چەندین وێنەی بەڵگەی مێژوویی هەن سەبارەت بە پێچەو عەبا لە هەولێر
(پێچەوعەبا) یان (چارشەوعەبا)، یان هەر ناوێکی دیکەی هەبێ ژنان و ئافرەتانی لەهەولێرێ بەکاریان هێنابی لۆ چوونە دەر و بازاڕ و مێوانداری و هەرجێیەکی دیکە، مەبەست لەبەکارهێنانی تەنها خۆداپۆشین بوو لە نەزەری چاوی پیاوی بێگانە ئەمەشیان وەکو ئەدەبێک بوو لۆ پیاوی خۆیان کە لەوی زیاتر کەس ناتوانێ بیانبینێ، ئەو بابەتەمان لۆیە دانا کە چەندین ڕۆژە خەڵک لە فیسبوک باسی پێچەو عەبا دەبەستنەوە بە داعش و جۆرەکانی فکری وەهابیەت.
لەهەولێر لەدێر زەمانەوە ئەو کلتورە هەبووە و ئەوەی بەبیری مابێ ژنە هەولێریە قەدیمەکان هەتا ئەو ساڵانەی دوایی بەکاریان دەهێنا وەک و دیوارێکی شەرم بوو بەرامبەر بە پیاوی نەناسراودا، لۆیە تکاتان لێدەکەین مەیبەستنەوە بە فکری داعش چونکە دروست بوونی داعش دوێنی بوو ئەو کلتورەی هەولێر سەدان ساڵە هەبووە.
ئافرەتان و ژنانی قەڵات تا ساڵی شەستەکان بەو جۆرە بوون تا 14ی گەلاوێژی1958 پاشان(رابیتەی داکۆکی کردن له مافی ئافرەتان)دامەزرا.
تا ئه و کاتە فەرمانبەرێکی ئافرەت نەبوو، جگە لە مامۆستاو نووسەر لەقوتابخانەکانی کچان.
پاشان دەرگاکان کراوە وبە دروشمی(دەمانەوێ سەربەستی.. عەباو پێچە هەلبستی)..
بەلام لە سلێمانی پێشتر شەری سفور دەستی پێکرد بوو.
ئەگەر لەبیرتان مابی گۆرانیەک دەیگوت(کۆلان بەکۆلان جادە بەجادە شەرمی پێناوێ پێچەکەت لابە)..
سەربوردەکی خۆشتان لۆ بگێڕینەوە دەیانگۆت ئاغایەکی قەلات ویستی هاوسەرگیری بکات لەگەل کچێکی
بنەمالەیەک لەگەرەکی عارەبانبوو، تەنها ماوە یەکیان دایێ بەدووربینی تەماشای دوو کچی ماڵەکە بکات لەسەربانی ماڵەوە تاوەکوو یەکێکیان هەلبژێری، ئاغای بێ بەخت کچە خێلەکەی هەلبژاردو کەهەردوکیان پێچەیان بەستابوو، بۆیە ڕەسوول گەردی دەلێ (لەقەلاتێ هاتەخوار دوور کوژ و نێزیکک خەسار)..[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,035 times
Write your comment about this item!