نازناو: دەڤریم سەیفەدین
ناوی تەواو: سدیقا نارین
شوێنی لەدایکبوون: #ئامەد#
ناوی دایک و ناوی باوک:سالیحا - عوبێد
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: #06-08-2020#/حەفتانین
ڕاگەیەندراوی هەپەگە لەبارەی شەهید دەڤریم:
هاوڕێمان دەڤریمیش لە ئامەد لە دایک بوو، لە ناو خێزان و کەشوهەوایەکی وتپارێزی وەهادا گەورە بوو کە بۆ تێکۆشان لێوان لێوە لە قوربانی و شەهیدی قارەمان. هاوڕێ دەڤریم درکی بەو ڕاستیە کرد کە لە دژی فشار و کومەڵکوژیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بە بێ خۆڕاگریەکی بەهێز، ژیانێکی ئازاد بەدی نایەت. تێگەیشت کە ڕێگای کۆتایهاتنی داگیرکەری و بونیادنانی دواڕۆژێکی ئازاد تەنها بە تێکۆشانی گەریلا بەدی دێت و بەم بڕوایەوە بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد. هاوڕێمان دەڤریم لە ماوەیەکی کورتدا ڕۆڵی گەورەی بینی لە بەدەستخستنی سەرکەوتنی گەورە و بوو بە فەرماندەیەکی قارەمان بۆ تێکۆشانی ئازادی ژنان. لە قۆناغی جەنگی حەفتانیندا بەشداری لە چەندین چالاکیدا کرد و گورزی بەهێزی لە دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا. بە خاکیبوون و تێکۆشەری و بە کەسایەتیەکی ملیتانیی فیدایی ئاپۆیی، بۆ ئەوەی ئەرکەکانی خۆی بە باشترین شێوەی جێبەجێ بکات، هەمیشە هەوڵێکی زۆری دەدا.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,181 keer bekeken