پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,946
وێنە 104,268
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
دەستوور بۆ دادپەروەری و ڕیکخستنەوە
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەستوور بۆ دادپەروەری و ڕیکخستنەوە

دەستوور بۆ دادپەروەری و ڕیکخستنەوە
فرسەت سەید شوکور
بوونی دەستوور بۆ هەر نەتەوە و ووڵاتێک گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە، زۆربەی دەوڵەتە گەورەکانی دونیا خاوەنی دەستووری خۆیانن، چونکە بەپێی هەموو بنەما سیاسی و زانستیەکان، دەستوور هۆکاری بەهێزی و چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی و ئازادی و ئاشتی و یەکسانییە بۆ ووڵات.
لە دوای نووسینەوەی دەستووری عێراق و چەسپاندنی دوای ساڵی 2005 لە ماددەی 120 ی عێراقدا باسی ئەوە دەکات کە هەر هەرێمێک دەتوانێت دەستوورێکی تایبەت بە خۆی هەبێت بەڵام بە مەرجێک دژی دەستووری عێراق نەبێت.
هەرێمی کوردستان تەنها خاوەنی ئەو یاسایانە کە پەرلەمانی کوردستان دوایی ساڵی 1992 وە دەرکراون، بەشێکی یاسا و ماددەکانی هەرێمی کوردستان لە دەستووری عێراق نزیکن، بەڵام ماوەیەکی زۆرە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان و حزب و لایەنە سیاسییەکان دەیانەوێ کە کورد دەستوورێکی تایبەت بە خۆی بنووسێتەوە بۆ ئەوەی لە زۆر کێشە و گرفت ڕزگاری بێت.
$هەوڵەکانی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان$
لەم بوارەدا، دەتوانین مێژووی هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بۆ نووسینەوەی دەستوور بۆ دوو قۆناغ دابەش بکەین: قۆناغی پێش ڕووخانی ڕژێمی بەعس و قۆناغی دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس.
یەکەمین هەوڵی فەرمیی لەم جۆرە، لە ساڵی 2002 هاتە ئاراوە، بۆ یەکەمین جار لە مێژووی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان لە خولی یەکەمی خۆیدا بە بڕیاری ژمارە (26) لە 11/7/2002 پرۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستانی خستە ڕوو.
دواتر لیژنەیەک، لە هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و پێکهاتە نەتەوەیییە جۆراوجۆرەکان پێک هاتبوو و لە 20/5/2015 دەستی بە کارەکانی خۆی کرد، بەڵام لە 20/8/2015 ماوەکەی کۆتایی هات و نەیتوانی لە ماوەی (90) ڕۆژی دیاریکراودا کارەکانی خۆی تەواو بکات.
لەو ماوەیەدا کە لیژنەکە کارا بوو، توانی (54) کۆبوونەوە ئەنجام بدات و (74) بەندی پرۆژەکە ئامادە بکات. ئەو بابەتانەی کە پەیوەندیی بە دەسەڵاتی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەوە هەبوو و، هەروا پرسی دەستووری سیکۆلار، یان ئایینی، جێگەی مشتومڕی لایەنەکان بوو و لەم بارەیەوە نەگەیشتنە ئەنجام. بە هۆی ململانێی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و قەیران لە پرۆسەی سیاسیی هەرێم و پەککەوتنی پەرلەمانی کوردستان، نەتوانرا لە کاتی کۆتاییهاتنی ماوەی یاساییی لیژنەی نووسینەوەی دەستوور، ماوەکەیان بۆ درێژ بکرێتەوە.
$هۆکارەکانی دواکەوتنی دەستووری هەرێمی کوردستان$
لەبارەی خاڵە ناکۆکەکانی نێو پڕۆژەکە هەموو لایەنەکان بۆچوونی خۆیان هەیە لەسەر دەستووری داهاتووی هەرێمی کوردستان، : ئەوەی خاڵی ناکۆکیی زۆری لەسەر دەبێت بابەتی سیستەمی حوکمڕانی و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمە، چونکە لەسەر سیستەمی حوکمڕانی ڕای جیاواز هەیە و ناوچەکانی سنووری ماددەی 140یش هێشتا یەکلا نەکراونەتەوە، ئەوەش دەبێتە ئاستەنگ لە بەردەم دەستوور.
$دەستووری کوردستان و کێشەکان لەگەڵ ماددەی 140 ی عێراق.$
سنوری ناوچەکوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کە لەدەستووری عێراق بە ناوچەی کێشەلەسەر هاتووە، دەکەوێتە دەرەوەی سنورەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای پرۆسەی ئازادی لە (9/4/2003) هەروەها بەپێی بریارەکەی دادگای فیدراڵی کە درێژکراوە.
