图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,911
图片 106,294
书籍 19,330
相关文件 97,315
Video 1,399
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کێشەی باسترناک
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کێشەی باسترناک
文章

کێشەی باسترناک
文章

کێشەی باسترناک
-میحنەتی قەڵەمێک لەگەڵ شۆڕشی بەلشەفی دا-
شوان ئەحمەد
بۆریس باسترناک (1890-1960) ناوێکی گەورە و دیاری ئەدەبیاتی ڕوسییە. ڕۆماننوس و شاعیرێکی داهێنەر و هەست ناسکە. لەشاری ماربۆرگی ئەڵمانیا فەلسەفەی خوێندووە. باوکی نیگارکێش و دایکی موزیسان بووە.
ئەلیکسەندەر بلۆک و ڕانیار ماریا ڕێلکە، کاریگەری گەورەیان لەسەر شیعر و ئەدەبیاتی ئەو هەبووە. بەرهەمەکانی (شکسپیر و فاوستی گۆتە و تێکستە شیعریەکانی ڤێرلین و کلاسیت و ڕێلکە)ی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی ڕوسی.
ئەدیبێکی دژە ئایدیۆلۆژیا بووە. کاتێک لەئۆکتۆبەری1917 بەلشەفیەکان شۆڕشیان بەرپاکرد، ئەو تەمەنی 27 ساڵ بوو.. گوێی بەهەراو زەناو مژدە درۆینەکانی شۆڕش نەدا، ئەوەی گوێ لەمستی بوو ترپەی دڵی خۆی بوو.
باسترناک ئەدیبێک بوو گوێی بەشتە ڕوکەشەکان و بەدنیای دەرەوە نەدەدا، ئەوەی کوشتەی بوو ناخی ڕۆحی مرۆڤایەتی بوو.. ئەوەی وەک دەسکەوتێک بۆ ئەو حیساب دەکرێت ئەوەیە، توانی لەسایەی حوکمی کۆمۆنستیدا، چل دانە ساڵ وەک مرۆڤێکی ئازاد و هەق بێژ و تاک و تەنها بمێنێتەوە.
لەسەردەمی ستالیندا تاوانبار دەکرێت بەوەی فۆرمالیستە، ئەوەش وەک ئاقارێکی کۆنەپەرستانەو دژە شۆڕش سەیرکراوە، هەربۆیە هۆشداری دەدرێتە دەزگای چاپ و خانەی بڵاوکردنەوەکان کەهیچی بۆ چاپ نەکەن.
لەنێو قەفەزی ئاسنینی یەکیەتی سۆڤیەتی جاراندا، ئەوەی ئەوی لەمردن پاراست ئەوەبوو، شیعرێکی زۆری شاعیرانی جۆرجیایی وەرگێڕابووە سەر زمانی ڕوسی، ئەوەش شفاعەتی بۆکردبوو، چونکە (براگەورە) جۆزیف ستالین خۆی بەڕەگەز جۆرجی بوو.
بۆریس باسترناکی خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتی 1958، لەتەمەنی حەفتا ساڵیدا (1960) لەسەر شۆستەیەک دڵی لەلێدان دەکەوێت. ئەو لەوڵاتێکدا ژیاو سەری نایەوە کەڕیالیزمی سۆسیالستی یان (ڕیالیزمی سیاسی)، گیانی دەیان ئەدیب و نوسەر و هونەرمەندی گەورەی دروێنە کرد.
(سێرگی یەسەنین و مایاکۆڤسکی) خۆیان کوشت. ڕۆماننوسی گەورە (ئیزاک بابل)، لەتاراوگە گیانی سپارد. (ئەلیکسەندەر بلۆک)ی شاعیریش هەمان چارەنوسی هەبوو. (برۆدسکی و سۆلجێنستین)، شاربەدەر کران. (ڤالدیمێر بیاستەر)، بەفالینەکەی ژێرەوەی خۆی خنکاند. (فیلمبێر خلینیکۆف)، بەهۆی برسیەتی و بێ خانە و لانەییەوە سەری نایەوە.
(ماریتا تزڤیتایڤا و ئەندرێ سوبۆل)، خۆیان خنکاند. (نیکۆلای گۆمیلۆف و سێرگی تریڤیاکۆف و ئەدریان بیۆ ترۆڤسکی و بۆریس بیلیناک و برۆنۆ ژاسینیسکی)، لەسێدارەدران. (ئۆسیب ماندلشتامی) شاعیر سەرنگوم کرا و کەس نەیزانی چی بەسەرهات.
بەکورتیەکەی نوسەران و ئەدیبان و هونەرمەندان، لەساو پەنای شۆڕشی ئۆکتۆبەر و دیکتاتۆریەتی پڕۆلیتاریادا، دووڕێگایان لەبەردەمدابوو: (یان مردن یاخود ملدان بەسیاسەت و ملکەچکردن بۆ ئایدیۆلۆژیای حیزب).
