دەڵێی بەردە بەناوی گوی دادەدات
قسەی ڕەق، قسەی حەق زۆر بەدوای یەکدا دێن لە ئاخاوتنی کوردەواریدا، بەڵام لێرەدا لە حەق و ڕەق تێدەپەڕێت و ڕەقێتیەکی پڕوشک و پەرتی لێ دەبێتەوە، جگە لە ڕەقێتیەکەی پاشماوەی پیسی و ئاشوبگێڕیشی لێ دەکەوێتەوە، (بەرد) بۆ ڕەقی قسەکان و(گو)ش بۆ پیسی و ئاژاوەگێڕی وتەکان و(دادەدات) واتە پیساییەکەش پەرش و بڵاو دەکاتەوە، بۆیە به و جۆرە قسانەی کە هەندێک کەس بەڕەقی و توندی و نابەجێی دەیکەن کورد وتویەتی قسەی هێندە ڕەقە دەڵێی بەردە بەناو گوی دا دەدات.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,265 ganger