپەڕیبووم، کە لەژۆری کابتنی هاتمە دەرێ و چوومە ناو جەماعەتی، دیت
📖 سکرتێرە 30
📖 سکرتێرە 29
سکرتێرە 29

گەیشتینە فڕۆکەخانەی و لەپێش دەرکەی ڤی ئای پی ڕاوەستاین، سەت هەزار دینارم دا جەعۆی و گۆتم بیکە مەسرەف لۆ مندارەکانت، هەر چەند گۆتی : وەرناگرم، گۆتم : چشتی وانیە و هەر دەبی وەریگری، بەزۆری
📖 سکرتێرە 29
👫 شێخ بابە عەلی شێخ عومەر قەرەداغی
شێخ بابە عەلی قەرەداغی یەکێک بووە لەو زانایانەی لەپێش سەدە و سەردەمەکەی خۆیەوە بۆ بابەتەکانی شەریعەتی ئیسلامی و ئیلاهیات و ئوسول و مەنتیق و فەلسەفە دەیڕوانی و خاوەنی دیگا و دونیا بینی تایبەت بەخۆی بوو
👫 شێخ بابە عەلی شێخ عومەر قەرەداغی
🏢 سەنتەری ڕاوێژکاری نەخۆشییەکانی سنگ و هەناسە
یەک لە سەنتەرە تەندروستییەکانی شاری سلێمانییە، سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییە، دەکەوێتە گەڕەکی گردی جۆگەەوە، تەنیشت نەخۆشخانەی مناڵان، بەڕێوەبەرەکەی (د. ئاری عەبدوڵڵا عەزیم)ە. ژمارە تەل
🏢 سەنتەری ڕاوێژکاری نەخۆشییەکانی سنگ و هەناسە
🏢 سەنتەری ڕاوێژکاری عەلی کەمال
یەک لە سەنتەرە تەندروستییەکانی شاری سلێمانییە، سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییە، دەکەوێتە گەڕەکی شێخان، نزیک نەخۆشخانەی مناڵیوون. بەڕێوەبەرەکەی
(بەیان عەبدولڕەحمان ئیبراهیم)ە. ژمارە تەل
🏢 سەنتەری ڕاوێژکاری عەلی کەمال
🏢 سەنتەری هەماهەنگی خێرا
یەک لە سەنتەرە تەندروستییەکانی شاری سلێمانییە، سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییە، دەکەوێتە سەر شەقامی بازنەیی (مەلیک مەحموود) تەنیشت نەخۆشخانەی شار، بەڕێوەبەرەکەی
(سامان نارد عەلی)یە.
[
🏢 سەنتەری هەماهەنگی خێرا
🏢 سەنتەری ڕاوێژکاری ڕۆماتیزم و راهێنانی پزیشکی
یەک لە سەنتەرە تەندروستییەکانی شاری سلێمانییە، سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییە، دەکەوێتە گەڕەکی شێخان، تەنیشت مەڵبەندی تەندروستی عەلی کەمال بەڕێوەبەرەکەی (د.هاوار عەلی ئیحسان)ە.
[1]
🏢 سەنتەری ڕاوێژکاری ڕۆماتیزم و راهێنانی پزیشکی
🏢 سەنتەری نەخۆشییەکانی حەساسییەت و ڕەبۆ
یەک لە سەنتەرە تەندروستییەکانی شاری سلێمانییە، سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییە، دەکەوێتە گەڕەکی ئیبراهیم پاشاوە، نزیک مەڵبەندی تەندروستی ئیبراهیم پاشایە.بەڕێوەبەرەکەی
(ئومێد مستەفا محە
🏢 سەنتەری نەخۆشییەکانی حەساسییەت و ڕەبۆ
🏢 سەنتەری قورگ و لووت و گوێ
- ناساندن :
سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ تایبەتمەندی چارەسەرو هەموو جۆرە نەشتەرگەریەکانی قوڕگ و لووت و گوێیە بەنەشتەرگەری ناوبینی و مایکرۆسکوب و نەشتەرگەریە تایبەتیەکانیشەوە وەک چاندنی لوولێچی گوێ، هەرو
🏢 سەنتەری قورگ و لووت و گوێ
🏢 سەنتەری فێرکاری ڕاهێنانی منداڵان CRC
- ناساندنی سەنتەرەکە:
سەنتەری ڕاهێنانی فێرکاری منداڵان، سەنتەرێکە بۆ چارەسەر و ڕاهێنانەوەی سروشتی و دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ منداڵانی کەم توانا لەتەمەنی یەک ڕۆژیەوە هەتا 12 ساڵی.
