Bibliotek Bibliotek
Søk

Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!


Search Options





Avansert søk      Keyboard


Søk
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Verktøy
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Min konto
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
Søk Send Verktøy Språk Min konto
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Tilfeldig element!
 Vilkår for bruk
 Kurdipedia Archivists
 Dine tilbakemeldinger
 Bruker samlinger
 Kronologi av hendelser
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjelp
Nytt element
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler 519,013
Bilder 106,600
Bøker 19,279
Relaterte filer 97,197
Video 1,392
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) il...
Bibliotek
Ny i Norge; ordliste norsk-...
Bibliotek
Norsk nå!; ordliste norsk-k...
Bibliotek
Det som var vanskelig å lev...
Biografi
Gelawesh Waledkhani
وشە و پێشگری (بەر) لە زمانی کوردیدا
Gruppe: Artikler | Artikler språk: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link0
Ranking element
Utmerket
Veldig bra
Gjennomsnittlig
Dårlig
Dårlig
Legg til i mine samlinger
Skriv din kommentar om dette elementet!
Elementer historie
Metadata
RSS
Søk i Google etter bilder relatert til det valgte elementet!
Søk i Google for valgt element!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

وشە و پێشگری (بەر) لە زمانی کوردیدا

وشە و پێشگری (بەر) لە زمانی کوردیدا
ئامادەکردنی: #ناسری ڕەزازی#[1]
وشە و پێشگری (بەر) لە زمانی کوردیدا!