بەلشەفیەکان دوای هەشت ساڵ لەبەرپاکردنی شۆڕش (1925)و بەمەبەستی لەقاڵبدانی ژیان، بیرلە دامەزراندنی یەکەم یەکیەتی نوسەرانی کۆمۆنیزم لەڕوسیادا دەکەنەوە، بەناوی یەکیەتی نوسەرانی پڕۆلیتاری ڕوسیا کەئامانج لێی دروستکردنی ئەدەبێکی پڕۆلیتاری و دژایەتیکردنی ڕەوتە بۆرژوازیەکان بوو، لەکایەی هونەر و ئەدەبدا.
بەڵام دوای شاربەدەرکردنی ترۆتسکی و پاکتاوکردنی هەوادارانی، لەلایەن ستالین و دارو دەستەکەیەوە، یەکیەتی نوسەرانی کۆمۆنیزم، بەهۆی تۆمەتبارکردنیان بەلایەنگریی بۆ ترۆتسکی، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دەدرێت و زۆرێک لەئەندامانی تارومار دەکرێن.
دوای ئەوە بەبڕیاری پارتی کۆمۆنیست لە 23/4/1933، یەکیەتی نوسەرانی سۆڤیەت دادەمەزرێت. ئامانجی یەکەم لەوەش، سەرپێ خستنی کلتورێکی سۆسیالستی و پشتیوانیکردنی دەسەڵات و بەرگریی لێکردنی بوو.
دوای پانزە ساڵ (1947-1948)، تاریکترین قۆناغ لەتەمەنی ئەدەبیاتی سۆڤیەتیدا دەست پێدەکات کە بەقۆناغی (ژادا نۆڤیەت) ناسراوە.
ژادنۆڤ پشت ئەستور بەوتارێکی (لینین) لەساڵی 1905 بەناوی (سستمی حیزب و ئەدەبی حیزب) کە تیایدا جەخت لەوەدەکاتەوە: (ناشێت ئەدەب بەبێ حیزب هەبێت و پێویستە لەسەر ئەدەب، بەشێکی گرنگ بێت لەپرسی گشتی پڕۆلیتاریا و ئەدەب دەبێت ئەدەبی حیزب بێت. بابڕوخێت ئەدەبی ناحیزبی)، ئەویش دەڵێت: (ئەدەب لەحیزب جیانابێتەوە، واتە ئەدەب ناتوانێت سیاسی نەبێت).
ژادانۆڤیەت تا ئەوکاتەی بڕی کرد لەیەکیەتی سۆڤیەتی جاراندا، ڕۆحی داهێنانی لەزۆرێکی زۆردا کوشت.
لەو فەزا پڕترس و تۆقاندنەدا، ساڵی 1956 باسترناک شاکارە گەورەکەی (دکتۆر زیڤاگۆ) تەواو دەکات و دەینرێت بۆچاپ، بەڵام بەبیانوی ئەوەی ڕۆمانەکە گومان لەڕاستی و دروستی شۆڕشی ئۆکتۆبەردەکات و وەک گەورەترین تاوان لەمێژوی ڕوسیدا سەیری دەکات، چاپکردن و بڵاوکردنەوەی لەڕوسیادا قەدەغە دەکرێت.
لەئەیلولی 1956 گۆڤاری (نۆڤی میر) بۆی دەنوسێت: (کۆی تێکستەکەت، دژی ڕوسیا و گەلانی سۆڤیەتە).
دواتر و بەنهێنی دەستنوسەکەی دەنێردرێتە دەرەوەی وڵات و لەکۆتاییەکانی تشرینی دووەمی 1957دا، لەشاری میلانۆی ئیتاڵیا چاپ دەکرێت. سەرباری ئەوەی دەسەڵاتدارانی سۆڤیەت بەشێوەیەکی فەرمی، داوای ڕاگرتنی دەکەن.
تەنانەت جەماعەتی کرملین کۆلەوەش ناکەنەوە کەبڵێن: (بڵاوکردنەوەی ئەو ڕۆمانە، ژیانی باسترناک دەخاتە مەترسییەوەو سەر سەلامەت دەرناچێت). بەڵام هەوڵەکەیان سەرناگرێت و لەماوەی کەمتر لە دووساڵدا، بۆسەر بیست زمانی زیندووی دنیا وەردەگێڕدرێت و لە (23- تشرینی یەکەمی- 1958) خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتی پێدەدرێت.
ئەوە دەسەڵاتدارانی ئەوسای یەکیەتی سۆڤیەت شێت گیردەکات و کۆمەڵە بڕیارێکی زۆر توند، لەدژی باسترناک دەردەکەن. (لەڕیزی نوسەران دەردەکرێ و ڕەگەزنامەی لێدەسەندرێتەوە و تاوانباری دەکەن بەوەی، ناپاکی دەرهەق بەمیللەت کردووە و دوژمنی گەلە).