ئەم سەنتەرە لەڕۆژی د
🏢 سەنتەری فێرکاری ڕاهێنانی منداڵان CRC
🏢 سەنتەری گورچیلەی دەستکرد
سەنتەری گورچیلەی دەستکرد یەکێکە لەو سەنتەرانەی خزمەت بەو نەخۆشانە دەکات کە گورچیلەکانیان دووچاری لەکارکەوتن یاخود سست بوون دەبێت بەهەر هۆیەک بێت، چونکە گورچیلە ئەندامێکی گرنگی لەشی مرۆڤەو بەلەکارکەوتن
🏢 سەنتەری گورچیلەی دەستکرد
🏢 سەنتەری ئۆدیۆلۆژی
یەک لە سەنتەرە تەندروستییەکانی شاری سلێمانییە، سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییە، دەکەوێتە گەڕەکی کارێزەوشکەوە، نزیک مەڵبەندی تەندروستی کارێزەوشک، بەڕێوەبەرەکەی (هێژا سامان مەولود)ە.
سە
🏢 سەنتەری ئۆدیۆلۆژی
🏢 سەنتەری ڕێکخستنی خێزانی
یەک لە سەنتەرە تەندروستییەکانی شاری سلێمانییە، سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییە، دەکەوێتە گەڕەکی گردی جۆگە، نزیک تەنیشت نەخۆشخانەی مناڵبوون، بەڕێوەبەرەکەی (عەبدولفەتاح حەمە ڕەحیم)ە. ژمارە
🏢 سەنتەری ڕێکخستنی خێزانی
🏢 سەنتەری پزیشکی خێزانی ئیبراهیم ئەحمەد
یەک لە سەنتەرە تەندروستییەکانی شاری سلێمانییە، سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییە، دەکەوێتە گەڕەکی کازیوەەوە، بەڕێوەبەرەکەی (دیار ئەنوەر محەمەد)ە.
-ناساندنی سەنتەر:
سەنتەری پزیشکی خێزانیی
🏢 سەنتەری پزیشکی خێزانی ئیبراهیم ئەحمەد
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد تۆفیق وردی
👫 کەسایەتییەکان
بەهادین نوری
👫 کەسایەتییەکان
مەلا محەمەد رەبیعی
👫 کەسایەتییەکان
کاوە گەرمیانی
📷 وێنە و پێناس
زستانی جۆلەمێرگ 02-12-2021
📖 ڕۆڵی ئیسماعیل قائانی لە کوشتاری کورددا لە سەرەتای شۆڕشی ئێرانەوە | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
ڕۆڵی ئیسماعیل قائانی لە کوشتاری کورددا لە سەرەتای شۆڕشی ئێرانەوە
📖 کورتەباس

ئیسماعیل قائانی ساڵێک لە قاسمی سولەیمانی گەورەترە، بەڵام وەک خۆی دەڵێت ئێمە خەبات لە پێناوی خودا و خەڵکی چەوساوەو کۆماریی ئیسلامیدا کردوینەتە برا، ئێمە نە ناوچەو نەزمان و نەهیچ شتێک لەیەکمان ناکاتەوە، تا کاتی کوشتنی قاسمی سولەیمانی لە لایەن سوپای ئەمەریکاوە ئەو جێگری بووە، ئەو هەمیشە پشتیوانی سولەیمانی بووە لە ناردنە دەرەوی شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا و لەو بارەیەوە گوتویەتی: ئێمە بۆ بەرگریکردن لە موسڵمانانی وڵاتە ئیسلامیەکان چووین، ئامانجمان بەرگری کردنە لێیان و کارو ئەرکی خۆمان جێەبەجێ دەکەین کە فەرمانی خودایە.
