پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,203
وێنە 105,501
پەرتووک PDF 19,119
فایلی پەیوەندیدار 96,145
ڤیدیۆ 1,293
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
درۆ وەک بەشێکی سەرەکی لە مێژووی پارسەکان
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

درۆ وەک بەشێکی سەرەکی لە مێژووی پارسەکان

درۆ وەک بەشێکی سەرەکی لە مێژووی پارسەکان
ناونیشان: درۆ وەک بەشێکی سەرەکی لە مێژووی پارسەکان
بابەت: وتار
نووسینی: کەمال گەرووسە
$درۆ وەک بەشێکی سەرەکی مێژووی پارسەکان$
بەردەنووسراوەیەکی 2500 ساڵە کە بە هێڵی پوازی (بزماری) لێی هەلکەندراوە، لە بینای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرک لە چوارچێوەکی شوشە دا پارێزراوە. دەڵێن ئەوەی لەو سواڵەتە وەردێنە شکڵە هەڵقەندراوە یەکەمین بەڵگەنامەی مافی مرۆڤە. بەڵام پسپۆڕان دەڵێن نووسراوەی سەر ئەو سواڵەتە باسی ئەشکەنجەی دوژمنانی ئەو دیکتاتۆڕەی تێدا نووسراوە کە بەردەکە بە ویستی ئەو نووسراوە.
محەمەد ڕەزا شای پەهلەوی ساڵی 1971ی زایینی گەڵاڵەی جێژنیکی گەورەی داڕشت بۆ ڕێزگرتن لە یادی 2500 ساڵ شایەتی لە ئێران. ئەو جێژنە گەورەترین جێژنی لەو بابەتە لە دنیادا بوو.
شا بۆ ئەو جێژنە پەنجا خێوەتی زەبەلاحی لە ناو کەلاوەکانی پێرس پۆلیسدا هەڵدابوو. میوانە داوەت کراوەکان بۆ ئەو جێژنە 69 سەرۆک و شای تاجداری وڵاتان بوون. بیست هەزار لیتر شەڕاب بە گۆشتی قەرقاوڵ و باشترین خاویار و هێلکەی کوڵاوەوە خورایەوە.
لە گەرمەی جێژنەکەدا شا چووە سەر گۆڕی کۆرشی دووەم کە 600 ساڵ پێش لە دایک بوونی مەسیح زیاتر لە 5 ملیۆن کیلۆمەتری چوار گۆشە زەوی وڵاتانی دوای شەڕێکی درێژخایەن و خوێناوی داگیر کردبوو.
ئەو کات ئەو ڕەخنەیە لە شا گیرا کە بۆچی 100 ملیۆن دۆڵاری بۆ جێژن و یادی شایانی ڕابردووی فارس خەرج کردووە. لە وەڵامدا شا بە تووڕەیی گوتبووی: ئەی نان و چەوەندەرم دابا بە میوانەکانم؟
خومەیینی کە ئەو کات لە ئێران دوور خرابۆوە ڕایگەیاند جینایاتی شایەکانی ئێران لە مێژوودا لاپەڕەی پەڕتووکە مێژووییەکانیان ڕەش هەڵگێڕاوە.
بەڵام شا باشتری لێدەزانی. ئەو وتی کۆرش کەسێکی تایبەت بووە ئەو ئەسڵ زادە، ئەویندار و ڕەوتار دۆستانە بووە. شا وتی کۆرش یەکەم کەس بووە حەقی دەربڕینی ڕای جیاوازی جێگیر کردووە. ئەوەش شێوازێکی کۆنی دەربڕینە بۆ ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ.
پەهلەوی کارێکی کرد کە ئەو خوێندنەوەیەی ئەو لە مێژوو بگاتە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان. ڕۆژی 14ی ئۆکتۆبری 1971 ڕاست لە گەرمەی بەڕێوەچوونی جێژنی دووهەزار و پێنج سەد ساڵە، خوشکە دووانەکەی شا چووە بینای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆپییەکی لەو سواڵەتە بێچم وەردێنەییە کە بە هێڵی پوازیی لەسەری هەڵکەنراوە، دا بە “ ماهاترای سیتوو یوتانت” کە ئەو کات سەرۆکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو. ناوبراو سپاسی خوشکی شای کرد بۆ ئەو دیارییە مێژووییە و وەک یەکەم بەردەنووسراوەی مێژوویی سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە قەڵەمی دا و لە بینای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێک لە تەنیشت کۆپی یەکەمین ڕێککەوتنی ئاشتی لە مێژوودا داینا.
