شەولەبان
شەولەبان: وشەیەکی ئەفسانەیی کوردییە، کە لەکۆندا، بۆ ترساندنی منداڵ، بەکاریان دەهێنا، بۆنمونە: هەرکاتێک مناڵ هاروهاجی بکردبا، دایکەکە، هەوڵی دەدا، بەهۆی ناوهێنانی ئەم وشەیەوە، منداڵەکە بترسێنێت و ژیر و بێ دەنگی بکات، بۆ ئەم مەبەستەش، بە منداڵەکەی دەگوت: (ئەگەر عاقڵ نەبیت، بانگی شەولەبان دەکەم)، یان دەیگوت: (شەولەبان دێت). بەهۆی ئەوەی منداڵ لە خەیاڵی خۆیدا، (شەولەبان) بەجۆرە گیاندارێکی ترسناک تێدەگەیشت، زۆربەی جار وازی لە هاروهاجی دەهێنا و کپ و بێ دەنگ دەبوو.
وشەی (شەولەبان)، بە واتا فەرهەنگییەکەی، لەگەڵ باگردێنیان بووە، بەڵام منداڵەکە نەیزانیوە، کە مەبەستی دایکەکە (باگردێن)ە، لە ڕوی پێکهاتەی وشەسازییەوە (شەولەبان)، وشەیەکی لێکدراوە، لە (شەو+ لە+ بان)، پێکهاتووە، واتە: وشەیەکی لێکدراوە، لە دوو مۆرفیمی سەربەخۆی واتادار و ئامرازێک پێکهاتووە. بەڵام لە کۆمەڵگای کوردەواریدا، واتای میتافۆری و ناڕاستەوخۆی وەرگرتووە.[1]
Примечание: Kurdipedia хочет собрать "все" курдскоие слова и фразы из всех диалектов. Пожалуйста, помогите Kurdipedia ...
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,484