نێرەکەر بەبارە تەنگزەوە دەگێت.
تەنگز یان تەنگس ڕووەکێکە لە هەندێ ناوچە بە چوالە و باوی دەوترێت و ڕووەکێکە دڕک و داری هەیە و گوندنشینان کۆلکە و لق وچلەکانی کۆدەکەنەوە و بۆ کاروباری ناوماڵ و ئاگردان و سۆپای دار و خۆ گەرمکردنەوە و کۆرکردن بەکاریان دەهێنا، بارە داری گەورە گەورەیان کۆدەکردەوە بەپشتی نێرەکەرێ دەیان گواستەوە بۆ ماڵ، ئینجا ئەوە بووە بەئیدیۆم بەکەسێکی بەدەسەڵات و زۆرزان دەوترێت(نێرەکەر بە بارە تەنگزەوە دەگێت)[1]