پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
خودا هەرگیز تەنها جێی نەهێشتم
ناونیشانی پەرتووک: خودا هەرگیز تەنها جێی نەهێشتم
ناوی نووسەر: ئاڤان بەهجەت
چاپخانە: چاپی ئەلکترۆنی
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
خودا هەرگیز تەنها جێی نەهێشتم
خۆزگە مەرگ بیهێشتایە
ناونیشانی پەرتووک: خۆزگە مەرگ بیهێشتایە
ناوی نووسەر: نەهەوین ئامنی
ناوی وەرگێڕ: کامل محەمەد قادر
وەرگێڕان لە زمانی: فارسی. [1]
خۆزگە مەرگ بیهێشتایە
ڕێبەری ئاخاوتنی سێ زمانی
ناونیشانی پەرتووک: ڕێبەری ئاخاوتنی سێ زمانی
کوردى (سۆرانى و کورمانجى) - تورکچە - فارسى
ناوی ئامادەکار: قەهار بێتەیی
ساڵی چاپ: 2018
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم. [1]
ڕێبەری ئاخاوتنی سێ زمانی
ژنێکی تەنیا
ناونیشانی پەرتووک: ژنێکی تەنیا
عەرەبی - کوردی
ناوی وەرگێڕ: بەرهەم ناودەشتی
ساڵی چاپ: 2015
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
ژنێکی تەنیا
QED تیۆرە نامۆکەی ڕووناکی و سادە
ناونیشانی پەرتووک: QED تیۆرە نامۆکەی ڕووناکی و سادە
ناوی نووسەر: ڕیچارد فاینمان
ناوی وەرگێڕ: نێچیرەوان فەتاح
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
QED تیۆرە نامۆکەی ڕووناکی و سادە
ڕەوشتی یاسا سرووشتییەکان
ناونیشانی پەرتووک: ڕەوشتی یاسا سرووشتییەکان
ناوی نووسەر: ڕیچارد فاینمان
ناوی وەرگێڕ: نێچیرەوان فەتاح
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
ڕەوشتی یاسا سرووشتییەکان
6 بابەتی نائاسان
ناونیشانی پەرتووک: 6 بابەتی نائاسان
ناوی نووسەر: ڕیچارد فاینمان
ناوی وەرگێڕ: نێچیرەوان فەتاح
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
6 بابەتی نائاسان
نێچیرەوان فەتاح
ناو: نێچیرەوان
ناوی باوک: فەتاح
نێچیرەوان فەتاح، وەرگێڕێکی کوردە خاوەنی چەندین پەرتووکی وەرگێڕدراوە بۆ سەر زمانی کوردی لەوانە:
1- 6 بابەتی ئاسان.
2- 6 بابەتی نائاسان.
3- ڕەوشتی یاسا سرووشتییەکان.
نێچیرەوان فەتاح
6 بابەتی ئاسان
ناونیشانی پەرتووک: 6 بابەتی ئاسان
جیهانی گەردیلەکان، داستانی فیزیک، فیزیک و زانستەکانی تر، پاراستنی وزە، تیۆری کێشکردن و ڕەوەشتە کوانتەمییەکان.
