پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,640
وێنە 106,369
پەرتوک PDF 19,233
فایلێن پەیوەندیدار 96,825
ڤیدیۆ 1,376
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ڕۆڵی ژن لە سینەمای کوردیدا
تەڤی کوردیپێدیایێ دزانی؛ کی، کییە! کیرێ، کیڤەیە! چ، چییە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆڵی ژن لە سینەمای کوردیدا

ڕۆڵی ژن لە سینەمای کوردیدا
ڕۆڵی ژن لە سینەمای کوردیدا
ئارەزوو سیراجەدین

پێشەکی:
باسکردن لە ژن، کێشە و گیروگرفتەکانی ژن ڕاستەوخۆ دەچێتە خانەی تەوەرێکی فێمینیستی؛ کە تێیدا هەوڵ بۆ بە مژارکردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی ژن دەدرێت. ئەگەر چاوێک بخشێنین بە دەستپێکی سەرهەڵدانی فێمینیزم، ئەوا دەبێت بۆ نزیکەی دوو سەدە لەمەوبەر بگەڕێینەوە کە یەکەم جار وەک پەیڤ لە 1837 لە لایەن “شاڕل فوغیێ” (فەیلەسوف، ئابووریزان و سۆسیالیست) لە فەڕەنسا سەری هەڵدا. دواتر گەیشتە وڵاتانی وەک بەریتانیا و ئەمریکا، ئوستراڵیا، هیند و چین..هەرچەندە بەپێی قامووسی ئاکسفۆردی ئینگلیزی بۆ یەکەم جار وشەی فێمینیست لە 1852 و وشەی فێمینیزم لە 1895 بەکار هاتوون. بەڵام فێمینیزم وەک ڕەوت یا خود شوڕشێک، لە کۆتاییی سەدەی نۆزدە و دەستپێکی سەدەی بیستدا سەری هەڵدا، کە تا ئێستا خۆی لە چوار شەپۆلدا دەبینێتەوە؛ بە­ناوبانگترینی شەپۆڵی دووهەمە.
هاوکات بە بڵاوبوونەوەی ئەم ڕەوتە لە جیهاندا تا دەگات بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ژنانی کوردیش کەم تا زۆر لەم ڕەوتەدا جێیان گرت. ئەگەر دەستپێکی فێمێنیزمی کوردی، ئەو دامەزراوانە بن کە ژنان لە سەرەتای خەباتی حزبایەتیدا دایانمەزراند، دەبێت بڵێین خەباتی ژنان لەو سەردەمەدا بە هۆی بارودۆخی کورد زیاتر خەباتێکی نەتەوەیی بووە تا خەباتێک کە ڕاستەوخۆ کێشەکانی ژن دەکاتە ئامانج. ئەمە لە مێژووی کۆنی کوردیشدا تا ڕادەیەک هەروا بووە، ژنان شان بە شانی پیاوان شەڕی هۆزایەییان کردووە. هاوکات ژنانێک هەبوون کە ڕۆڵی گرنگیان گێڕاوە؛ لەمانە دەکرێت ئاماژە بکەین بە: “حەلیمە خانمی هەکاری” کە حوکمڕانی ناوچەی باشکەڵا بووە. “فاتیمە” لە هەڕەتی گەنجێتیدا و لە 1909 سەرۆکی هۆزی ئەزدینان بووە و خەڵکەکەی خۆی بە شاژن بانگیان کردووە. مەریەم خانم لە خێزانی ناوداری نەهری لەنێو شوێنکەوتووەکانی خۆیدا دەسەڵاتێکی زۆری هەبووە. “عادلە خانم” لە لایەن بەریتانییەکانەوە ناوی “شازادەی شێرەژن”ی پێ دراوە، دەگوترێ لە ماوەی جەنگی جیهانیی یەکەمدا گیانی ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی سوپای بەریتانیای ڕزگار کردووە. “ئەسینات بارزانی” کە لە سەدەی 17 ژیاوە، بە یەکەم ئافرەتی خاخام لە مێژووی جوودا لە قەڵەم دەدرێ. “مەستوورەی ئەردەڵان” شاعیر و نووسەرێکی کورد بووە، بە هۆی بەرهەمە ئەدەبییەکانیەوە ناوی دەرکردووە. خانمە “شازادەی خانزاد” حوکمڕانی میرنشینی سۆران بووە کە قەڵاکەی هەتا ئێستاش لە ڕێگەی نێوان هەولێر و پیرمام ماوە. گەرچی ئەمانە ژنانێک نەبوون کە ڕاستەوخۆ کاریگەر بن لە ڕەوتی بەرەوپێش بردنی ژن، واتە ئەوان مانیفێستێکیان بۆ ژنی کورد بەجێ نەهێشتووە، بەڵام ناکرێت توانا و بوێرییان ئینکار بکرێت. با بگەڕێینەوە بۆ سەردەمی مۆدێرن، هەروەک باسم کرد دەتوانین بڵێین سەرەتای خەباتی فێمێنیزمی کوردی هاوکات بووە لەگەڵ خەباتی حیزبایەتی نەتەوەی کورد؛ کە هەنگاوێکی گرنگ بووە بۆ دەرخستنی ژن لە چواردیوارێک کە تەنها ماڵ و مناڵداری بە ئەرکەکەی زانراوە. ئەوەی مەبەستی منە لەم باسەدا گرێدراوبوونی پرسی ژن و پرسی کوردە، کە هەم لە خەباتی سیاسی مۆدێرندا هاوپشکن، هەم لە سینەمای کوردیدا. واتە پرسی ژن هەر لە دەستپێکی سینەمای کوردیدا خاڵێکی بەرچاوە.
