شوێن: شاری #بەغدا#
ڕۆژی گیرانی وێنەکە: #02-09-1970#
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لە ڕاستەوە: (1-سەید عەبدولڕەحمان نەقشبەندی، 2-سەید عەبدوڵڵا ئیسحاقی -#ئەحمەد تۆفیق#)
-سەید عەبدولڕەحمان نەقشبەندی نووسەری پەرتووکی بەنرخی ساداتی نەقشبەندی و کوڕی جەنابی شێخ عەلائەددین حسێنی نەقشبەندی، شایانی ئاماژەیە کە لە پشت وێنەکەش نووسراوە: (کاک سەید عەبدوڵڵا ئیسحاقی ناودار بە (ئەحمەد توفیق) لە ماڵی کاک سەید عەبدولڕەحمان نەقشبەندی لە بەغدا، هەفتانە بۆ نان خواردن و ڕابواردن هەموو هەفتەیەک، کاک ئەحمەد، هژار، هیمن، منتەقیم قازی، سالار حەیدەری و جاربەجارەش عەبدولڕەحمان ذەبیحی ڕۆژەکەیان دەبردەسەر لە مالی کاک سەید عەبدولڕەحمان لە بەغدا)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)
[1]