ناوی نووسەر: ڕیچارد فاینمان
ناوی وەرگێڕ: نێچیرەوان فە
6 بابەتی ئاسان
کچێک شێتم دەکا
ناونیشانی پەرتووک: کچێک شێتم دەکا
ناوی نووسەر: شاخەوان عەلی حەمەد مامۆکی
ساڵی چاپ: 2007
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
کچێک شێتم دەکا
ئامار
بابەت 480,481
وێنە 98,639
پەرتووک PDF 17,763
فایلی پەیوەندیدار 83,399
ڤیدیۆ 1,039
میوانی ئامادە 21
ئەمڕۆ 2,955
ڕاپرسی
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
ژیاننامە
جیهاد دڵپاک
ژیاننامە
عەباس ژاژڵەیی
ژیاننامە
ئەنوەر شێخانی - سمایل
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
25-09-2017
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
بۆچی (نالی) سلێمانیی بەجێ هێشت؟
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter1
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بۆچی (نالی) سلێمانیی بەجێ هێشت؟

بۆچی (نالی) سلێمانیی بەجێ هێشت؟
بۆچی (نالی) #سلێمانی#ی بەجێ هێشت؟
نووسینی: #ڕێبوار حەمەتۆفیق#

وەڵامی باو ئەوەیە کە: نالی چووە بۆ حەج و لەکاتی گەڕانەوەیدا لە شام، هەواڵی ئەوەی بیستووە کە میرنشینی بابان کۆتایی هاتووە و کەوتووەتە دەست عوسمانییەکان، ئیتر ئەویش نامە شیعرییەکەی بۆ سالم ناردووە و دڵی نەیهێناوە و چاوی هەڵنەهاتووە تا بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی. بەڵام چەند سەرنجێک هەن کە ئەم وەڵامە لە ئاستیاندا بە بێدەنگی ماوەتەوە:

یەکەم: ئێمە هیچ بەڵگەیەکمان لەبەردەستدا نییە کە نالی شاعیر پێش 1847-1848 حەجی کردبێت، تەنانەت ئەگەر کردبێتیشی، هیچ لە ڕاستی ئەو سەرنجانە کەم ناکەنەوە کە شاعیر لە چەند هۆنراوەیەکیدا -کە دەبێت لە کاتی چوونە حەجدا نووسیبنی- بەئاشکرا تێیاندا هەست بە تەمەنی پیریی و بەساڵاچوویی شاعیر دەکرێت. بۆ نموونە گوزارشتی (پیرم و ئوفتادە کەوتووم) لە شیعری (ئەی تازە جەوان…) دا وێنەی کەسێک پیشان نادات کە لە تەمەنی چل و حەوت بۆ پەنجا ساڵیدا بێت.

دووەم: هەر لەو هۆنراوانەی -کە دەبێت لەکاتی چوونە حەج نووسیبنی- چەند وشەیەک دەبینرێن گوزارشت بۆ مەیل و ئارەزووی تایبەت بۆ مەبەستی چوونە حەج ناکەن، وەک وشەی (دەربەدەر) لە هۆنراوەی (ئەی ساکینی ڕیاضی مەدینە…) دا، کاتێک دەنووسێت:
ڕۆژی جەزا ڕجا بکە بۆ (نالی) دەربەدەر
چون لەم جیهان گوناهی گەلێ زۆر و ئەکثەر
هەروەها لە شیعری (وەی کە ڕووزەردی مەدینە…) دا دەڵێت:
وەی کە ڕووزەردی مەدینە و ڕوو سیاهی مەککە خۆم!
دەرکراو و دەربەدەر یارەب دەخیلی عەفووی تۆم

سێیەم: (احمد بن محمد الحضراوی) کە خۆی لە دەوروبەری ساڵی 1864-1865 نالیی لە حیجاز بینیوە وەسفی ڕوخسار و تەمەنی شاعیر دەکات و دەڵێت (شێخ خزر ئەفەندی نالی کوردی لە ساڵی 1281 کۆچی هاتووەتە مەککە و بەهۆنراوەیەک ئەمیری مەککەی بەسەرکردووەتەوە و هەمیشە لە مەجلیسی ئەمیردا دانیشتووە و گفتوگۆ و بەدواداچوونی کردووە لە بواری زمان و ئەدەب و زانستی تردا، هەروەها لەنێوان ئەو و زانای گەورە شەنقیتیدا دیالۆگ و شرۆڤەی بابەتەکانی ئەدەب و زمان بەڕێوەچووە. نالی توانا و لێهاتوویەکی بەربڵاوی هەبووە لە ناسینی نەژاد و ئەدەب و زمانی عەرەبیدا. ئەم پیاوە، زانا و خاوەن فەزڵە، وەک پیرێکی جوان و بەهەیبەت، بەڵام داهێزراو و سست دەردەکەوێت) (1) ئاشکرایە کە ئەم وەسفەش دیسانەوە لەگەڵ تەمەنی کەسێکدا نایەتەوە کە چل و حەوت بۆ پەنجا ساڵ تەمەنی کردبێت.

