ئازادە نامداری لە دایکبووی 1984ی پارێزگای #کرماشان#ی ڕۆژەڵاتی کوردستانە و لە تەمەنی 19 ساڵیدا لە تەلەڤزیۆنی ناوخۆیی زاگروس (تایبەت بە پارێزگای کرماشان) دەستی بەکاری پێشکەشکاری کردووە و دوای ئەوە بەهۆی لێهاتوویی، لە تەلەڤزیۆنە سەرتاسەرییەکانی ئێران دەستی بەکار کردووە و ناوبانگی دەرکردووە، 12 ساڵ لەو کارە بەردەوام بووە و بەهۆی ئەوەی لە وڵاتی سویسرا بە شاراوە وێنەی بێ سەرپۆشی لێگیرابوو، لەلایەن کاربەدەستانەوە لە کاری پێشکەشکاری دوورخرایەوە و دەرکەوتنی لە تەلەڤزیۆن قەدەغە کرا.
هەواڵی فارس نیوز بڵاویکردووەتەوە، شەوی شەممە #27-03-2021# تەرمی (ئازادە نامداری) تەمەن 37 ساڵ، لە شوقەکەی خۆی لە ناوچەی (سەعادەت ئاباد) لە خۆراوای تاران دۆزراوەتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەک بە هۆکاری گیانلەدەستدانی بکات.
ئازادە نامداری دوو جار هاوسەرگیریی کردبوو، لە هاوسەرگیریی دووەمیدا کچێکی هەیە و لە کاتی مردنیشیدا، بە منداڵێکی دیکەی (هەشت مانگان) دووگیان بووە.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 35,268