دواتر سەرۆکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هاتە سەر ئەو بڕوایە کە کۆرش ئاشتی خواز بووە و خاوەنی ئاوەزێک بووە کە ڕێز لە شارستانییەتەکانی دیکە بگرێ. سەرۆکی ڕێکخراوی ناوبراو ئەو لۆلەپە قوڕینەی لە شوشەیەک گرتووە و تا ئەمڕۆش لە شوێنێکی ئەو بینایە دەپارێزرێ.
ئەو سواڵەتە شکاوەی بە هێڵی پوازیی لەسەری نووسراوە، پۆزی زۆری پێوە لێدرا و قسەی عەنتیکەی لەسەر کرا، بەڵام لە کۆتایی دا ئاشکرا بوو کە هەموو ئەو حەکایەتە، چاڵەدرۆیە و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کەوتووەتە نێوەڕاستی.
ئاسۆڕی ناسی ئاڵمانی “ هانس پیتێر شاودیگ “ دەڵێ منیش ناچار بووم لێکۆڵینەوە لەسەر سواڵەتەی کۆرش بکەم تابزانم ئەو باوەڕی بە یەکسانی و مافەکانی مرۆڤ هەبووە؟ بەڵام تێگەیشتم کە لە سواڵەتەکە نووسراوە ژێردەستەکانم دەبێ قاچەکانم ماچ بکەن!
کۆرش بەرپرسی شەڕێکی سی ساڵە بووە کە بووەتە هۆی ئەوەی چەندین ملیۆن کەس خەرج و پیتاکی ئەو شەڕەی بۆ دابین بکەن و هەرکەس خۆی بواردبێ لووت و گوێیان بڕیوە. هەرکەس لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کۆرش دا سزای کوشتنی بۆ دەرچووبا تا ملان لە گڵیان دەگرت و لەبەر سوورەتاو دەبوو بمرێ.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر بە سانایی باوەڕ بەو درۆ مێژووییە دەکەن بێ ئەوەی لێی بکۆڵنەوە؟
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵەیەکی گەورەی کردووە.
پسپۆڕی مێژووی هونەر، کلاوس گالاس، لە ڕێی فستیواڵێکی هاوبەشی ئاڵمانی- ئێرانی کە لە هاوینی داهاتوو لە وەیمار بەڕێوە دەچێ سرنجی ڕای گشتی بۆ ئەو بابەتە ڕاکێشاوە. ئەو لە کاتی کارکردن بۆ فستیوالەکە لە لێکەوتەکانی قسە بێ بنەماکانی محەمەد ڕەزا شا سەبارەت بە کۆرش و کەسایەتی ڕاستەقینەی کۆرش تێگەیشتووە..
لەگەڵ ئەوەی ڕۆژنامەی شپیگێل حەولی داوە لێدوانێک لە بەرپرسانی ڕێکخراوی ناوبراو وەرگرن بەڵام وەڵامیان نەداونەوە. ڕاستییەکەی ئەوەیە دەفتەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وییەن هێشتا پێداگرە لەسەر ئەوەی ئەو سواڵەتە ڕۆژهەڵاتییەی بە هێڵی پوازیی لەسەری نووسراوە، یەکەمین بەڵگەیە سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ.
پاشلەرزەکانی ئەو درۆیە کارەسات بار بوون. تەنانەت لە پەڕتووکی قوتابخانەکانی ئەڵمانیا دا کۆرش وەک ڕچەشکێنی سیاسەتی مرۆڤ دۆستی پێناسە دەکرێ. هەر بە گوێرەی ئەو وەرگێڕانە ساختەوە، دەگوترێ کۆرش مافی پەنابەری و دابین کردنی مووچەشی بۆ دیلەکانی دەستەبەر کردووە.
