הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,474
תמונות 106,577
ספרים 19,270
קבצים הקשורים 97,131
Video 1,391
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
پێشگری وەر لە زمانی کوردیدا
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پێشگری وەر لە زمانی کوردیدا

پێشگری وەر لە زمانی کوردیدا
ئامادەکردنی: ناسری ڕەزازی
پێشگری وەر لە زمانی کوردیدا[1]
وشەی پێشگری وەر، وەکوو پاشگر و پێشگر بەگشتی لە زمانی کوردیدا، چەندین واتای هەیە: 1. وەر، لە شێوەزاری کەڵوڕیدا واتاکەی دەبێتە: بەر یا پێش لە سۆرانیدا. لە فارسیشدا بە ڕێنووسی خۆیان دەبێتە: (ور) کە هاوکێشی (وەر)ی کوردییە و به و وەزنە دەخوێنرێتەوە و واتاکەی دەبێتە: بەر، لا، نک، کن، تەنیشت؛ بۆ میناک: کامبیز اون ور نشستە بود. واته: کامبیز له و لاوە دانیشتبوو.

وەر لە زمانی کوردیدا بە تەنیا واتا نادات و وەکوو پێشگر و پاشگر کە لەگەڵ وشە یان ناوێک یەک بگرن واتا دەدا؛ بۆ نموونە بە کەڵوڕی دەوترێت: کاردۆخ وەر جە من چییە ماڵ، وشەی نیارەیی (خبری)یە کە بە سۆرانی دەبێته: کاردۆخ بەر لە من ڕۆشتەوە بۆ ماڵ، یا پێش من ڕۆشتەوە بۆ ماڵ.

لە ناوچەی ئیلام ئووشن: لە کووره و هاتیدە؟ ئەوانیش لە وەڵامدا ئووشن: وەر لە فلانی هاتمە. بۆ نموونە ئێمە دەڵێین: گوڵەبەڕۆژە، ئەوان ئێژن: گوڵوەرەفتەو، یا گوڵبەرفتەو. لە ڕاستیدا تا ئەیوان کەڵوڕە، واتە ڕشتە کێوی ڕنوو، وەلێ زانستە یان نەزانستە، بە گشتیان ئەڵێم: پاڵەیی و درووستەکەشی هەر ئەوەیە.

وشەی وەر لە پاڵەیی کۆندا کە لە گاتاکاندا هەیە، بە ڤەر هاتووە، کە ئەویش واتای سینگ و بەر دەدا، بەڵام وشەی (ڤەر) لە ناو زاراوەی (کوردەلی)یەکانی پارێزگای ئیلام، کە دانیشتوی ناوچەکانی پاڵە یا پەهلە و زەرینئاوان، بە واتای (بۆ یان بۆچی) دێت، بۆ وێنە دەڵێن: ڤەر کوو دچی؟ واتە بۆ کوێ دەڕوی؟ ڤەرچە نییەتییەید ئەڕای بازاڕ ؟ واتە: بۆچی نایێی بۆ بازاڕ؟

لەناو سۆران و کەلوڕی ناوچەی کرماشان و شوێنانی دیکەی کەڵوڕزوواندا وشەی (لە) وەکوو پێشبەند یان ئامرازی بەستنەوە بەکار دەچێ، بەڵام لە ناو ئه و چەند ناوچەیەدا وشەی (ئەژ) هەر له و زاراوەیەدا بەکار دەبرێت، بۆ وێنە: (ئەژ کوو یەتی؟) واتا له کوێوە دێی؟ لە پارێزگای ئیلام کە شێوەزار و بنزاراوەی زۆری تێدا بەکار دەچێ وەکوو: کەلوڕی، لەکی، لوڕی، فەیلی، کوردەلی، لە جێگای پێشبەندی (لە)، کە ئێمەش بەکاری دەهێنین، ئەوان ئەم چەند پێشبەندی (ده) و (ژە) و (ئەژ) لە ئاخافتندا بەکار دەهێنن.

وەر لە کەڵوڕیدا بێژگە لە کاتی پرسیار (سئوال)، دوای هێنانی ناوی کەس یان کۆ، دێت. وەکوو: ئاکۆ وەر جە من سوار بی و چی ئەڕای ماڵ. واتە: ئاکۆ بەر لە من سوار بوو و ڕۆییشتەوه بۆ ماڵ. بەڵام لەکاتی نیارە (خبر) و دۆخەکانی دیکە لە ناو ڕستەدا بەکار دەچێت.

