🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 ڕوپێوی و نەخشەی بابەتی 01
بابەت: ڕوپێوی و نەخشەی بابەتی
📕 ڕوپێوی و نەخشەی بابەتی 01
📕 چەند لایەنێکی مۆرفۆلۆجیی کوردی
نووسەر: پ. د. محەمەد مەعروف فەتاح و سەباح رەشید قادر
ساڵی چاپ 2011 [1]
📕 چەند لایەنێکی مۆرفۆلۆجیی کوردی
📕 جوگرافیای خزمەتگوزاری
بابەت: جوگرافیای خزمەتگوزاری
📕 جوگرافیای خزمەتگوزاری
📝 ڕاگەیەندراوی نوسینگەی نەجمەدین کەریم لە 3ەم ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان
دەقی راگەیەندراوەکەی نووسینگەی نەجمەدین کەریم:
هاونیشتیمانیانی ئازیزی کەرکووک و کوردستان
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان
پێشمەرگەکانی پاراستنی خاک و نیشتمان
ئەمڕۆ سێ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر پرۆسەی گشتپرسی (
📝 ڕاگەیەندراوی نوسینگەی نەجمەدین کەریم لە 3ەم ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان
✌️ جیهان ئاگرباش - هارون گەڤەر
نازناو: جیهان ئاگرباش
ناو: هارون گەڤەر
ڕۆژ و شوێنی شەهادەت: 13-03-2020/شڕنەخ
لە گۆڕستانی ئاکالنی گەڤەر بەخاکسپێردراوە.[1]
✌️ جیهان ئاگرباش - هارون گەڤەر
📝 کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئیدانەی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا دژی کورد دەکات
لە راگەیێنراوەکەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستاندا هاتووە:
بۆ رای گشتیی
ئۆپڕاسیۆنی دەوڵەتی تورکیا دژی هەدەپە و سیاسەتمەدانی کورد شەرمەزار ئەکەین!
سەرلەبایانی ئەمڕۆ 25/09/2020، لە تورکیا و باکوری کوردستا
📝 کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئیدانەی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا دژی کورد دەکات
📝 پەیامی تەڤگەری ئازادی لە یادی 3 ساڵەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان
دەقی پەیامەکەی تەڤگەری ئازادیی بەمشێوەیەیە:
بار و دۆخی خراپی خەڵک و پاشەکشەی باشوری کوردستان و سەرجەم شکستەکان، بەرهەمی ڕیفراندۆم بوو
هاونیشتیمانیانی ئازیز..
سێ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ئەنجامدانی پڕۆسە
📝 پەیامی تەڤگەری ئازادی لە یادی 3 ساڵەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان
📝 پەیامی مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی محەمەد میرزا میرزا
دەقی پەیامەکە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان (محەمەد میرزا میرزا)مان بیست.
خوالێخۆشبوو محەمەد میرزا میرزا پێشمەرگەیەکی بەوەفای رێ
📝 پەیامی مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی محەمەد میرزا میرزا
📝 بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە حاجی محەمەد عەلی مەلاسیفی دەکات
دەقی پرسەنامەکە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، حاجی محەمەد عەلی مەلاسیفی، بەدڵگرانیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە و خزم و دۆ
📝 بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە حاجی محەمەد عەلی مەلاسیفی دەکات
📝 بەیاننامەی فراکسیۆنی پارتی لە ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان 2020
دەقی بەیاننامەکە:
بەیاننامەی فراکسیۆنی پارتی لە ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان
بە شانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەینەوە، کە خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگ بوو لە مێژووی بزاڤی رزگاری
📝 بەیاننامەی فراکسیۆنی پارتی لە ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان 2020
👫 کەسایەتییەکان
تاهیر ئەڵچی
👫 کەسایەتییەکان
دڵشاد محەمەد پاشا
👫 کەسایەتییەکان
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕ...
👫 کەسایەتییەکان
عیدۆ بابا شێخ
👫 کەسایەتییەکان
مریەم نووری حەمەئەمین دەرگە...
📖 درۆ وەک بەشێکی سەرەکی لە مێژووی پارسەکان | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

