بەهار لە گەرمیان دێت و زستانیش لە کوێستان
لەگەڵ یەکەم بارانی پەڵە، کوێستان سارد و سۆڵە ڕووی تێدەکات و هەندێجار بەفر دەبێتە مێوانی شاخە سەرکەشەکانی کوردستان، یەکسەر بەرگی هەژاری دەدڕێت و پێویستی بەسۆپای دار و شوێن و حەوانەوەی گەرم و گوڕ دەبێت، بەپێچەوانەشەوە لە گەرمیان بەیەکەم باران بارینی پەڵە و تاڕادەیەکی بەرزی پلەکانی گەرمی بارودۆخێک دەڕەخسێت بۆ شینبوون و چەکەرەکردنی گژوگیا، ئه و حاڵەتە لەلایەن بەساڵاچوانەوە زوو درکی پێکراوە، بەتایبەت ئەوانەی کوێستان و گەرمیانیان کردووە لەپێدەشتی پێبازی کەناری ڕووباری سیروان و دەربەندیخان، بۆیە وتویانە(بەهار لەگەرمیان دێت و زستانیش لە کوێستان).[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,420 ganger