🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست (# 242,402)
Kurmancî - Kurdîy Serû (# 56,325)
English (# 2,435)
کرمانجی - کوردیی سەروو (# 5,105)
هەورامی (# 61,741)
لەکی (# 18)
Kurdîy Nawerast - Latînî (# 1,155)
عربي (# 10,442)
فارسی (# 2,503)
Türkçe (# 1,098)
עברית (# 10)
Ελληνική (# 13)
Française (# 230)
Deutsch (# 395)
Nederlands (# 126)
Svenska (# 57)
Español (# 26)
Italiano (# 38)
Pусский (# 766)
Fins (# 11)
Norsk (# 13)
日本人 (# 18)
中国的 (# 11)
Հայերեն (# 10)
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📷 یاریزانانی تیپی چوارباخ ساڵی 1967
شوێن: سلێمانی
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1967
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: ڕاوەستاوەکان لە ڕاستەوە : (مامۆستا عەلی لەتیف، بورهان عومەر، بەکری حاجی تۆفیقی گورگەوان، تالەخڕە، عەبدول قادر، عومەری حاجی تۆفیقی گو
📷 یاریزانانی تیپی چوارباخ ساڵی 1967
📕 پڕۆژەی لەچاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک
ناونیشانی پەڕتووک: پڕۆژەی لەچاپ دانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک
ناوی نووسەر: هەڵۆ بەرزنجەیی
بەرگی یەکەم
ژمارەی چاپ: 1601
[1]
📕 پڕۆژەی لەچاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک
📖 ئەو تاوانەی دەرهەق بە مامۆستای زانکۆ ئەنجام درا
نوسینی: سوداد ڕەسووڵ
ڕێکەوتی: 28-06-2022
ئەو تاوانەی دەرهەق بە مامۆستای زانکۆ ئەنجام درا، من دەزانم هۆکارەکەی چییە
بەبیستی ئەم هەواڵە دڵتەزێنە کە قوتابییەک بەم شێوە دڕندانەیە دوو مامۆستای زانکۆی کو
📖 ئەو تاوانەی دەرهەق بە مامۆستای زانکۆ ئەنجام درا
📌 کوردیپێدیا، پێویستی بە ئەرشیڤوانانە لە باکوور، رۆژهەڵات و رۆژاوای وڵات. تکایە سی ڤی-یەکانتان بۆ کوردیپێدیا بنێرن.
📌 Kurdîpediya bi arşîvvanan re hewceye ji bakur, rojhilat û rojavayê Kurdistanê ve. Ji kerema xwe CV ya xwe ji Kurdîpediya re bişînin.
📌 Kurdipedia hiring archivists from North, East and West Kurdistan. Please send your CV to Kurdipedia.
👫 کەسایەتییەکان
عەبدوڵڵا محێدین
👫 کەسایەتییەکان
عەبدولغەنی عەلی یەحیا
💎 مۆزەخانە
مۆزەخانەی ئەرشیفی پەروەردەی...
👫 کەسایەتییەکان
کاوان ئیسماعیل
👫 کەسایەتییەکان
ئیدریس حەمەخان
📖 خوێندنەوەیەک بۆ رۆمانی زریاب ژیانی موزیکژەنێکی کورد | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🏁 وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

خوێندنەوەیەک بۆ رۆمانی زریاب ژیانی موزیکژەنێکی کورد
ژیانی موزیکژەنێکی کورد لە رۆمانێکی سعودیدا
ئەردەڵان عەبدوڵڵا
خوێندنەوەیەک بۆ رۆمانی زریاب
بەگشتی ئێمە وێنەیەکی باشمان بەرامبەر عەرەبستانی سعودییە نییە، هۆکاری زۆریش لەمەدا رۆڵیان هەیە، لە پێش هەموویانەوە لەوانەیە ئێمە هێندە زانیارییمان لەبارەی ئەم وڵاتەوە نەبێت بەتایبەتی ئاگاداری رەوشی ئەدەبیی و هونەری نین، کە لەم چەند ساڵەی دواییدا گەشەی زۆری بەخۆوە بینیوە، بەتایبەتی لەبواری ئەدەبدا کۆمەڵێک نووسەری زۆر باشییان هەیە، بەرهەمەکانیان بۆ زۆربەی زمانە جیهانییەکان وەرگێڕدراون. لەو نووسەرانە ” مەقبول ئەلعەلەوی” یەکێکە لە نووسەرە ناودارەکانی سعودیە و خاوەنی دنیابینییەکی زۆرجوانە. یەکێک لە رۆمانەکانی بەناونیشانی ” زریاب” کە باسی ژیانی موزیکژەنی ناوداری ئیسلامی “زریاب” دەکات، کە بە رەچەڵەک کوردە و لە سەردەمی هارونە رەشیدا ژیاوە. ئەم رۆمانەش لەلایەن وەرگێڕی هێژا سەباح ئیسماعیل کراوە بە کوردیی و ناوەندی رەهەندە چاپی کردووە.
لێرەدا پێمخۆشە کورتەیەک لەبارەی ئەم رۆمانەوە بنووسم و بە خوێنەری کوردی ئاشنا بکەم.

