پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,255
وێنە 106,559
پەرتوک PDF 19,262
فایلێن پەیوەندیدار 97,035
ڤیدیۆ 1,384
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
دەقی نامەی شێخ مەحمود بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی (کۆمەڵەی گەلان) عصبە الامم پاریس 21 مارس 1931
ب خەمین ژبەر قەدەخەکرنا کوردیپێدیایێ ل باکوور و ڕوژهەڵاتا وڵات ژئالێ داگیرکەرێن تورک و فارسڤە
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەقی نامەی شێخ مەحمود بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی (کۆمەڵەی گەلان) عصبە الامم پاریس ...

دەقی نامەی شێخ مەحمود بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی (کۆمەڵەی گەلان) عصبە الامم پاریس ...
دەقی نامەی شێخ مەحمود بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی (کۆمەڵەی گەلان) عصبە الامم
پاریس 21 مارس 1931
بەڕێز جەنابی سەرۆک
شانازی ئەوەم هەیە ترس و شکاتی نەتەوەیەکتان پێ ڕاگەیەنم کە خودی خۆتان خستوتانەتە ژیر ئینتداب و پاراستنی خۆتانەوە و دەشگوترێ ئەوەی ئینتداب دەکات، پارێزەریشە. ئەم نەتەوەیە نەتەوەی کوردە کە من زۆر شانازی بەوەوە دەکەم بە یەکێک لەوان دەژمێرێم و ئیستا ئەم نەتەوەیە لە بەشی باشوری وڵاتی گەورەی کوردان کە بە عیراقەوە لکینراوە، نیشتە جێ یە.
من بەئەرکی خۆمی دەزانم سەرنجی بەڕێزتان بۆ ئەو خاڵە ڕاکێشم کە خاکی کوردستانی لکێنراو بە عیراقەوە، بەهیچ شیوەیەک وەک (بین النهرین) نەکەوتۆتە ژێر دەستی هیچ یەک لە هیزەکانی دەوڵەتە یەکگرتوەکان یان دەوڵەتە هاوپەیمانەکان. کوردەکان خۆیان لە 1918دا چەکیان هەڵگرت و هێزەکانی تورکیان ناچارکرد خاکەکەیان چۆڵ بکەن, سەربەخۆییان ڕاگەیاندن و دەوڵەتیکیان دروستکرد کە بەڕێوبەرایەتی وڵاتی بەناوی (دەوڵەتی کوردستانی باشور) گرتە دەست. لەو سەردەمەدا عێراق پشێوی تێکەوتبوو، هێشتا هێزەکانی یەکگرتوو(متحد) و هاوپەیمانی (متفقین) لە ناویدا جەنگیان دەکرد. پاشان بۆ بەدبەختی ئێمە خاکەکەمان بە عێراقەوە لکێنراو، ئەوروپاش کە لافی ئەوەی لێ دەدا کە بۆ بەرگریکردن لە ماف و دادپەروەری چەکی هەڵگرتووە، لە بەرامبەر ئەم ستەمە گەورەیەدا بێ دەنگ بوو. ستەمێک کە چارەنووس و داهاتووی نەتەوەیەک کە ئەگەر چی نەک بە ڕەسمی بەڵام بەکردەوە بووبوە خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆ، خۆی بەستەوە بە چارەنوسی نەتەوەیەکی دیەوە، کە نەژاد و داب و نەریت و مێژوو زمان و سیمایان لەیەک جیاوازە. گەر چی هێشتا جێی سوپاس بوو کە باری ئەم ستەمە گەورەیە بەو بەڵێنە کەم بوەوە کە (کۆمەڵی گەلان) سەبارەت بە بەخشینی خودموختاریەکی تەواو بە کوردستانی باشوری دابوو.

بەڵێ لەگەڵ ئەوەشدا کە چەندان ساڵ بەسەر ئەو بەڵێنەدا تێدەپەڕێ کەچی نەک هەر بەڵێنەکە جێبەجێ نەکراوە بەڵکو بەپێچەوانەوە ژیانی خۆمان و ژن و مناڵ و باوکانمان لە ژێر هەڕەشەی ئاگری تۆپ و فرۆکە بۆمبهاوێژەکان و ڕەشاشە دایە، بەو تاوانەی ئامادەنین ببین بە عەرەب و چاو لە ڕێی جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەین کە پێمان دراوە.