درۆ وەک بەشێکی سەرەکی لە مێژووی پارسەکان
نووسینی: کەمال گەرووسە
درۆ وەک بەشێکی سەرەکی مێژووی پارسەکان
بەردەنووسراوەیەکی 2500 ساڵە کە بە خەتی پوازی (بزماری) لێی هەلکەندراوە، لە بینای رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرک لە چوارچێوەکی شوشە دا پارێزراوە. دەڵێن ئەوەی لەو سواڵەتە وەردێنە شکڵە هەڵقەندراوە یەکەمین بەڵگەنامەی مافی مرۆڤە. بەڵام پسپۆڕان دەڵێن نووسراوەی سەر ئەو سواڵەتە باسی ئەشکەنجەی دوژمنانی ئەو دیکتاتۆڕەی تێدا نووسراوە کە بەردەکە بە ویستی ئەو نووسراوە.
محەممەد رەزا شای پەهلەوی ساڵی 1971ی زایینی گەڵاڵەی جێژنيکی گەورەی دارشت بۆ رێزگرتن لە یادی 2500 ساڵ شایەتی لە ئێران. ئەو جێژنە گەورەترین جێژنی لەو بابەتە لە دنیادا بوو.
شا بۆ ئەو جێژنە پەنجا خێوەتی زەبەلاحی لە ناو کەلاوەکانی پێرس پۆلیسدا هەڵدابوو. میوانە داوەت کراوەکان بۆ ئەو جێژنە 69 سەرۆک و شای تاجداری وڵاتان بوون. بیست هەزار لیتر شەڕاب بە گۆشتی قەرقاوڵ و باشترین خاویار و هێلکەی کوڵاوەوە خورایەوە.
لە گەرمەی جێژنەکەدا شا چووە سەر گۆڕی کۆرشی دووهەم کە 600 ساڵ پێش لە دایک بوونی مەسیح زیاتر لە 5 ملیۆن کیلۆمەتری چوار گۆشە زەوی وڵاتانی دوای شەڕێکی درێژخایەن و خوێناوی داگیر کردبوو.
ئەو کات ئەو رەخنەیە لە شا گیرا کە بۆچی 100 ملیۆن دۆڵاری بۆ جێژن و یادی شایانی رابردووی فارس خەرج کردووە. لە وەڵامدا شا بە تووڕەیی گوتبووی : ئەی نان و چەوەندەرم دابا بە میوانەکانم؟
خومەینی کە ئەو کات لە ئێران دوور خرابۆوە رایگەیاند جینایاتی شایەکانی ئێران لە مێژوودا لاپەڕەی کتێبە مێژووییەکانیان رەش هەڵگێڕاوە.
بەڵام شا باشتری لێدەزانی. ئەو گوتی کۆرش کەسێکی تایبەت بووە ئەو ئەسڵ زادە، ئەویندار و رەوتار دۆستانە بووە. شا گوتی کۆرش یەکەم کەس بووە حەقی دەربڕینی رای جیاوازی جێگیر کردووە. ئەوەش شێوازێکی کۆنی دەربڕینە بۆ رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ.
پەهلەوی کارێکی کرد کە ئەو خوێندنەوەیەی ئەو لە مێژوو بگاتە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان. رۆژی 14ی ئۆکتۆبری 1971 راست لە گەرمەی بەڕێوە چوونی جێژنی دووهەزارو پێنج سەد ساڵە، خوشکە دووانەکەی شا چووە بینای رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆپییەکی لەو سواڵەتە بێچم وەردێنەییە کە بە خەتی پوازیی لەسەری هەڵکەندراوە، دا بە “ ماهاترای سیتوو یوتانت” کە ئەو کات سەرۆکی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بوو. ناوبراو سپاسی خوشکی شای کرد بۆ ئەو دیارییە مێژووییە و وەک یەکەم بەردەنووسراوەی مێژوویی سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە قەڵەمی دا و لە بینای رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رێک لە تەنیشت کۆپی یەکەمین رێککەوتنی ئاشتی لە مێژوودا داینا.
دواتر سەرۆکی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان هاتە سەر ئەو بڕوایە کە کۆرش ئاشتی خواز بووە و خاوەنی ئاوەزێک بووە کە رێز لە شارستانیەتەکانی دیکە بگرێ. سەرۆکی رێکخراوی ناوبراو ئەو لۆلەپە قوڕینەی لە شوشەیەک گرتووە و تا ئەمڕۆش لە شوێنێکی ئەو بینایە دەپارێزرێ.
ئەو سواڵەتە شکاوەی بە خەتی پوازیی لەسەری نووسراوە، پۆزی زۆری پێوە لێدرا و قسەی عەنتیکەی لەسەر کرا، بەڵام لە کۆتایی دا ئاشکرا بوو کە هەموو ئەو حەکایەتە، چاڵەدرۆیە و رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کەوتووەتە نێوەڕاستی.
