دەقی پرسەنامەکە:
بەداخێکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا عوسمان هەورامی نووسەر و ڕوناکبیری ناسراومان پێگەیشت.
مامۆستا عوسمان هەورامی خزمەتێکی بەرچاوی بە بواری ئەدەبی کوردی پێشکەشکرد، ڕووناکبیر و قەڵەمێکی بەبرشت و خاوەن ئەزمونێکی زۆر بوو، قەڵەمەکەشی بەردەوام لە خزمەتی منداڵانی کوردستاندا بووە، لەدەستدانی داخێکی سەختە. پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەرەکەیان ئەکەین، لەیەزدانی مەزن داواکارین دواناخۆشیان بێت و دڵنەواییان بداتەوە.
لاهور شێخ جەنگی
هاوسەرۆکی ی.ن.ک[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,653 ganger