ژیانی موزیکژەنێکی داهێنەر
لە مێژووی هونەری وڵاتانی ئیسلامییدا ” زریاب” یەکێکە لەناوە پرشنگدارەکانی موزیکی خۆرهەڵاتی و ئیسلامی. ئەم پیاوە لە موزیکدا بەتایبەتی ئامێری “عود” داهێنانێکی گەورەی کردووە، ئەم رۆمانەش بە وردی باسی ژیانی ئەم موزیکژەنە دەکات. زریاب لە ئەسڵدا ناوی ” عەلی کوڕی نافیعە و نازناویشی ” ئەبوئەلحسەنە” بەڵام کاتێک دەبێتە کۆیلە، ئیسحاق موسڵی موزیکژەنی ناوداری سەردەمی هاورنە رەشید دەیکڕێت و ناوی دەنێت ” زریاب” کە لە عەرەبیدا مانای ” باڵندەیەکی رەشی جوان” دەگەیەنێت. پاش ئەوەی ئیسحاق موسڵی لە موسڵەوە زریاب دەهێنێت لە کۆشکەکەی لە بەغدا لەگەڵیدا دەژی و فێری موزیکی دەکات.
لە سەرەتادا ئیسحاق موسڵی زۆر دڵی بەم کۆیلە خوێندکارە گەنجەی خۆش دەبێت و گرنگی پێدەدات، فێری موزیکژەنی دەکات. هەر لە منداڵییەوە موزیک دەبێتە خەونی گەورەی زریاب، مێشکی داگیر دەکات، ئەمەش وا دەکات داهێنانێکی گەورە بکات و تەواوی مێژووی موزیک بەگشتیی و ئامێری “عود” بەتایبەتی دەگۆڕێت. زریاب لە بەغدا دەچێتە لای دارتاشێک داوای لێدەکات عودێکی تایبەتی بۆ دروست بکات بە جۆرێک لە جیاتی چوار “ژێ” پێنچ ژێی هەبێت، ئەمەش گەورەترین شۆڕش دەبێت بەسەر ئامێری عودا دەکرێت.
ئەم گۆڕانکارییە بلیمەتی و توانای زریاب دەردەخات، دەبێتە مایەی سەرنجی دەورووبەر. کاتێک ئیسحاق موسڵی دەیباتە کۆشکی هارونە رەشیدەوە، ئەویش زۆر شەیدای ئەم کوڕە گەنجە دەبێت، بەڵام ئەمە دەبێتە سەرەتای نەهامەتییەکانی ئەم کوڕە گەنجە و ئاگری رق و کینە لە ناخی ئاغاکەیدا دەچێنێت، هەربۆیە پاش گەڕانەوەیان لە کۆشک بۆ بەیانییەکەی ئیسحاق موسڵی بەوپەڕی راستگۆییەوە ناخی خۆی هەڵدەرێژێت و پێی دەڵێت: دەبێت لە بەغدا نەمێنیت. ئەم کوڕە دەبێتە رکابەرێکی تۆقێنەر بۆ ئیسحاق موسڵی، ئەویش سەرەتا دەیەوێت دژی ئەو بڕیارە بوەستێتەوە، بەڵام دواجار ناچار دەبێت و بەغدا بەجێدەهێڵێت. خۆیی و سەفیەی ژن و منداڵەکانی، بەغدا بەجێدەهێڵێن بەرەو ئەندەلوس دەڕۆن، دواجاریش لەوێندەر جێگیردەبێت. کاروانی سەفەری زریاب بە موسڵ و حەلەب و شام و میسر و پاشان تونس تێدەپەڕێت و پاشان دەگاتە ئیسپانیا، لە هەموو ئەو شوێنانەدا زریاب لەگەڵ پادشا و نەیارانی حیکایەتی خۆی هەیە.
جگە لەوەش ئەم رۆمانە گەشتێکی کورتە بەناو جوگرافیا و مێژووی وڵاتانی ئیسلامی بەتایبەتی لەسەردەمی هارونە رەشید و کوڕەکانی، وەسفێکی جوانی شارو گوند و ناوچەکانمان بۆ دەکات و تیشکیش دەخاتە سەر ژیان و گوزەرانی خەڵکی لەو سەردەمدا.