زمانی کوردی یەکێک له و زمانانەیە کە ئەگەر زانستیانە خزمەتی بکرێت، لەبەر ئەوەی کە خاوەنی چەند شێوەزار و وشەی بەرانبەری زۆرە، دەکرێت وشەی تازەی زۆری لێ ڕۆ بنرێت. زۆر جار بە پێشگرێک یان بە پاشگرێک یان بە وشەیەکی سەربەخۆ دەتوانین چەندین وشەی تازەی لێ بخەینەوە.
وشەی بەر لە زمانی کوردیدا زۆر کۆنە و وشەی پێشگرە و پێشبەندیشە و لە ڕستە و لە وتەدا واتای جۆربەجۆری لێ هەڵدەکڕێت. مامۆستا مەسعوود موحەممەد لە کۆپەڕی (زاراوەسازیی پێوانە)دا دەڵێ: یەکێک لە بەکارهێنانە بەبڕشتەکەی بەر ئەوەیە کاتێک بەکاری دەهێنیت و وشەی لێ دادەڕێژی، وشە بەلای بەرکاری (مفعولی)یەوە دەبات، وەکوو: بەرپرس، بەرکوڵ، بەربەست، بەرکوت، بەربانگ، بەردەست، بەرهەست، بەرچاو، بەربار، بەرتاو، بەرشەق، بەڵام وەهاش دەبێت وشەی کارا درووست دەکات وەکوو: بەرهەڵست، بەرگر، بەرماڵ. هەر به و پێوەرە دەڵێت: هیچ کێشەیەک لە گۆڕێدا نابێت کە وشەی بەرترس بۆ شتێک بەکار بێنی کە ترسی زەرەرمەندبوونی لێ دەکرێ، وەک ئەوەی کە بێژی زیندەماڵ بەرترسی مەرگە. واتە ترسی ئەوەی لێ دەکرێ کە تووشی مردن بێت. خەرمانی نزیک پووشەن بەرترسی سووتانە. یان ئەم ولاتە تا سنووری کۆیێ بەرهێزی منە. کە وابوو ئێمەش دەتوانین وشەی بەرکێشە دابنێین بۆ ئه و کەسەی کە کونەفتنەی کردەیەکی خەراپە، وەکوو: شاڵاو بەرکێشەی هەموو گرفتەکانی ئێمەیە.
دیسان دەڵێت: بەرچنە کە واتای (ثمر)ی دار دەدا هەر لە بەرەوە هاتووە. _ بەرچنە به و بەروانکە دەڵێن کە میوەی میوەی وەکوو تەماتە و بیبەر و هیدیکەی تێدا کۆ دەکەنەوە؛ هەروەسا بەرچنە لە لای ئێمە واتای تریان یان تەفت یان سەوی میوە دەدات
.
$بەر$:
$یەکەم واتای$: لای بەر و لای پێشەوە دەگەیێنێت. بەڵام کاتێک ئەم وشەیە هاتە بەرکار و بمانەوێ وشەیەکی دیکەی لێ دابڕێژین، واتاکە دەگۆڕێ و ناوی تازە و وشەی تازەی لێ دەبێتەوە.
$دووەم$: هەندێ جار بەر واتای وەفا و سفەت دەدات، بۆ میناک لەناو خەڵکی کورددا کاتێک کەسێک بەرانبەر بە کەسێکی دیکە باش نەبێت و لەتەکیا خەراپ بێت، دەڵێ: جا وەرە شێت مەبە، بەر و پشتی بۆ کەس نییە؛
$سێیەم$: هەندێ جار بەر واتای پێوەر و ئەندازە دەدات، وەکوو: بەری ئه و لیباسە تەسکە؛ یان کاتێک دەچێتە لای بەرگدروو بۆ دروونی لیباس، بەرگدروو پێیدەڵێ: ئەرێ بەر و پشتی ئەم قوماشە وەک یەک نییە، چی لێ بکەم و چۆنی بدرووم؟
$چوارەم$: وشەی بەرین، لە بەرەوە هاتووە بەلام خۆی پێشگر نییە چوونکە پاشگری ینی بە دواوەیە. بەڵام دواتر بە وەرگرتنی وشەی بەر دەبێتە پاشگر و وشەی (بەربەرین)ی لێ هەڵدەنرێت؛ هەروەها بەرەی زینی وڵاخیش لە بەرەوە هاتووە لە واتای ناودا چوونکە پاشگری یی بە شوێنەوەیە. دیسان دەڵێت: هەروەها وشەی بەرۆچکەش کە واتای بەرهەیوانی بچووک دەدات و پاشگری وەرگرتووە. بەلام (بەربەرۆچکە) هەم پێشگری هەیە هەم پاشگر. بۆ میناک: وشەی بەرتەسک وشەیەکە کە واتای مەودای تەسک دەدات، هەر به و پێوەرە دەکرێت بوترێت ئه و مەزرایە بەرخولی مێگەلەکەی ئێمەیە و لە هەمان کاتیشدا بەرخۆریەتی. واتە لەوێ دەگەڕێ و دەخولێتەوە و لەویش دەلەوەڕێ.
$پێنجەم$: لە کاری پێمەڕەکاریدا وشەی بەرکەندمان هەیە واتە کاتێک خەریک دەبن شوێنێک هەڵکەنن، کرێکارێکیان دەڵێت: با لە پێشدا له و ئاستەوە دەس پێبکەین، ئەویش دەڵێ: باشە با وا بکەین، کە وابوو دەڵێت: با ئەوێ بەرکەند بکەین و لەوێوە دەست پی بکەین. بەر لێرەدا پێشگر نییە و خۆی بە واتای لای پێشەوەیە. وشەی ناوبراو زاراوە نییە و کرێکار خۆی دۆزیویەتەوە و دەمێکە ئه و وشەیە هەیە.

