دونیا زەردەی دەم کەلە
کێوە بەزنار و بەندەنەکان لەکاتی ئاوابوونی خۆردا، ئه و تابلۆ پڕ تەلیسم و سیحراویە دەخوڵقێنن، هەر ئەوەندە فریا دەکەویت جارێک بەڕامانەوە لێی بڕوانیت، تیشکەکان لەپشتی کەل و شاخەکاندا ووردە ووردە وون دەبن، لەنێوان سێبەری کەل و ئاوابوونی تیشکەکان و ڕەنگی شینی ئاسماندا، زەردییەک لەماوەیەکی کەمدا دروست دەبێت، کە زۆر سەرنج ڕاکێشە و ماندووەکان دەحەسێنێتەوە، بەڵام بەمرۆڤەکان دەڵێت: هیچ شتێک تاسەر بەردەوامی نیە و هەموومان لەڕێچکەیەکداین بۆ ئاوابوون، ئینجا ئه و زەردەی دەم کەلە گوزارشتێکە وەکو ئیدیۆم بەکارهاتووە بۆ ئەوەی کە ژیان زۆر کاتییە و بەردەوامی نیه.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,379 جار هاتیە دیتن