موزیک و ئامێری عود
لەم رۆمانەدا موزیک بە گشتیی و ئامێری عود بەتایبەتی پانتایی گەورە داگیردەکەن، چونکە لێرەدا باسی ژیانی کەسێکی موزیکژەن دەکات، کە تەواوی ژیانی بۆ موزیک تەرخانکردووە و لەسەرەتای ژیانییەوە تا کۆتاییەکەی عودەکەی دەبێتە هاوڕێیەکی گیانی بەگیانی و لێی جیا نابێتەوە. هەرچەندە لەسەر ئەم ئامێرەش ژیانی تێکدەچێت و لەگەڵ خەڵکی تردا رووبەروی ململانێ دەبێتەوە. وەکو خۆشی دەڵێت: ” ئەو عودە چاوەڕوانکراوە هۆکاری گەورەی بەدبەختییم بوو. ل50″

رۆحی رق و کینە و ئیرەیی
خاڵێکی گرنگی تری ئەم رۆمانە باسی هەستی ئیرەیی و رق و کینەی ناخی مرۆڤ دەکات. کاتێک ئەم هەستە بەسەر کەسێکدا زاڵ بێت، ئیتر بەتەواوەتی لە هەموو شتە جوانەکانی رادەماڵێت و دەبێتە مرۆڤێکی دڕندە. باشترین نموونەش ئیسحاق موسڵییە، تا هەستی ئیرەیی بەسەریدا زاڵ نەبوو، وەکو باوکێکی میهرەبان مامەڵەی لەگەڵ زریاب و تەواوی کۆیلەکانی دەکرد، بەڵام کاتێک هەستی ئیرەیی و رق و کینە بەسەریدا زاڵ دەبێت، دەبێتە گەورەترین دڕندە و دوژمنی سەرسەختی زریابی داهێنەر. لێرەدا نووسەر باش توانیویەتی ئەو هەستە باس بکات و دیمەن و هەڵسووکەوتە ناشیرینەکانی ئیسحاق موسڵیمان بۆ بگوازێتەوە. بەتایبەتی لە پاش گەڕانەوەیان لە کۆشکی هارونە رەشید، ئەمە هەستە دەردەکەوێت:
“لە جڤاتی خۆشی و رابواردندا بووین، جڤاتێک دەبوو رۆحەکان تێیدا لە شەقەی باڵ بدەن و دووربکەونەوە لە چڵپاوی دەروونە نەخۆش و ناساغەکان و بۆ ئاسمانی خاوێنی روونی بەرز ببنەوە. ل 95
بەڵام ئیسحاق موسڵی رق بەسەریدا زاڵ دەبێت بۆ بەیانییەکەی یەکسەر پێی دەڵێت: لە ئەمڕۆ بە داوەوە جێگەت لێرە نابێتەوە.
“لە دوێنێوە من گەورەی تۆ نیم، راست و روون دەبم لەگەڵتدا. ئەی نازانیت ئێرەیی دەردێکە لە کۆنترین دەردەکان و لە هەموویان پتر کار لە ناخ دەکات و قووڵترین زام لەسەر دڵ جێهدەهڵێت، دنیا وایە. ناخۆشییەک بەردڵ و جەستە و ئاوەز دەکەوێت، ململانێش لەهەمان پیشەدا، دووبەرەکی و رق دروست دەکات” ل 97و98