چوارەم: کەسێک لەتاو ئازاری داگیرکردنی شارەکەی لەلایەن عوسمانییەکانەوە نەیویستبێت بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی چۆن دەچێت لە پایتەختی ئیمپراتۆرییەتی ئەو داگیرکارەدا کە (ئەستەمبوڵ) ە، نیشتەجێ دەبێت!؟

پێنجەم: لەنێوان ساڵانی 1847-1850 نالی لە ئەستەمبوڵ کاری لە نووسینی دوو پەڕتووکدا کردووە ئەوانیش پەڕتووکی (بعض فوائد عقلیە و نقلیە) و (مناظر الانشاء) ن. کەواتە نالی لەو سەردەمەدا نەچووە بۆ حەج و لە ئەستەمبوڵ بووە.
بانگکردنی ئەحمەد پاشا بۆ لێپرسینەوە لە ئەستەنبوڵ و هاتنی مەستوورەی ئەردەڵانی بۆ سلێمانی، هاوکاتن و لەیەک ساڵدا ڕوویان داوە. ئاشکراشە کە مەستوورە هاوسەردەمی نالی بووە و لە ساڵی 1805 لە شاری #سنە# و لە گەرمەی دژایەتیکردنی نێوان هەردوو میرنشینی بابان و ئەردەڵاندا لەدایک بووە و ساڵی 1847 لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە و لە گردی سەیوان لە سلێمانی بەخاک سپێرراوە. (2) بوونی شیعرە داشۆرینەکەی نالی بۆ مەستوورە دوور نییە لەپاڵ کۆنە ڕقی ناکۆکی نێوان هەردوو میرنشیدا ڕێگەیان بۆ ئەم کۆچە کردبێتەوە وەک (مەلا جەمیلی ڕۆژبەیانی) دەڵێت (دوژمنایەتی و ساردی لەنێوان میرنشینی بابان و ئەدەڵاندا هەبووە، بۆ نموونە لە سەردەمی حوکمڕانی خوسرەوخانی ناکامدا، کە مێردی مەستوورەیە، بابانەکان هەڵمەتێکی زۆر گەورەیان بردووەتە سەر میرنشینی ئەردەڵان) (3) ئەوەش ئاشکرایە کە جیاوازیی مەزهەبی و ئایینییش لەنێوان ئەم دوو میرنشینەدا هەبووە و لەمەش قووڵتر بابانییەکان شانازییان بە جافایەتییەوە کردووە و نالییش (لە ڕووی خێڵەکییەوە لە هۆزی جافە، مەستورەیش لە مێژووەکەیدا هێرشێکی ناڕەوای کردووەتە سەر میرەکانی بابان و بە ناشرینترین شێوە باسی جافەکانی کردووە.) (4) مەستوورە خۆشی لە مێژووی ئەردەڵانەکەیدا، جەختی لەم ناتەباییە کردووەتەوە و دەنووسێت (لەبەر ئەوەی کە کوردی ناوچەی سلێمانیی و #شارەزوور# و هۆزی جاف، کە لەسەر سنووری ناوچەی سنە پەز و ئاژەڵیان دەلەوەڕاند، پێیان لەبەری خۆ زێتر ڕاکێشابوو و ئاژاوەیەکی زۆریان لەناوچەکەدا نابووەوە و والی هەرچەندی دەکرد، ئەم کردەوەیەی بۆ قووت نەدەچوو، بڕیاری سەرکوتکردنیانی دا و دە گژیان ڕاچوو و تیرە و هۆزەکانی جافی سەرلەبەر چەپاو دا و تاڵان و برۆی کردن و زۆربەی ناوداران و بەڕێزانیانی لە شیر کێشان. لەم دەگژڕاچوون و شەڕوشۆڕەدا لە شکری سەرکەوتووی ئەمانوڵڵاخان پەنجاهەزار تمەنی زێتر بەدەست کەوت و هەمووی بۆ سنە نارد بۆ والی، خۆیشی بە تەنتەنە و هەیتوهووتەوە، لەسەر #مەریوان# و شارەزوورەوە هاتە ناو شاری سلێمانییەوە، مەڵبەندی پاشاکانی