ڕاست لە مەزەبیدا نییە
وتراویشە(ڕاستی بڵێ تەڵاقی، قسەی ڕاست لەدەمی دەرنایە، ڕاستی وەکو گۆپاڵە، ڕاستی لەداس خوارترە)، مەزەب لە(مەزهەب)ی زمانی عەرەبیەوە هاتووە، واتە ڕێچکە و ڕیگە و ڕێباز و میتۆد، زیاتر لە مەزەبەکانی ئیسلام(شافیعی و حەنبەلی و....تاد) هاتووە، ئینجا ئەگەر مرۆڤێک زۆر درۆزن بێت و تەواویش دەوروبەرەکەی بیناسن و چەندین جاریش لە درۆیەکانی ئاگاداری دەکەنەوە، بەڵام ئه و لوس بووە و لە درۆکردنی خۆی ناکەوێت و وەک ئەوەی گوڵەبەڕۆژەی بخوات ئەوها درۆ لەدوای درۆ دەیکات، ئینجا دەوروبەرەکەی باشی دەناسن و بە بێ ئومێدییەوە لێی دەڕوانن و دەڵێن(ڕاستە لە مەزەبیدا نییە).[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,304 ganger