گێرە بە گۆلکان ناکرێت
وتراویشە گێرە و بزنیان نەگۆتیە، لە کوردەواریدا گا و گوێدرێژ بۆ جوتکردن و زەوی کێلان و خەرمان کوتان و گێرە بەکارهاتوون، نە گۆلک و نەبزنیش ئه و کارەیان پێ ناکرێت، هەردوو ئیدیۆمی(گای بنه) لە گێرە و(خەتی خوار لەبن سەری گای پیره) لە جووتکردن هەر لەسەر(گا)ی دروستبوون، ئیدیۆمەکه(گێرە بەگۆلکان ناکرێت) واتە کاری گەورە بە منداڵان ناکرێ و هەر کەسە و بەکاری خۆی.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,035 مرة