گا بدە گابردە، ژن بدە ژن مرده
لە سەردەمی نەبوونی ئامێری تراکتۆردا، گا لەکێڵگەدا ڕۆڵی زۆری پێدراوە و کاری زۆری پێکراوە هەر لە(جووتکردن، کێشانەوە، گاگێرە) بەمەش لە دەفتەرداری دەولەتیش لەئامارەکاندا دەنوسرا فڵانە گوند و دێهات ئەوەندە جووت گایەی هەیە، هەر لەبەر ئەو بایەخەی گا زۆر جێگای چاوتێبڕین بووە، لەسەروبەندی دەرەبەگایەتی لەکوردستاندا زۆرجاران گا بەتاڵان براوە و دزراوە، ئه و کەسەی گایەکەی لێ دزراوە کاروباری کێڵگەکەی پەکی دەکەوت و بایەخی ئه و گایەی زۆر بەچاکی بۆ دەردەکەوت، ژنیش کە کورد دەڵێت: ماڵ و ژنیان گۆتیە، چونکە توانایەکی لەڕادەبەدەری هەیە بۆ خزمەتکردنی ماڵ و مێرد و مناڵ ئەگەر ماڵێک ژنی تێدا نەبێت دەوترێت: ئاوی تێوەرکرایە یان پێوەرکریە، چونکە ئه و ماڵە زۆر بێ کابان و بێ سەره و بەرە دەبێت، ئینجا کەسێک ژنێکی باش و کابانی هەبێت و نەمێنێت ئه و لە هەموو کەسێک زیاتر نرخ و قەدری ژنان دەزانێت، هەر بۆیە کورد هەردوو حاڵەتی(گابردن و ژن مردن)ی له و ئیدیۆمەدا جێگاکردۆتەوە و فەرمویەتی(گا بدە گابردە، ژن بدە ژن مرده) واتە هەر ئه و دوانە قەدری گا و ژنان دەزانن.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,389 ganger