شەڕە گەڕەک...
قەمبورەکەی قەڵاتێ لە ساڵی1969و دواتر لە حەفتاکان چیتر نەمبینیوە. زۆر جاران لەگەڵ هاوڕێ منداڵیەکانم کە لە مەکتەبی خەباتی سەرەتایی #شێخی چۆڵی# بووین کە دەگەڕاینەوە #قەڵات#ێ. کۆمەڵێک شەقاوەم دەبینی شەڵواری تەسکیان لەبەر بوو قایشی ئەڵقەداریان لە پشت بوو دەست کوتراو و ئەبو شوارب بوون ڕەئیسەکەیان قەمبور بوو دەنگێکی گڕی هەبوو زۆر جاران بە زمانی #تورکمان#ی هێندێک جوونی(لە ناوسک..ێم)و بە #کوردی#ش دەیوت لێیان دەن(خوشکیان ب.. ێن)ئەو دەمە شەڕە گەڕەک گەرم بوو بە تایبەت لە نێوان گەنجانی #تەیراوە# و #قەڵات#ێ کە زۆر جاران شورتە بە موسەلەحەی ڕەشاش برێن کە لەسەر پیکابەکانی بوو بۆ کۆتایی هێنانی شەرەکان دەهاتە ناو مەیدانی شەڕەکان.
تا نزیک ساڵی 1975 یش شەڕە گەڕەکی #سێتاقان# و گەڕەکی کەناسان هەر بەردەوام بوو مەیدانی شەڕەکان زیاتر دەور و بەری گەڕەکی شەهیدانی #سێتاقان# پشت گەراجی کامل حەدادی بوو کە چۆڵەوانی بوو.
لە گەڕەکەکان دوو تێکهەڵکێش هەبوون لە گەنجەکان قامە و شەقاوەکان و ڕۆشەنبیرەکان.
سەرنجم دابوو شەقاوەکان زۆر ڕێزی خوێندەوارەکانیان دەگرت. دواتر قەمبو لەو ساڵانەی دوایی بووە کەسێکێ زۆر لە سەرخۆ.
شەقاوەکانی #تەیراوە#ش عەبۆ لاسوتاو سابیر ساروخ و شەری #تەیراوە# بەسەرپەرشتی عەبۆ لاسوتا بوو ساحەی شەڕیش لە بەرامبەر قوتابخانەی ئەیوبیەی ئێستا بوو ب دار لاستیق و بەردەقانی بوو. زۆرجاریش #تەیراوە#ییەکان بە قەڵاتێ دا سەردەکەوتن ئەوجا دوو سێ مسەلحە پەرتەیان بە شەڕەکە دەکرد. لە #تەیراوە#ش منداڵەکانی خەلیفە سەعۆ بوون سەرکردایەتی شەڕەکانیان دەکردکە زۆربەیان هەوکە مردینە.
#تەعجیل# و #سەیداوەش# زوو زوە لە گۆڕەپانەکەی قەبرستانی چراغی لای بن لەیلوکان بەشەڕ دەهاتن بەردەقانی و دارلاستیق چەکی قوڕسیان بوو سەروگێلاکی یەکیان دەشکاند.
له #سيتاقان# شێرۆی حەلیم و عەزۆلە و وه له #سەیداوە#ش تەحسین خۆشناو و عەبدولئەحەد لەنیوەی یەکەمی حەفتایەکان کوڕەکی جوانی مۆسیقا لێدەریان بەچەقوی بەئەڵقە کوشت لەسەر جسری #سەیداوە#ی.
دەیانگۆت جەرگۆی سێتاقان سوندی خواردبو ئەگەر حوکمەت ئیعدامیان نەکا ئەو بەخۆی دەیانکوژتەوە!
دەگێڕنەوە لەساڵی 1964 شەڕێکی گەرمی گەنجانی #قەڵات#ێ و #تەیراوە#ی بوو. لەوشەڕەدا موحسین تۆفیق ناسراوبە (موحسینەکۆر) پاڵەوانی بەرزکردنەوەی قوڕسایی بوو بەقوتە دارەکی بەغاردان بەدوو گەنجەکی کەوتبوو، گرتی بەدارسەری گەنجەکەی لەشەش جێ شکاند. دواتر موحسینە کۆر لە ساڵی 1988 سەیارە لەسەری دا تۆڵەی لێ بۆوە!
یوسف عوسمان عەزیز[1]