بابان. ئەو سەروبەندە، مەحموود پاشا میری بابان بوو. پاش گەیشتنی والی چەند ڕۆژێ، مەحموود پاشا بە خۆی و دەستەو دایەرەو و پیاوماقوڵان و بازرگان و بازاڕیانەوە شاری سلێمانیان چۆڵ کرد و وردو باریک بۆی دەرچوون و هەرچی ماڵ و سامانێکی لە مزگەوت و تەکیە و خەڵوەتخانە و کولبەردا شاردبووە، هەموو وەگیر لەشکری ئەمانوڵڵاخان کەوت.) (5) وەنەبێت بابانەکانیش لەمبارەیەوە کەمیان بەوان کردبێت و هەروا دەستەوەستان دانیشتبن، بۆ نموونە لەسەر هێز و زۆرێتیی سوپای بابان و ئەحمەدپاشای بابان بەرانبەر بە هەورامییەکان (محەمەد ئەمین زەکی بەگ) لە دەفتەرێکی دەستنووسی (حسین نازم) ەوە دەنووسێت (ئەحمەد پاشا زۆر بە دەست و توندە تەبیات بوو. زۆری لێ دەترسان و کەس نەیدەتوانی خراپە بکا. بەعزێ لە پیاوخراپ ڕایان کردبووە ناو هەورامیی و ئەحمەد پاشا داوای ئەمانەی لێکردن و هەورامییەکان گوێیان نەدایە، لەسەر ئەمە لەشکرێکی ناردبووە سەر هەورامان و چەند هەزار تەور بەدەستێکی لەگەڵ ناردن، خەڵکی هەورامان ڕایان کرد و خۆیان شاردەوە. تەور بەدەستی بەبە، هەموو باخەکانیان بڕین و هەورامییەکانیان ماڵوێران کرد.) (6)
مەستوورە خۆی سەبارەت بە هاتنی بۆ سلێمانی، لە کۆتایی (مێژووی ئەردەڵان) دا دەنووسێت: (محەمەد سوڵتان و میرزا عەبدوڵڵای مونشی باشی چوون بۆ سلێمانیی و بە خزمەت عەبدوڵڵاپاشای بابان گەیشتن و ڕێوڕەسمی پێشوازی لێکردنیان بەجێ گەیاند و پیاوماقوڵێکی لەتەکیاندا نارد بۆ ناوچەی شارەزوور، بۆ ئەوەی ئەو خەڵکە بەسەر گوندەکانی شارەزووردا ببەشرێنەوە و دابین کرێن… هەردەستەیەک لە دڵسۆزانی گیانفیدای ئەمانوڵڵاخانی دووەم، کەوتنە وڵاتێکەوە و هەر بڕێکیان لەبنارێکدا گیرسانەوە. پورزاکەم کە حسێن قولیخانی مامی ئەمانوڵڵاخانە، ڕووی لە سلێمانی کرد و بەوپەڕی ڕێزەوە پێشوازی لێ کراو گیرسایەوە و کاتێکیش هەواڵی کۆچی ئێمەی بیستەوە، خەڵکێکی زۆری بەئەسپ و ئێسترەوە نارد تا سەدکەسێک لەبنەماڵەی ئێمە بگوێزنەوە و لەلایەن خۆشییەوە جێگەی هێورین و گوزەرانی بۆ ئامادەکردین و هەریەکەی بەپێی پێداویستی خۆی، کۆمەک و یارمەتیی دەدا و لە خزمەتیدا کاتمان بەخۆشی بەسەر دەبرد، بەڵام پاش چەنێ، چارەنووسی خودا لە خۆشی گوزەرانی ئێمە ڕازی نەبوو، ئەوەبوو، لە ڕۆژی 14ی مانگی “زی الحجە” ی ساڵی 1263دا “1847ز”جەنابی حسێن قولیخان نەخۆشی بەسەریدا زاڵ بوو و لە ماوەی شەو و ڕۆژێکدا گیانی بەبەهەشتی بەرین شاد بوو و لەپرسەکەیدا هەزاران سینەی بۆ هەڵدڕان و منی مەستوورەی سەرلێشێواو و دەربەدەریش لە دووری لێکدابڕانی ئەو، گیانە ئازیزەکەم دووسێ ڕۆژێکە لەش و ڕوحم بە بەڵای تای نەخۆشییەوە دەتلێتەوە. بزانین خودا چیمان بەسەر دێنێ و ئارەزووی بەچییە…) (7)
