Վիճակագրություն | Հոդվածներ 454,933 | | Նկարներ 93,194 | | Գրքեր 16,717 | | Կից փաստաթղթեր 77,254 | | Տեսանյութ 820 | | 31 Ակտիվ այցելուները Kurdipedia! | | Այսօր 7,342 |
|
խումբ: Կենսագրություն | Հոդվածներ լեզու: کوردیی ناوەڕاست
Կիսվել |
| Facebook | 0 |
| Twitter | 0 |
| Telegram | 0 |
| LinkedIn | 0 |
| WhatsApp | 0 |
| Viber | 0 |
| SMS | 0 |
| Facebook Messenger | 0 |
| E-Mail | 0 |
| Copy Link | 0 |
Աստիճան Հատ |
|
Գերազանց |
Շատ լավ |
Միջին |
Վատ |
Վատ |
| Kurmancî - Kurdîy Serû | 0 | English | 0 | عربي | 0 | فارسی | 0 | Türkçe | 0 | עברית | 0 | Deutsch | 0 | Español | 0 | Française | 0 | Italiano | 0 | Nederlands | 0 | Svenska | 0 | Ελληνική | 0 | Azərbaycanca | 0 | Fins | 0 | Norsk | 0 | Pусский | 0 | Հայերեն | 0 | 中国的 | 0 | 日本人 | 0 |
مام جوامێر(1945-2021)
ناوی تەواوی(عەبدوڵلا ڕەمەزان خدر)ە لەپێشمەرگایەتیدا بە(مام جوامێر) ناسراوە، لەساڵی(1945)دا، لەگوندی( بۆڵقامیشبۆڵقامیش)ی شارەدێی( ئاغجەلەرئاغجەلەر)ی چەمچەماڵچەمچەماڵ لەدایکبووە، لەساڵی(1968) دەبێتە پێشمەرگە لەشۆڕشی ئەیلول، دوانی نسکۆی شۆڕش وەکو پێشمەرگەیەکی مەفرەزە سەرەتاییەکانی حزبی شیوعی عێراق ساڵی(1978) چەکی پێشمەرگایەتی دەکاتە شان لە سنوری لقی گەرمیان، لەیەکەم شەڕی دەستەویەخەی ناو دێهات لە گوندی بۆڵقامیش بریندار دەبێت، ساڵی 1982 دەچێتە پێکهاتەی لقی شەهید بەکر تەلانی و ساڵی 1984 دەبێتە سەرلقی شەهید بەکر تەلانی، لە ڕیزەکانی حزبی شیوعی عێراقحزبی شیوعی عێراق لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، فەرماندەیەکی سەربازی چوست و چالاک بووە، فەرماندەی لقی شەهید بەکر تەلانی حزب بووە، سەرکردایەتی لێدانی سوپای عێراقی کردووە لە خدر حاجیانی ئیلنجاغی گەورەئیلنجاغی گەورەی وراتی کۆیەکۆیە لە(26/4/1987)دا، کە تێیدا دوژمن زیانێکی گەورەی بەرکەوت و پاشماوەی سەربازانی دوژمن تەنها بەوە دەچوو با دەواری شڕی کردبێت، نامە مێژوییەکەی مام جوامێر بۆ حاجی بەختیار له و شەڕەدا کە لە کتێبی( مێرجاڕمێرجاڕ)دا تۆمارکراوە نوسیویەتی:
لەم جوامێرەوە بۆ حاجی بەختیار
هاوڕێی بەڕێزم(حاجی بەختیار) ئەوا دوژمن گوندی(ئیلنجاغی گەورە) تێک دەدات، هێزەکەم دەبەمە سەر ڕێگەی(ئیلنجاغی گەورە- تاڵەبان) ئێوەش بەرە و لای(ئیلنجاغی گەورە) بڕۆن، تا سعات(3)ی دوای نیوەڕۆ، ئینجا ئێوە لەوێوە لێی بدەن و دواتر ئەوەی بەلای ئێمەوە بگەڕێتەوە لەسەر ڕێگەکە دەکەونە کەمینی ئێمەوە و لێیان دەدەین.
مام جوامێر
سعات(9)ی بەیانی 26/4/1987
لەئاقاری خدر حاجیانی ئیلنجاغی گەورە
لەساڵی(1988) لەپێکهاتەی نوێی سەربازی حزب دەبێتە فەرماندەی بەتالیۆنی(31)ی حزب، دوای ئەنفالەکانیش وەکو مەفرەزەی پارتیزانی لەکوردستان دەمێنێتەوە تاوەکو مانگی(5)ی ساڵی 1989ز، له و نێوەندەدا دووچاری شەڕ و داستانی بناری( کۆسرەتکۆسرەت) بوونەوە، کە تێیدا و پێشمەرگەیان شەهید بووە، ئه و پارتیزانە لەدوای مانگی(5)ی 1989دا گەڕاوەتەوە بۆ( ناوزەنگناوزەنگ) و لەوێدا دەبێتە بەرپرسی سەربازی یەکێک لە پێنج بنکە سەرەکیەکەی حزبی شیوعی عێراق لە بنکەی(ناوزەنگی سەروو)، ساڵی(1991) بووە بەلێپرسراوی هێزی کەرکوک لە شارۆچکەی بنەسڵاوەبنەسڵاوە، ئه و فەرماندەیەی ڕۆژانی سەختی خەبات لە تەمەنی(76) ساڵیدا، دوای ماندونەناسیەکەی زۆر لە کۆڕی تێکۆشاندا، لە(25/12/2021) دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و ماڵئاوایی لە نیشتمان کرد. [1] Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը  բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی  بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە! Այս տարրը արդեն դիտվել 2,446 անգամ ՀեշԹեգ Կից փաստաթղթեր: 2 կապված նյութեր: 6 Նյութերի գույք Technical Metadata Կցված ֆայլեր - Տարբերակ Տիպ |
Տարբերակ |
| | | |
խմբագիր անունը |
Լուսանկարը ֆայլ |
1.0.1 | 73 KB |
| |
25-12-2021 | Aras ÎlncaxîA.Î. |
|
|