هەر لەو کاتەوەی کە چاوی میدیاکان چووەتە سەر بەرپرسانی سوپای قودس، بە جۆرەها شێوەی شرۆڤەیان بۆ کراوە، ژیانی ئەو جۆرە کەسانەی کە بەرپرسیارێتی لەئەستۆ دەگرن دەبنە جێگەی قسەو باسی میدیاکان، لە ماویەکیی ئێجگار کەمدا خامنەئی بڕیاریدا کە ئیسماعیلی قائانی ببێتە سەر لەشکری سوپای قودس، ئەم سەرکرە سەربازیی و ئەمنییانە کێن؟ میکانیزمی دیاریکردنیان چۆنە؟ئەوان چۆن ڕەفتاردەکەن و رەوشی نائارامی ناوچەکە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ ئەوان چۆن ئەو سوپا نهێنی و ترسناکە لە دەرەوەی وڵاتی خۆیان بەڕێوە دەبەن؟ ئەوانەی کە هاوکارییان دەکەن کێن و لە چی پێناوێکدا ئەو کارە دەکەن؟
ئیسماعیل قائانی ساڵی 1957 لە ناوچەی بونجوردی پارێزکای خۆراسان لە دایک بووە، ساڵی 1980 چووەتە ڕیزی سوپای پاسداران و پاش ماوەیەک بەمەبەستی بینینی خولی تایبەت رەوانەی تاران کراوە. کە بووەتە ئەنلەسەردەمی جەنگی عێراق و ئێراندا بەرپرسیارێتی لە ناو سوپادا وەرگرتووە، یەکەمجار بوەتە فەرماندەی لەشکری 5 نەسر و دواتریش بوەتە فەرماندەی لەشکری 21 ئیمام رەزا، دوای تەواوبوونی جەنگی عێراق و ئێران دەکرێت بە وانەبێژی سەربازیی لە یەکێک لە سەربازگەکانی پارێزگای خۆراسان، ماوەیەکیش سەرپەرشتی خولەکانی سوپای بینیوە لە ناوچەی سەعد ئابادی تاران. لەسەرەتای سەرهەڵدانی کێشەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی لە کوردستان کردووەو ڕۆڵی هەبووە لە کپکردنەوەی داواکارییەکانی خەڵکی کوردستان. سایتی -تابناک- ە تایبەت یە سوپای پاسداران نوسیویەتی: لەکاتی ڕوداوەکانی کوردستان لە ساڵی 1359 بۆ بەرەنگاربوونەوەی یاساشکێنەکان چووە ناوچەکەو ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە کپکردنەوەیاندا. لەو ڕوداوانەدا کە بە فەتواو فەرمانی تایبەتی خومەینی ڕوویاندا و لە هەموو لایەکەوە پەلاماری شارە کوردستانیەکانیاندا سەدان کەس بە دیارچاوی خەڵکەوە گوللەبران کران.
دوا بە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران1979، دەوڵەتێکی کاتی بە رێبەریی خومەینی و پەیڕەوی شۆڕای شۆڕشی ئێران هاتە کایەوە- شۆڕایەک، کە تێیدا مەلاکان رۆڵی سەرەکییان دەبینی. ئەندامانی شۆڕا، و تا ڕادەیەکیش دەوڵەتی کاتی، لەوە تووڕە بوون، کە وەک بەشەکانی دیکەی ئێران، لە کوردستانیش ئەوان لەبیری ئامادەسازیدا بوون بۆ گۆڕینی بارودۆخ لە ناوچەکه، بەڵام بیریی نەتەوەیی کوردەکان ڕێگربوون لەوەی کە ئەو جۆرە شۆڕشە بە بێ حساب کردن بۆ کورد لەناوچەکەدا جێگەی ببێتەوەو بەرەنگاریی هەموو هەنگاوێکی ئەوان بوونەوە، . هەر ئه و ڕاستییە، بوو بە هۆکاری هەڵایسانی شەڕێک، کە لە ڕۆژانی کۆتایی ساڵی 1357 (سەرەتای1980) و سەرەتاکانی ساڵی 1358 (1980) دا شاری سنەی خستە ناو ئاگر و خوێنەوە و کۆژراو و زەره رو زیانێکی زۆری لێکەوتەوە.
