کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند - Central Kurdish
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami)
هەورامی - Kurdish Hawrami
English
Français - French
Deutsch - German
عربي - Arabic
فارسی - Farsi
Türkçe - Turkish
עברית - Hebrew

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
فەرهەنگی کوردیپێدیا 🆕
هاوبەشەکانمان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  598,939
وێنە
  126,356
پەرتووک PDF
  22,355
فایلی پەیوەندیدار
  132,399
ڤیدیۆ
  2,205
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
321,885
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
97,556
هەورامی - Kurdish Hawrami 
68,081
عربي - Arabic 
46,335
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
28,752
فارسی - Farsi 
17,345
English - English 
8,608
Türkçe - Turkish 
3,887
Deutsch - German 
2,054
لوڕی - Kurdish Luri  
1,785
Pусский - Russian 
1,151
Français - French 
365
Nederlands - Dutch 
132
Zazakî - Kurdish Zazaki 
98
Svenska - Swedish 
84
Italiano - Italian 
66
Español - Spanish 
64
Polski - Polish 
62
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
Norsk - Norwegian 
25
日本人 - Japanese 
24
עברית - Hebrew 
23
中国的 - Chinese 
22
Ελληνική - Greek 
20
Português - Portuguese 
16
Fins - Finnish 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
9
українська - Ukrainian 
6
Čeština - Czech 
6
ქართველი - Georgian 
6
Srpski - Serbian 
6
Hrvatski - Croatian 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano  
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script)  
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
33,385
شوێنەکان 
17,041
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,475
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,360
وێنە و پێناس 
9,617
کارە هونەرییەکان 
2,695
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,505
نەخشەکان 
297
ناوی کوردی 
2,823
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,190
شوێنەوار و کۆنینە 
804
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,195
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,748
کورتەباس 
22,769
شەهیدان 
12,289
کۆمەڵکوژی 
11,539
بەڵگەنامەکان 
8,902
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,074
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,649
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,152
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
932
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
938
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
2,534
PDF 
35,166
MP4 
4,307
IMG 
241,025
∑   تێکڕا 
283,032
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
گردەسێن گەورەترین ناحیەی قەزای ئاکرێ
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
بەشکردن
Copy Link1
E-Mail0
Facebook1
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)1
English - English1
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Cebuano - Cebuano0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Kiswahili سَوَاحِلي - 0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
گردەسێن
گردەسێن
گردەسێن گەورەترین شارەدێی شارۆچکەی #ئاکرێ#
ئەیاز محەمەد سەلیم هەرکی

شارەدێی گردەسێن لە ڕووی جوگرافی و کارگێڕییەوە سەربە شارۆچکەی ئاکرێ یەوکەوتوتە شوێنێکی ستراتیژو دەشتایەکی فڕەوان، هەرچوارشارۆچکەکانی ئاکرێ وبەردەرەش وشێخان وخەبات پێکەوە گرێدراوە و لە ڕووی جیوپۆلەتیکییەوە دەکەوێتە سێ گوشەی پارێزگاکانی موسل ودهوک و#هەولێر# هاوکات بەناوەندی دانیشتووانی هۆزی هەرکی دادەنرێت لە سووران وبادینان. شارەدێی گردەسێن بەقەرەباڵغترین شارەدێکانی ئاکرێ دادەنرێت، ژمارەی دانیشتووانی نێو سەنتەری شارەدێی گردەسێن 6هەزار کەس دەبێت وسەدا 98 لەهۆزی هەرکینە و 900 ماڵ لەخۆ دەگرێت وشەش گەرەکان پێکهاتووە وڕووبەری گشتی ئەم شارەدێ 3380 کلم، دووجا پێکهاتووە، بەپێی سەرژمێری ساڵی 2010ڕێژەی دانیشتووانی گشتی 49807 کەس بووە، و104 گوندا لەخۆدەگرێت هاوکات بەپێی ئاماڕی ئیدارەی ناوچەکە سەدا 65دانیشتووانی سنووری گردەسێن لەهۆزی هەرکی پێکهاتووە، پاشی هۆزەکانی سوورچی وزێباری وگوران ومیراو میسارەشان دێن.