ئاسۆڕی ناسی ئاڵمانی “ هانس پیتێر شاودیگ “ دەڵێ منیش ناچار بووم لێکۆڵینەوە لەسەر سواڵەتەی کۆرش بکەم تابزانم ئەو باوەڕی بە یەکسانی و مافەکانی مرۆڤ هەبووە؟ بەڵام تێگەیشتم کە لە سواڵەتەکە نووسراوە ژێردەستەکانم دەبێ قاچەکانم ماچ بکەن!
کۆرش بەرپرسی شەڕێکی سی ساڵە بووە کە بووەتە هۆی ئەوەی چەندین ملیۆن کەس خەرج و پیتاکی ئەو شەڕەی بۆ دابین بکەن و هەرکەس خۆی بواردبێ لووت و گوێیان بڕیوە. هەرکەس لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کۆرش دا سزای کوشتنی بۆ دەرچووبا تا ملان لە گڵیان دەگرت و لەبەر سوورەتاو دەبوو بمرێ.
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان زۆر بە سانایی باوەڕ بەو درۆ مێژووییە دەکەن بێ ئەوەی لێی بکۆڵنەوە؟
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان هەڵەیەکی گەورەی کردووە.
پسپۆڕی مێژووی هونەر، کلاوس گالاس، لە رێی فستیواڵێکی هاوبەشی ئاڵمانی- ئێرانی کە لە هاوینی داهاتوو لە وەیمار بەڕێوە دەچێ سرنجی رای گشتی بۆ ئەو بابەتە راکێشاوە. ئەو لە کاتی کارکردن بۆ فستیوالەکە لە لێکەوتەکانی قسە بێ بنەماکانی محەممەد رەزا شا سەبارەت بە کۆرش و کەسایەتی راستەقینەی کۆرش تێگەیشتووە..
لەگەڵ ئەوەی رۆژنامەی شپیگێل حەولی داوە لێدوانێک لە بەرپرسانی رێکخراوی ناوبراو وەرگرن بەڵام وەڵامیان نەداونەوە. راستییەکەی ئەوەیە دەفتەری رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە وییەن هێشتا پێداگرە لەسەر ئەوەی ئەو سواڵەتە رۆژهەڵاتییەی بە خەتی پوازیی لەسەری نووسراوە، یەکەمین بەڵگەیە سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ.
پاشلەرزەکانی ئەو درۆیە کارەسات بار بوون. تەنانەت لە کتێبی قوتابخانەکانی ئاڵمان دا کۆرش وەک رچەشکێنی سیاسەتی مرۆڤ دۆستی پێناسە دەکرێ. هەر بە گوێرەی ئەو وەرگێڕانە ساختەوە، دەگوترێ کۆرش مافی پەنابەری و دابین کردنی مووچەشی بۆ دیلەکانی دەستەبەر کردووە.
کۆیلەداری دەبێ لە هەموو جیهان بنەبڕ بکرێ و هەر وڵاتێک ئازادە هەڵبژێرێ لەژێر دەستی ئێمەدا بژی یان سەربەخۆ بێ، ئەوەش بەشێکی دیکەی وەرگێڕدراوی نووسراوەی سەر سواڵەتی گۆرینە.
تەنانەت شیرنی عیبادی براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلی ساڵی دووهەزار و سێ، کەوتە داوی ئەو درۆیە و گوتی من ئێرانیم و لە وەچەی کۆرشم ئەو کۆرشەی لە لووتکەی دەسەڵاتداری خۆیدا ئیزنی دا خەڵک هەڵبژێرێ لە ژێر فەرمانڕەوایی ئەودا بژین یان سەربەخۆ بن، ئەو خۆ سەپێن نەبوو.
پسپۆڕان ئێستا سەریان سووڕماوە لەو نموونەی وا بە هەڵەی دا بردوون.
ئەوەی روونە ئەوەیە ئەو کەسایەتییەی لە ناوەڕاستی ئەو درۆیەدا وەستاوە کەسێکە کە زۆر بنەمای رۆژهەڵاتی کەونارای هەڵتەکاند کە هیچ دەسەڵاتدارێکی پێش خۆی نەیکردبوو. ئەو هەروەک لێکۆڵەری ئاڵمانی دەڵێ هەڵکەوتەی نیزامیی بووە و لە هیندەوە تا سنوورەکانی میسری خستبووە ژیر رکێفی خۆی و وڵاتێکی نوێی دامەزراند. لە لووتکەی دەسەڵاتیدا بەسەر وڵاتێکی تەژی لە خۆش گوزەرانیدا حوکمی دەکرد.
بەڵام دەسپێکی ژیانی زۆر جێی شانازی نەبوو، ئەو کوڕی شایەکی منداڵکارەی خەڵکی باشووری رۆژاوای ئێران بوو کە ساڵی 559ی پێش زایین لەسەر تەختی خونکاری دانیشت.
تەنانەت لە سەردەمانی دەسەڵاتی رۆم و یۆنان دا شتی سەیرو سەمەرەیان بۆ هەڵدەبەست کە یەک لەوان ئەوە بوو کە کۆرش لە چۆلەوانی گەورە بووە و دێڵە سەگێک شیری داوەتێ و گەورەی کردووە. هیچ وێنەیەکی سەردەمی خۆشی نییە ئەو کۆرشە.
دراوسێکانی زۆر زوو هەستیان بە ناجسنی و لێبڕاوەیی ئەو پیاوە کرد. دوای داگیرکردنی ئیلامی هاوسنووری ساڵی 550ی پێش زایین لەشکری بەرەو وڵاتی مادەکان دەنگ دا و بە هۆی بوونی عەرابەی تیژرەو و سەربازی زرێ مسوار توانی ئەوێش داگیربکات.


