دەقی پرسەنامەکە:
پرسە و سەرەخۆشيی قووڵم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و هاوڕێيانی کۆچکردوو سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان دەکەم کە بەداخەوە ئەمڕۆ کۆچی دوايی کرد. هاوسۆز و هاوخەميانم، لە خوای مەزن داواکارين خوالێخۆشبوو بخاتە بەر بەزەيی و ميهرەبانيی خۆی و ئارامی و دڵنەوايی بە هەمووان ببەخشێت.
کاک سەڵاح کوێخا نموونەیە کی جوانی بە ڕپرسیاریە تی پێشکە ش کرد و کاديرێکی ماندوونەناس، دڵسۆز و کارامەی لێهاتوو بوو، ساڵانێکی دوور و درێژی تەمەنی بە خزمەت و پێشمەرگايەتی و تێکۆشان لەپێناو گەل و وڵاتەکەيدا بەخشی، ئه و ساڵانەی سەرپەرشتياری ئيدارەی گەرميان بوو، لە نزيکەوە کارمان پێکەوە کردووە و هەميشە بە هەموو توانايەوە ويستوويەتی ئەوپەڕی خزمەت بە گەرميان و گە ڕمیانییە کان بکات، کار و ئەرکەکانی بە خەمخۆری بەڕێ دەکرد و زۆر مەبەستی بوو زۆرترين ئاوەدانی و خزمەتگوزاری بگاتە خەڵکی قوربانيدەری گەرميان و کەسوکاری سە ڕبە ڕزی ئەنفالکران.
گيانی شاد و يادی بە خێر.
نێچيرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان 29/9/2020 [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,370 car hatiye dîtin