=KTML_Bold=گلەیی و ڕەخنە=KTML_End=
شارەدێی گردەسێن لە ڕۆژهەڵاتەوە هاوسنوورە لەگەڵ زێی گەورە و لەبەری ڕۆژاوا تا دەگاتە سەر ڕووباری خازر هاوسنوورە لەگەڵ شارەدێکانی قەسروک و ئەتروش. لە ساڵی 1972 بە بڕیاری حکومەتی ئەوکاتی ئێراق دەکرێتە شارەدێ و لە ساڵی 1961 بەرەسمی قۆتابخانە لەو گوندە دەست بەکاردەبێت، هاوکات لە ناوەڕاستی پێنجەکانی سەدەی پێشوو قۆتابخانەی گەڕۆک لەناو هۆزی هەرکی هەبوون لەگەڵیان هاتۆچۆی بۆکوێستان و #گەرمیان#ەکان دەکرد. شارەدێی گردەسێن چەندین زەوی وزاری بەپیت لەخۆ دەگرێت هەروەها دەوڵەمەندە بە کشتۆکاڵی وئاژەڵداری هاوکات بە دووەم دەڤەردێت لەسەر ئاستی بادینان لە دوایی شارۆچکەی سێمێل بۆ بەرهەمهێنانی گەنم وجوو بەخێوکردنی مەڕوماڵات وئاژەڵداری بەناوبانگە. چالاکڤانەکانی بواری مەدەنی لە شارەدێی گردەسێن لەپەیج وڕاگەیاندنەکانی گلهیی وڕەخنە لە حکومەتی ناوچەکە دەگرن، بەوتەی ئەوان وەک پێویست لە ڕووی ئاوەدانی ورێگاوبانەوە خزمەت نەکراوە هاوکات دەڵێن جیاوازی دەکرێت بەراورد بە شارەدێکانی تر.ئاماژە بەوە دەکەن تا ئێستا بنکەیەکی تەندرۆستی سەردەمیانە لە گردەسێن نییە وبنکەیەکی ڕۆشنبیری وپەرتووکخانەیەک یاخود شوێنێک بۆ پشودان وحەوانەوەی گەنجان تیانییە، هەروەها داوای خزمەتگۆزاری و پڕۆژەی نوێ بۆ سنوورەکە دەکەن.

=KTML_Bold=ناوی گردەسێن=KTML_End=
لەئێستادا شارەدێی گردەسێن ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندەواران وخاوەن بڕوانامە وچالاکڤان وڕۆژنامەنووسان لە خۆدەگرێت.سەبارەت بە ناوی گردەسێن دەگێرنەوە لە سەردەمی کۆندا کەسێک هەبوو بەناوی مام سینۆ ئاکنجی ئەو دێیە بووە و خۆشەویستی لەگەڵ کچێک هەبوە ودواتربەیەکتر نەگەیشتون.مام سینۆ لە دڵێکی پڕلە حەسرەت وچاوەروانیدا ڕۆژانە دەچێتە سەرگردێک کە لەناو سەنتەری شارەدێ هەلکەوتووە وبەچەندین ئاوازی جیاوازەوە بڵیڵی دەژەنێت، بویە ناونرا بەگرێ سینۆ، لە دوایی جێگیرکردنی سیستەمی کۆماری لە ئێراق بەرەسمی کراوە بە گردەسێن.لە ئەنجامی بەردەوام بوونی شۆڕشەکانی کوردی لەسەدەی پێشوو گردەسێن هەردەم پاڵپشت وماڵی کوردان بووە و لەبەر زۆلم وزۆری وکارە چەوتەکانی ڕژێمەکانی ئێراق دژبە خەڵکی کوردستان بەسەدان پێشمەرگە و کەسانی هارب و ناکۆک لە دەسەڵاتدارانی بەغدا خۆیان لەو سنوورە پەناداوە و خەڵکەکەش وەک نەریتێکی هەمیشەیی ونەتەوەپارێزی ومرۆڤدۆستی بەوپەری ئەمانەتەوە پارێزگاریان لێکراوە و خزمەتیان کردون لە ڕۆژانی تەنگانەدا، هاوکات محی الدین ئاغا هەرکی هەردەم چەترێک بووە بۆ میللەتی کورد بەدەیان کورد لە زیندانی #بەعس# وپەتی سێدارە ڕزگار کراون، لەراپەڕینی ساڵی 1991 وهاتنەخۆارەوەی پارتە سیاسییەکان لەشاخەوە بۆ شارەکان خەڵکی شارەدێی گردەسێن بەتایبەت ڕۆڵەکانی هۆزی هەرکی لەتەک هۆزەکانی ترچەکیان لە دژی سوپای داگیرکەری بەعس هەلگرت و بنکە و سەربازگەکانی ڕژێم لە ئاکرێ ودەوروبەری دەرپەراندن.هاوکات لە دەستپێکی نەوە تەکان هۆزی هەرکی بۆ درێژەدان بەکاری سیاسی وخەباتی پێشمەرگایەتی و بنیاتنانەوەی کوردستان وپاراستنی سنوورەکان بەژداریانکرد، هاوکات بەگڕۆتینێکی وڵاتپارێزیەوە تەڤلی ڕێزەکانی پارتە سیاسییەکانی باشووری کوردستان دەبن لەهەڵبژاردنەکانی ساڵی 1992ڕۆڵی بەرچاوی لەو ڕۆژگارە هەبووە و یەکێتی لە سەنتەری شارەدێی گردەسێن 3 هەزار دەنگ بەسەرەوە هێنا لەسەر ئاستی پارێزگای دهوک 16هەزار دەنگ، بەتایبەت ڕۆڵەکانی هۆزی هەرکی بەژداریەکی فڕەوان لەنێو ڕێزەکانی (ی.ن.ک) لەو کاتە دەکەن، لەپێناو پارێزگاری کرن لەپێگە و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی لە سنووری هەولێر و بادینان زیاترلە 56 شەهیدی سەنگەریان لە ڕێزی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# هەن، هەروەها لەشەری دژی گڕۆپی تیڕۆرستی #داعش# هۆزی هەرکی بەرەیەکی سەرەکی شەربۆن لە #شنگال#ەوە تا #کەرکووک#ی قودسی کوردستان لە پێشەوەی سەنگەرەکانی پاڕاستنی خاکی کوردستان بوون ونزیکەی چوارسەد شەهید ودەیان بریندارلەپێناو پاراستنی خەڵکی کوردستان بەخشیوە.

