ناوی تەواوی (سادق فەرهاد مەولود عوسمان حەمەد دەروێش) لە ناو خەلکی بە مەلا سادقی فەرهادی ناسراوە بە ڕەچەلەک لە عەشیرەتی مەمانە , لە ساڵی 1907 لە گوندی لهێبان لە دایک بووە , یەکێک بوو لە مامۆستا و مەلا هەرە دیارەکانی ناوچەی دزەیاتی و هەولێر و دەشتی هەولێر , ڕۆژی 12-3-1979 کۆچی دوایی کرد.[1]