دەست بنێرە لاس، دەم بنێرە ماس
زۆر لەسەر کارکردن ئیدیۆم و پەندی کوردەواری هەیە و وتراوە وەکو: دەستی ماندوو لەسەر سکی تێرە، ئەوەی کارنەکات ناخوات، ڕەنج و گەنجی و ماسی گرتن و قونە تەڕنەبونیان نەگۆتیە....تاد، ئه و ئیدیۆمە بۆ کەسێکە کە ئاژەڵداری بەخێوکردنی مانگا کاری بێت، ئەگەر خزمەتی مانگاکە نەکات و ڕیخ و پاشەڕۆ و شیاکە ولاسەکەی ژێری خاوێن نەکاتەوە، ئەوا هەرگیز چاوی بە ماست و ماستاو ناکەوێت، بۆیە کورد ئەوەی کردووە بە ئیدیۆم و دەبێژێت(دەست بنێرە لاس، دەم بنێرە ماس) واتە کاربکە و ئارەقەبڕێژە، تا بەرهەمی باش بخۆیت.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,704 مرة