شیعرێکی شێرکۆ بێکەس بۆ مامۆستا ئەحمەد هەردی
هەردێ هەتا تەمەنێکی درێژ
هەر دەدوانزە کانیی نووسیی!
بەڵام کانیی، کانیی
هەر دەدوانزە جار جریوەی
دا لە قژی
بەڵام جریوە، جریوە!
هەر دەدوانزە جار گۆرانیی
کرد بە تەیری خۆشەویستیی
بەڵام گۆرانیی، گۆرانیی
هەردێ
ئیجگار کەمی وت و
زۆرەکەیدا بە بێدەنگیی
وەکو هەردی!
#شێرکۆ بێکەس#[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,716 مرة