$شەشەم$: کاتێک دەوترێت: با بەره و ماڵ، بەره و دێ، بەره و شاخ، بەره و بازاڕ بڕۆین، لە هیچیاندا وشەی بەر پێشگر نییه چوونکە بە بەر و ه و جۆشی خواردووە و بووگە بە وشەی سەربەخۆ. لە وشەکانی (بەرایی، بەرەبەرە، بەرودوا، بەرەنگار)دا وشەی بەر لە هیچیاندا پێشگر نییە چوونکە کەرتی سەرەکییان تێدا ڕوون نییە تا بزانین بەر چنەخشێکی تێیاندا گێڕاوە. بۆ نموونە ئەگەر وشەی بەر لە بەرایی وشەدا شێوەی پێشگری پیوە نەبێت، ئه و وشەیەی کە بە یارمەتی بەر بە زاراوە دادەنرێت، زمانەوانان دەبێ بڕیاری لە سەر بدەن کە لێکدراوە یان داڕێژراو.
$حەوتەم$: هەندی جار بەر ڕۆڵی لەش دەبینێت وەکوو: ئەمڕۆ جلی کوردیم لە بەر کرد، یان جلی کوردیم کردە بەرم. یان دارەکەم ئاو دا و گیانی هاتەوە بەر.
$هەشتەم$: هەندێ جار بەر ڕۆڵی (حافظە) دەگێڕێت وەکوو من هەموو هۆنراوەکانی (مامۆستا هێمن)م لە بەرە. گشت هۆنراوەکانی (مامۆستا هەژار)م لە بەر کردووە. بەڵام ئێستا هیچیانم لەبەر نییە. یان باشتر بڵێم لە هەندێ ناوچە دەوترێ: هۆنراوەکانی سەرەنجاممم هەموو ئەزبەر کردووە؛ بەڵام ساسانی برام ناتوانێ هیچ شتێ ئەزبەر بکا؛ ئەزبەرکردن؛ ئەزبەربوون؛ لەبەرکردن؛ لەبەربوون؛ کە وابوو وشەی (ئەزبەر یان لەبەر) واتای (حافظە) دەدات.
$نۆیەم$: وشەی بەر دیسان لە هەندی وشەدا واتای ناوچە دەدات، وەکوو: بەری مەرگە، بەری مەنگوڕایەتی. لە بەری مەرگە زەویی باشمان هەن کە بۆ کشت و کاڵ زۆر بەپیت و بەرکەتن. دوێنێ لە بەری مەرگە زەماوەن بوو چووین سەیرمان کرد، زۆر خۆش بوو.
$دەیەم$: وشەی بەر دیسان واتای تیزانگ (جنین) دەدات، وەکوو: مەڕەکە بەری هاویشت یان بەری خست. بەرخستنی مەڕ لە زستاندا شتێکی خۆزایە و ڕوو دەدا. ڕۆڵە با ئه و گیا نەخوا نەکا بەری پێ بخات.
$یازدەیەم$: بەر لەم ڕستەگەلە بەر واتای پێش دەدات، وەکوو: لە بەر ماڵانەوە هات؛ دارین بەر لەمن چوو؛ ئارا لە بەر منەوە چوو؛
$دوازدەیەم$: هەندێ جار بەر لە ڕستەیەکدا واتای لا (طرف) دەدات، وەکوو: ئه و زەوییەی ئەوبەر داژدە (ملک)ی منە؛ ئه و زەوییە دەبینی، ئەم بەر ی زەوی منە و ئه و بەریشی هی براکەمە.
$سیازدەیەم$: بڕێ جار وشەی بەر بە وەرگرتنی پاشگر بۆ نموونە: ە، واتای (جبهە) دەدات، وەکوو: با بەرەیەک درووست بکەین و بە پشتیوانی یەکتر خەبات بکەین. وەکوو کردنەوەی (بەرەی کوردستانی)، یان خۆ درووستکردنی بەرەیەک لە نێوان چەند ڕێکخراودا.
$چواردەیەم$: بەر لەم ڕستەیەدا واتای بەرگ (ئاستەر) دەدات، وەکوو: یەکێک دەڕواتە لای بەرگدروو و دەڵێ: کەوایەکم بۆ درووست بکە، ئەویش ئێژێ: کەواکەت بەری هەیە یان نە؟
$پازدەیەم$: لەم ڕستەیەدا بەر واتای ئازادبوون و سەربەستی دەدات، وەکوو: کاوان لە بەندیخانە بەر بوو؛ داخۆ کارۆخ بەر بووە یان نە؛ بەربوونی کارۆخ دەبێتە هۆی خۆشیی هەموو لایەکمان.
$شازدەیەم$: لەم وشەگەلەدا بەر پاشگرە و واتای هەڵگر (حامل) دەدات: ڕەنجبەر: ئاغاکان لە کۆندا ڕەنجبەری زۆریان دەچەوساندەوە؛ فەرمانبەر: لە بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەدا زۆر کەس فەرمانبەرن؛ بارەبەر: ئەسپ و کەر و هەندی ماشین بارەبەرن یان باربەرن؛ میراتبەر: لە دوای نەمانی داک و باب، منداڵان دەبن بە مپاریکبەر (میراتبەر).
$حەڤدەیەم$: لەم هۆنراوەیەدا بەر واتای ڕوو دەدات، وەکوو:
ئەی لاوە لاوە بەرخەکەم لاوه تۆ گیان ئه و براتە بەر بکە بەم لاوە
$یان$: بەر مەکە به و لاوە وەڵامم بدەوە؛ بەر بکە بە لامەوە بزانە ئێژم چی.
$هەژدەیەم$: لەم ڕستەیەدا بەر واتای بەهرە و داهات دەدات، وەکوو: ساڵی 2009 بەر و بووم لە کوردستان بە هۆی وشکەساڵییەوە باش نەبوو. یان بەیانیب بەر بە مەنگوڕایەتی دەچم.
$نۆزدەیەم$: لەم ڕستەیەدا بەر واتای بەش (سهم) دەدات، وەکوو: چی بکەم هیچم بەر ناکەوێت. چووم بۆ وەرگرتنی کۆپین بەڵام هیچ بەر نەکەوت هاتمەوە.
$بیستەم$: لەم ڕستەیەدا بەر واتای (نۆرە) دەدات، وەکوو: لە سەرەی ناندا وەستام هەر بەر نەکەوت و هەر بەرم نەکەوت، ئیتر بە دەسبەتاڵ گەڕامەوە؛ دەتوانی دوو نانم بدەیتێ، ببوورە کاکە گیان بەرناکەوێ جەنجاڵه هەویر کەمە و بەش ناکات.