ژیانی کۆیلەکان
لە رێگەی باسکردنی ژیانی تایبەتی زریابەوە، ئاگاداری رەوشی خراپی ژیانی ئەو کەسانە دەبین، کە بە زۆر لەو سەردەمەدا کراون بە کۆیلە و سەودا و مامەڵەیان پێوە کراوە. چۆن هەموو سیفاتی ئینسانی لەو کەسانە سەندراوتەوە.
“ئەوانی دی لەبری من بیریان دەکردەوە و چارەنووسیان دیاری دەکردم، تەنانەت من ناوەکەی خۆم هەڵنەبژاردووە. خۆم کۆیلایەتیم هەڵنەبژاردووە. ئەوان هێڵی ژیانیان بۆ کێشام و لەسەری رۆیشتم، پێیان گوتم گۆرانی بڵێ. گوتم. پێیان گوتم. لاڵبە، لاڵ بووم”ل 16.15
شاری بەغدا
هەرچەندە نووسەر سعودییە، بەڵام کاتێک رۆمانەکە دەخوێنیتەوە، هەست دەکەیت کەسێک نووسیویەتی خەڵکی بەغدایە، زۆر عاشقی بەغدایە و لە سەردەمی هارونە رەشیدا ژیاوە، لە هیچ کتێبێکی تردا، هێندە بە جوانی وەسفی بەغدای کۆن نەکراوە. ئەمەش گوزارشت لە زیرەکیی و توانای نووسەر دەکات، چونکە ئەو کەسە خەڵکی عیراق نییە و باسی سەردەمێکی شارێکیش دەکات کە ئەو نەیبینیوە. لە زۆر شوێندا وەسفی بەغدا دەکات: “بەغداد پایتەختی جیهانی نوێ بوو، خەریک بوو رووناکییەکەی دەگەشایەوە و ئەوانی دیی دادەپۆشی.” ل 56
لەبارەی وشەی بەغداوە نووسەر دەڵێت: بەغداد مانای ” بەخششی پەروەردگار” دەگەیەنێت. ل 73
“بەغداد لەو دەمەی خەلیفە ئەبو جەعفەری مەنسور بناغەی دانا، بووە پەناگەی گشت توێژەکان، لە هەموو لایەکەوە روویان لێکرد، بەغداد پڕبوو لە عەرەبی رەوەند، کورد، دەیلەم، فارس، عەبەشێ، تورکمان… تا ئەم ساتەش بەغداد شارێکە ئامادەی هەموو شێمانەیەکی چاک و خراپە.” ل 74

موسڵ
بەپێچەوانەوە لەم رۆمانەدا وێنەیەکی جوانی موسڵ نابینین، نووسەر هەوڵیداوە لە پاش بەغدا باسی موسڵیش بکات، کە لەو کاتەوە تا ئێستاش دووەم شاری گەورەی عیراقە. لەبارەی موسڵەوە دەڵێت:
“موسڵ شارێکی گەورە و دێرین بوو، دەتگوت هەمیشە بۆ رووبەرووبوونەوەی ئاژاوە و خراپەکاری ساز و ئامادەیە، لەراستیدا نزیکتر بوو لە قەڵایەکی سەخت وەک لەشار” ل 16و 17
بەداخەوە لە مێژووی نوێشدا لە موسڵدا کۆمەڵێک رووداوی ناخۆش روویدا، دوایینیان داگیرکردنی بوو لەلایەن چەتەکانی داعشەوە. جگە لەم دوو شارەش، نووسەر وەکو کامێرامانێک باسی کۆمەڵێک شار و شارۆچکەی تری وڵاتانی خۆرهەڵات و خۆرئاوا دەکات.

سەردەمی خەلافەتی هارونە رەشید
خەلیفە هارونە رەشید یەکێکە لە فەرمانڕەوا ناودارەکانی مێژوویی ئیسلامی، ساڵانی حوکمی ئەم پیاوە، بە ساڵانی زێڕینی بەغدا و گێتی عەرەبی و ئیسلامی دادەنرێت. نووسەریش زۆر بە جوانی مەلی هزری خوێنەر دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو قۆناغە، دیارە ئەمەش کارێکی سەختە، چونکە ئەمە بابەتێکی مێژوویی گرنگ و هەستیارە، دەبێت نووسەر شارەزایی زۆر باشی لەبارەی مێژووەوە هەبێت. کاتێکیش دێرەکانی دەخوێنیتەوە، وەکو خوێنەرێک هەست دەکەیت نووسەر زۆر شارەزایی لەبارەی ئەو ساڵانەوە هەیە کە هارونە رەشید فەرمانڕەوای بەغدا بووە. بەگشتیش ئێمە وێنەیەکی جوان و باشی ئەم قۆناغە دەبینین، هەرچەندە لە مێژوودا زۆر رەخنە لە هارونە رەشید دەگیرێت، خەڵکانێک پێیانوایە حاکمێکی زاڵم بووە و زیاتریش خەریکی رابواردن و خۆشی ژیان بووە تا فەرمانڕەوایی، بەڵام ئەم خەلیفەیەش وەکو خەلیفەکانی تر، کۆمەڵێک خاڵی جوان و ناشیرینی هەیە.
نووسەر لە وەسفی ئەم فەرمانڕەوایەدا دەڵێت:
“هارونە رەشید شای شایانی جیهان و رزگارکەری وڵاتانی دوور و نزیک. سەروەری مەزنان و بەزینەری فارس و رۆم.
لە وەسفی کۆشکەکەشیدا دەڵێت:
“لای راستی ریزێکی درێژ لە زانا و شاعیر و ئەدیبان درێژبووبوەوە. لای چەپیشی فەرماندە و سەردارانی هەرێمان و لە پشتیشیانەوە سەربازانی مۆن وێستا بوون.”ل84