لە لایەن ئایەتوڵڵا خومەینییەوە لیژنەیەک نێردرایە سنە، کە پێکهاتبوو لە تاڵەقانی، بەهەشتی، ڕەفسەنجانی و بەنی سەدر؛ هاوکات، وەزیری ناوخۆی دەوڵەتی کاتییش هاوڕێ لەگەڵ گوتەبێژی جەمعییەتی کوردانی مەرکەز و دوو کەسایەتی کوردی دانیشتووی تاران چوون بۆ سنە و ووت وێژێکی جددییان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ بەڕێوەبرد. بە هۆی ڕاوەستانی نوێنەرانی گەلەوە، بەڕێوەبردنی شار کەوتە دەست شۆڕای هەڵبژێرراوی خەڵک و بەم شێوەیە هێمنایەتی باڵی بە سەر شاری سنەدا کێشایەوە. دەسەڵاتدارانی تاران، ئەم بارودۆخەیان پێ قەبووڵ نەدەکرا لە بەر ئەوەی تا ئەودەم ئیتر لە هەموو ئێراندا لە لایەک حیزبوڵڵا گەڕەک و کۆڵانەکانی قۆرغ کردبوو و هیچ حزب و ڕێکخراوەیەک دەرەتانی خۆپیشاندانی تەنانەت لە ڕادەیەکی بەربەستکراویشدا نەبوو، لە لایەکی دیکەشەوە خومەینی بە هۆی هێنانە گۆڕێی “وحدت کلمە”وە، لە ڕاستیدا دەرگای دەربڕینی هەر چەشنە بیروبۆچوونێکی داخستبوو و بە ڕاشکاوی دەیگوت “ئەگەر سی ملیۆن کەس بڵێن بەڵێ، من دەڵێم نا”. لە بارودۆخێکی ئەوتۆدا بوو، کە خومەینی و هاودەستەکانی سەرەتایان بۆ هێرشێکی گەورەی سوپایی بۆ سەر کوردستان ئامادە کرد و چاوەڕێی بیانوویەک بوون بۆ ئەوەی پیلانی خۆیان بەڕێوەبەرن.
سەرئەنجام، ئامادەسازیی سەرەتاییان پێکهێنا و خومەینی لە ڕۆژی 28ی گەلاوێژی 1358دا (19-8-1980) بە شێوەی فەرمی “جیهادی دژ بە کوردستانی ڕاگەیاند”. ناوبراو داوای لە هەموو خەڵکێکی موسوڵمان (لایەنگرانی ویلایەتی فەقیه) کرد ئەرکی شەرعی خۆیان- واتە هێرشکردنە سەر کوردستان و هەڵکەندنی “ئەساسی کفر و ئیلحاد”، بەجێ بهێنن. ئایەتوڵڵا خومەینی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، فەرمانی جیهادی دژی خەڵکی کوردستان دەرکرد و بەوە شەڕێکی نەخوازراو بەسەر گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا سەپا. لە ئاکامی ئەو فەرمانە ئایینی – سەرکوتکەرانەدا هێزەکانی ئێران کوردستانیان کردە مەکۆی قەڵاچۆل، گوندو شارەکانی کوردستان کەوتنە بەر بۆردمان و وێرانی. خاڵخاڵی لە بیرەوەریەکانیشیدا نووسیویەتی هیچ پەشیمان نییە لە سزای لەسێدارەدانانەی بەسەر دژبەرانی کۆماری ئیسلامیدا سەپاندوونی. دەشڵێت “هێشتا کەمە”.