بێژگە لەم وشەگەلەی کە لە زمانی کوردیدا خۆیان سەربەخۆن و خەڵک و کۆمەڵگا درووستیان کردوون: بەرجەوەن: بەرچاوان؛ بەرپێوار: نادیار؛ بەرماو: لەپێشماو، لەبەر دەمداماو؛ بەرسیلە: قۆرە، هاڵە؛ بەرقاو: یەکەم کاسەی چێشت؛ بەرواڵ: کەمەرەی کێو؛ بەروانک: بەرپۆش، بەرهەڵبێنە؛ پێشبەند: (حرف جر)؛ بەرگن: تووکی بەرخ؛ بەرکە: ژوورێک و بەرهەیوانێک؛ بەرکۆڵە: چڵاوک، داری دووسەر حاچ؛ بەرکاز: پەنجەرە، دووەری؛ بەرکۆژە: قۆپچە، دوگمە و زۆر وشەی دیکە، بەڵام لەم چەندین ساڵەی دوایینیش کە زمانی کوردی بە هۆی کۆڕی زانیاری لە بەغدا و خزمەت و خەباتی زمانەوانانی کورد، دەیان وشەی نوێش بە وشەی بەر وەکوو زاراوەی نوێ ڕۆنراون هاتوونەتە ناو زمانی کوردییەوە، وەکوو:

$بەرتاوان = متهم$
$بەربژار = کاندید$
$بەرپەرچ = عکس العمل$
$بەرهەڵستکاری = معارضة$
$بەرگری = دفاع، مقاومة$
$بەرگومان = مشکوک فیه$
$بەرکار = مفعول$
$بەرناس، بەرجەستەکراو، ناسراو = مجسد، معروف$
$بەربەست = إعاقة، ڕادع، عائق، مانع، حائل، سد، حاجز$
$بەرەباب، ڕەچەڵەک = سلالة$
$بەرەنجام = ناتج، محصلة$
$بەرکەوت = خارج القسمة$
$بەرپرس = مسئول$
$بەرتەک = ڕدالفعل$
$بەرپێل، بەرەشەپۆل = جبهة الموجة$

بەر پێشگرێکە کە دەتوانێ بۆ دەوڵەمەندکردنی وشەی کوردی لە وشەسازی لە ڕێبازی داڕشتن (الاشتقاق derivation)دا کەڵکی لێ وەربگیرێ.
بەر وەکوو پێشگر زیاتر لەگەڵ ئەو وشانە جوان ساز دەبن کە یەکبڕگەیی بن (بەرپرس)، ئەو کاتە بێژەکردنیان ئاسان و سانا دەبێت. هەروەها وشەیەک کە بە یارمەتیی بەر ساز بکرێت زۆر جار ئەکەوێتە دۆخی بەرکاری = مفعولییەوە.
لە خوارەوە هەوڵ دراوە بە یارمەتیی پێشگری بەر هەندێ وشەی نوێ پێشنیار بکرێت کە ئەگەر چێژ و ڕای خەڵکیان لەسەر بێت ڕەنگە بتوانن پڕکەرەوەی کەلێنێک بن:

