ناو:حوسێن
ناوی باوک: عەبدولکەریم
$ژیاننامە$
ناوی تەواو حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم خان پاڵانی، لەبەرواری #01-01-1972# لە گوندی (تەپەچەرموو)ی سەر بە شارۆچەکەی (جەلەولا)ی سەر بە پارێزگای (دیالی) لەدایکبووە، لەساڵی 1975 ناوچەکەیان بەر شاڵاوی بەعەرەبکردن و ڕاگواستن کەوتووە، وەکو هەموو ئەو ناوچە کوردییانەی کە ئەم سیاسەتەی تێدا جێ بەجێکراوە، وە هەروەها بە شێوەی زۆرە ملێ ڕاگوێزراون بۆ پارێزگای ئەنبار (ڕومادی)، وە لە پارێزگای ئەنبار قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی خوێندووە و لە ساڵی 1999 - 2000 کۆلێژی پەروەردە بەشی جوگرافیایی لە زانکۆی ئەنبار (ڕومادی)تەواو کردووە، لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس ساڵی 2003 گەڕاونەتەوە بۆ زێدی باو و باپیرانی خۆیان و ئێستا لە شارۆچکەی ڕزگاری سەر بەقەزای #کەلار# نێشتەجێیە و مامۆستایە لە ئامادەیی برایەتی تێکەڵ سەر بە پەروەردەی گەرمیان.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,745