لە پەنا بابەتی هەبوون یا نەبوونی سینەمایەکی کوردی، هاوکات چەمکی فێمینیزم چ وەک ڕەوت یا خود تیۆر هێشتا لەنێو کورددا بە شێوەیەکی پێویست جێی نەگرتووە و هەوڵی بۆ نەدراوە؛ هەر بۆیە ناتوانین بڵێین ئێمە خاوەن فێمینیزمێکی کوردی یان سینەمایەکی فێمینیستین، بەڵام ئەمە ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگرە کە باسی ژن لە پەنا باسی سیاسیی کورد، لە زۆربەی فیلمە کوردییەکاندا بابەتێکی سەرەکی بووە.
لە درێژەی ئەم وتارەدا دەمەوێت بە کورتی باس لە پێناسە و مێژووی فیلمی فێمینیستی بکەم کە کەی و بە چ شێوەیەک سەری هەڵداوە. لێ ئامانج لەم وتارەدا ڤەکۆلینێکی گشتییە سەبارەت بە ڕۆڵی ژن لە سینەمای کوردیدا، کە ئاخۆ ژنان تێیدا لە قاڵبی چ وێنەیەکدا نمایش و وێنا کراون.

سینەمای فێمێنیستی چییە و کەی سەری هەڵداوە؟
بە زمانێکی سادە سینەمای فێمینیستی سینەمایەکە کە باسی ژن، کێشەکان و بابەتە پەراوێزخراوەکانی دەکات؛ بە واتایەکی تر سینەمایەکە کە تێیدا ناڕەزایەتی دەردەبڕدرێت بەرامبەر بە پێشاندانی ژن وەک ڕەگەزی دووهەم.
هاوکات لەگەڵ بەرەو پێشچوونی جیهان و زیاتر جێ گرتنەوەی تەلەڤیزیۆن و میدیای گشتی کە سینەما سەرەکیترینیانە، نیگەرانی پسپۆر و ڕەخنەگرانیش سەبارەت بە کاریگەری میدیایی گشتی لەسەر جڤاک و تاک سەری هەڵدا. پرسیاری سەرەکی ئەوە بوو کە ئایا میدیای گشتی چ پەیامگەلێک دەگوازێتەوە بۆ تاکی بینەر؟ بەو پێیەی میدیای گشتی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ کاریگەریی دەبێت لەسەر ڕێڕەوی نەوەی داهاتوو، کەواتە دەبێت ناوەڕۆکی بەرنامە، هەواڵ و فیلمگەلێک کە بڵاو دەکرێنەوە بەهای هەبێت و بە لاڕێدابردن یا خود کۆنترۆڵ کردنێکی سیستماتیک لە پشتیدا نەبێت.لەگەڵ باسی کاریگەریی میدیای گشتی و دوابەدوای شەپۆڵی دووهەمی فێمینیزم، لە دەیەکانی شەست و هەفتادا فێمینیستەکانیش لەسەر بنەمای نووسراوەی فیکریی فێمێنیزم وەکوو(ژوورێک بە دیمەنگەوە) لە نووسینی “ویرجینیا وۆلف“، (رەگەزی دووهەم) لە نووسینی “سیمین دو بۆڤار” و دەروونشیکاری، دەستیان کرد بە ڕەخنەگرتن لە ڕۆڵی ژنان کە لە میدیای گشتیدا نمایش دەکرا. ئەمە بوو بە دەستپێکی سەرهەڵدانی تیۆری فیلمی فێمینیستی، هەروەها ڕێگەخۆشبوون بۆ فیلمگەلێک کە ژنان تێیاندا لە خستنەڕووی ئەو کێشانەی کە پەراوێز خرابوون یا هەر بە گرنگ نەزاندرابوون ڕۆڵی سەرەکی ببینن. ئەگەر”ژان دیلمان”ی “شانتاڵ ئاکێرمەن” یەکەمی ئەو جۆرە فیلمگەلە نەبێت، بێگومان بە یەکێک لە هەرە گرنگترینی ئەو فیلمانە هەژمار دەکرێت کە دەپڕژێتە سەر بابەتێکی پەراوێزخراوی وەک کاری سیزیفانەی ژنێکی خانەدار.
تیۆری فیلمی فێمینیستی، ڕاستەوخۆ سینەمای هاڵیوودی کردە ئامانج و دژی ئەو وێنەیە ڕاوەستا کە ساڵەها بوو لە ژن پێشان دەدرا. گرنگترین و ناسرواترینی ئەم ڕەوتە بریتین لە “کڵێەر جۆنستۆن، مالی هاسکل، تێرێزا دێ لاریتەس، ڕۆزالین کۆوارد، لۆرا ماڵڤی”هەر یەک لەم ڕەخنەگرانەی تیۆری فیلمی فێمینیستی بە شێوەی جیاواز ڕۆڵی ژنیان لەو فیلمانەدا کە تا ئێستا پێشان درابوون بردیانە ژێر پرسیار. “کڵێەر جۆنستۆن” دەڵێت: “لە سینەمای گشتیدا ژن تەنها وەک تەواوکەری پیاو دەناسرێت و پیاو وەک کارێکتەرێکی ئەکتیڤ و ژن وەک کارێکتەرێکی پەسیڤ پێشان دەدرێت”. ئەو باوەڕی وابوو؛ تەنانەت ئێلێمێنتەکانی سینەمایی وەک مۆنتاژ، دێکوپاژ و فیلمگرتن پیاوانەیە. “تێرێزا دێلارێتیس” پێی وا بوو کە تەکنەلۆجیای سینەما وەک دەستکردەکانی تری مرۆڤ ڕەگەز و ڕۆڵی جڤاکی قالبڕێژی دەکات، لە حالێکدا کە بوونی ڕاستەقینەیان نییە.”لۆرا ماڵڤی” کە گرنگترین و ناسراوترینی ڕەوتی تیۆری فیلمی فێمینستییە، وتارێکی لەژێر ناوی “چێژی بینگەیی و سینەمای گێڕانەوەیی” هەیە کە تێیدا ئاماژە بەوە دەکات سینەمای فەرمی و هاڵیوودی سینەمایەکی پیاوانەیە، کە تێیدا ژن بە بەردەوامی لەژێر چاوتێبڕینی پیاوانەدایە، بۆیەش دەبێت سینەما لەم چێژە پیاوانەیە بەتاڵ بکرێت.