کۆیلەداری دەبێ لە هەموو جیهان بنەبڕ بکرێ و هەر وڵاتێک ئازادە هەڵبژێرێ لەژێر دەستی ئێمەدا بژی یان سەربەخۆ بێ، ئەوەش بەشێکی دیکەی وەرگێڕدراوی نووسراوەی سەر سواڵەتی گۆرینە.
تەنانەت شیرنی عیبادی براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلی ساڵی دووهەزار و سێ، کەوتە داوی ئەو درۆیە و وتی من ئێرانیم و لە وەچەی کۆرشم ئەو کۆرشەی لە لووتکەی دەسەڵاتداری خۆیدا ئیزنی دا خەڵک هەڵبژێرێ لەژێر فەرمانڕەوایی ئەودا بژین یان سەربەخۆ بن، ئەو خۆ سەپێن نەبوو.
پسپۆڕان ئێستا سەریان سووڕماوە لەو نموونەی وا بە هەڵەی دا بردوون.
ئەوەی ڕوونە ئەوەیە ئەو کەسایەتییەی لە ناوەڕاستی ئەو درۆیەدا وەستاوە کەسێکە کە زۆر بنەمای ڕۆژهەڵاتی کەونارای هەڵتەکاند کە هیچ دەسەڵاتدارێکی پێش خۆی نەیکردبوو. ئەو هەروەک لێکۆڵەری ئاڵمانی دەڵێ هەڵکەوتەی نیزامیی بووە و لە هیندەوە تا سنوورەکانی میسری خستبووە ژیر ڕکێفی خۆی و وڵاتێکی نوێی دامەزراند. لە لووتکەی دەسەڵاتیدا بەسەر وڵاتێکی تەژی لە خۆشگوزەرانیدا حوکمی دەکرد.
بەڵام دەسپێکی ژیانی زۆر جێی شانازی نەبوو، ئەو کوڕی شایەکی منداڵکارەی خەڵکی باشووری ڕۆژاوای ئێران بوو کە ساڵی 559ی پێش زایین لەسەر تەختی خونکاری دانیشت.
تەنانەت لە سەردەمانی دەسەڵاتی ڕۆم و یۆنان دا شتی سەیر و سەمەرەیان بۆ هەڵدەبەست کە یەک لەوان ئەوە بوو کە کۆرش لە چۆلەوانی گەورە بووە و دێڵە سەگێک شیری داوەتێ و گەورەی کردووە. هیچ وێنەیەکی سەردەمی خۆشی نییە ئەو کۆرشە.
دراوسێکانی زۆر زوو هەستیان بە ناجسنی و لێبڕاوەیی ئەو پیاوە کرد. دوای داگیرکردنی ئیلامی هاوسنووری ساڵی 550ی پێش زایین لەشکری بەرەو وڵاتی مادەکان دەنگ دا و بەهۆی بوونی عەرابەی تیژرەو و سەربازی زرێ مسوار توانی ئەوێش داگیربکات.


دوای ئەوەی ئاسیای بچووکی داگیر کرد کە یۆنانی لە کۆمەڵگەی بچووک بچووک تێدا دەژیان و تا قەراغ دەریای ئێژەیان بەدەستەوە بوو و زۆر بە تێروتەسەلی دەژیان ئەوانی کردنە کۆیلەی خۆی. ئەوەش بەڵگەیەکی دەگمەنە کە لەو بارەوە نووسرابێ.
ئەو ژێنراڵە دوای تەواو بوونی شەڕەکانی لە ماڵەکەی خۆی لە پاسارگاد دەحەسایەوە کە بە باغی تێراو دەوری درابوو و بە بەهەشت ناوبانگی دەرکردبوو و حەرەمسەرایەکی یەگجار ئاوەدانی هەبوو.
بەڵام کۆرش لە کۆشکەکەیدا حەجمانی نەبوو، سەرلەنوێ گەڕایەوە بۆ بەرەکانی شەڕ و ئەم جارە بەرەو ڕۆژهەڵات لەشکری دەڕێیە کرد و چووە ئەفغانستان. ئەو لە تەمەنی 71 ساڵی لە ئۆزبەکستان لە شەڕێکدا ڕمبێکی وە ڕانی کەوت و سێ ڕۆژ دواتر مرد.
کورش لە شەڕ دا بە ورە و لە سیاسەتی بەڕێوەبەریی وڵات دا بلیمەت بوو..
