ڕێوی بە کونێوە نەدەچوو، گەڕەشکی بەدوای خۆی خستبوو
ڕێوی خۆی باریکەلەیە و به و کونانەوە دەچێت کە خانە و هێلانەی خۆیەتی، هیچ کێشەیەکی نیە، گورج و گۆڵ دەتوانێت بەکونەکانی خۆیدا تێپەڕێت، بەڵام ئەگەر(گەڕەشک)ی بەکلکیەوە بێت، ناتوانێت بچێتە ناو کولانە و کونەکەیەوە، گەڕەشک چیلکەداری بەپڕژەی داری بەڕوو لە خۆشناوەتی پێی دەوترێت(گەڕەشک)، ئینجا ئه و حاڵەتە بووە بەئیدیۆم بۆ کەسێک بەکاردەهێنرێت کە خۆی زیادە بێت، چ ئەوەی شتێکی زیادەشی لەگەڵ خۆی پێ بێت بۆیە بووە به و ئیدیۆمە جوانە و دەوترێت(ڕێوی بەکونێوە نەدەچوو، گەڕەشکی بەدوای خۆی خستبوو).[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,258 անգամ