خۆشەویستی
بابەتێکی گرنگی تری ئەم رۆمانە “خۆشەویستییە” کاتێک زریاب”سەفیە”ی کەنیزە دەبینێت، کە ئەویش وەکو ئەو کراوە بەکۆیلە، عاشقی یەکتردەبن. حکایەتی زریاب و سەفیەش، جێژی زیاتری بەم رۆمانە بەخشیوە و هێندەی تر رۆمانەکەی رازاندۆتەوە.
جگە لەم باسانە، نووسەر لەم رۆمانەدا کۆمەڵێک باسی گرنگتر دەکات لەوانە ” هاوڕێیەتی، شەڕەنگێزی ناخی مرۆڤ، شەڕی دەسەڵات، کۆمەڵێک باسی گرنگی تر”.

تەکنیکی نووسین
یەکێک لەخاڵە جوانەکانی ئەم رۆمانە تەکنیک و شێوازی نووسینیەتی. نووسەر شارەزاییەکی زۆرباشی لە بواری بەکارهێنانی تەکنیکەکانی رۆماندا هەیە، رەگەزەکانی”دروستکردنی پاڵەوان، کوتوپڕ و گرێی ئەدەبی و دیالۆگ و دروستکردنی رووداوەکان” زۆر بەباشی بەکارهێناوە. لە هەمووشی گرنگتر ئەم رۆمانە دەچێتە قاڵبی رۆمانی مێژووییەوە، کەم نووسەریش هەیە بتوانێت لەمجۆرە رۆمانانەدا سەرکەوتووبێت، دەبێت ئەو کەسانەی ئەمجۆرە رۆمانانە دەنووسن، شارەزایی زۆرباشیان لەبارەی ئەو مێژووەوە هەبێت کە باسی لێوە دەکەن، لەمەشدا نووسەری ئەم رۆمانە زۆر سەرکەوتوو بووە، کاتێک رۆمانەکە دەخوێنیتەوە، هێندە بە جوانی وەسفی ئەو کاتە دەکات، هەست دەکەیت کەسێک نووسیویەتی لەوسەردەمەدا ژیاوە. ئەمەش دووبارە خاڵێکی بەهێزی تری بەم رۆمانە بەخشیوە.

دوا قسە
بەدڵنیاییەوە ئەم رۆمانە چ لە رووی ناوەڕۆک و چ لە رووی شێوازی نووسینەوە، جوانی و داهێنانێکی گەورەی پێوەدیارە، بەحوکمی ئەوەشی کە باسی کەسایەتییەکی مێژوویی دەکات، خوێنەر دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانی زوو، کەمێک زانیاری لەبارەی ساڵانی فەرمانڕەوایی هارونە رەشید دەستدەکەوێت، جگە لەوەش ئەم رۆمانە مرۆڤ دەکاتە سەنتەر و چۆنێتی رەفتار و هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەوروبەر دەبێتە مایەی گرنگی پێدانی، لە پێش هەموویانە مەسەلەی”رق و ئێرەیی پێبردن”دەبێتە کرۆکی سەرەکی رۆمانەکە و بە شێوەیەکی ئەدەبی جوان، دزێویی و ناشیرینی ئەم هەستەی مرۆڤ باس دەکات.
لە کۆتاییدا جێگەی خۆیەتی دەستخۆشی لە برای هێژامان سەباح ئیسماعیل بکەین، بۆ وەرگێڕانی ئەم دەقە جوانە ئەدەبییە و هیوای لەشساخی و کاری جوانتری بۆ دەخوازین.