$بەرئەستۆ$: ناوی لێکدراو؛ بە ئەستۆوەبوون؛ بە ملداهاتن؛ من هیچکات بەرئەستۆی شتی وا نابم، مەگەر بکەومە ژێر گوشارەوە.
$بەراوەز$ : ناو؛ ناوی لێکدراو؛ 1. کارێک کە ئاوەز پەسنی بکا؛ کاری ئاوەزپەسن: معقول. قسەکانی دیاکۆ بەراوەزە، بۆ ئەوە دەبێ مرۆڤ گوێی لێ بگرێ. کاری بەراوەز و وتەی بەراوەز لە هەموو شوێنێکدا جێی خۆی دەکاتەوە، بۆ میناک: ئاکۆ بەراوەزانە قسە دەکا، واتە: معقول قسە دەکا.
$بەرباو$: وشەی لێکدراو؛ بە باوبوون؛ بوون بەباو؛ (دوای ئەوەی کە گەرماو (حمام) له ماڵان بووبە باو، وردەورده گەرماوی گشتی (حمام عمومی) لە باو کەوت؛ باو تداول؛ بەرباو: متداول.
$بەربەش$: ناوی لێکدراو؛ بەشی هەر ئینسانێک لە چارەنووسیدا؛ بەربەش: نصیب. بەربەش وای کرد پەڕیوە بووین و کەوتینە ئەم ڕۆژە.
ماڵی گەش دانێ لە بۆ ڕۆژی ڕەش
هەمووشتێ مەکە بە هات و بەربەش
ژیان هەر ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ نییه
کەس لە ماڵی کەس نەبۆتە برابەش
وتەی پێشینان
$واتە$: بیر لە ڕۆژی تەنگانە بکەوە و هەموو شتێک مەخەره دەست شانس و نسیب، ژیان ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ نییە و...