سەبارەت بە سینەمای فێمینستی “ئانیسڤاردا” کە بە دایکی شەپۆڵی نوێی سینەمای فەڕەنسا دەناسرێت، لە گۆتارێکی لە فیستیڤاڵی فیلمی کاندا دەڵێت: “سینەما بێ بەها ڕاستەقینەکانی فێمینیزم، تەنها دەبێتە پەردەیەک بۆ نمایشی پیاوسالاری. فێمینیزم شۆڕش دژی پیاوان نییە، شیشی کەبابیش نییە کە ئەگەر لایەکی داخ بکەن، منیش تا دەتوانم لایەکەی تری داخ بکەم. ئێمە تەنیا بۆ یەکسانی هەوڵ دەدەین. لە بیرمان نەچێت کە لە سەردەمی ئێمە پیاوانێکیش هەن کە ڕێزیان لە بەها فمێنیستییەکان گرتووە و هەوڵیان بۆی داوە، کەسانێک وەک “بێرگمان”، “تارکۆفسکی”، “گۆدار”. ناکرێ ئەمانە فەرامۆش بکەین، لێ پیاوانێکیش لە پیشەسازی سینەمادا هەن کە مافی ژنیان خواردووە و لەبەر چاویان نەگرتووە؛ بەڵام شۆڕشی ئێمە بۆ باشترکردنی بارودۆخەکە بەردەوامە”.

ڕۆڵی ژن لە سینەمای کوردیدا
بە بڕوای من پرسی ژن و پرسی کورد لەو دوو پرسە تایبەتانەن کە خاڵی هاوبەشیان هەیە، هەردووکیان پرسێکی مێژوویین کە سەدان ساڵە لە هەوری ڕەشی چەوسانەوە ڕزگار نەبوونەتەوە، هەردووکیان بە مافەکانیان نەگەیشتوون لێ هەمدیسان هەردووکیان کۆڵیان نەداوە لە گەیشتن بەو مافانە. شایەد هەر بۆیەشە لە خەباتی سیاسیی کورددا ژنان و پیاوان تا ڕادەیەک هاوپشکن. ئەم باسە لە سینەمای کوردیشدا ڕەنگ دەداتەوە و وای کردووە دوو بابەتی لێک دانەبڕاو بن.
ئەو شتەی فیلمگەلێک لە خانەی فیلمی فێمینیستی جێ دەکات، چۆنیەتی باسکردن و پێشاندانی پرسی ژنە، بە واتایەکی تر، دەبێت وەک کێشەیەک پێشان بدرێت کە پێویستیی بە چارەسەرە، نەوەک ڕووداوێکی ئاسایی! ئەگەر بمانەوێ باسی ڕۆڵی ژن بکەین لە فیلمی کوردیدا، دەبینین کە ژن تێیدا نەک ڕۆڵێکی پەراوێزخراو، بەڵکوو بگرە تا ڕادەیەک ڕۆڵێکی سەرەکیی بووە.
ئێمە وەک کورد بە هۆی بارودۆخێک کە تێیدا دەژین و نەبوونی کیانێکی سەربەخۆ هێشتا خاوەن سینەمایەک نین کە هەموو چوارچێوە و پڕەنسیپەکانی سینەمایەکی نەتەوەیی پێویستییەتی. تا ئێستاش فیلمگەلێک دەچنە خانەی فیلم و سینەمای کوردی کە زمان، ئەکتەر و دەرهێنەرییان کورد نین! هەر بۆیە سەرەتا لەو فیلمانە دەست پێ دەکەم کە بە هۆی چیرۆکەکەیان لە ڕێزی فیلمی کوردیدا جێیان گرتووە، دواتر باس لەو فیلمانە دەکەم کە پرەنسیپەکانی وەک دەرهێنەر، زمان، چیرۆک و ئەکتەر هەموویان پێکەوە لە خۆ دەگرێت بۆ جێ گرتن لە سینەمایەکی نەتەوەییدا.
