Վիճակագրություն | Հոդվածներ 453,977 | | Նկարներ 93,073 | | Գրքեր 16,700 | | Կից փաստաթղթեր 77,131 | | Տեսանյութ 791 | | 7 Ակտիվ այցելուները Kurdipedia! | | Այսօր 3,569 |
|
խումբ: Հոդվածներ | Հոդվածներ լեզու: کوردیی ناوەڕاست
Կիսվել |
| Facebook | 1 |
| Twitter | 0 |
| Telegram | 0 |
| LinkedIn | 0 |
| WhatsApp | 0 |
| Viber | 0 |
| SMS | 0 |
| Facebook Messenger | 0 |
| E-Mail | 0 |
| Copy Link | 0 |
Աստիճան Հատ |
1 քվեարկել 5 |
Գերազանց |
Շատ լավ |
Միջին |
Վատ |
Վատ |
| Kurmancî - Kurdîy Serû | 0 | English | 0 | عربي | 0 | فارسی | 0 | Türkçe | 0 | עברית | 0 | Deutsch | 0 | Español | 0 | Française | 0 | Italiano | 0 | Nederlands | 0 | Svenska | 0 | Ελληνική | 0 | Azərbaycanca | 0 | Fins | 0 | Norsk | 0 | Pусский | 0 | Հայերեն | 0 | 中国的 | 0 | 日本人 | 0 |
ئەم بەیانییە 17-12-202117-12-2021 زۆرینەمان بە هەواڵی ناخۆشی لافاولافاوەکەی هەولێرهەولێر بەئاگاهاتینەوە. دەنگوباسەکان زۆر ناخۆش بوون. ماڵوێرانییەکی زۆر، خنکان، سەروماڵ لەناوچوون و لیتەباران!
یەکسەر وەک خویەکی ڕۆژانەم ڕامکردەسەر جەنکجەنک داتا، جەنک داتا واتا زبڵخانەی داتا! بە کوردییەکەی خۆمان بڵێم تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە گاڵتە ناونەنراوە جەنک داتا! چونکە هەرچی بشێ و نەشێ، دەستی نووسینت هەبێ و نەبێ، ڕێنووسزان بی یان نەزان، قسەکانت شەکرەسێو بێ یان ژەهری مار! کێشە نییە و پۆست بکە بە ئارەزووی خۆت!
لەم زبڵدانەدا، چەندێک خەم و هاوسۆزیم بۆ ئەو کارەساتەی هەولێر بینی، هەزار ئەوەندە جنێو و ڕەخنە و قسەی نەشیاوم بەرچاوکەوت. دیارە ئەوە خوویەکی خراپی ئێمەیە لەگەڵ بوویەرەکاندا، ئیدی بوویەر خۆش بێت یان ناخۆش، تەنانەت کارەساتی نەتەوەییش بێت، وەک ئەمەی ئەمڕۆی هەولێر! لای زۆربەمان کێشە نەبووە، گاڵتەجاڕیی خۆمانمان لەو زبڵدانەدا هەر نیشانداوە. جنێومان هەر داوە و دەدەین.
لە ڕۆژە ڕەشەکان و کارەساتبارەکان، سۆشیاڵ میدیای گەلانی ترم دیوە. تەنانەت کەم شۆخی-شی تێدا دەبینرێت، نەخواستە گاڵتەجاڕی و جنێو.
کەسانی ناکورد، لەو ڕۆژە ڕەشانەدا لەگەڵ یەکدا دەوەستن، جنێو و ڕەخنە بەگشتی جارێ لە ئارادا نییە تاوەکو کارەساتەکە تێدەپەڕێنن. یارمەتیی لێقەوماوان دەدەن. هێوریان دەکەنەوە، بێنوایان دەکەنە خاوەن نوا، برسییەکان تێردەکەن، نەخۆشەکانیش دەرمان!
تەنها و تەنها ئێمە نەبین. بەگشتی، لە بەیانیی ئەمڕۆوە، زانا و نەزانمان، گەورە و بچووکمان، خەریکی گاڵتەجاڕی و جنێوین..
لەجیاتی ئەوەی هەر یەکێکمان جووتێک جزمە لە پێ بکەین و خاکەنازێک بەدەستەوە بگرین، شار پاکبکەینەوە، ئاوەڕۆکان ئازاد بکەین، بە هاوشاری و هاوزمانە هەولێرییەکانمان بڵێن لەگەڵتانین، خەفەتبارین و زۆر کاری پێویستی تریان بۆ بکەین، کەچی هەر جنێو دەدەین بە هەموو شتێک، بە حکومەت، بە ماستەرپلان، بە باڵەخانەی ئمپایەر، بە نازانم کوێ-سیتی.. هەر دادەگرینەوە! کۆستکەوتووانیش بە تەنهان، ماڵیان پڕ لە قوڕ و لیتەیە.. پرسەکانیان چۆڵ و وەک پێویست نییە.. هەیە خۆی، دایکی و داپیری خنکاون. کەسوکاریان پێویستیان بە دڵخۆشیی ئێمەیە.. جنێو چییان بۆ دەکات..
لە هەمووی کارەساتاویتر، ئەمڕۆ هەولێر پرسەیەتی و کۆستی کەوتووە و هەر بەڕاستیش کارەساتێکی نەتەوەییە، کەچی لە سلێمانیسلێمانی ڤیستیڤاڵی هونەرە! دەی بەڵام دا لە هونەر و ڤیستیڤاڵەکانی ئەگەر لەگەڵ ئازارەکانی خەڵکی خۆیدا نەبێت! دەبووایە ئەو ڤیستیڤاڵە بەلایەنی کەمەوە بۆ چەند ڕۆژێک دوابخرایە و سلێمانی پرسەی نیشتمانیی ڕابگەیەندایە!
کارەسات دەبێت تێپەڕێت، ماڵەکان پاک ببنەوە، کۆستکەوتووان کەمێک هێمن ببنەوە و سەبوورییان بێت، ئنجا کاکی پۆستنووس، جنێو دەدەی، ڕەخنە دەگری، چی دەکەی بکە. بەڵام ئێستا جووتێک جزمە و خاکەنازێکت پێویستە و شارەکە پاکبکەرەوە.. ئەوە پەیامی ئێستای تۆیە نەک جنێو!
هاوڕێ باخەوانهاوڕێ باخەوان
17-12-2021
ڤۆربورگ - هۆڵندا [1] Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը  բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی  بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە! Այս տարրը արդեն դիտվել 1,453 անգամ ՀեշԹեգ կապված նյութեր: 3 Նյութերի գույք Technical Metadata |
|