ئەو سیاسەتی گێزەر و گۆپاڵی دەزانی و پیاوی کردەوە بوو. بەڵام ئەو مرۆڤ دۆست نەبوو.
بەشێک لە یۆنانییەکان پێشوازییان لەو داگیرکەرە کرد، هێرۆدۆت و ئاسکیلۆس کە دوای مردنی کۆرش ژیاون ئەویان بە دلۆڤان ناوبردووە. هەروەها ئەو جوولەکانەی ڕاگوێزرابوون و سەردەمی کۆرش ئیزنی گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و مڵکی خۆیان پێدرا تاریفی کۆرش دەکەن.
بەڵام مێژووی نوێ هەموو ئەو شتانە ڕەت دەکاتەوە کە سەردەمی کۆن دراونە پاڵ کۆرش و دەڵێن ئەو دەسەڵاتدارێکی شەڕانی و سپای ئەویش وەک زۆری دیکەی پێش خۆی خەڵکیان تاڵان کردووە وشوێنە پیرۆزەکانیان کاول کردووە و شەڕکەرەکانیشیان دوور خستوونەوە.
تەنیا محەمەد ڕەزا شا کە بۆخۆی لە دەیەی شەستی زایینی سەدەی پێشوو کێشەی لەگەڵ بەشێک لە خەڵکەکەی هەبوو، توانی داهێنەری ئەو بۆچوونە بێت کە ئاکاری کۆرش پێچەوانە نیشان بدا و بڵێ کۆرش پارێزەری مافەکانی مرۆڤ بووە. سەرەڕای بوونی ساواک و ئەشکەنجە بە ناوبانگەکانی، بەرهەڵستکار لە هەموو شوێنیێکی وەڵات هەر هەبوون.گرووپە مارکسیستییەکان بۆمبیان دادەناوە و ئاخوندەکانیش خەڵکیان دژی ڕژێم هان دەدا.
وەک کاردانەوەیەک محەمەد ڕەزا شاش وەک هاوشانە کۆنەکەی کۆرش خۆی وەک باوکی میللەت ڕاگەیاند..
ئیمپراتۆڕیی مێژوویی ئێمە بەو ڕاگەیەنراوە بەناوبانگەی کۆرش سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ دەستی پێ کردووە و لە مێژووی مرۆڤایەتیش دا وێنەی نەبووە.
شتێک نکۆڵی لێ ناکرێ ئەویش ئەوەیە کە لەو سواڵەتە وەردێنەییە دا باسی خەیانەتی سیاسی نووسراوە. ساڵی 539ی پێش زایین کاتێک ئەو نووسراوە هەڵقەندراوە کۆرش لە جەنگەی هێرش بردنە سەر دەسەڵاتی بابل دا بووە کە سنووری دەسەڵاتەکەی دەگەیشتە فەلەستین.بابلی پایتەخت برجێکی بڵیندی 91 میتری تێدا بوو و ناوەندی زانست و فەرهەنگ بوو.ئەو ئیمپڕاتۆڕییە زۆر پڕ چەکیش بووە.


سەرەڕای ئەوەش کۆرش بڕیاری دابوو هێرش بەرێتە سەر ئەو ئیمپڕاتۆڕییە و وەک دەسپێک گەمارۆی شاری ئۆپیس لە تەنیشت دیجلەی دا و شارەکەی گرت و دیلەکانی هەموو کوشتن و بەرەو بابل وەڕێکەوت..
شای بابل نەبوونیدی 80 ساڵە لە پشت دیوارێکی درێژی 18 کیلۆمیتری بە سپاکەیەوە خۆی بۆ بەرگری لە شارەکەی حازر کردبوو.
ڕێک لەو کاتەدا ڕێبەرانی دینی ماردووک کە بێ دەسەڵات کرابوون، خەیانەتیان لە وڵاتەکەیان کرد و دەروازەکانی شاریان بە نهێنی بەڕووی لەشکری کۆرش دا کردەوە و دوژمنیان هێنایە ناو شار. نەبوونید دوورخرایەوە و کوڕەکەشی کوژرا.