=KTML_Bold=ڕەچەڵەکی هۆزی هەرکی=KTML_End=
بەپێی سەرچاوە مێژووەکان ڕەچەڵەکی هۆزی هەرکی دەچێتەوە سەریەک بنەماڵە دەگێرنەوە دەڵێن، چوار برا بوون، بەناوەکانی مەندۆ، سیدۆ، سەرحەد، موشیر، هاوکات باسیل نێکێتین مێژوونووسی ڕووسی وشارەزا لە مێژووی کورد جەخت لەوە کردوتەوە، هۆزی هەرکی زیاتر لە 33 تیرە لەخۆ دەگڕێت ودابەشی سێ لەتیرەی سەرەکی بوونە بەناوەکانی مەندا وسیدا وسەرهاتی.ئاغا و خانەدانەکانی ئەم هۆزە نێزیکی دوو سەدەیە ڕدین سپی وبرا گەورەی هۆزی هەرکیین ئەوانە لەکۆنەوە دەسەڵاتدار بوونە بەسەرئاکرێ وموسلەوە، هەروەها ڕێز لەیەکتر دەگرن لەمێژە کەڵتورو دابۆنەریتی تایبەت بەخۆیان پاراستووە. لە کۆتایی سەدەکانی نۆزدەیەم لەگەڵ پێشکەوتنی ژین وژیار وئاوەدانی و خێرایی سەرهەڵدانی پیشەسازیی لە جیهان، ئەندامانی ئەو هۆزە لەدەڤەری چارچەلان کەشوێنی دێڕینی ئاکنجی هۆزی هەرکییە لە زنجیرە شاخەکانی زاگڕۆس کە ناوچەیەکی شاخاوی سەخت و دورە دەست ودوورلە شار، هاوکات سەپاندنی پەیمانی سایکس بیکۆ بەسەر کوردستان و ئاستەنگکردنی کاڕۆانی هاتوو چۆیی ڕەوەند وکۆچەرەکانی کوردستان لەلایەن ڕژێمەکانی هەرێمی، ژیان وگۆزەرانی خێزانەکانی هۆزی هەرکی بەرێگایەکی تاڵ و پڕلە غەم دەروات ولەیەکتر دادەبرێن و پەرش و بەلاوی بەشەکانی کوردستان دەبن تا ساڵی 1969 لە وەرزی هاوینان ڕەوەندەکانیان بۆ کوێستانەکانی سەرەوەی دەوروبەری دالانپەرو فەراشینێ بەردەوامی هەبوە و خاوەن بێرو پاوان ولەوەرگایی تایبەت بەخۆیان بۆن لە وەرزی زستانانیش لە گوند وگەرمیانەکانی ئاکرێ و#ڕواندز# ڕەشماڵیان هەڵدەدا و خەریکی بەخێو کردنی ئاژەڵ وئاژەڵداری بۆن.وەک لەسەرچاوە مێژووەکاندا هاتووە ئەم هۆزە لە سەردەمی عەباسییەکانەوە لەبەر ناکۆکی ودۆژمنداری لەگەڵ میر زینەددین، کە میرێکی ستەمکاری سەردەمی خۆی بووە لەشوێنی نیشتەجێی خۆیان لە باکووری کوردستان کۆچڕەوی دەڤەرەکانی چیا سەختەکانی کوردستان بەرەو چیای زاگڕۆس قەڵایی کۆنی ئاشب نزیک لە #ئامێدی# دەستی پێ کردووە ولەوێ نیشتەجێ دەبن، سەبارەت بەمێژووی هۆزی هەرکی ئەستەخەری و ئیبن حەوقەل بە یەکێک لە33 هۆزە ڕەسەنەکانی کورد دادەنرێن لە وڵاتی #لوڕستان#، بەشی دابراوی خاکی کوردستان.