سنوری جوگرافیای حکومەتی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە بە هەمان ئەو سنوورانەی کە لەساڵی (1991) کوردەکان حوکمرانیان تێداکردوە، تا کاتی جەنگەکانی پرۆسەی ئازادی عێراق لەرێکەوتی (19 ئاداری 2003)، کە ئەم بابەتە لە ماددە (53/ برگە 1) یاسای بەرێوەبردنی دەوڵەت بۆ قۆناغی گواستنەوەی جێگیرکراوە.
کێشەی سەرەکی ماددەی 140 کە تا ئێستا یەکلایی نەکراوەتەوە، چونکە هەموو ناوچە کوردستانییەکان پەیوەستن بە هەرێمی کوردستانەوە، کوردستان ناتوانێت ببێتە خاوەنی دەستوورێک ئەگەر پرسی #کەرکووک# و ناوچە کوردستانییەکانی تێدا یەکلایی نەکرابێتەوە.
کێشەکان بریتین لە
ڕاگوێزراوە نیشتەجێکراوەکان و ئەوانەش گوازراونەتەوە بۆ شوێنە دوورەدەستەکان وکۆچکەر و کۆچپێکراوەکان، بە پێی یاسای دەستەی باڵای چارەسەری کێشەکانی زەوی و زار و ڕێکارە یاسایەکانی تر، پێویستە لەسەر حکومەت لە ماوەیەکی گونجاودا ئەو نیشتەجێکراوانە بگەڕێنێتەوە بۆ سەر ماڵی خۆیان، وە ئەگەر ئەو کارە زەحمەت بوو ئەوا پێویستە لەسەر حکومەت قەرەبووی دادپەروەرانەیان بکاتەوە بەڵام تا ئێستا ئەوە یەکلایی نەکراوەتەوە.
پارتی، یەکێتی، گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوو، تێبینییەکانی خۆیان لەسەر بەربەستەکانی نووسینەوەی دەستوور دەڵین، هەریەکەیان دەیانەوێ دەستوور بە جۆرێک بێت.
هەروەها پێکهاتە و کەمینەکان وەک تورکمان و ئاشووری و کلد و سریانەکان، بۆچوونی جیاوازییان لەبارەی ئەم پرسە هەیە هەریەکەیان داوای خۆیان بۆ نووسینەوەی دەستوور هەیە، ئەمەش وادەکات کە ناکۆکی و کێشەکان زیاتر بن و تەواوبوونی دەستوور دوابکەوێت.
بەڵام
سێ لایەنە سەرەکییەکەی پێکهێنەری حکومەت، سەرەڕای تێبینیی جیاوازیان، پاڵپشتیی هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانن بۆ نووسینەوەی دەستوور، کۆکیشن لەم خوولەی پەرلەماندا هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەنی دەستوور.
لەبەر ململانێی ناوخۆییی حزبە سیاسییەکانی کوردستان و هەروا گوشارە هەرێمییەکان، هەوڵی یەکەم بۆ خستنە ڕیفراندۆمی پرۆژەی دەستوور سەری نەگرت و، پرۆژەکە هەروەک خۆی مایەوە و هەرێمی کوردستان نەیتوانی ڕیفراندۆم لەسەر پرۆژەی دەستوورەکە ئەنجام بدات. بەشێک لە حزبە سیاسییەکانی کوردستان بە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم لە پرۆژەکە ڕازی نەبوون و خوازیاری ئەوە بوون سیستەمی حوکم، پەرلەمانیی تەواو بێت و، لەو باوەڕەدا بوون کە سیستەمی حوکم بەرەو سەرۆکایەتی چووە، نەک پەرلەمانی. بۆیە، لە خولی چوارەمی پەرلەمان یاسای ژمارە (4)ی ساڵی 2015 یاسای ئامادەکردنی پرۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان-عێراق بۆ ڕاپرسی لە 23/4/2015 دەرچوو. بەپێی بەندی (2) لە یاساکە، پەرلەمان لیژنەیەکی نوێی بۆ نووسینەوەی دەستوور دانا، کە لە (21) ئەندام پێک هاتبوون و دەکرا ئەندامانی لیژنەکە لەناو پەرلەمان یان دەرەوەی پەرلەمان بن. هەروا بەپێی بەندی (3)، ئەم لیژنەیە (90) ڕۆژ کاتیان بۆ دانرا بۆ نووسینەوەی پرۆژەیەکی نوێی دەستووری هەرێمی کوردستان و، ئەگەر لەو کاتەدا تەواو نەبوو، دەکرێ بۆیان نوێ بکرێتەوە. بەگوێرەی بەندی (5)، کۆی پرۆژەی دەستوور دەبێ بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان پەسند بکرێت.