دوا دێڕی ئەو چامەیەشی کە گوایە بۆ سالم و هەواڵی سلێمانیی لێ پرسیوە، نالی دەڵێت:
خاڵی بکە بە خوفیە کە ئەی یاری سەنگ دڵ
نالی لە شەوقی تۆیە دەنێرێ سەلامی دوور

شەشەم: لە دەوروبەری ساڵی 1864 نالی لە مەککە دەردەکەوێت و هۆنراوەیەک بۆ ئەمیری مەککە لە حیجاز دەنووسێت (کە لە دیوانەکەیدا نەهاتووە) ، شاعیر بە چاوی پڕ گریانەوە باس لە نالەباریی دەسەڵاتی ڕۆم و عەجەم دەکات و دەڵێت:
فیم تبکی من فرقة الفرق الروم
وترک الأعاجم العجماء
کنت فاکهتهم فهل ذقت منهم
بلغة من بلاغة البلغاء (8)
هیچ ئاسوودە نییە بەژیانی ئاوارەیی و خۆزگە بۆ ڕۆژانی ڕابردوو و شوێنی لەدایکبوون و شارەزوورەکەی دەخوازێت و نایگۆڕێتەوە بە بەغداد و شام و ئەستەنبوڵ و دەنووسێت:
زورت زورة الی الزوراء
أو الی الروم أو الی الشهباء
أو الی شهرزور مسقط ڕأسی
موطن العلو موطیء اڵاباء

حەوتەم: دوو دێڕ شیعری نالیش هەیە کە بە زمانی فارسی نووسیونی و گەرچی کاتی نووسینەکەی نازانرێت، بەڵام هەمان هەنسک و سکاڵای ناوەرۆکی هۆنراوە عەرەبییەکەی تێدایە و باسی ڕۆیشتن دەکات بەرەو وڵاتی میسر:
سوی مصر است مرا عزم از این لجەی غم
تا کە در نیل کشم جامە ز بی داد و ستم
می ڕود (نالی) از این جا ضو حریص از دنیا
با لب خشک و کف خالی چشم پر نم[1]

$سەرچاوە و پەراوێز$:
1- نزهە الفکر، تالیف: احمد محمد الحزراوی المکی الهاشمی، حققه: محمد المسری، القسم الاول، دمشق، 1996، 357
2- مستورەی اردلان زنگی و معرفی اثار، … ل23
3- هەمان سەرچاوە، ل 21
4- هەمان سەرچاوە، ل 190
5- مێژووی ئەردەڵان، سەرچاوەی پێشوو… ل 190-191
6- تاریخی سلێمانی وە وڵاتی، محەمەد ئەمین زەکی بەگ، سێیەم بەرگ، ئامادەکردنی: ڕەفیق ساڵح، چاپی دووەم، چاپخانەی شڤان، سلێمانی، 2005، ل 115
7- مێژووی ئەردەڵان، مەستوورە، وەرگێڕانی: د.حەسەن جاف و شکور مستەفا، چاپی یەکەم، دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی، 1989، ل 232-238 هەروەها هەمان پەڕتووک لەلایەن مامۆستا هەژارەوە لەگەڵ چەند سەرچاوەیەکی تردا کراوە بە کوردی بڕوانە (مێژووی ئەردەڵان، مەستوورە، وەرگێڕانی: مامۆستا هەژار، چاپی دووەم، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، 2005، ل 226-228) و لەم سەرچاوەیەدا و لە (ل229) دا ئەوە خراوەتە ڕوو کە دوای ئەوەی مەستوورە کۆچی دوایی دەکات و ناتوانێت (مێژووی ئەردەڵان) ەکەی تەواو بکات، میرزا عەبدوڵڵا مونشی باشی کە مامی مەستوورە خانم و خاڵی حسێن قوڵی خانی کوڕی ئامانوڵڵا خانی گەورەبووە، هاتووە مێژووی ئەردەڵانەکەی مەستوورە خانمی تەواوکردووە.