=KTML_Bold=شکستی هەرکییەکان=KTML_End=
بەپێی گێڕانەوەی پیاوە بەتەمەنەکانی هەرکی، هۆزەکەیان لە مێژووی سەرهەڵدانیدا بەچەندین قۆناغی دژوارتێپەر بووە و دەڵێن گەورەترین شکست کە ئەو هۆزە بەخۆیەوە بینیوە لەدەوروبەری جەنگی یەکەمی جیهانی بووە و بە ساڵانی کەوتنی هۆزی هەرکی دادەنرێ لە مێژوودا هاوکات لەچۆارچێوەی ئەو بارودۆخە سەخت وکارەسات ئامێزەی بەسەر مرۆڤایەتیدا لە ساڵانی جەنگی یەکەم بەسەر جیهاندا هات ودەستپێکردنی شەرەکانی ئیمپریالیزمی وهەرێمی بۆ سەر کوردستان، میللەتی کورد بەگشتی دۆچاری نەهامەتی زۆردەبێتەوەولە و کاتەدا ڕەۆشێکی ئالۆز و نالەبارباڵی بەسەر هۆزی هەرکیدا دەکێشێت، دەگێرنەوە سەلیم ئاغای هەرکی لەزێدی دێڕینی لە خێلافت کەدەکەوێتە ڕۆژاڤای شارۆچکەی ئاکرێ بەشێکی زۆرلەئەندامانی هۆزەکەی لەوێ کۆدەکاتەوە و لە ساڵانی قات وقری وگرانیدا خاوەندارێتی کردون و لەپەرتەوازەیی دەپارێزیت، تایبەت بەو ڕووداوە لە ساڵی 1936ڕاپۆرتێکی قۆنسۆڵی یەکێتی سۆفیەت لە ئۆرمیە بڵاوکراوەتەوە و ئاماژە بەو ڕاستییە کردووە کە لەجەنگی یەکەمی جیهانی سەدا 40 خەڵکی هۆزی هەرکی لەناوچون، دەڵێت تیرەی سەرهاتی لەهەزار ڕەشماڵەوە بوو 250 ڕەشماڵ کەمی کرد.

