جۆری وشە: هاوەڵناو
واتا: مەردوومی ڕژدی چرووک. [1]
بەرچاوتەنگ
1- حاڵی ئادەمیزادێکی توند دەست به ماڵی خۆیەوه دەگرێ و بەخشەندەیی لەسەر ناکا هیچ، بۆ ماڵ و منداڵی خۆشی به زەحمەت له دڵی دەبێتەوه و لای وایه هەر دەستی لێدا و لێی خەرج کرد دەبڕێتەوه و لە برسان دەمرێ.
لەچەر؛ ڕژدی؛ پیسکه؛ دەس وشک؛ چەش تەنگ.
2- ئەو کەسەی چاوی بەرایی نادا خەڵک له خۆشیدا ببینێ و حەزناکا خەڵک هیچیان هەبێ. [2]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!