وەک چۆن ژادانۆف بەئانا ئاخما تۆفی دەوت ڕاهیبەیەکی سۆزانی، لەپای وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵیشدا، سکرتتێری لاوانی کۆمۆنیزم بەباسترناک دەڵێت: (زۆر لەبەراز کەمتر و بێ نرختری).
لەولاشەوە (پراڤدا) دەنوسێت: (بابڕوا و ملی بشکێنێ. ئاو و هەوای ئەم نیشتیمانەی پێ حەرامە. دەرکەوت کەمرۆڤێکی بێ کەڵکەو ڕقی لەمارکسیزمە وەک فەلسەفە و ڕیالیزم لەئەدەبدا. ڕۆمانەکەشی خراپەیەکە دەرهەق بەشۆڕشی سۆسیالستی و گەلی سۆڤیەت و ڕۆشنبیرانی. ئەو جگە لەوردە بۆرژوایەکی هیچ و پۆچ و زیان بەخش لەڕوسیای کۆمۆنستیدا، شتێکی دیکە نییە).
باسترناک لەپای ئەو شاڵاو و پەلاماردانەدا، ناچاردەبێت خەڵاتەکە ڕەت بکاتەوە و بۆ ئەکادیمیای سویدی دەنوسێت: (من زۆر سوپاس گوزارتانم و پێزانینم هەیە و شانازی دەکەم و واق وڕماو و شەرمەندەم.. ناچارم خەڵاتەکەتان- کەشایەنی نیم- ڕەت بکەمەوە، چونکە لەکۆمەڵگەکەمدا بەخراپ لێی حاڵی بوون و هیوادارم ڕەتکردنەوەکەم بەخراپ لێک نەدەنەوە).
کاتێک ڕادیۆی مۆسکۆ داوای شاربەدەرکردنی دەکات، ناچار دەبێت نامەیەک بنێرێت بۆ نیکیتا خرۆشۆف و لێی بپاڕێتەوە و بڵێت: (جەناب جێهێشتنی وڵاتەکەم بۆ من، مانای مردنە. لەبەرئەوە تکاتان لێدەکەم بڕیارێکی وەها لەدژم نەدەن. دەتوانم پێت بڵێم و- دەستیشم لەسەر دڵمە- کەمن ئەوەم بۆخاتری ئەدەبی ڕوسی نوسیووە، ڕەنگە تائێستاش بۆ ئەو بوارە بەکەڵک بم. من لەوەتەی چاوم کردۆتەوە و دەژیم، پەیوەستم بەم خاک و ئاواوە و ناتوانم خۆم لەدەرەوەی ئێرەدا ببینم).
(دکتۆر زیڤاگۆ) کە ڕەخنەگران و ئەدەبناسان بەگرنگترین ڕوداوی ئەدەبی ئەژماردەکەن، لەڕوسیای دوای شۆڕشی ئۆکتۆبەردا. تەنانەت هەندێک وەک درێژە پێدەرو تەواوکەری ڕۆمانی (جەنگ و ئاشتی) لیۆ تۆلستۆی سەیری دەکەن، لەسەر ئاستی فیکری و مێژویی، کەچی خاوەنەکەی بەو دەردەبرا.
لەڕاستیدا ڕۆمانی (دکتۆر زیڤاگۆ) تێکستێک بوو، بۆ بەگژاچونەوەی ستەمکاری کۆمۆنیزم و داد و فوغانێکی ڕۆحی قوڵ بوو، بەڕووی مارکسیزمدا.
ڕۆمانەکە لەدووبەشی سەرەکی و پاشەکیەک و کۆمەڵە چامەیەکی شیعریی پێک دێت کەکارەکتەری سەرەکی ڕۆمانەکە (یۆری ئەندریڤتیش زیڤاگۆ)، دوای مەرگی خۆی بەجێی دیڵێت. بەشی یەکەم باس لە ساڵانی نێوان 1903 بۆ 1917 (واتە تا سەروەختی شۆڕشی ئۆکتۆبەر) دەکات.
بەشی دووەمیشی تایبەتە بەدەورانی شۆڕش و شەڕی ناوخۆ و تاجەنگی دووەمی جیهانی دەخایەنێ و لەساڵی 1943 کۆتایی دێت. شۆڕشی ئۆکتۆبەر هات و ڕۆیشت، ئیمپراتۆریەتی سور کۆتایی هات، ستالین و ژادانۆف و کێ و کێ چونە ناو لاپەڕە ڕەشەکانی مێژووەوە، وەلێ باسترناک و تێکستە ئەدەبیەکانی بەزیندویەتی مانەوە.
[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,402
HashTag
相关文件: 1
挂钩项目: 4
小组: 文章
Publication date: 14-03-2016 (8 年份的)
书: 调查
书: 文学
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕاپەر عوسمان عوزێری 31-12-2021
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on31-12-2021
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):18-05-2024
URL
此产品已被浏览1,402
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,911
图片 106,294
书籍 19,330
相关文件 97,315
Video 1,399
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!