قوڕەی دوای گورگێ یە
گورگ دوژمنی سەر سەختی پەز و مەڕوماڵاتە، سەگ-یش بە پاسەوانی مێگەل و ڕان دادەنرێت، هەندێک سەگ، گورگ خنکێن نین و لە گورگێ دەترسێن، بەڵام لەبەر نانەکەی خۆیان لەدوورەوە قوڕە-قولەیان دێت، به و جۆرە وەڕینە دەوترێت(قوڕەی دوای گورگێ یه) واتە گورگەکە لەڕانەکەی داوە و زیانی خۆی بە مێگەلەکە گەیاندووە وهەندێکی خواردووە و هەندێکی کەل وکوڵم کردووە، لەبەر ئەوەی شوانەکە زۆری نان پێداوە لەبەر خاتری نانەکە و شوانەکەی دەوەڕێت، ئه و حاڵەتە بووە بەئیدیۆم و بەمەبەست بەکاردێت بۆ کەسێک یان سەرکارێک یان پاسەوانێکی ترسنۆک و خەوتوو بەرامبەر کارێک کە لە ئەستۆیەتی و فەرامۆشی بکات، دوای ئەوەی زیانێکی بەرکەتووه، وەک وتراوە(پاش ترێ خەپشەی بڕێ) ئینجا هەڵبداتێ و خۆی دەربهێنێت به و حاڵەتە دەوترێت(قوڕەی دوای گورگێ یە).[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 768 جار هاتیە دیتن