سەرکردەکانی سوپای پاسداران زۆر بوون، بەڵام وەک سایتی تابناک باسی دەکات ئیسماعیل قائانی یەکێک بووە لەو سەرکردانەی ڕوویان لە کوردستان کردووە و قەتڵ و عامی خەڵکیان کردووە، ئەو سایتەی سوپای پاسداران نوسیویەتی قائانی وۆر بە باشی ئەرکەکانی جێبەجێ کردووە.
دواجار قائانی لەناو ڕیزەکانی سوپای پاسداران دا بەردەوام دەبێت تا ساڵی 1997 دەبێتە جێگری سوپای قودس، بەمەبەستی سەرپەرشتی کردنی کارەکانی سوپای پاسداران لە ئەفغانستان و پاکستان ڕۆڵی هەبووە، بۆ ئەنجامدانی کارەکانی ناوو ناونیشانی خۆی گۆڕیوە هەندێکجار وەک دیبلۆماتکارو جێگری سەفیری ئێران لە کابوول خۆی ناساندووە، لە سەرهەڵدانی شۆڕشی سوریادا لەگەڵ قاسمی سولەیمانی چووەتە سوریاو وەک راوێژکاریی سەربازی کاری کردووە، بەشێک لە کارەکانی دروستکردنی گروپی چەکداریی شێوە میلشیایی بووە، رۆڵی سەرەکی بینیوە لە پەیوەندیەکانی نێوان سوپای ئەسەدو ئێران، ئەو کار ئاساتی کردووە بۆ سەردانی بەشار ئەسەد بۆ ئێران. قائانی رۆڵی سەرەکی بینیوە لە دروستکردنی گروپی فاتیمەیەکاندا کە لەکوشتاری نهێنی سوریادا ناوبانگیان هەبووە.
لە ڕاپۆرتێکدا سوپای ئەمەریکادا کە لە 2012 بڵاوکراوەتەوە بە –پیاوی پۆڵایین- ناوی هاتووە، لەو ڕاپۆرتەی ئەمەریکیەکاندا باس لەوە کراوە کە قائانی هاوشێوەی قاسمی سولەیمانی شارەزایی باشی هەیە لە شەڕی ژێربەژێریی و چالاکی نەدیتراودا، کاتێک ناوبانگی بە تەواوی دەرکەوت کە لە کاتێکی زۆر کەمی دوای کوشتنی قاسمی سولەیمانی بەبڕیاری ڕاستەوخۆی خامنەئی کرایە سەرلەشکری سوپای قودس، چاودێران باس لەوە دەکەن جگە لەوەی دانانی ئەو پۆستە لە دەسەڵاتی خامنەییدایە، بەڵام خێرایی دانانەکەی پەیوەندی بەڕابوردوویەوە هەیەو دڵنیایە لە گوێڕایەڵی بۆ خودی ڕابەر، لە هەمان کاتیشدا بەردەوام دژایەتی ئیسرائیل و بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا دەکات لە ناوچەکەدا.
سوپای قودس کەبەشی دەرەوەی سنوورەکانی سوپای پاسدارانە و لەم وڵاتانەدا ڕۆڵیان هەبووە لەوانەش پارێزگاریکردن و پەرەپێدانی تواناکانی حزب الله لوبنان، بۆسنەوهەرسک، لە عێراق دروستکردنی حەشدی شەعبی و میلشیا شێعەکان و لەو ڕێگەیەوە دەستیان لە کاروباری دەوڵەت وەرداوە، دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە ڕووی ئابووری و سیاسی، پشتیوانی کردنی ڕاستەوخۆ لە حوسیەکانی یەمەن و دروستکردنی دوژمنایەتی لەگەڵ سعودیەکان، لە ئەفغانستان پشتیوانی کردن لە گروپە شێعەیەکان و هەندێک گروپی تری چەکدار، لە فەڵەستین پشتیوانی کردن لە حەماس و جیهادی ئیسلامی بۆ ئەوەی لە دژی ئیسرائیل بەکاریان بهێنێت. بەرپرسانی ئەو دەزگایە ناویان نەزانراوەو بەشێوەیەکی زۆر نهێنی کارەکانیان دەکەن، وەک دەگوترێت ئەوان دروشمێکیان هەیە کە پێی دەڵین (یەک سەرکردەو یەک دۆسیەو یەک بڕیار)، بەڵام بە پێی جۆری کارەکان و چۆنیەتی کاری لە پێشینەی ئەو سوپایە میدیاکان هەریەک لە ئیرەجی مەسجیدی کە سەفیری ئێران بووە لە بەغداد و ئەحمەدی یەبووری کە ئێستە بوەتە جێگریی فەرماندەی سوپای قودس و عەلی شیرازی نوێنەری وەلی فەقیه لە قوم و حەسەنی دانایی فەڕ و کازمی قومی سەفیرانی پێشووی ئێران لە عێراق و محمد جلال مئاب بەرپرسی نۆژەنکردنەوەو پێڕاگەشتنی شوێنە پیرۆزەکانی شێعە و حەسەن پلارک ڕاوێژکاری تایبەتی سوپای قودس لەو بەرپرسە باڵایانە بن کە سوپای قودس بەڕێوە دەبن و ڕاستەوخۆ لە ژێر چاودێریی عەلی خامنەییدان.