کاتێک خۆبەدەستەوەدانی بابلیەکان کۆتایی هات کۆرش داوای ڕزگار کردنی ئەو دیلە فارسانەی کرد کە لە شەڕەکانی پێشوودا گیرابوون و هەروەها ئەو پەیکەرە ئاڵتوونیانەی لێیان بە تاڵان چووبوو.
ئەوە ئەو کارەیە کە ناویان لێناوە هەڵگیرانی کۆیلەداری، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو هەر خەڵکەکەی خۆی کە کۆیلەکرابوون ڕزگار کرد.
ڕێبەرە ئایینەکان بۆ دەست خۆشانەی ئەو خەیانەتەی لە نیشتمانی خۆیان کرد پارە و کەلوپەلیان درایە. لە وەڵام دا ئەوانیش بە شان و شکۆی کۆرشیان هەڵکوت و ئەویان وەک کەسێکی گەورە و لایەنگری حەق کە هەموو دنیای لە بەڵا و نەهامەتی ڕزگار کردووە ناساند.
دوای ئەوەی شاری بابل بە تەواوی هێوڕ بووە وە کۆرش هاتە ناو شار، فەرشی قامیشیان بۆ ڕاخست و بە ناو دەروازە شینەکانی عەشتار دا بە سواری تێپەڕی. دواتر هەروەک لە نۆزدەیەم ڕستەی سواڵەتەکەی کۆرش دا سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ نووسراوە، ئیزنی بە خەڵک دا بێن و قاچەکانی ماچ بکەن!

هیچ بەڵگەیەک کە نیشانەی چاکسازی ئەخلاقی بسەلمێنێ لەو نووسینە پوازییەی سەرسواڵەتەکەی کۆرش نابیندرێ.'' شاودیگی'' ئاسۆڕی ناس بەوە دەڵێ: پێدا هەڵگوتنێکی بریقەدار.
بەڵام ئەفسانەی ئاشتی پەروەریی کۆرش لە دایک ببوو، ئەویش لە سایەی سەری فێڵبازی پیاوانی ئایینی بابل و دواتر دانانی ئەو سواڵەتە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەوەندەی دیکە زەق کرایەوە.
مەلاکانی ئێرانیش لەو گەمەی کۆرش دەرباز نەبوون، لە ناوەڕاستی مانگی ژوئەن مۆزەی بریتانیا لە لەندەن ڕایگەیاند کە پلانی هەیە ئەو سواڵەتە نووسراوە بەنرخە بە ئەمانەت بداتە تاران، ئەو سواڵەتە شانازی نەتەوەیی فارسەکانە.
پارلەمانی ئەڵمانیا ئەم ڕۆژانە داواکارییەکی پێگەیشتووە کە لە بینای پارلەمان پێشانگایەک بۆ ئەو سواڵەتە بکاتەوە.
دانانی پێشانگاکە ڕەت کرایەوە، بەڵام دەگەڵ ئەوەش شێواندنی مێژوو درێژەی هەیە.
بەم پێدا هەڵگوتنە شەرمهێنەرەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناوبانگێکی لەبن نەهاتووی داوەتێ.
بە گوێرەی پەندێکی کۆنی ڕۆژهەڵاتی ''بەردێک شێت لە بیری باوێت بە سەدان ئاقڵ دەرنایەتەوە''.
ئەو خەتەی پێی لەسەر ئەو سواڵەتە نووسراوە، زیاتر وەک پواز دەچێ تا بزمار.

https://www.spiegel.de/international/world/falling-for-ancient-propaganda-un-treasure-honors-persian-despot-a-566027.html
[1]
ئەم بابەتە 4,207 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | فەیسبووکی کەمال گەروسە
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-11-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: بەڵگەنامەیی
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 25-11-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 25-11-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 22-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 4,207 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.167 KB 25-11-2021 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
سایکۆلۆژیەتی داهێنان
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
کورتەباس
پەیامی کافکا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
کورتەباس
هەرگیز ئەو دەم و چاوەم لە یاد ناچێت
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,203
وێنە 105,501
پەرتووک PDF 19,119
فایلی پەیوەندیدار 96,145
ڤیدیۆ 1,293
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
سایکۆلۆژیەتی داهێنان
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
کورتەباس
پەیامی کافکا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
کورتەباس
هەرگیز ئەو دەم و چاوەم لە یاد ناچێت
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.344 چرکە!