دوای ئەوەی ئاسیای بچووکی داگیر کرد کە یۆنانی لەکۆمەڵگای بچووک بچووک تێدا دەژیان و تا قەراغ دەریای ئێژەیان بەدەستەوە بوو و زۆر بە تێروتەسەلی دەژیان ئەوانی کردنە کۆیلەی خۆی. ئەوەش بەڵگەیەکی دەگمەنە کە لەو بارەوە نووسرابێ.
ئەو ژێنراڵە دوای تەواو بوونی شەڕەکانی لە ماڵەکەی خۆی لە پاسارگاد دەحەسایەوە کە بە باغی تێراو دەوری درابوو و بە بەهەشت ناوبانگی دەرکردبوو و حەرەمسەرایەکی یەگجار ئاوەدانی هەبوو.
بەڵام کۆرش لە کۆشکەکەیدا حەجمانی نەبوو، سەرلەنوێ گەڕایەوە بۆ بەرەکانی شەڕ و ئەمجارە بەرەو رۆژهەڵات لەشکری دەڕێیە کرد و چووە ئەفغانستان. ئەو لە تەمەنی 71 ساڵی لە ئۆزبەکستان لە شەڕێکدا رمبێکی وە ڕانی کەوت و سێ رۆژ دواتر مرد.
کورش لە شەڕ دا بە ورە و لە سیاسەتی بەڕێوەبەریی وڵات دا بلیمەت بوو..
ئەو سیاسەتی گێزەر و گۆپاڵی دەزانی و پیاوی کردەوە بوو. بەڵام ئەو مرۆڤ دۆست نەبوو.
بەشێک لە یۆنانییەکان پێشوازییان لەو داگیرکەرە کرد، هێرۆدۆت و ئاسکیلۆس کە دوای مردنی کۆرش ژیاون ئەویان بە دلۆڤان ناوبردووە. هەروەها ئەو جوولەکانەی راگوێزرابوون و سەردەمی کۆرش ئیزنی گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و مڵکی خۆیان پێدرا تاریفی کۆرش دەکەن.
بەڵام مێژووی نوێ هەموو ئەو شتانە رەت دەکاتەوە کە سەردەمی کۆن دراونە پاڵ کۆرش و دەڵێن ئەو دەسەڵاتدارێکی شەڕانی و سپای ئەویش وەک زۆری دیکەی پێش خۆی خەڵکیان تاڵان کردووە وشوێنە پیرۆزەکانیان کاول کردووە و شەڕکەرەکانیشیان دوور خستوونەوە.
تەنیا محەممەد رەزا شا کە بۆخۆی لە دەیەی شەستی زایینی سەدەی پێشوو کێشەی لەگەڵ بەشێک لە خەڵکەکەی هەبوو، توانی داهێنەری ئەو بۆچوونە بێت کە ئاکاری کۆرش پێچەوانە نیشان بدا و بڵێ کۆرش پارێزەری مافەکانی مرۆڤ بووە. سەرەڕای بوونی ساواک و ئەشکەنجە بە ناوبانگەکانی، بەرهەڵستکار لە هەموو شوێنیێکی وەڵات هەر هەبوون.گروپە مارکسیستیەکان بۆمبیان دادەناوە و ئاخوندەکانیش خەڵکیان دژی رژێم هان دەدا.
وەک کاردانەوەیەک محەمەد رەزا شاش وەک هاوشانە کۆنەکەی کۆرش خۆی وەک باوکی میللەت راگەیاند..
ئیمپراتۆڕیی مێژوویی ئێمە بەو راگەیەندراوە بەناوبانگەی کۆرش سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ دەستی پێکردووە و لە مێژووی مرۆڤایەتیش دا وێنەی نەبووە.
شتێک نکۆڵی لێ ناکرێ ئەویش ئەوەیە کە لەو سواڵەتە وەردێنەییە دا باسی خەیانەتی سیاسی نووسراوە. ساڵی 539ی پێش زایین کاتێک ئەو نووسراوە هەڵقەندراوە کۆرش لە جەنگەی هێرش بردنە سەر دەسەڵاتی بابل دا بووە کە سنووری دەسەڵاتەکەی دەگەیشتە فەلەستین.بابلی پایتەخت برجێکی بڵیندی 91 میتری تێدا بوو و ناوەندی زانست و فەرهەنگ بوو.ئەو ئیمپڕاتۆڕییە زۆر پڕ چەکیش بووە.