=KTML_Bold=دووەم گەورەترین هۆزی کورد=KTML_End=
هۆزی هەرکی بەگەورەترین هۆز دادەنرێت لەسەر ئاستی ئاکرێ لەسەر ئاستی کوردستان بەدووەم گەورە هۆزی کورد دادەنرێت لە دوایی هۆزی جاف. بەگشتی خەباتی ئەم هۆزە لە شۆڕشەکانی شێخ عوبەیدولای نەهری و سمکوی شکاک و شێخ سەعیدی پیران وکۆماری #مەهاباد# دەستپێدەکات وهۆکارو بزوێنەری زورێک لە شۆڕش وسەرهەڵدانەکانی کوردی بوون لەدوو سەدەی ڕابردوو، بەوتەی ئەملیس کلایتون جێگری کۆنسوڵی ئینگلیز لە (وان) بڵێسەی ڕاپەڕینی شۆڕشی شێخ عوبەیدولای نەهری لە ڕەوەندەکانی هۆزی هەرکییەوە دەستی پێ کرد لە تەمۆزی ساڵی 1879 لە دەڤەری #هەکاری# لە دوای ئەوەی سوپای عوسمانی بەوپەڕی وەحشیگەڕانەوە پەلاماری هۆزی هەرکی دراو کوژرانی ژمارەیەک لە خێزانەکانی هەرکی لێکەوتەوە، ئەمە هۆکاری تەقینەوەی شۆڕش بوو، هاوکات لەپایزی هەمان ساڵ شێخ عوبەیدولای نەهری بە ئامادەبوونی شێخ و سەروک هۆزەکانی کورد لە نەهریێ لە دوایی کوبوونەوەیەک جاڕی شەڕ دژبە خەلافەتی عوسمانی ڕاگەیاند و لاچون بەرێگای ئیسلامدا لە قەلەم دران، لە ساڵی 1880 تا ساڵی 1883شۆڕشێکی گشتی و میللی لەژێرچاودێری شێخی نەهری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان گرتەوە هاوکات خۆرشید ئاغای سەرداری خێلی هەرکی وسمکوخانی شکاک لەکاتی چوونی بۆ گفتوگو دانووستاندن لەسەر کێشەی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە فەرمانی ڕەزا شا لە پشتەوە خەنجەری ناپاکیان لێدەوەشێنرێت ولەگەڵ ژمارەیەک لە شۆڕشگێرەکانی هەرکی و شکاک لە ڕۆژی 21 / 6 / 1930لە #شنۆ# شەهید دەکرێن.

=KTML_Bold=ڕۆڵی هەرکییەکان لە کۆماری مەهاباد=KTML_End=
هەروەها ڕۆڵی هۆزی هەرکی لە کۆماری مەهاباد کوردستان، بەپێی بەڵگە نامەکانی مێژووی یەکێتی سۆفیەت لەکۆماری مەهاباد هۆزی هەرکی بە3هەزار پێشمەرگەوە بەسەر پەرشتی زێڕۆبەگ هەرکی ڕۆڵێکی کاراو بەرچاوی گێراوە لە دامەزراندنی یەکەم کۆماری کوردستان هەروەها پلەی جەنەراڵی بە زێڕۆ بەگی هەرکی دراوە و و هێزەکانی هەرکی تا کە هێزی کوردی بوون تا بەهاری ساڵی 1947.سەنگەری بەرگری لەکۆماری مەهاباد چوڵنەکرد، هەروەها لەیاداشتەکانی ئارچی ڕۆزڤێلد گەریدەی ئەمریکی گەشتێک بەنێو کۆماربە وردەکاری زورەوە باسلەوەکردووە.شێوەی جوگرافیاو مێژووی شارۆچکەی ئاکرێ وەک دەڤەرێکی عەشائێری بەهێز ئەم خواستەی هەڵبژاردوە لەشێواز و گورانکاریەکانی ناوچەکە پشکی هەبێت هاوکات لە شەستەکانەوە تا نوەتەکانی سەدەی ڕابردوو بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ هۆزەکانی ئاکرێ سێبەری بەسەر گەل و حوکمڕانی لە ئێراق بەتایبەت لە کوردستان هەبوە و کلیلی گورانکاریەکانی بادینان بەگشتی و دەشتی نەینەوا بەتایبەت بووە و پێگە و بڕیاری مێژوویی لەوبارەوە دیارە هاوکات ناکۆکی سەد ساڵەی هۆزەکانی ئەو دەڤەرە ولایەنەکانی ترهەروەها مڵملانێی دەسەڵاتخۆازی لەبادینان وکوێخایەتی بەسەر پڕسی کوردەوە، هۆکارێک بۆ شارۆچکەی ئاکرێ بکەوێتە دەرەوەیی سنوورەکانی ئۆتۆنۆمی.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,474 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ڕۆژنامە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستانی نوێ - 01-01-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: پۆلێننەکراو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: ئاکرێ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.)ەوە لە: 01-01-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.)ەوە لە: 01-01-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلیز.ع.)ەوە لە: 31-01-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,474 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1101 KB 01-01-2022 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
زۆرتر

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.891 چرکە!