ناوەجاغ ببێت بەحاکم، باوکی خۆی لەدار ئەدات
ناوەجاغ، وەچاغ واتە ئاگردان، لە کۆندا ئاگری ئاگردانی زۆر بەنرخ و پیرۆز بووە، دەبوو هەرچۆنێک بێت نەکوژێتەوە، ئینجا ئەگەر کەسێک منداڵی کوڕی نەبوایە دەیان ووت فڵانە کەس بێ وەجاغە، یان منداڵی باشی هەبوایە پێیان دەوت: وەجاغی ڕوونە، ئینجا ئه و وەجاغ ڕوونە هەندێک جار ناوەجاغ و ناکەس بەچە دەردەچوو، ناکەس بەچە، ناڕەسەن به و کەسانە دەوترێت کە زوو لە خۆیان دەگۆڕێن و نازانن لەچیەوە بوون بەچی، واتە بنەچە و ڕەسەن و بارودۆخی پێشویان نازانن، ئینجا ئەگەر کەسی له و شێوەیە ببنە دادەوەر و حاکم ئەوا ئەوەندە لە خۆیان دەگۆڕین، باوکی خۆیان ناناسنەوە و لەسێدارەی دەدەن، بۆیە کورد به و ئیدیۆمە جوانە گوزارشتی له و کەسانە کردوە و وتویەتی(ناوەجاغ ببێت بەحاکم، باوکی خۆی لەدار دەدات).[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,104 ganger