پەیامی کەنەکە بەم شێوەیەیە:
رۆژی لەدایکبوونی عیسا مەسیح لە جیهانی مەسیحیدا ڕۆژێکی پیرۆزە. بەم ئامانجە 25ی کانونی یەکەم وەک ڕۆژی لەدایکبوونی عیسا مەسیح پیرۆز دەکرێت. ڕۆژە پیرۆزە ئایینیەکانی هەموو ئایینێک پیرۆزن. هەموو ئایینێک ئەم جۆرە ڕۆژانەیان بە جۆش و خڕۆشەوە پێشوازی دەکەن و لە پەرستگەکانیاندا پیرۆزی دەکەن. لە کوردستان ژمارەیەکی زۆری باوەڕمەندی عیسا مەسیح دەژین و هاوڵاتی بەڕێزن. لەنێو کەنەکەشدا نوێنەرایەتی هاوڵاتیانی مەسیحی دەکرێت.
جەژنی نۆئێل نزیکەی 2000 ساڵە لە کوردستان پیرۆز دەکرێت و بووەتە جەژنێکی سەرەکی وڵاتەکەمان.
بەم بۆنەیەوە، پیرۆزبایی لە مەسیحیانی کوردستان و هەموو جیهان دەکەین. هیوادارن ئەم ڕۆژە پیرۆزە ببێتە هۆی ئاشتی، برایەتی، ئارامی و خێر و خۆشی بۆ مرۆڤایەتی.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,642 times