$بەربەڵێن$: وشەی لێکدراو؛ (لییا بەرانبەر بە بنەماڵەکەی خۆی بەربەڵێنه؛ بەربەڵێن لە هەر شتێکدا کارێکی باش و بەکەڵکە چوونکە بەربەڵێنی تەزەن ناهێنێتە سەر ڕێگا). بەربەڵێن: متعهد.
$بەربێن$: ناوی سەربەخۆ؛ بەربەن؛ بەربێن لە سەر پێوەری دەمبێن، واتە: لەمپەری ئاو؛ ئه و دیوارەی کە بەر بە ئاو دەگرێت و ئاوەکە تێیدا کۆ دەبێتەوە.
$بەربێژ$: ناو؛ وشەی لێکدراو؛ بەرباس؛ ڕاسە؛ هەر وتنێکت هەیە بەربێژ یان ڕاسەی بکە. بەربێژ: مطرح. ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی پارلەماندا لایەنگرانی لیستی فڵان وتەکانی خۆیان بەربێژ کرد، واتە: مطرح کرد. ئەم باسە بەربێژ نییە و لەسەری مەچن. واتە: ئەم قسەیە (مطرح) نییە و وازی لێ بێنن.
$بەربینا$: وشەی لێکدراو؛ (اسکلت)؛ (هیکل)؛ به و بینانیەی دەوترێت کە هێشتا تەواو نەبووە و هەیکەل یان ئێسکلێتە؛ لێرەدا پێویستە بڵێم: (بینا) کە عەرەب کردووتەی بە: بناء لە بنی کوردی وەرگیراوە و هەر وشەیەک کە لە زمانی کوردیدا بنەمای هەبوو، دیارە و پێویست بە خۆئازاردان ناکات هەتا بە دوای ناسنامەکەیدا بگەڕێین. عەرەب داگیرکەری ئێمە بووە، وشەی شاڕێی کوردییان لە ئێمە وەرگرتووە و بە (شارع)یان داناوە؛ وشەی خەندەکیان لێ دزیوین و بە (خندق)یان هەڵناوە؛ وشەی بەرزەکیان لێ داگیر کردووین و بە (بەرزخ)یان ڕۆ ناوە؛ وشەی بینایان لێ هەڵکڕاندووین و بە (بناء)یان ڕا ناوە؛ وشەکانی: بنەما و بنەڕەت و بناخە و بنەوان و بناوان و بنەچە و هیترمان لە کوردیدا هەن کە لە وشەی بنەوە سەرچاوەیان گرتووە و عەرەب ئه و وشەیە نییە و تەنیا فارس و کورد خاوەنی واژەی (بن)ن.
$بەرپاوان$: ناوی لێکدراو؛ پاوان دەبێتە: انحصار؛ بەرپاوانیش دەبێتە: منحصر؛ بۆ نموونە: مانیان منداڵی بەرپاوانی بنەماڵەیە، واتە: مانیان انسانی منحصر بە فرد است. یان دەکرێت بوترێت: لۆلان منداڵی بەرپاوان بە تاکە.
$بەرپێش$: ناوی لێکدراو؛ لە کاری مۆسیقادا بۆ ئۆڤێرتوور یان پێشەکی بەکار دەچێت؛ (موشتەبا میرزادە بەرپێشێکی جوانی داناوە بۆ ئه و گۆرانییەی حەسەن زیرەک).
$بەرتەوەن$: وشەی لێکدراو؛ بەردینە؛ بە بەردبوو؛ بەردەنی؛ بەرتەوەن: متحجر. تەوەن بە هەورامی واتە. بەرد. (ئه و ئێسک و پرووسکانەی کە لە شاری سنە لە گۆڕێکی کۆندا دۆزراونەتەوە، وایان لێ هاتووە دەڵێی بەرتەوەنن، ئەوەندە لە ژێر خاکدا ماونەتەوە).
$بەردیار$: ناوی لێکدراو؛ ئاوەڵناو؛ هەڵکەوتوو؛ هێژا؛ هەژیا؛ شیاوی ڕێز. (کاک ئاکۆ لەناو خەڵکدا بەردیارە). بەردیار: متشخص.
$بەرژیار$: ناوی لێکدراو؛ متمدن؛ (دانیشتوانی وڵاتانی سکاندیناوی بەڕاستی بەرژیارن بۆ ئەوەی کە زۆر لە پێشن و لە ئورووپاش کە زوو گەییشتن بە ڕێنێسانس بەرژیارترن). ژیار: تمدن؛ بەرژیار: متمدن.
$بەرسەرنج$: وشەی لێکدراو؛ (ببوورە ڕاستییەکەی بەرسەرنج نەبووم چیت وت؟ بەرسەرنجنەبوون هەندێ جار هۆی ئەوەیە کە مرۆڤ یان کاری زۆرە یان ماندووه). بەرسەرنج: متوجە.
$بەرفیز$: وشەی لێکدراو؛ (سەوەن یەکجار بەرفیزە و لەگەڵ سێبەرەکەشی بە زۆر قسە دەکات؛ بەرفیزبوون کارێکی باش نییە). فیز: تکبر؛ بەرفیز: متکبر.
$بەرکردە$: ناوی بەرکاری لێکدراو؛ (کارێکی ئاوەها بۆ ئێمە بەرکردە نابێت، بە فارسی واتە: کاری آنچانی برای ما عملی نیست).
$بەرکێشە$: ناوی بەرکار؛ کونەفیتنە؛ بۆ ئاگاداری کوڵەفیتنە نییە؛ کوڵەفیتنە شتێکی دیکەیە و کونەوفیتنە شتێکی دیکە؛ بەرکێشە واتە ئه و کەسەی کە دایکی کێشە و گرفتە دیکە، یان وەیەونەر و کێشەدرووستکەرە؛ تەنانەت دەکرێت بەرکێشە بۆ بانیش بەکار ببرێت بەڵام بە بارە نەرێنییەکەیدا، واتە بوترێت: (بەرکێشەی هەموو گیر و گرفتێک لە ماڵی ئێمەدا خولەیە)؛ (بەرکێشەی تەواوی ئەم ڕووداوانە ساوانە)؛ ئەم وشەیە بەرانبەرە بە غائی مشاکل؛ هەروەها ئەم وشەیە دەتوانێ بە بارەکەی دیکەشدا واتا بدا بە دەستەوە.
$بەرگەشە$: وشەی لێکدراو؛ گەشەکردوو؛ بە گەشە گەییشتوو؛ بەر گەشەکەوتوو؛ گەشە: تکامل؛ بەرگەشە: متکامل. (من له و باوەڕەدا نیم کە کۆمەڵگای ئێمە بەرگەشە بووبێت؛ بەرگەشەبوون، دەبێت لە دەروازەی گەشەوە تێپەڕ ببێت).
$بەرمان$: وشەی لێکدراو؛ مانگرتوو؛ بۆ مانگرتن دانیشتن؛ (هەموو ئه و خوێندکارانە بەرمان بووبوون لە سەر داواکارییەکانیان)؛ مان: تحصن؛ بەرمان: متحصن. هەرچەند مانگرتوو خۆی جوانە بۆ متحصن، بەڵام...
$بەرمەنەر$: وشەی لێکدراو؛ مەنەر واتە: توقف، بەرمەنەریش دەبێتە: متوقف؛ (هێزەکانی سپای سووریە هەرچێکیان کرد ئه و هەرایەی ناوخۆیان بۆ بەرمەنەر نەبوو، چوونکە یارمەتیدەرێکیان نەبوو).
$بەرنیا$: ناوی لێکدراو؛ هێنانەپێش و باسکردنی کێشە یان گرفتێک لە کاتی وتووێژ و قسەکردندا. بەرنیا: مطرح کردن. وەکوو: هەر قسەیەکت هەیە بەرنیای بکە با ڕوون ببێتەوە. بەرنیاکردن؛ بەرنیابوون.
$بەروێنا$: ناوی لێکدراو؛ ڕێ تێچوو؛ وێنا بوو؛ کەوتنە بەر وێنا؛ هاتنە بەر وێنا؛ (هیچ سەرتربوونێک لەم کەسایەتییەدا بەروێنا نەکەم)؛ بۆ ئاگاداری: بەرگومان نابێتە: متصور؛ بۆچی چوونکە بەرگومان دانراوە بەرانبەر بە متصور، لە کاتێکدا واتای تصور دەبێتە وێنا و متصور بەروێنا؛ لە کاتێکدا گومان واتای شکی عەرەبی دەدات و بەرگومان دەبێتە: مشکوک؛ واتای وشەی شک لەم کوردیدا دەبێتە: گزە و ڕوێز؛ گومانیش کە وشەیەکی هاوبەشە لە فارسی و کوردیدا، دەبێتە: دوودڵی؛ کە وابوو (وێنا) دەبێتە: تصور و (بەروێنا) متصور؛ وەک لە سەرەوە ئاماژەی پێکرا، بەرگومان دەبێتە: مشکوک. بڕوانە وشەی وێنا.