8- نزهە الفکر، …، 362
ئەم بابەتە 1,088 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | کوردرام
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
میرنشین: بابان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 31-12-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 31-12-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-03-2023 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,088 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
جیهاد دڵپاک
جیهاد زۆراب ئەحمەد، ساڵی 1948 لە کەرکووک لەدایکبووە، قۆناغەکانی خوێندنی هەر لەو شارەدا تەواوکردووە و دەرچووی خانەی مامۆستایان بووە ساڵی 1971 یەکەم کاری بەناوی (ژیانی کچە لاڵەکە) وەک کاری شانۆ پێشکەشکردووە و درامای (بەهاری دزراو) یش یەکەم کاری دراما بووە کە ساڵی 1972 بەشداریی تێدا کردووە. پاشان لەساڵەکانی دواتردا بەشداریی لەژمارەیەکی زۆر لەدراما و فیلمدا کردووە لەوانە فیلمی (مامە ڕیشە، کەرکووک 4، بەشەکانی درامای گەردەلول، لەپەڕەکانی کەرکووک) و چەندین بەرهەمی تر.
جیهاد دڵپاک
عەباس ژاژڵەیی
ساڵی 1950 لە گوندی ژاژڵەی سەربە شارۆچکەی ماوەت لەدایکبووە، ساڵی 1970 لەگەڵ هونەرمەندی کۆچکردوو حاجی مەکی و چەند هونەرمەندێکی تر تیپی هونەری میللی یەکێتی نەقابەکانی کرێکارانی سلێمانیان دامەزراندووە و پاشان بووە بە سەرۆکی تیپەکە، دواتر دەبێتە سەرۆکی تیپی شانۆی ئاشتی و دامەزرێنەری تیپی شانۆی (ژاژڵە و ماوەت) و سکرتێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بووە و لە بواری هونەریدا وەک ئەکتەر و دەرهێنەر لە دەیان دراما و شانۆو فیلم و کوورتە فیلم و درامای ڕادیۆییدا کاری کردووە.
یەکێک بوو لە هونەرمەندە دیارەکا
عەباس ژاژڵەیی
ئەنوەر شێخانی - سمایل
سکرتێری ڕێکخراوی هونەرمەندانی کوردستان بوو.
ئەنوەر شێخانی لە ساڵی 1951 لەدایکبووە و لە تەمەنی 19 ساڵیدا دەستی بە کاری شانۆیی کردووە، لەو ساڵەوە تاوەکوو ئێستا بەشداری لە 60 شانۆیی و 10 فیلمی سینەماییدا کردووە و خاوەنی چەندین خەڵاتی ڕێزلێنانە.
ئەم هونەرمەندە لە ساڵی 1991 یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی هونەرمەندانی کوردستان/ هەولێر، هەروەها دەستەی دامەزرێنەری تەلەڤیزیۆنی کوردستان تیڤی بووە لە ساڵی 1992، لەگەڵ ئەوەشدا دەستەی دامەزرێنەری سەندیکای هونەرمەندانی کورردستان بووە، لە ساڵی 1998، وەکو
ئەنوەر شێخانی - سمایل
25-09-2017
باکووری کوردستان
- هەپەگە ڕایگەیاند:هێزەکانمان لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید نودەم و شەهید سەردەمدا، ڕۆژی 16ی ئەیلول لە گردی گارسیای سەربە سێرت چالاکییەکیان ئەنجامدا دژی هێزەکانی سوپای تورک، لەو چالاکییەدا سێ سەربازی تورک کوژران و دووانی دیکەش برینداربوون.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە شارەکانی سنە و مەهاباد و شوێنەکانی تر بەبۆنەی ڕیفراندۆمی باشووری کوردستانەوە خەڵکی ڕژانە سەر جادەکان و ئاهەنگیان گێڕا.[1]
باشووری کوردستان
- ڕۆژی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان.[1]
- بە تەقەی هێزەکان
25-09-2017
ژینانامە - وەشانی 1
ناونیشانی پەڕتووک: ژینانامە
لیستی تەواوی ئەو گەشمردانەیە کە لە شۆڕشی ژینا لەلایەن داگیرکەری ئێرانەوە تیرۆرکراون
ئەم بایندەرە، سەرئەنجامی کاری بەردەوامی چەند ساڵەی ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیایە. بەبڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە کوردیپێدیا هیچ دەستکەوتێکی ماددی پەیداناکات. تکایە لە کاتی سوودوەرگرتن لەم بایندەرە لە تۆژینەوە و نووسینەکانتاندا، ئاماژە بە ناوی ئەم بایندەرە، ژمارەی وەشان، ساڵی دەرچوون و کوردیپێدیا بکەن.