سەرەڕای ئەوەش کۆرش بڕیاری دابوو هێرش بەرێتە سەر ئەو ئیمپڕاتۆڕییە و وەک دەسپێک گەمارۆی شاری ئۆپیس لە تەنیشت دیجلەی دا و شارەکەی گرت و دیلەکانی هەموو کوشتن و بەرەو بابل وەڕێکەوت..
شای بابل نەبونیدی 80 ساڵە لە پشت دیوارێکی درێژی 18 کیلۆمیتری بە سپاکەیەوە خۆی بۆ بەرگری لە شارەکەی حازر کردبوو.
رێک لەو کاتەدا رێبەرانی دینی ماردووک کە بێ دەسەڵات کرابوون، خەیانەتیان لە وڵاتەکەیان کرد و دەروازەکانی شاریان بە نهێنی بەڕووی لەشکری کۆرش دا کردەوە و دوژمنیان هێنایە ناو شار. نەبونید دوورخرایەوە و کوڕەکەشی کوژرا.
کاتێک خۆبەدەستەوەدانی بابلیەکان کۆتایی هات کۆرش داوای رزگار کردنی ئەو دیلە فارسانەی کرد کە لە شەڕەکانی پێشوودا گیرابوون و هەروەها ئەو پەیکەرە ئاڵتوونیانەی لێیان بە تاڵان چووبوو.
ئەوە ئەو کارەیە کە ناویان لێناوە هەڵگیرانی کۆیلەداری، بەڵام لە راستیدا ئەو هەر خەڵکەکەی خۆی کە کۆیلەکرابوون رزگار کرد.
رێبەرە ئایینەکان بۆ دەست خۆشانەی ئەو خەیانەتەی لە نیشتمانی خۆیان کرد پارە و کەل و پەلیان درایە. لە وەڵام دا ئەوانیش بە شان و شکۆی کۆرشیان هەڵکوت و ئەویان وەک کەسێکی گەورە و لایەنگری حەق کە هەموو دنیای لە بەڵا و نەهامەتی رزگار کردووە ناساند.
دوای ئەوەی شاری بابل بە تەواوی هێوڕ بووەوە کۆرش هاتە ناو شار، فەڕشی قامیشیان بۆ ڕاخست و بە ناو دەروازە شینەکانی عەشتار دا بە سواری تێپەڕی. دواتر هەروەک لە نۆزدەهەم رستەی سواڵەتەکەی کۆرش دا سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ نووسراوە، ئیزنی بە خەڵک دا بێن و قاچەکانی ماچ بکەن!