سەر ئەنجام لەدوای کوژرانی قاسمی سولەیمانی و هاوڕێکانی لە رۆژی هەینی 03-01-202003-01-2020 کوژرا، ڕێبەری ئێران بە خێرایی ئیسماعیل قائانی خستە شوێنەکەی و هەموو دەسەڵاتەکانی ئەو سەرکردە گەورەیەی سوپای پاسدارانی پێبەخشییەوە، لە ئێستادا چاوەڕێی ئەوە دەکرێت کە قائانی چی پێدەکرێت لەبەرامبەر سوپای ئەمەریکادا، ئاخۆ خوێنی بەرپرسەکەی و هاوڕێ خۆشەویستەکەی وەردەگرێتەوە و دەیکات بە دەستکەوتێکی گەورە بۆ خۆی یان ئەوەیە ئەوەش دەبێتە پەڵەیەکی ڕەش لە مێژووەکەیدا و دەبێتە خاڵی وەرچەرخان لە ژیانی سیاسی و لە بەردەم پێشکەوتنەکانیدا دەوەستێت؟
پرسیار ئەوەیە ئاخۆ ئەوەی قاسمی سولەیمانی بۆ ئێران کردی و ترسی لە هیچ شتێک نەبوو لەسەردەمی ئیسماعیلی قائانیدا پاشەکشە دەکات یان هەنگاوێک دەچێتە پێشەوە، شانسی ئەویش بەرپرسیارتیەکەی کەوتۆتە کاتێکی هەستیاری نێو دەوڵەتی و چاوی هەموو دونیا لەسەر خوێنی قاسمی سولەیمانیە.[1]
#️ هەشتاگ
#03-01-2020 |


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پەیسەر
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️03-01-2020
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ☀️ دۆزی کورد
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇷 ئێران
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 92% ✔️
92%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
92%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 24 2021 11:05AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (رۆژگار کەرکوکی)ەوە لە: Mar 24 2021 5:07PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Aug 23 2021 9:02PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 102 جار بینراوە

📊 ئامار
   بابەت 386,251
  
وێنە 65,318
  
پەڕتووک PDF 12,670
  
فایلی پەیوەندیدار 53,777
  
📼 ڤیدیۆ 205
  
🗄 سەرچاوەکان 16,618

📚 پەڕتووکخانە
  📖 ڕێگای سیلڤەر
  📖 شینی کورده یەزیدییەکان...
  📖 پاش تموز
  📖 بۆ ئەوەی مێژوو بە چەوا...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 04-12-2021
  🗓️ 03-12-2021
  🗓️ 02-12-2021
  🗓️ 01-12-2021
  🗓️ 30-11-2021
  🗓️ 29-11-2021
  🗓️ 28-11-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
محەمەد تۆفیق وردی
لە ساڵی 1923دا لەشاری کۆیە لەدایکبووه، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە ساڵی 1941دا لە شارەکەی خۆیدا تەواو کردووە و چۆتە بەغدا و لەخانەی مامۆستایانی سەرەتایی وەرگیراوە و لەپاییزی 1944دا بووەتە مامۆستایەکی پەروەردەکار و رێبازێکی چەپڕەوی نیشتمانی گرتووە و گەلێک جار تووشی راوەدونان و گرتن بۆتەوه.