جۆری چاپ: دیجیتاڵ
دەزگای پەخش: ڕێکخراوی کوردیپێدیا[1]
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: 1
ئە
ژینانامە - وەشانی 1
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
خودا هەرگیز تەنها جێی نەهێشتم
ناونیشانی پەرتووک: خودا هەرگیز تەنها جێی نەهێشتم
ناوی نووسەر: ئاڤان بەهجەت
چاپخانە: چاپی ئەلکترۆنی
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
خودا هەرگیز تەنها جێی نەهێشتم
خۆزگە مەرگ بیهێشتایە
ناونیشانی پەرتووک: خۆزگە مەرگ بیهێشتایە
ناوی نووسەر: نەهەوین ئامنی
ناوی وەرگێڕ: کامل محەمەد قادر
وەرگێڕان لە زمانی: فارسی. [1]
خۆزگە مەرگ بیهێشتایە
ڕێبەری ئاخاوتنی سێ زمانی
ناونیشانی پەرتووک: ڕێبەری ئاخاوتنی سێ زمانی
کوردى (سۆرانى و کورمانجى) - تورکچە - فارسى
ناوی ئامادەکار: قەهار بێتەیی
ساڵی چاپ: 2018
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم. [1]
ڕێبەری ئاخاوتنی سێ زمانی
ژنێکی تەنیا
ناونیشانی پەرتووک: ژنێکی تەنیا
عەرەبی - کوردی
ناوی وەرگێڕ: بەرهەم ناودەشتی
ساڵی چاپ: 2015
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
ژنێکی تەنیا
QED تیۆرە نامۆکەی ڕووناکی و سادە
ناونیشانی پەرتووک: QED تیۆرە نامۆکەی ڕووناکی و سادە
ناوی نووسەر: ڕیچارد فاینمان
ناوی وەرگێڕ: نێچیرەوان فەتاح
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
QED تیۆرە نامۆکەی ڕووناکی و سادە
ڕەوشتی یاسا سرووشتییەکان
ناونیشانی پەرتووک: ڕەوشتی یاسا سرووشتییەکان
ناوی نووسەر: ڕیچارد فاینمان
ناوی وەرگێڕ: نێچیرەوان فەتاح
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
ڕەوشتی یاسا سرووشتییەکان
6 بابەتی نائاسان
ناونیشانی پەرتووک: 6 بابەتی نائاسان
ناوی نووسەر: ڕیچارد فاینمان
ناوی وەرگێڕ: نێچیرەوان فەتاح
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
6 بابەتی نائاسان
نێچیرەوان فەتاح
ناو: نێچیرەوان
ناوی باوک: فەتاح
نێچیرەوان فەتاح، وەرگێڕێکی کوردە خاوەنی چەندین پەرتووکی وەرگێڕدراوە بۆ سەر زمانی کوردی لەوانە:
1- 6 بابەتی ئاسان.
2- 6 بابەتی نائاسان.
3- ڕەوشتی یاسا سرووشتییەکان.
نێچیرەوان فەتاح
6 بابەتی ئاسان
ناونیشانی پەرتووک: 6 بابەتی ئاسان
جیهانی گەردیلەکان، داستانی فیزیک، فیزیک و زانستەکانی تر، پاراستنی وزە، تیۆری کێشکردن و ڕەوەشتە کوانتەمییەکان.
ناوی نووسەر: ڕیچارد فاینمان
ناوی وەرگێڕ: نێچیرەوان فە
6 بابەتی ئاسان
کچێک شێتم دەکا
ناونیشانی پەرتووک: کچێک شێتم دەکا
ناوی نووسەر: شاخەوان عەلی حەمەد مامۆکی
ساڵی چاپ: 2007
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
کچێک شێتم دەکا
ئامار
بابەت 480,481
وێنە 98,639
پەرتووک PDF 17,763
فایلی پەیوەندیدار 83,399
ڤیدیۆ 1,039
میوانی ئامادە 21
ئەمڕۆ 2,955
ڕاپرسی
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 14.83
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.969 چرکە!