ناو: مەجید
نازناو: سەید مەجید گەرمکی
ناوی باوک: ئیسماعیل
#ژیاننامە#
شەهیدی نەمر مەجید ئیسماعیل ئەحمەد لە ساڵی 1968، لە گوندی گەرمکی داوودە لە دایک بووە. لە ساڵی 1982 پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، لە ساڵی 1985چەکی پێشمەرگایەتی بەشان کردووە لە دەیان شەڕدا بەشداری کردووە وەک شەێی چەوری داودە. لە ساڵی1988 لە کاتی ئەنفالا جارێک برینداربووە. لە ساڵی 1991 لە شەڕی دووزدا لەکاتی ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری 1991 دەورێکی باڵای بینیوە لە پاک کردنەوەی شاری دووزدا بوماوەی 10رۆژ بەرانبەر هێزی داگیرکەری ڕژێمی بەعسدا بەرگری لە شاری دوزدا کردووە، لە ساڵی 1992 لە شارەدێی نەوجول لە شەڕی بەرگری کردنی بۆجاری دووەم برینداربووە، لە ساڵی 1994 لە شاری #هەڵەبجە# بۆ جاری سێیەم برینداربووە، لە #20-01-1995# شەڕی شاخی چێشکە بۆ جاری چوارەم بریندار بووە لە #10-12-1996# لەپاک کردنەوەی کوردستان لە گەردەلوولی توڵەدا لە سەرتەک سەربەرز گیانی خوی بە کورد و کوردستان بەخشی چووە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 893 keer bekeken