چاکی پەڕۆیانە
هەندێ جاریش دەوترێت(مەلای بەمن و بەتۆ)، زۆرجار ئه و جۆرە کەسانەت لە کۆمەڵی کوردەواریدا بینیوە، کە بەڕواڵەت دەبنە مەلای دوازدە(عیلم) و سۆفی و لەخواترسی ڕیاکار، زۆریش مەزار و چاک و گۆڕی پیر و گۆڕیچکەی ڕەنگاوڕەنگ بەپەڕۆی سەوز و زەرد و سور ڕازاوەمان بینیوە، کە لەبنەچەدا نە چاک و پیر و خواناس بوون، نە کەسی کۆمەڵایەتی و دیاری کورد بوون، هەر بۆیە کورد بە تەوس و گاڵتە پێکردنەوە به و جۆره ڕواڵەتباز و چاکانەی کە پڕ پەڕۆی بەناو(متفەڕکن) دەڵێ چ نینە ئەوانە(چاکی پەڕۆیانن) واتە بێ بنەما و بێ ناوەڕۆکن.
[1] دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 843 مرة