کاتێک کە مامۆستا بووە لەشاری قەڵادزێ، لەدوا دوای ساڵی 1945دا پەیوەندی بەبزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد لەکوردستانی ئێران کردووە و لەسەرەتای ساڵی 1946دا خۆی گەیاندۆتە شاری مەهاباد و بەشداریی لە ئاهەنگی دروستبوون
محەمەد تۆفیق وردی
بەهادین نوری
خەڵکی گوندی (تەکێ)ی قەرەداغە، لە ساڵی 1927 لە دایکبووە، باوکی و باپیری مەلا بوون، باوکی دەیویست ببێ بەفەقێ و بچێتە مزگەوتی بیارە لای مەلا عەبدولکەریمی مودەریس بخوێنێ، بەڵام ساڵی 1946 لەتەمەنی 19 ساڵیدا چووەتە ریزەکانی حزبی شیوعی.
ئەنوەری حەماغا و غەفوری میرزا کەریم هانیان داوە ببێتە شیوعی. ساڵی 1949 دەبێتە سکرتێری حزب. ساڵی 1953 دەستگیرکراو فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا، دواتر لە ژێر فشاردا ئەو فەرمانە هەڵوەشێنرایەوە و کرا بە زیندانی هەتاهەتایی. و دواتر ئازادکرا.
لە ساڵی 1994 بزووتنەوەی ئازاد
بەهادین نوری
مەلا محەمەد رەبیعی
مامۆستا محەمەد رەبیعی کوڕی مەلا عەبدولحەکیم لە ساڵی1311 هەتاویدا لە ئاوایی دەرەئەسپ سەر بە ناوچەی دیواندەرە لە دایک بوو. لە پێنج ساڵیدا لە لای دایکی قورئانی خوێندنی دەست پێ کرد، دوای فەوتی دایکی لە لای باوک و مامۆی واتە مەلا محەمەد رەبیعی درێژەی بە خوێندن دا و فێری سەرف و نەحو بوو. دواتریش لە لای مامۆستایانی ئایینی ئێران و عێراقدا فێری زانستی ئایینی بوو.
لە تەمەنی 12 ساڵیدا حەزی لە نووسین دەکرد و هەر بۆیە بەسەرهات و رووداوەکانی رۆژی لە شێوەی چێرۆک لە چوارچێوەی نەزم و پەخشاندا دەهۆنیەوە. دواتر ل
مەلا محەمەد رەبیعی
کاوە گەرمیانی
کاوە ئەحمەد محەمەد، ناسراو بە کاوە گەرمیانی لە وڵاتی ئێران لە شاری رەشت لە ئاوارەیی لە ساڵی 1979 لە دایک بووە، پاش بە رێکردنی تەمەنیک لە ئاوارەیی دێنە باشوری کوردستان و لە شاری کەلار نیشتەجێ دەبن، کاوە گەرمیانی لە تەمەنی پێنج (5) ساڵی واتا لە ساڵی 1984 دەخرێتە بەر خوێندن و چاوەکانی بە خوێندن و خوێندەواری لە قوتابخانەی (نیزال)ی پێشتر و (مرواری) ئێستا قوناغی سەرەتای تەواو دەکات، لە قۆناغەکانی خوێندندا تا پۆلی (دووەمی ناوەندی) دەبڕێت و پاشتر لەبەر قورسی گوزرەرانی ژیان دەست لە خوێندن هەڵدەگرێت و روو
کاوە گەرمیانی
زستانی جۆلەمێرگ 02-12-2021
فۆتۆ و ڤیدیۆ: ئاکۆ محەمەد[1]
(بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
زستانی جۆلەمێرگ 02-12-2021

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,39 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)