هیچ بەڵگەیەک کە نیشانەی چاکسازی ئەخلاقی بسەلمێنێ لەو نووسینە پوازییەی سەرسواڵەتەکەی کۆرش نابیندرێ.'' شاودیگی'' ئاسۆڕی ناس بەوە دەڵێ: پێدا هەڵگوتنێکی بریقەدار.
بەڵام ئەفسانەی ئاشتی پەروەریی کۆرش لە دایک ببوو، ئەویش لە سایەی سەری فێڵبازی پیاوانی ئایینی بابل و دواتر دانانی ئەو سواڵەتە لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کە ئەوەندەی دیکە زەق کرایەوە.
مەلاکانی ئێرانیش لەو گەمەی کۆرش دەرباز نەبوون، لە ناوەڕاستی مانگی ژوئەن مۆزەی بریتانیا لە لەندەن رایگەیاند کە پلانی هەیە ئەو سواڵەتە نووسراوە بە نرخە بە ئەمانەت بداتە تاران، ئەو سواڵەتە شانازی نەتەوەیی فارسەکانە.
پارلەمانی ئاڵمان ئەم ڕۆژانە داواکارییەکی پێگەیشتووە کە لە بینای پارلەمان پێشانگایەک بۆ ئەو سواڵەتە بکاتەوە.
دانانی پێشانگاکە رەت کرایەوە، بەڵام دەگەڵ ئەوەش شێواندنی مێژوو درێژەی هەیە.
بەم پێدا هەڵگوتنە شەرمهێنەرەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ناوبانگێکی لەبن نەهاتووی داوەتێ.
بە گوێرەی پەندێکی کۆنی رۆژهەڵاتی ''بەردێک شێت لە بیری باوێت بە سەدان ئاقڵ دەرنایەتەوە''.
ئەو خەتەی پێی لەسەر ئەو سواڵەتە نووسراوە، زیاتر وەک پواز دەچێ تا بزمار.

