دەڵێی سەگە دەڕشێتەوە
سەگ کە گۆشت و کەلاکی دەکەوێتە بەردەست خێرا خێرا لێی دەخوات، هەندێک جار ئێسک دەکەوێتە قوڕگیەوە ناچار بەڕشانەوەی دەکات، هەڵبەت ئەوە لایەنە ڕاستەقینەکەیە کە ڕشانەوە قێزەونە و ناڕێکە، ئیتر ئەگەر کەسێک قسەی نابەجێ و ناجۆر و دوور لە ئاداب بکات، وەکو دەم پیسی و جوێنفرۆشی، هەر گو لەسەر زاری بێت بە قێز و بێزێکەوە دەوترێت ئەوە چییە دەڵێی سەگە دەڕشێتەوە.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,428 مرة