سەرچاوە:
مەقبول ئەلعەلەوی. زریاب. وەرگێرانی: سەباح ئیسماعیل. چاپی یەکەم. ناوەندی رۆشنبیری رەهەند. سلێمانی. 2020.
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️زریاب
📖 کورتەباس
1.👁️زرياب: صدى الشرق وسفيره في الأندلس
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️زریاب حەسەن عەلی نافیعە (زەریاب)
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📖 بیبلۆگرافیا
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📖 رۆمان
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🎵 موزیک
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊷ وەرگێڕدراو
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (رۆژگار کەرکوکی)ەوە لە: May 24 2021 12:52PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 24 2021 7:08PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 24 2021 7:08PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 344 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 پڕۆژەی بەهای فەرموودە؛...
  📖 پەیژە
  📖 نوێبوونەوە
  📖 وتە و پەند
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 28-06-2022
  🗓️ 27-06-2022
  🗓️ 26-06-2022
  🗓️ 25-06-2022
  🗓️ 24-06-2022
  🗓️ 23-06-2022
  🗓️ 22-06-2022


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
عەبدوڵڵا محێدین
یەک لە هونەرمەندە بە ئەزموونەکانی شاری کەرکووک و ژەنیاری ئامێری کەمان بووە، هەروەها چەندین میوزیکژەن لەسەر دەستی ئەو فێری ژەنینی میوزیک بوون، میوزیکی بۆ چەندین هونەرمەندی بەناوبانگی کورد ئامادە کردووە. ڕۆژی 29-06-2017 بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری کەرکوک کۆچی دواییکردووە. [1]
عەبدوڵڵا محێدین
عەبدولغەنی عەلی یەحیا
ناو: عەبدولغەنی
ناوی باوک: عەلی یەحیا
رۆژی کۆچی دوایی: 29-06-2019
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی ئاکرێ
شوێنی کۆچی دوایی: شاری هەولێر
لە هاوینی 1943 لە ئاکرێ لە دایکبووە.
- نووسەر و وەرگێڕ و ڕۆژنامەنووس.
- خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندیی لە شاری موسڵ تەواوکردووە
- لەساڵی 1958 لە شاری موسڵ چووەتە ریزی حزبی شیوعی عێراق.
- له ساڵی 1961 یەکەم وتاری نووسیووە کە ناوەڕۆکەکەی سیاسی بووە و بۆ ڕۆژنامەی (الاستقلال)ی لە بەغداد ناردووە، بەڵام بۆیان بڵاونەکردۆتەوە و هۆکارەکەشی نەزانیووە.
- لە
عەبدولغەنی عەلی یەحیا
مۆزەخانەی ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر
قوتابخانەی ئەربیل ئولا
یەکەم قوتابخانە لە مێژووی هەولێردا.
خەڵکی هەولێر سەرەتا لەم قوتابخانەیە فێری خوێندن بوون.
قوتابخانەی ئەربیل ئولا، کۆنترین قوتابخانەیە لە هەولێر، لە ساڵی 1920 دروستکراوە، خەڵکی هەولێر سەرەتا لەم قوتابخانەیە فێری خوێندن بوون و دواتر قوتابخانەی دیکە دروستبوون، ئێستا 2022 ئەم قوتابخانەیە کراوەتە (مۆزەخانەی ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر) ئەرشیفی سەد ساڵەی قوتابخانەکەی تێدا نمایشدەکرێت. [1]
مۆزەخانەی ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر
کاوان ئیسماعیل
ناو: کاوان
ناوی باوک: ئیسماعیل
ڕۆژی کۆچی دوایی: 28-06-2022
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر

ژیاننامە
دکتۆر کاوان ئیسماعیل، ڕاگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین بەیانی ڕۆژی 28-06-2022 لەلایەن ئاراس مەهدی هێرش کرایە سەری و بریندار کرا، دوای بریندارکردنیشی، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. [1]
کاوان ئیسماعیل
ئیدریس حەمەخان
ناو: ئیدریس
ناوی باوک: حەمەخان
ساڵی لەدایکبوون: 1970
ڕۆژی کۆچی دوایی: 28-06-2022
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر

ژیاننامە
دکتۆر ئیدریس حەمەخان، لەدایکبووی ساڵی 1970، مامۆستا بوو لە بەشی میکانیکی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین، بەیانی ڕۆژی 28-06-2022 لەلایەن ئاراس مەهدی هێرش کرایە سەری و لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری هەولێر کوژرا. [1]

ئیدریس حەمەخان


Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.391 چرکە!
009647701579153 | 009647503268282
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)