$بێگومان وشەسازی بە یارمەتیی پێشگری بەر زۆر دەتوانێ زمانی کوردی دەوڵەمەندتر بکات$.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,585 ganger
HashTag
Kilder
[1] | کوردیی ناوەڕاست | یاگەی زمانی کوردی
Koblede elementer: 2
Gruppe: Artikler
Dialekt: Arabic
Dokumenttype: Originalspråket
Provinsen: Sør- Kurdistan
Technical Metadata
Opphavsretten til denne meldingen har blitt utstedt til Kurdipedia av varens eier!
Element Kvalitet: 99%
99%
Lagt inn av ( ڕۆژگار کەرکووکی ) på 08-12-2021
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( هاوڕێ باخەوان ) på 08-12-2021
Dette elementet nylig oppdatert av ( هاوڕێ باخەوان ) på : 08-12-2021
URL
Dette produktet har blitt sett 1,585 ganger
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Biografi
Gelawesh Waledkhani
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død

Actual
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
24-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
Bibliotek
Ny i Norge; ordliste norsk-kurdisk sorani
23-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Ny i Norge; ordliste norsk-kurdisk sorani
Bibliotek
Norsk nå!; ordliste norsk-kurdisk sorani
23-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Norsk nå!; ordliste norsk-kurdisk sorani
Bibliotek
Det som var vanskelig å leve med
21-03-2020
ڕێکخراوی کوردیپێدیا
Det som var vanskelig å leve med
Biografi
Gelawesh Waledkhani
03-04-2022
شەرارە شەمامی
Gelawesh Waledkhani
Nytt element
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler 519,013
Bilder 106,600
Bøker 19,279
Relaterte filer 97,197
Video 1,392
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Biografi
Gelawesh Waledkhani
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Page generasjonstid : 0.828 andre!