خابوور، ئەویش ئابوور
ئه و ڕووبارەیە بەناو شاری زاخۆدا تێدەپەڕێت، سەرچاوەکەی لەباکوری کوردستانەوە لەشاری(هەکاری)یەوە سەرچاوەی گرتووە، هەندێجار بەفیشخابوریش دەناسرێت چونکە لە سنوری گوندی(فیشخابوور) تێکەڵ بەڕووباری(دیجلە-تیژ) دەبێت، بۆ کوردستانیان ئاوێکی زۆر و زەوەند بووە، هاوین و زستانان هەر ئاوی پێداڕۆیشتووە، بۆیە زۆری ئاوەکەی بەنمونە هێنراوەتەوە بۆ ئەوەی مرۆڤ دەست بەپێداویستیەکانیەوە بگرێت و بەفیرۆی نەدات و ئابوری پێوە بکات بۆیە کراوە به و ئیدیۆمە جوانە(خابوور، ئەویش ئابوور).[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,187 ganger