https://www.spiegel.de/international/world/falling-for-ancient-propaganda-un-treasure-honors-persian-despot-a-566027.html
[1]


🗄 سەرچاوەکان
[1] 👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | فەیسبووکی کەمال گەروسە
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️25-11-2021
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 25-11-2021

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Nov 25 2021 3:42PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (رۆژگار کەرکوکی)ەوە لە: Nov 25 2021 3:49PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (رۆژگار کەرکوکی)ەوە لە: Nov 25 2021 3:43PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 119 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.167 KB Nov 25 2021 3:43PMسەریاس ئەحمەد
📊 ئامار
   بابەت 385,763
  
وێنە 65,111
  
پەڕتووک PDF 12,591
  
فایلی پەیوەندیدار 53,635
  
📼 ڤیدیۆ 205
  
🗄 سەرچاوەکان 16,569

📚 پەڕتووکخانە
  📖 Human Geography 04
  📖 ڕوپێوی و نەخشەی جۆری 02
  📖 ڕوپێوی و نەخشەی بابەتی 01
  📖 هەستکردن لە دوور 03
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 29-11-2021
  🗓️ 28-11-2021
  🗓️ 27-11-2021
  🗓️ 26-11-2021
  🗓️ 25-11-2021
  🗓️ 24-11-2021
  🗓️ 23-11-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
تاهیر ئەڵچی
پارێزەر و سیاسەتمەدار و سەرۆکی ژووری پارێزەرانی ئامەد، رۆژی 28-11-2015 لە ئامەد لەلایەن پۆلیسی داگیرکەری تورکەوە تیرۆرکرا.
تاهیر ئەڵچی
دڵشاد محەمەد پاشا
ناوی تەواوی دڵشاد حەمە پاشا عەبدولرەحمان ئاغا
له 14-03-1951 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
کولیژی ماتماتێکی له زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە.
دوو کوری له دوای خوی جێهێشتوە بەناوەکانی رێبین و دێرین
خوشکەزای شەهید (خالە شەهاب) بوو.
لە رێکەوتی 28-11-1992 تیرۆرکراوە.[1]
دڵشاد محەمەد پاشا
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕۆستەم ئاغا
مێژووی لەدایکبوونی، بە تەواوی دیارنییە، مێژووەکەی، لەنێوان ساڵانی 1850-1880 ز، دانیشتووی گوندی خانی ڕۆستەم ئاغابووە. ناوی ئەم گوندە بە ناوی باپیرە گەورەیەوە ناونراوە، ڕۆستەم ئاغای باپیرەگەورەی لەگەڵ زاڵخانی برای لە موسڵ لە سێدارە دراون. ڕۆستەم ئاغای باپیرە گەورەی دژی سوپای عوسمانی ساڵی 1812 جەنگاوە و پشگیری لە میرنشینی بابان کردووە.
خۆشی بەشداری شەڕی ئاوباریکی کردووە، لەگەڵ شێخ مەحمودی حەفید ساڵی 1931ز.
پیاوێکی بەرچاوتێر و خاوەن دیوەخان بووە، هەقبێژ و چاونەترس بووە بەرانبەر دوژمنانی کورد، لە
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕۆستەم ئاغا
عیدۆ بابا شێخ
عیدۆ بابا شێخ
عیدۆ بابا شێخ رۆشنبیر و کەسایەتی دیاری ئیزدییەکان و برای بابا شێخی پێشووی ئیزدیەکان بووە و ئەندام خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بووە و ماوەیەکیش راوێژکاری جەلال تاڵەبانی سەرۆککۆماری پێشووتری عیراق بووە بۆ کاروباری ئێزدییەکان.
یەکشەممە29/11/2020، عیدۆ بابا شێخ برای بابا شێخی پێشووی ئیزدییەکان بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییکردووە.[1]
عیدۆ بابا شێخ
مریەم نووری حەمەئەمین دەرگەڵەیی
خاتوونێکی کوردی گوندی دەرگەڵەی شارۆچکەی چۆمانی پارێزگای هەولێری باشووری کوردستان بووە. لە ئاوەکانی نیوانی سنووری وڵاتانی فەرەنسا و ئینگلتەرا ڕۆژی 26-11-2021 پێش ئەوی بگات بە هاوژینەکەی خنکاوە.
[1]
مریەم نووری حەمەئەمین دەرگەڵەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,156 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)