دەوڵەتی عێراقی هیچ دوودڵ نەبووە لەوەی شاری سلێمانی – پایتەختی کوردستانی باشور- بۆمباران بکات و کوردەکانی ئەم شارەی کوشتوە بەتاوانی ئەوەی ئامادە نەبوون بەشداری لە هەڵبژاردنێکدا بکەن کە ئەو دەیەوێت بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی سەبارەت بە بڕیاریک ئەنجامی بدات کە هەموو مافە ڕەواکانی کوردان پێشێل دەکاو کۆشکی ئومێد و ئارەزویان بۆ ئایندە، دەڕمێنێ.
ئێمە بڕوامان وایە ئەم تۆپ و گوللانەی بەسەر قوربانیانی کوردی دانیشتوی کوردستانی باشوردا دەبارێ، لە بنەڕەتدا هێرشێکیشە دەکرێتە سەر حەیاو ئابڕووی (کۆمەڵی گەلان). چونکە کوردەکان لەژێر ئینتدابی ئەو (کۆمەڵە) یەدان، واتە لەژێر پاریزگاری ئەودان.

ئەگەر هێزەکانی دوڵەتی عەرەبی عێراقی پشتیان بە فڕۆکە و سوپاکانی دەوڵەتی ئینگلیز نەدەبەست کە (کۆمەڵی گەلان) ئینتدابی ئەم سەرزەمینەی بە ئەوان سپارد و تابەناوی (کۆمەڵەی گەلانەوە) بەڕیوەی بەرن، ئەوا میژوو دوبارە دەبۆوە و هیرشکردن بۆ بەغدا و داگیرکردنی بۆ کوردەکان وەک کاری ڕۆژانە ئاسان دەبوو. ئیمە ئامادەین و هەمیشەش ئامادە دەبین لەبەرامبەر عەرەبەکاندا، بەرگری لە وڵاتەکەمان بکەین. بەڵام لەبەر ئەوەی نامانەوێت توشی ڕوبەروبونەوەیەکی چەکداری ببن لەگەڵ دەوڵەتی ئینگلیزدا کە بەناوی ئەو (کۆمەڵە) بەڕیزەوە هەنگاو دەنێ، ئەوا وامان بەباش زانی بۆ شکاتکردن ڕوبکەینە (کۆمەڵەی گەلان) و داوای جێبەجێکردنی ماف و دادپەروەری بین.
بێگومان بەداواکاری ئەوەی وڵاتی ئێمە بە عیراقەوە بلکێنرێ و هەوڵدان بۆ ڕازیکردنمان بۆ قبوڵکردنی ئەم لکاندنە بەزۆری چەک، بەهیچ شێوەیەک ئەو ئاشتی و ئاسایشەی کە (کۆمەڵی گەلان) دەیەوێت لەم بەشەی دنیادا بەرپای بکات، دابین ناکرێت.تا ئەوکاتەی چارەنوسی وڵاتی کورد بەدەستی ڕۆڵەکانی خۆی نەسپێرێ و تا ئەودەمەی دەوڵەتیکی کوردی بەڕیوەبەرایەتی بەشی کوردنشینی ئەم ناوچەیە نەگرێتە دەست، ئومیدێک بە ئاشتی و ئاسایش لەم ناوچەیەدا نیە. کورد کە خاوەن میژویەکی هەزار ساڵەن و هەمیشە لە قۆناغە جیاوازەکانی میژودا زانیویانە و توانیویانە بەرگری لە ژیان و وڵات و مێژوو دەزگا نەتەوەییەکانی خۆیان بکەن، ئێستە بڕیاریان داوە بۆ بەرگریکردنی چەکدارانە لە خۆیان تا دواکەس بمرن، بەڵام مل بۆ کۆیلەیەتی عەرەبەکانی عیراق، کەچ نەکەن. ئێمەی کورد دەمانەوێت لەگەڵ هەموو گەل و نەتەوەکاندا دۆست بین و بەرامبەر بەهیچ گەلێکیش ڕقمان لە دڵدا نیە. بەڵام لە کاتیکدا کە سەربەخۆیی تەنانەت بەهەندی گەلی سەرەتایی ئەفریقا وەک لیبریا دەدرێت و لەگەلی وەک ئێمە زەوت دەکرێت کە توانیوێتی بەشەرەف وئازایەتی و قارەمانیتی و غەریزەی پاڵەوانی و هۆش وزیرەکی خۆی پایەیەکی مەزن لە میژووی گەلاندا بەدەست بهێنێ، ئیدی ئەمە ستەمێکە کە ناتوانین لێی بێدەنگ بین. بەتایبەتی کە پێش ماوەیەک دەوڵەتی عێراق کە توشی نەخۆشی دەمارگیری توند ڕەوی نەژادی بووە، هەوڵ ئەدا بە پشتیوانی دەوڵەتی ئینگلیز وبەهۆی خوێناویترین هەنگاوی جەنگیەوە، بەرگریکردنمان تێک بشکێنێ.

