دەقی پیرۆزباییەکەی #مەسعود بارزانی#:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی (جەژنی ڕۆژووی ئێزی)، گەرمترین پیروزبایی له خوشک و برایانی ئێزیدی لە کوردستان و سەرانسەری جیهان دەکەم.
هیوادارم ئەو جەژنە، شادی و ئارامی و بەختەوەریی بۆ خوشک و برا ئێزیدیەکانمان بهێنێت و کۆتایی بە ئازار و مەینەتییەکانیان بێت.
کوردستان سەرزەمینی پێکەوەژیانی نەتەوە و ئایینە جیاجیاکانە و، جەخت لە پاراستنی فەرهەنگی برایەتی و پێکەوەژیان و قووڵترکردنی دەکەینەوە.
جەژنتان پیرۆز و، ئومێد دەکەم هەمیشە جەژنەکانتان لە خۆشی و ئاشتیدا بکەنەوە.
مسعود بارزانی
16ی کانوونی یەکەمی 2021[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,427 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!