لە ڕاستیدا، ئەوەی کە گرنگە لە دەستوور وەک تێکستێکی نووسراو، جێبەجیکردنی بەندەکان و ناوەڕۆکی دەستوورە، دەنا زۆر وڵات هەن کە دەقی دەستووریی زۆر باشیشیان هەیە، بەڵام تەنیا لە دووتوێی بەرگەکانی دەستووردا ماونەتەوە و کاریان پێ نەکراوە. سەبارەت بە کوردستانش ڕیک وایە؛ گرنگیی دەستوور لە جێبەجێکردنی دەقەکانیدایە وەک خۆی، نەک ئەوەی کە میزاجی دەسەڵاتداران سنوورەکان دیاری بکەن. ڕاستییەکەی، چونکە دەستوور وەک دەقێکی نووسراو، گۆڕینی ئاسان نییە، هەر بۆیە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی خواست و ئارەزووی دەسەڵاتداران و، دیاریکردنی ماف و ئازادیی هاووڵاتیان گرنگیی خۆی هەیە.
جگە لەمەیش، دەستوور لە ڕووی دەرەکییەوە و لە چوارچێوەی دەوڵەتی فیدراڵیدا، پێناسەی هەرێمی کوردستان دەکات و سنوورەکانی هەرێم لەگەڵ هەرێمەکانی تر دیاری دەکات و، شوناس و ناسنامەی هەرێم لە هەمبەر ئەوی تر پێناسە دەکات.
هەرچەندە هەرێمی کوردستان تاکوو ئێستا دەستووری نەبووە، بەڵام بە دەرکردنی هەندێ یاسا کە سروشتی دەستوورییان هەیە، ئەو بۆشایییە پڕ کراوەتەوە، وەک: یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم، یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، یاسای ئەنجومەنی وەزیران، یاسای ئەنجومەنی دادوەری.
گرنگترین سەرکەوتنی هەر دەستورێکیش پەیوەستە بە ڕێزگرتنی بڕی ئازادیەکانی خەڵک و مافەکانی هاوڵاتیان، دەستورێکی دیموکراسی و سکۆلارو کراوە، ڕادەی گەشەکردنی سیاسی و ئاشتی نێوان ئاین و ئاینزاکان و گروپە جیاوازە کۆمەڵایەتیەکان بەرز دەکاتەوە و زەمینەی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو پێگەشتوو دەڕەخسێنێت.
گومان لەوەدا نییە، کە بوونی دەستوور وەک گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی لە نێوان فەرمانڕەوایان و فەرمانلەسەرکراوان گرنگیی تایبەتیی خۆی هەیە و، سنووری ئەرک و دەسەڵات و مافەکانی هەر دوو لایەن دیاری دەکات.
گەر هەرێمی کوردستان خاوەن دەستور بێت، وئەوکات لە چوارچێوەی مەبدەئی دەستوری، پرسی چاکسازی سیاسی و کارگێری دەخرێتە ڕوو، نییەتە دەستورییەکە زاڵ دەبێت بە سەر نییەتی سیاسی، ئەگەر نییەتی سیاسی نەرێنی بێت لە بەرامبەر پرسی چاکسازی.
دەستوری هەرێمی کوردستان، چۆنیەتی هێڵکاری بۆ سیاسەتی دەرەوەی هەرێم ونوێنەرایەتی دیبلۆماسی و سیاسەتی وەرگرتنی قەرزو واژۆکردنی و دەرچواندنی، سیاسەتی ئابوری و بازرگانی دەرەکی دەکێشێت، ئەویش لە چوارچێوەی دەستوری هەمیشەیی عێراق، کە ئەو مافانەی بە هەرێمی کوردستان داوە.
لەبەرئەوەی هەرێمی کوردستان هەرێمێکی فرەنەتەوە و فرە ڕەنگ و فرە کلتورو فرە ئایین وفرە مەزهەبە، لە دەستوردا مافی تەواوی نەتەوە و ئایین و ئایینزاکان دیاریدەکرێت و لە چوارچێوەی بەندەکانی دەستور پراکتیزەی مافە نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبییەکانیان دەکەن.
سەبارەت بە دەستووری هەرێمی کوردستان ئەوەی کە گرنگە، هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەن دەستوورێکی مەدەنی، کە تێێدا سنووری دەسەڵاتداران و ماف و ئازادیی تاکەکان پارێزراو بێت.
هەروا ببێتە هۆکاری چەسپاندنی سەروەریی یاسا و سەربەخۆییی دەسەڵاتی دادوەری. گرنگتر لە هەمووانیش ئەوەیە، کە بەندەکانی دەستوور وەک خۆی جێبەجی بکرێن، نەک تەنیا وەک دەقێک لە دووتوێی تێکستی دەستووردا بمێنێتەوە. هەروا دەستوور پێناسەی ناسنامەی هەرێم دەکات و سنووری کارگێڕیی ئەم هەرێمە دەستنیشان دەکات.[1]
ئەم بابەتە 1,211 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 22-05-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاسایی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-05-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-05-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,211 جار بینراوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,946
وێنە 104,268
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.719 چرکە!