فیلمی “زارێ“کە بە یەکەم فیلم دادەنرێت باسی کوردی کردبێت، لە دەرهێنانی “حەمۆ بەکنازاریان” بەرهەمی ساڵی 1926. فیلم چیرۆکی کوردە ڕەوەندەکانە کە لە قەدپاڵی شاخە بەفرینەکانی ئاگری و بناری شاخە بەردینەکانی ئەلاگێسی ئیرەڤان نیشتەجێن. زارێ کە ناوی فیلمەکەیە، ناوی کچی یەکێک لەو بنەماڵە کوردانەیە، ناوی باوکی مستۆ و دایکی نانۆیە، فیلم بە نزاکانی نانۆ دەست پێ دەکات، ئەو دوعا دەکات مانگاکەیان گوێرەکەیەکی مێیینەیان ببێت! فیلم سەرەڕای باسی سیاسی، ئەرباب-ڕەعیەتی، ژیان و گوزەرانی ڕەوەندەکان، هاوکات پرسی ژن دەکاتە ئامانج؛ لەتیفە خان(هاوسەری تەیموور بەگ) بڕیارە ژنی بە سەردا بێت. زارێ لە لایەن “تەیموور بەگ”ەوە دەدزرێت و ناچار دەکرێت ببێت بە هاوسەری دووهەمی، لێ چونکە زارێ ڕێگا نادات ئەم کارە سەر بگرێت، لە لایەن تەیموور بەگەوە تۆمەتی ناڕەوای لێ دەدرێت. هەروەک پێشتر ئاماژەم پێی کرد؛ ئەم بابەتانە تەنها کاتێک جێگای سەرنجن کە وەک کێشەیەک باس کرابن، نەوەک ڕووداوێکی ئاسایی؛ کە ئەمە لە فیلمی زارێدا بە جوانی ئاشکرایە. واتە ئەو زۆردارییەی سیستمی ئەرباب-ڕەعیەتی بەرامبەر بەخەڵک و بە تایبەت ژن هەبووە، وەک کێشەیەک پێشان دراوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە سیستمێکی ئەرباب-ڕەعیەتیدا، ئەرباب دەسەڵاتی هەموو شتێکی هەیە، واتە نە باوکی زارێ جەسارەتی ئەوەی هەیە بڵێت: “کچەکەم هێشتا مناڵە و بۆ ئەرباب ناشێ”، نە هاوسەری تەیموور بەگ مافی ناڕەزایەتی دەربڕینی هەیە و نە زارێ. بەڵام نە لەتیفە خان کۆڵ دەدات و نە زارێ بە دووسەد مەڕەکەی ئەرباب ڕازی دەبێت.
“مێگەل” لە ساڵی 1987 و “ڕێگا” لە ساڵی 1982، دوو لە گرنگترین فیلمەکانی “یەڵماز گونەی“ن کە بە هۆی چیرۆک و دەرهێنەرەکەیانەوە دەچنە خانەی فیلمی کوردی. ئەوەی ئەم دوو فیلمە لەم باسەدا بە بەراورد لەگەڵ فیلمەکانی تر تایبەت دەکات پرسی ژنە، کە تێیدا زەقترین و سەرەکیترین بابەتن.
لە فیلمی مێگەل ڕۆڵی بێریڤان(مەلیکە دەمیراغ) پرسی سیاسیی کورد و پرسی ژن تەواوەن بە یەکەوە گرێ دەدات. ئەو بێدەنگە، بێدەنگیەکەی زمانێکە کە قەدەغە کراوە، هاوکات ژنێکە کە سەرکوت کراوە، نازانێت بە چ زمان ئازارەکانی هاوار بکات، کە دەترسێت داوای مافەکانی بکات. ئەو بەپێی پێناسەیەک کە سیستەمی پیاوسالاری بۆ ژن دیاریی کردووە نەیتوانیوە ئەرکەکەی جێبەجێ بکات، بێریڤان نەیتوانیوە مناڵی ببێت، نەیتوانیوە ئەو ئاشتییە بپارێزیت کە بە مناڵهێنانی ئەوەوە بەندە! لێ پرسەکە ئەمەیە؛ ئایا بێریڤان سزاواری ئەم هەڵسوکەوتەیە؟
سەیدعەلی(تارق ئاکان) لە فیلمی ڕێگادا بەندکراوێکە، ئیزنەکان کراونەتەوە و ئەو بۆ سەردانی ماڵ و بنەماڵەکەی بەڕێدەکەوێت؛ بەڵام هەواڵی باش چاوەڕێی ناکات. زینێ(شەریفە سەزەر) خەیانەتی کردووە، زینای کردووە! کارێک کە دەبێت سەیدعەلی بکات پاککردنی ناموسێکە کە زینێی هاوسەری سەبەبەکەیتی.زینێ لە لایەن بنەماڵەکەیەوە زنجیر کراوە و چاوەڕێی حوکمێکە کە بنەماڵەکەی بۆی دەرکردووە. زینێ نەخۆشە، پەشیمانە و داوای لێبووردەیی دەکات لە سەیدعەلی، داوا دەکات لەنێو بەفرەکە بەجێی نەیهێڵێت و بەم شێوەیە سزای نەدات. لێ بە زیندوویی لە وەها سیستمێک ڕزگاری نابێت! لەملاتر ئەمینە(مەرال ئۆرهونسای) هاوسەری مەحمەدسالح(خالد ئەرگون) دەبێتە قوربانی دوژمندارییەک کە هیچ تاوانێکی تێیدا نەبووە. مەولوود(حکمەت چەلیک) ئامۆژگاری هاوسەری داهاتووی دەکات کە لە ماڵەوە دەبێت قسەی ئەو بێت و گەر گوتیڕەشە، ڕەشە. کە نابێت جیا لە براکانی لەگەڵ هیچ پیاوێکیتر قسە بکات و پێبکەنێت. بەڵامبۆ خودی خۆیڕەوایە بچێت بۆ سۆزانی خانە و هەرچییەک کە پێی خۆشە بیکات!
با بێینە سەر ئەو فیلمانە کە دەرهێنەر، ئەکتەر، چیرۆک و زمانیان بەتەواوی کوردییە. لە خوارەوە ژمارەیەک فیلمی کوردیم هەڵبژاردووە کە بژاردنیان بەپێی هیچ ڕێزبەندییەکی باش و خراپ نییە. بەڵکوو بە شێوەیەکی هەڕەمەکی هەڵبژێردراون.