خوێن وئاگر هەرگیز نەیتوانیوە و ناتوانن ڕاستیە میژوییەکان بگۆڕن و سەدان هەزار کوردی وەک سەلاحەدین و کەریم خانی زەند بکەن بەعەرەب. نەتەوەی من و خودی خۆشم بەهیچ شێوەیەک دەمارگیری ئاینزایی (مزهبی) مان نیە و تینوی خوێنڕێژی نین و ئەگەر چەکیشمان هەڵگرتووە تەنها لەبەر ئەوەیە کە ناچاریان کردوین و بەسەریاندا سەپاندوین.

ئێمە خواستی دەسەڵاتگرتن بەسەر هیچ نەتەوەو هیچ وڵاتیکماندا نیەو نامانەوێ ئاغاو سەرداری هیچ کەسێک بین. بەڵام ئەوەش قبوڵناکەین کە خەڵکانی دی بەسەرماندا زاڵ بن یان جگە لە خۆمان سەردار وئاغایەکمان هەبێت. ئەمەش خۆی ئامانج و ئایداڵیکە کە چەندان هەزار کەس لەکاتی ئەم جەنگی دوایدا، لە پێناوی دا گیانی خۆیان فیداکرد.ئەمە جگە لەوەی ئەمە مافێکە کە خودی (کۆمەڵی گەلان) هەر لەم ڕۆژانەی دوایدا، بۆی سەلماندوین ڕیگەم بدەن بە دڵنیاییەوە پێتان ڕابگەیەنم ئەم دۆخی شۆڕشگێڕیەی کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەدنیەتی دەسەڵاتدارانی عێراق، کۆتای پێ نایەت ئەوکاتەنەبێت کە هەموو مافەڕەواکانی کورد بەڕەسمی بناسرێ و لەبەرچاو بگیرێ.
ئەوەی ئێمە دەمانەوێت داننانە بە سەربەخۆیی وڵاتەکەماندا... واتە (دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانی باشور) داو بڕین و لەناوچونی هەموو پەیوەندیەک بەدەوڵەتی عەرەبی عێراقەوە. جگە لەمەش پەیمانی تازەی نیوان ئینگلیز و عێراق کە کۆتایی بە ئینتدابی ئینگلیزی بەسەر عێراقدا دێنێ، ئەو ڕاستیە دەردەخات کە ئەو ڕێگە چارەیەی پێشنیارمان کردووە بە تەواوی عقڵانیە و هیچ ڕێگەیەکی دەربازبونی لێ نیە.
کۆمەڵی گەلان دەبێ گەر بەسەرنجدان لە ڕوداوەکانیش بووە، بگەڕێتەوە بۆ بڕیارەکەی خۆی کە 1925 داوێتی.
لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزمدا
شێخ مەحمود بە نوێنەرایەتی
دانیشتوانی کوردستانی باشور

سەرچاوە
کتێبی شێخ مەحمودی قارەمان و دەوڵەتەکەی خوارووی کوردستان بەرگی دووەم لەنووسینی محەممەد ڕەسوڵ هاوار[1].
سەرچاوە : کتێبی سەردەمی قەڵەم و موراجەعات (1928-1931)نوسینی نەوشیروان مستەفا[2]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 907 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
بابەتێن پەیوەستکری: 4
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
شێوازێ دۆکومێنتێ: دەستنڤیس
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 01-12-2021 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 01-12-2021 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 03-12-2021 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 907 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.152 KB 01-12-2021 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,255
وێنە 106,559
پەرتوک PDF 19,262
فایلێن پەیوەندیدار 97,035
ڤیدیۆ 1,384
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.25 چرکە!