دێیەکی بەچاو دیارە، شارەزایی ناوێت
کە مانگ هەڵات پێویست بە ئەنگوست و پەنجە بۆ ڕاکێشان ناکات، وتراویشە(ڕۆژ دیارە ئەنگوستی ناوێت)، دێیەک دیار نەبێت لە چاوان پێویستی بە ڕێبەری و شارەزا دەبێت تا چاوساغی بۆ گوند و لادێیەکە بکات، بەڵام کە گوندەکە دیار بوو، پێویستمان بە کەس نابێت و شارەزایی ناوێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ شتی ڕاست و دروست و ئامانج ڕوون و دیار هیچ پێناو و پێوەند و چاوساغ و دەلیل و نێوەندگیر و ڕێبەدی ناوێت بۆیە وتراوە(دێیەکی بەرچاو دیارە، شارەزایی ناوێت).[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,403 جار هاتیە دیتن