دوای ساڵی 1926 و سێ فیلمەکەی بەکنازاریان کە سەبارەت بە کوردی ئێزیدی دروستی کردبوون، لە دەستپێک و کۆتایی دەیەی 80 “تەیفوور بەتحایی” لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، “مەهدی ئومێد” لە باشووری کوردستان، وەک یەکەم دەرهێنەرانی کورد ناسران. تەیفوور بەتحایی لە دەستپێکی دەیەی 80 چوار بەڵگەفیلمی بەرهەم هێنا کە ناوبانگترینی ‘نان و ئازادی’یە. دواتر لە 1990 یەکەم فیلمی درێژی بە ناوی “گەلەگورگ”بەرهەم هێنا. سێناریۆی فیلمەکە لە لایەن مەهدی ئومێد نووسراوە کە سەرچاوەی گرتووە لە چیرۆکێک هەر بەم ناوە لە نووسینی نووسەری کورد حسێن عارف. پێش فیلمی گەلەگورگ لە 1987 سێناریۆی فیلمی “تونێل” لە لایەن مەهدی ئومێد نووسرا و لە 1988 دەست بەکاری بەرهەمهێنانی کرا و ئەمە بوو بە یەکەم فیلمی کوردی.

فیلمی “تونێل” بە گوتەی مەهدی ئومێد باس لە جێنوسایدی کورد دەکات. ئەو لە فیلمەکەیدا تێکەڵاوییەکی مێژوویی وێنا کردووە، کە تێیدا زەردەشت دادەبەزێت و دەبێتە شاهیدی کارەساتی کورد. ڕووداوەکان لە تونێلێکدا ڕوو دەدەن، هەزاران کەس تێیدا بەدوای دەروازەی ڕزگارین. ئەوان لە کۆتاییدا بڕیاری دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی دەدەن، سەربەخۆییی کوردستان لە لایەن ژنێکی کورد ڕادەگەیێندرێت. دەرهێنەر دەڵێت ویستی من لەو فیلمەدا ئەوە بووە کە سیاسەتمەدارانی کورد بزانن هونەری کوردی داوای دەوڵەتێکی سەربەخۆ دەکات. لێ ئایا ویستی ئەو لە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان بە دەستی ژنێک، هاوکات بە مانای بەدیهاتنی ئازادیی ژنیشە؟ واتە ئەوە ئازادیی ژنە کە هاوکات سەربەخۆییی کوردستانیش بەدی دەهێنێت؟
فیلمی “کلامەک ژ بۆ بەکۆ” بەرهەمی 1991 لە دەرهێنانی “نیزامەتین ئاریچ“؛ باس لە چیرۆکێکی سیاسی دەکات. بەکۆ(نیزامەدین ئاریچ) بە مەبەستی دۆزینەوەی جەمال(جەمالێ ژۆرا)ی برای کە بە نیازە بچێت و تەڤلی پێشمەرگەکان ببێت، بە قاچاخ لە باکوورەوە لە چەمی فوراتەوە دەربازی ڕؤژئاوا دەبێت، لەوێشەوە دەربازی سنووری باشوور دەبێت. ئەم پەڕی سنوور ژمارەیەک بنەماڵە لە ترسی شەڕی ئێران و عێراق لە ڕەشماڵەکاندا ژیان دەبەنە سەر. بەکۆ تەسلیمی زەینۆ(لوسکا حەسەن) دەکرێت تا چاوەڕێی هەواڵی براکەی بکات. زەینۆ بە جۆرێک ڕۆڵی سەرۆک یاخود بەڕێوەبەری ڕەشماڵەکانی ئەو ناوچەیە دەگێڕێت. زەینۆ خاوەن قسە و بڕیارە، پێشمەرگەکان دەبنە میوانی ئەو و ڕەوشی ناوچەکە لە ئەو دەپرسن. ئەوەی سەرنجڕاکێشە ڕۆڵی ژن لە فیلمەکەدا پەسیڤ نییە، بەڵکوو ژن لە فیلمەکەدا تا ڕادەیەک ڕۆڵێکی چالاک و ئەکتیڤی هەیە. ئەوان شان بە شانی پیاوان کار دەکەن، لە کۆبوونەوەکانیاندا شان بە شانی پیاوان دادەنیشن، بەشداری باسی سیاسیی دەبن و ڕای خۆیان دەردەبڕن.
“وڵاتی تیژە شیرینەکەم”بەرهەمی 2013 لە دەرهێنانی “هونەر سەلیم“. بە گوتەی دەرهێنەر فیلمەکە باس لە پێشمەرگەیەکی کورد دەکات، کە تووشی نەگونجان دەبێت لەم سەردەمە نوێیەدا و چۆنییەتی مامەڵەکردنی لەگەڵ سەردەمی نوێ و ئازادیدا، ئەو هەوڵی داوە له و ڕێگەیەوە باسی دوو سەردەمی کورد بکات، سەردەمی شاخ و هەروەها سەردەمی شار و ئازادی. لێ پاڵەوانی فیلمەکە گۆڤەندە، ژنێک کە شەڕی کۆمەڵگە دەکات بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانی، ئەو ژنێکی ڕۆشنبیر و هونەرمەندە، لە پاڵ ویستی پەروەدەکردنی مناڵان، حەز بە ژەنینی ئامێری هەندپەن دەکات، کە چێژێکی تایبەتی بەخشیوە بە فیلمەکە. گۆڤەند بوێرانە سنوورەکان تێپەڕ دەکات و دەچێتە گوندی قەمەریان (گوندێکە دەکەوێتە شاڕۆچکەی خەلیفان سەر بە شاری سۆران لە پارێزگای هەولێر) تا ئەرکەکەی جێبەجێ بکات.