وشەیەکی دیکە لە کەڵوڕیدا هەیە کە واتای بەر یا پێشی سۆرانی دەدا و ئەویش وشەی نوایە، کە لە ناوەڕاست و کۆتایی وشەدا بەکار دەچێ، وەکوو: بەوە نوا برام، لەورە نەوسە، واتە: وەرە پێشەوه برام، لەوێ ڕا مەوەستە؛ وشەی نوا نە پاشگرە نە پیشگر بەڵکوو بۆ خۆی وشەیەکی سەربەخۆیە و تا ئێستا هەر وا بەکار چووە. نوا و دمای کەڵوڕی بەرانبەرە بە پێش و پاش و بەر و دوای سۆرانی و پێش و پاشیی کرمانجی و (وەر و دما)ی هەورامی. بۆ نموونە:
لە هەورامیدا دەبێژرێ: (وەر دەمو منەنە مەمدرەره)، واتە: لەبەر دەم مندا ڕامەوەستە، یان لە پێش منەوە ڕامەوەستە ؛ بەڵام کە بوو بە ڕابردوو دەبێتە: (ئاکۆ وەڵێ منەنە سوار بی لواوه و پەی یانێ). بۆ دماش، دەڵێن: ئاکۆ دما و من لواوە پەی یانێ؛ واتە: ئاکۆ دوای من چووه و بۆ ماڵ؛ بە کەڵوڕیش بۆ دما، دەڵێن: ئاکۆ لە دمای منەوە تیاد، واتە ئاکۆ لە دوای منەوە دێت.

وەر لە کەڵوڕیدا هەر هەمان بەری سۆرانییە، وەلێ لە هەندێ ڕستەدا پێشبەند لە هیچیاندا ناکەوێتە پێش، مەگەر پرسیار بێ؛ وشەی نواش کە ئەویش واتای بەر و پێشی سۆرانی دەدا تەنیا به و شێوەیە بەکار دەچێ کە باسم کرد. ئەگەر بێژی وەر جە من، نابێتە نوا جە من، هەڵەیە. بەڵام بە کەڵوڕی دەتوانی بڵێی: بچوو وەرتر، بچوو نواتر، تەنیا ئەوەیە نوا لە سەرەتای وشەدا بەکار ناچێ. هەمیشە لە هەموویاندا وشەی ناو دەکەوێتە پێش و ئەوسا واتا دەدا.

وەر بۆ تاوێک و ماوەیەکیش لە شێوەزاری کەڵوڕیدا بەکار دەچێ، وەکوو: یەی وەر هات و چی؛ واتە تاوێک هات و چوو؛ وەر دیسان لە کەڵوڕیدا کاتێ پێشبەندی ئه و بکەوێتە پێشی و ببێتە ئه و وەر، لە سۆرانیدا واتای ئه و بەر دەدا، وەکوو: ڕستەی فەرمانی بچوو ئه و وەر بووسه، واتە بچۆ له و بەر ڕاوەستە.

1. بۆ زانین، لە هەورامان گوندێکمان هەیە کە جێگای ژیانی یارسانەکان بووە و ناوی (پردیوەر)ە، کە واتای پردی ئەوبەر دەدات و ئایینی یارسان لەوێ ژیاوەتەوە.
2. لە ئەنبانەبۆرینەدا نووسراوە: وەر واتای: تەتەڵە و تەختەی لەسەرنووسراو دەدات. ئەگەر وا بێ، جیاواز لەوەی کە بۆ پێشگر و پاشگر بەکار دەچێ، وشەیەکی سەربەخۆشە و ناوە؛
3. وەر ئەگەر ببێتە پاشگری ناوێک، ناوێکی دیکەی تاک درووست دەکات و پاشگرەکە نەخشی خاوەن دەگێڕێ، وەکوو: گیانەوەر؛ پەلەوەر؛ هونەروەر. ئەم پاشگرە لە فارسیشدا هەیە و هەمان دەور دەبینێ کە لە کوردیدا هەیە و دەکرێ بوترێ پاشگرێکی هاوبەشە بە هەمان واتاوە. هەروەها وەر وەکوو پێشگر لە فارسیشدا هەیە و هەر هەمان دەور دەبینێ کە لە کوردیدا هەیە. دیارە وەر بە ڕینووسی فارسی ئاوەها دەنووسرێ: (ور).

