حەمید تەیموری لە سالی 1969 لە گوندی #بێشکان# لەناوچەی #زەهاو# لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی لە گوندەکەی خۆیان تەواو کردوە و یەکەمی ناوەندی لە #سەرپیلی زەهاو#و دووەم و سێیەمی ناوەندیشی لە #قەسری شیرین# خوێندوە. لەسەرەتای شەری #ئێران# و #عێراق#دا ئاوارەی #باشووری کوردستان# بووە پاشان لە ئۆردوگای زۆرەملێی #ئەلتاش# لە #ڕومادی#ە نزیکەی شەش ساڵ ژیاوە و لە کۆتایی ساڵی 1988دا وەک پەنابەر لەلایەن خاچی سوورەوە لەگەڵ بنەماڵەکەی بۆ وڵاتی سوید هاتووە پاش فێربونی زمانی سویدی قۆناغەکانی ناوەندی و دواناوەندی تەواو کردوە سەرەڕای ئەوەیش دیبلۆمی لەبواری پەرستیاریدا وەرگرتووە، بەکەلوریۆس(لیسانس)ی لەبواری زانستی ئێتینگ و کولتوورناسیداو پاشان ماستەری لەبواری زانستی پەروەردە لە زانکۆی سوێدرتوێرن لە ستۆکهۆڵم وەرگرتووە. وە لە بواری نووسین و وەرگێرانیشدا جی پەنجەی دیار کردوەو خاوەنی چەند بەرهەمێکی نووسین و وەرگێرانە.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,518 անգամ