بە گشتی ژن لە فیلمەکانی هونەر سەلیمدا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن، ئەو لە چاوپێکەتنێکیدا دەڵێت: “من پێم وا نییە کە ژن کێشەی هەیە، من پێم وایە ئەوە پیاوە کە کێشەی هەیە”. هەر بۆیەش لە فیلمەکانیدا ئەوەی سەرکەوتوو دەبێت ژنە نەک پیاو. لە فیلمی “ئەگەر بمری، دەتکوژم” جەخت دەکاتە سەر بابەتی ژن-نامووس. لە کۆمەڵگەیەکی پیاوسالاردا. ژن بە پاساوی نامووس بەردەوام شەرعیەت بە کوشتنی دەدرێت، چونکە تەنیا کوشتنە کە نامووسیان پاک دەکات! بەڵام سیبا(پاڵەوانی فیلمەکە) وەک گۆڤەند سنوورەکان دەشکێنێت بۆ گەیشتن بە خواستەکەی، سەرکەوتووش دەبێت.

“بیرئانینێن ل سەر کەڤری” بەرهەمی 2013 لە دەرهێنانی “شەوکەت ئەمین کۆرکی“. چیرۆکی فیلم باس لە ئاستەنگە نەبڕاوەکانی دروستکردنی فیلمێکی کوردی دەکات لە کوردستاندا. بەرچاوترین ئاستەنگ دۆزینەوەی ئەکتەرێکی ژنە، لێ لە کوردستاندا هێشتا کولتووری سینەما جێی نەگرتووە، ژن نامووسێکە کە ڕێگەی پێ نادرێت لە سینەمادا ڕۆڵ بگێڕێت، چونکە بەم شێوەیە شەڕەف و نامووسیان نەپاراستووە و نامووس شتێکە کە دەبێت پاک ڕابگیردرێ! سنوور(شیما مۆلایی) پاڵەوانی فیلمەکەیە، زۆر بە هەڵکەوت لە تەلەڤیزیۆندا دەبینێت کە داوای ئەکتەرێکی ژن دەکرێت، بۆ فیلمێک سەبارەت بە پرسی ئەنفال. سنوور کە باوکی ئەنفال کراوە و بە درێژایی تەمەنی ئازاری بێ باوکێتیی چێشتووە، دەیهەوێ ببێت بە بەشێک لەو فیلمە. لێ لە کۆمەڵگەیەکی پیاوسالاردا ژن بڕیاردەری یەکەم نییە، سنوور باوکی نەماوە بەڵام مامەکەی دەبێت بڕیار بدات، لێ ڕازی نابێت، چونکە سنوور هێشتا هاوسەرگیری نەکردووە! هیوا(بەنگین عەلی) ئەڤیندار و کوڕەمامی سنوورە، ئەو بۆ سنوور مەرج دادەنێت کە ئەگەر ببێت بە هاوژینی، ئەوا ڕازی دەبێت بەشداری بکات لە فیلمەکەدا. سنوور بە ناچار قبوڵ دەکات ببێت بە هاوسەری هیوا، گەلۆ سەڕەرای ئەمە ڕزگاری دەبێت لە گوشارەکان؟ سنوور ئێستا نامووسی هیوایە، بەو پێیە هیوا خاوەنی سنوورە! ئەو دەبێت بە چاودێری سنوور، کەس نابێت دەستی بگرێت و نابێت لێی نزیک ببنەوە، چونکە ئەمە بۆ هیوا و دواتر بۆ سنوور سەرشۆڕییە کە ڕێگە دەدات بەم کارانە! بەڵام دواجار سەرکەوتن بۆ ئەو کەسەیە کە کۆڵ نادات.
“کیسەڵەکانیش دەفڕن” بەرهەمی 2004 لە دەرهێنانی بەهمەن قوبادی. چیرۆکی فیلمەکە دنیای مناڵانی جەنگمان پێ پێشان دەدات، مناڵگەلێک کە مناڵێنیان لێ سەندراوە. ئەوان نە قسەکردنیان مناڵانەیە، نە بیرکردنەوە و نە کارگەلێک کە دەیکەن. ئاگرین(ئاواز لەتیف) یەکێک لە ئەکتەرە سەرەکییەکانی فیلمەکەیە؛ ئەو کچێکی مێرمنداڵە کە بووەتە قوربانی جەنگ. ئاگرین لە کاتی هێڕشی سەدام بۆ هەڵەبجە لە لایەن سەربازەکانی بەعس دەستدرێژی دەکرێتە سەری. ئەو لە تەمەنێکی مێرمناڵدا دەبێت بە دایک، دایکی مناڵێک کە باوکەکەی ئاگرین و هەنگاو(هێڕش فەیسەل)یان بێدایک و باوک هێشتووە. ئێمە دەبین بە شاهیدی گوشارە دەروونییەکانی ئاگرین. جەنگ و دەستدرێژی؛ دوێنێی لێ کردووە بە کابووس و ئەمڕۆ و داهاتووییشی لێ سەندووە. ئاگرین بەردەوام بیر لە چوونەوە دەکاتەوە، چوونێک کە شایەد ڕزگاری بکات لەم هەموو ئازارە، لێ دواجار تەنها ڕزگارییەک کە شک دەبات خۆکوژییە!
وئێمە لە “نیوە مانگ”ی قوبادی هەمدیسان دەبینین ژن تێێدا ڕۆڵێکی پەراوێزخراوی نییە. ژن تێێدا ڕزگارکەرە، هێشوو(هەدیە تەهرانی) و نیوەمانگ(گۆلشیفتە فەراهانی) هەموو هیوای مامۆ(ئسماعیل غەفاری) و گروپەکەن.