4. وەر لە کوردیدا هەندێ جار دەبێتە پاشگر بەڵام دوو واتا لە خۆ دەگرێ، واتایەکی دەبێتە خاوەن و ئەوی دیکەشی دەبێتە پاشگری بکەر، وەکوو: خەزەڵوەر، خەزەڵ واتە: گەڵا و، وەریش واتە: وەرین و داکەوتن و داڕێزان. کە وابوو، وەر لە سۆرانی و کرمانجیدا بە تەنیا واتا نادا و لەگەڵ وشەی دیکە واتا دەگرێتە خۆ، وەکوو: وەرکەوتن، وەرسووڕان، وەربوون و هی تر.

ئەم وشەیە هەر لە کۆنەوە ڕیشەی لەناو زمانی کوردیدا هەبووە و خەڵک بە شێوەی جیاواز کەڵکیان لێ وەرگرتووە و هاتۆتە ناو زمانەکەمان و جێی گرتووە و وشەی لێ درووست کراوە وەکوو: وەردێنە یا وەردێنک کە واتای تیرەنان دەدات و وشەی ناوە، دووریش نییە لە ڕیشەی وشەی (وەرد)ەوە کە بۆ کێڵانی زەوی و هەڵگەڕانەوە و ئامادەکردنی بۆ چاندن بەکاری دەبەن وەرگیرابێ و وشەی دیکەی لێ کەوتبێتەوه، وەکوو:
وەرگرتن: چاوگ، سەندن و وەرگرتن لە کەسێک.
وەربوون: چاوگ، بەکۆمەڵ خەریکی کارێکبوون.
وەربوون: چاوگ، بەگەل ڕژان بە سەر شتێک یان کەسێکدا.
وەرکەوتن: چاوگ، ڕاکشان و ڕازان بۆ خەو، کە زیاتر بۆ سەگ و گا و مانگا و ئاژەڵ بەکار دەچێ و دۆخی نەرێن (منفی) لە خۆ دەگرێ. دەبێ ئەوەش بزانین کە زۆر وشەمان لە کوردیدا هەیە کە هەم ناوە، هەمیش پاشگرە، کە ئەوە تا ڕادەیەک کێشەی بۆ درووست کردووین لە وشەڕۆناندا.

5. وشەی وەر لە کرمانجیدا هەر وەکوو سۆرانی بەکار دەچێ وەکوو:
وەرئانین: لە دەور خۆ ئاڵاندن، لحێف دۆرا خوە وەرانی.
وەرڤین: تەپین و داڕووخان و لەناوچوون.
وەرئافتن: تێکهەڵگوشین و گوڵۆڵەکردنی شتێک.

لە زمانی کوردیدا و لە زۆربەی زمانانی جیهاندا، هەندێ جار پیتێک دادەکەوێ و کاتێ پێشگر یان پاشگری وەرگرت، وشەکە واتایەکی دیکە دەدا. وەکوو: وەر دەبێتە: ڤە و واتاکە دەگۆڕدرێت. ئەم وەرەی کە ئێمە لێرەدا باسی دەکەین، لە کرمانجیدا دەبێتە: ڤە و دەبێتە پێشبەند و وەرگێڕانی سۆرانی دەبێتە: ڤەگەڕاندن و وەرژماردن دەبێتە: ڤەبژارتن.

دیسان ئەم (ڤە)یە لە کرمانجیدا جێگای خۆی دەدا بە پاشگری دووپاتبوونەوە (ەوە) و، گەڕانەوە دەبێتە: ڤەگەڕیان؛ ئەم ڤەگەڕیانە واتای (ئێمە گەڕاینەوە)ی سۆرانی نادا چوونکە لە شێوەزاری کرمانجیدا پاشگری گەڕانەوەمان نییە، تۆزێک لە بادینان نەبێ.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,748
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | یاگەی زمانی کوردی
פריטים המקושרים: 2
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: לשוני
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) על 03-12-2021
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( زریان عەلی ) ב- 04-12-2021
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( زریان عەلی ) על: 03-12-2021
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 1,748
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,474
תמונות 106,577
ספרים 19,270
קבצים הקשורים 97,131
Video 1,391
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.266 2!