گروپێک کە بڕیارە لە باشووری کوردستان کۆنسێرتێکی مۆسیقایی پێشکەش بکەن. فیلمەکە کەمایەسی کەمی دەنگی ژن پێشان دەدات لە سیستمێک کە ئیسلام و پیاوسالاری تێیدا سەردەستە. ژنانێک کە دەنگیان قەدەغە کراوە، کە سرگون کراون!

“ڕەشەبا” بەرهەمی 2016 لە دەرهێنانی “حوسێن حەسەن“، ئەم فیلمە هەوڵ دەدات تراژێدیای فەرمانی 73یی ئێزیدییەکان بخاتە سەر پەردەی سینەما. لە ساڵی 2014 ڕێکخراوی تێرۆریستیی داعش هێڕشی کردە سەر شنگال و نزیکەی 5000 کچ و ژنی ئێزیدیی وەک غەنیمەتی جەنگ بە ئەسیر گرت و کردیان بە کوێلەی جنسی. ڕەشەبا چیرۆکی تەنها یەکێک لەو هەزاران ژنەیە کە بەدیل گیراون. پێرۆ(دیمەن زەندی) ئەو کچەیە، ئەو چەندین جار فرۆشراوە، دەستدرێژی کراوتە سەری و ژیانی لێ بووە بە کابووسێک کە هەرگیز لێی ڕزگار نابێت. ڕێکۆ(ڕێکش شەهباز) خۆشەویست و دەزگیرانی پێرۆیە، ئەوان بڕیار بوو هاوسەرگیری بکەن، لێ جەنگ ڕێگە نادات. ڕێکۆ هەموو هەوڵەکانی دەدات تا خۆشەویستەکەی بدۆزێتەوە. ژنە شەڕڤانەکان کە ڕۆڵێکی بەرچاویان هەیە لە ڕزگارکردنی ژنە ئێزیدییەکان، ژمارەیەک ژنییان ڕزگار کردووە، ڕێکۆ بۆ زانینی ئەوەی کە ئایا پیرۆ یەکێکە لەو ژنانە، ڕوو دەکاتە ڕۆژئاوای کوردستان و پیرۆ دەدۆزێت. بەڵام پێرۆ ئیتر ئەو کچە دەم بە زەردەخەنەیە نییە. ئەوان پێکەوە دەگەڕێنەوە باشووری کوردستان و ئەمە دەستپێکی نەهامەتییەکانی نامووسێکە کە لەکەدار کراوە!
لە کۆمەڵگەی پیاوسالاردا نرخی ژن بە پەردەیەکەوە بەندە کە لە دەستدانی گەر بە ویست (بێ هاوسەرگیری) یا خۆد زۆرەملێ بێت یەک دەرەنجامی هەیە، ئەو دەبێتە ژنێکی عەیبدار و لەکەدار، وەک کاڵایەکی دەستە دوو کە پێشتر بەکارهێنراوە و ئیدی هیچ پیاوێک قبوڵی ناکات. پێرۆ سەرەڕای گشت نەهامەتییەکان، دەبێت بەرگەی گوشارە دەروونییەکانی ئەم سیستمەش بگرێت. گوشارگەلێک کە بووەتە هۆکاری خۆکۆژی زۆربەی ژنە گەڕێندراوەکانی ئێزیدی.

لە ڕاستیدا لە سیستمێکی پیاوسالاردا تەنها ژن نییە کە قوربانییە، پیاویش قوربانی هزری پیاوسالارییە. ڕێکۆ وەک باوکەکەی بیر ناکاتەوە، بۆ ئەو هیچ شتێک نەگۆڕاوە، پێرۆ هەر خۆشەویستەکەیەتی و ئەو لە سەر بڕیاری هاوسەرگیری خۆی سوورە، بەڵام باوکی سوێندی خواردووە کە ناهێڵێت بووکێکی وا عەیبدار و دووگیان پێ بنێتە ماڵی ئەو. لەملاتر باوکی پێرۆ دیار نییە کە ئایا خۆشحالە لە ڕزگاری کچەکەی؟ هاوکات ئەویش لەژێر کاریگەری قسەکانی کۆمەڵگە سەرلێشێواوە و نازانێت چۆن هەڵسوکەوت بکات.

دوماهیی ئەم باسە بە دوو لە بەرهەمەکانی ژنە دەرهێنەرێکی کورد بە ناوی “قودرەت گونەش” کۆتایی پێ دەهێنم؛ کە زۆربەی بەرهەمەکانی باس لە ژن و کۆمەڵگەی کوردستان دەکەن، باس لە ئازایەتی ژنانێکی کورد دەکات کە سەڕەرای ئەوەی زوڵمیان لێ کراوە و سەرکوت کراون (ئەمە چ لە لایەن سیستمەوە بێت و چ لە لایەن کۆمەڵگە و بنەماڵەوە بێت) لێ کۆڵیان نەداوە و هیچ شتێک ئەوانی لە خەبات بۆ گەل و نیشتمان نەوەستاندووە.

“لەیلا زانا مژدەی گەلێک” بەرهەمی 2002. بەڵگەفیلمەکە باس لە خەباتی سیاسی لەیلا زانا دەکات، باس لە توانا و بوێری ئەم ژنە کۆڵنەدەرە دەکات کە خۆی دەکاتە قوربانی گەل و نیشتمانەکەی. ئەو دەچێتە سەر سەکۆ و بۆ سەدان ژن و پیاوی کورد دەرسی ئازادی دەڵێت، دەرسی کۆڵنەدان و تێکۆشین بۆ گەیشتن بە مافەکانمان.
بەڵگەفیلمی ژنە سووکایەتی پێکراوەکان(بە فەرەنسیfemmes_humiliées) بەرهەمی 2009 چیرۆکی دوو ژنی کوردە کە بە هۆکاری ئازار و ئەشکەنجەی سیستمی تورکیا، ناچار بۆ تاراوگەپەنایان بردووە.”هۆزانجانێ” یەکێک لەو ژنانەیە، ئەو هونەرمەندە و گۆرانیبێژیی لە تەمەنی شەش ساڵیدا دەست پێ کردووە. لە تەمەنی یازدە ساڵی بە زۆر بەشوو دراوە، دواتر بە هەر جۆرێک بێت توانیویەتی خۆی لەو زوڵمە ڕزگار بکات. لێ بۆ کوێ؟ لە سیستمی فاشیستی تورکیادا ژنێکی کوردیی گۆرانیبێژ کە بە کوردی گۆرانیی عەشق و ئەڤین دەڵێت و بە کوردی دەژیت، ئایا دەکرێت چ مامەڵەیەکی لە بەرامبەردا بکرێت؟ ئەم بەڵگەفیلمە بەسەرهاتی جانێ و نازڵی تۆپ دەگێڕێتەوە. ئەوان باس لە ئەشکەنجەدان و دەستدرێژی سیستمی تورکیا دەکەن. باس و وەسفی برینەکانیان دەکەن، برینگەلێک کە بۆ هەتاهەتایە ئاسەواریان لەسەر جەستە و ڕۆحییان دەمێنێتەوە…

کۆتا قسە
سینەمای کوردی سەرەڕای هەموو کەمایەسی و ئاستەنگەکان توانیویەتی تا ڕادەیەک خۆی پێناسە بکات، لە داخوازیگەلێک کە هەیەتی، لە پەیامگەلێک کە دەیهەوێت بگەیێنێت. گەرچی دەرهێنەری کورد یاخود سینەمای کوردی بەگشتی هێشتا خاوەن پلەتفۆرمێکی نەتەوەیی نییە کە لە هەموو لایەکەوە پشتیوانیی بکرێت، لێ هەوڵیداوە کارەسات و ئازارەکانی کورد، کێشە و بارودۆخی کورد لە چەندەها شێوەدا بخاتە سەر پەردە. یەکێک لەم کێشانە بابەتی ژنە. جێگای خۆشحاڵییە گەر لە وڵاتە ڕۆژاواییەکاندا سینەمای فێمینیستی دوای دەیان ساڵ لە هەبوونی سینەما سەری هەڵداوە، ئەوا سینەمای کوردی هەر لە سەرەتاوە بە جۆرێک خاوەن قالبێکی فێمینیستی بووە. فیلمەکانی سەرەوە تەنها بەشێک بوون لە سینەمای کوردی کە تێیدا زۆر کەم شاهیدی بە کاڵاکردنی ژنین، ڕۆڵی ژن لە سینەمای کوردیدا بووکەڵەیەکی جوانکیلە نییە تا هەروەک ماڵڤی ئاماژەی پێ دەکات، لەژێر چاوتێبڕینێکی پیاوانەدا بێت، بەڵکوو ئەو خودی خۆیەتی. لێ ئەمانە تەنها بەس نین بۆ هەبوونی سینەمایەک کە پەیامەکەی یەکسانیخوازی بێت. باسکردن لە ژن و کێشەکانی نابێت تەنها لە بابەتی دایکایەتی، خۆشەویستی، نامووس و جەنگدا کورت بکرێتەوە. هاوکات ئێمە پێویستیمان بە ڕۆڵی ژنانێکە کە ببن بە ئیدۆل لە بوارگەلی زانستی، ئابووری، فەلسەفی، سیاسی، ئەدەبی، هونەر و سینەما و گشت ئەو بوارانەی کە تا ئێستا ژن کەمترین ڕۆڵی تێیدا هەبووە.ژنانی کورد پێویستیان بە پلەتفۆرمێکە کە خۆیا وەک تاکێکی سەربەخۆ تێیدا بناسن و بناسێنن. هەروەها بە مافەکانیان ئاشنا بن و هان بدرێن بۆ بەدەستهێنانیان. بۆ ئەم مەبەستەش بە بڕوای من سینەما باشترین ئامراز و پلەتفۆرمەکە بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەم خواستانە دەتوانێت سەرکەوتوو بێت.[1]

سەرچاوەکان:
Laura Mulvey, Visual Pleasure.pdf (amherst.edu)
فێمێنیسم و سینەما – چەکۆ ڕۆژهەڵات / گۆڤاری تیشک 57)
صد زن؛ زنان و سینما، ازافزایش تولید فیلم تا جنبش برابری جنسیتی درسینما – BBC News فارسی
نقد فمینیستی فیلم (hawzah.net)
Pispor (2) – EkremYildiz : YekemFîlmaKurdî “Nan û Azadî” ye. – YouTube
فیلمی (زارێ) لە بۆتەی شووناسی نەتەوەید – YouTube
KürdYönetmenKudretGüneşileRozerinUrucuKonuştu: – MEZOPOTAMYA HABER 24
KudretGüneş (kameraarkasi.org)
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 592 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ژنەفتن
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
پارت / لایەن: ISIS
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
میرنشین: سۆران
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: هونەری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 31-12-2021 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 31-12-2021 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان عەلی )ڤە: 06-01-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 592 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.136 KB 31-12-2021 زریان عەلیز.ع.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,640
وێنە 106,369
پەرتوک PDF 19,233
فایلێن پەیوەندیدار 96,825
ڤیدیۆ 1,376
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.265 چرکە!